پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,528
وێنە 106,147
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,540
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورد لێرەوە سەریهەڵدا
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورد لێرەوە سەریهەڵدا

کورد لێرەوە سەریهەڵدا
کورد لێرەوە سەریهەڵدا
#سامان کەریم#

گوزەرێکى خێرا بە نێو قۆناغەکانى مێژووى کورد دا
بۆ پلەبەندى و پۆلێنکردنى قۆناغەکانى مێژووى کورد دەتوانین بڵێین بەم شێوەیە:-
-مێژووى کۆن؛ لەسەردەمى یەکەمى بوونى ژیان لە کوردستانەوە دەست پێدەکات هەتا هاتنى ئیسلام بۆ ناوچەکە.
-مێژووى ناوەڕاست؛ لەسەردەمى هاتنى ئیسلامەوە دەست پێدەکات هەتا یەکەم جەنگى جیهانى.
مێژووى نوێ و هاوچەرخ؛ لەدواى یەکەم جەنگى جیهانییەوە دەست پێدەکات هەتا ئەمڕۆ.

$1-قۆناغى مێژووى کۆنى کورد:-$
خۆرهەڵاتى نزیک لەسەدەى بلایستۆسیندا کە لە (600,000) ساڵ لەمەوبەرەوە دەستپێدەکات یەک پارچە بەفر و بەستەڵەک بووە، واتا جێگاى ژیانى زیندەوەرى تیادا ئەستەم بووە. بەڵام، پاش سەدان هەزار ساڵ ئاو و هەواى ناوچەکە گۆڕانى بەسەردا هاتووە. چاخى بلایستۆسین تاوەکوو (200,000) ساڵ لەمەوبەر بەردەوام بووە. لەماوەى ئەم چەرخەدا هەندێک ناوچەى خۆرهەڵاتى نزیک و بەتایبەت کوردستان ئەشکەوت و چەپەرى چیاکانى داڵدەى مرۆڤى کۆن بوون، هەر لە چاخى بەردینى کۆنەوە واتا پێش (120,000) ساڵ پێش ئێستا تاوەکوو کۆتایى چاخى بلایستۆسین، یان تاوەکوو جێگیربوونى مرۆڤ لە ئاواییە بەراییەکاندا. لەبەر ئەوە مێژووى خۆرهەڵاتى نزیک و کوردستانیش وەک زۆربەى ناوچەکانى تر لە ئەشکەوت و کونە شاخەکانەوە دەست پێدەکات. لە هەندێک لە ئەشکەوتەکانى کوردستاندا پاشماوەى ژیانى مرۆڤى کۆنى سەردەمى بەردینى کۆنى تیادا دۆزراوەتەوە. لە نموونەى ئەشکەوتى (بەردەبەلک) لە باکوورى خۆرهەڵاتى #چەمچەماڵ# بەدوورى 2 کیلۆمەتر. لەم ناوچەیەدا چەندین ئامرازى ڕاوکردن و ئێسکى بەبەردبووى ئاژەڵى ئەو سەردەمەى تیادا دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەیان بۆ (100,000) ساڵ تا (60,000) ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. هەروەها، لە ئەشکەوتەکانى زەرزى و هەزارمێرد و شانەدەر و چیاکانى بێستونیشدا شوێنى ژیانى مرۆڤ دۆزراوەتەوە.
مێژووى ژیان لە کوردستاندا بۆ سەدان هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. لەگەڵ دەرکەوتنى زمانى نووسینى مێخى لەسەردەمى سۆمەرى و ئەکەدییەکاندا کۆمەڵە بەڵگە نووسینێک بەردەست بوون کە ڕاستییەکانى ژیانى ئەو نەتەوانە بسەلمێنێت کە لە کوردستاندا بوون. یەکێک لە ڕاستییە تایبەتییەکانى مێژووى ناوچەى کۆنى کوردستان ئەوەیە کە کۆنترین ئەو نەتەوانەى دەقە مێخییەکان باسى کردوون گوایا دانیشتووانى ئەم ناوچانە لە بنەچەدا دەگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانەى کەوتونەتە ڕۆژاوا و باشوورى ڕۆژاواى دەریاچەى (#وان# )ەوە. ئەم ڕاستییەش بێگومان نیشتمانى ڕاستەقینەى ئەو نەتەوانەى دیاریکردووە کە نیشتەجێى ناوچەى کوردستان بوون لەوانەش کورد. پێش ئەوەى لەسەر بەشێک لەو گەلە دێرینانەى نیشتەجێى کۆنى کوردستان بدوێین، پێویستە بە کوورتى زنجیرە (کۆمەڵە) مرۆڤایەتییەکانى سەر زەوى بخەینە ڕوو. هەندێک لە زانایانى ئەنترۆپۆلۆجى جۆرى مرۆڤایەتییان بۆ سێ زنجیرەى سەرەکى دابەش کردووە: زنجیرەى مەنگۆلى، زنجیرەى زنجى و زنجیرەى قۆقازى. هەندێک لەزانایان ناوى (ئاسیانى)یشیان داوەتە پاڵ زنجیرەى قۆقازى کە لە سەردەمى کۆندا بە (نەوەى یافث) ناسێنراون. هەروەها، زانایانى ئەنترۆپۆلۆجیا ئەوەشیان باسکردووە کە ڕەگەزى (ئاسیانى) ناگەرێنەوە بۆ زنجیرەى (سامى) یان زنجیرەى (هیندۆ-ئەوروپى)، کە گەلانى (کاشى، عیلامى، هورى و خالیدی-ئۆرارتى)یەکان دەگرێتەوە.

=KTML_Bold=گۆتییەکان=KTML_End=
هۆزێکى شاخ نشینن لە ڕەسەنى (ئاسیانى)، لە بەشى ناوەڕاستى زنجیرە چیاى زاگرۆسدا نیشتەجێ بوون. گۆتییەکان لە ئاخر و ئۆخری سەدەی 20ی پێش زاییندا لە ڕۆژهەڵاتەوە هاتن و وڵاتی سۆمەرییەکانیان لە دامێنەکانی چیای زاگرۆسدا داگیرکرد و کۆتاییان بە ئیمپراتۆریای ئەکەدی هێنا و سەدەیەک حوکمداری ناوچەکەیان کردووە. ناوی گۆتییەکان بە بەردەوامی لە تۆمارە جەنگییەکانی ئاشوورییەکاندا لە ساڵانی 2000ی پێش زایین و دواتریشدا هاتووە، لەو سەردەمەدا گۆتییەکان گەلێکی بەهێز بوون. ناو و ناوبانگیشیان بە شێوەیەکی فراوان بەناو گەلانی دێرینی هاوچەرخی خۆیاندا بڵاوبوەتەوە. وڵاتی ڕەسەنیشیان باشووری کوردستان بووە و شاری (#کەرکووک#)ی ئێستا پایتەختی دەوڵەتەکەیان بووە.
ئەو زانیارییانەى کە لەبەردەستدان لەسەر گۆتییەکان دوپاتى دەکەنەوە کە کۆنترۆڵکردنیان بۆ ئێراق تەنیا بەشەکانى باکوورى گرتووەتەوە و نەکشاوە بەرەو باشوور. زانیارییەکان ئەوەش دووپات دەکەنەوە کە ئەمان کاریگەر بوون بە شارستانییەتى کۆنى ئێراقى بەچەشنێک نووسینى مێخى و زمانى ئەکەدیشیان زانیوە. ئەو ماوەیەى کە گۆتییەکان حوکمڕانیان کردووە بە نزیکەى 100 ساڵ دادەنرێت. بەڵام ژمارەى ئەو پاشایانەى فەرمانڕەواییان کردووە بە درووستى نازانرێت، تەنیا ئەوە نەبێت کە خشتەى سەلماندنى ناوى پاشاکان لەلاى سۆمەرى و ئەکەدى کە تۆمار کراوە باس لەوە دەکات ژمارەی پاشاکانى گۆتییەکان 21 پاشا بوون. لەسەر دەستى سۆمەرییەکان کۆتایى بە فەرمانڕەواییان هاتووە.

=KTML_Bold=لۆلۆییەکان=KTML_End=
لەکۆنترین گەلانى چیاى زاگرۆسن. لە بەشى باکوورى بەرزاییەکانى زاگرۆس نیشتەجێ بوون. بەشێوەیەکى سەرەکى لە ناوچەکانى چەمچەماڵ، #بازیان# ، #سلێمانی# (زاموا)، دۆڵى #شارەزوور# و ئەلوەند و زەهاو جێگیر بوون. ئەو ناوچانەش دەکەونە باشوور و ڕۆژهەڵاتى کوردستانەوە. ناوچەى فەرمانڕەواییان لەژێر کاریگەرى هەڵمەتەکانى ئەکەدى و ئاشوورى و ئۆرارتۆدا بەردەوام لە هەڵکشان و داکشاندا بووە. کۆنترین بەڵگەیەک کە ئاماژەى بەناوى لۆلۆییەکان کردبێت بریتییە لە نووسراوە مێخییەکانى کۆتایى سەدەى 28ى پێش زایین. ناو و ناوبانگیشیان زیاتر لە سەردەمى زنجیرەى فەرمانڕەوایى (ئورى سێیەم 2112-2004 پ.ز)دا بڵاوبوەتەوە. هەندێک لەسەرچاوە مێژووییەکان دەڵێن کە لۆلۆییەکان لەسەردەمى فەرمانڕەوایى ئاشووریدا دەسەڵاتێکى بەربڵاویان هەبووە کە دەریاچەى #ورمێ# هەتا ڕووبارى سیروانى گرتووەتەوە و پایتەختەکەیان دەکەوتە باکوورى ڕۆژهەڵاتى شارەزوورى ئێستاوە.

=KTML_Bold=میدییەکان=KTML_End=
لەبنەڕەتدا ناوى (مید، ماد) تایبەت نەبووە بە گەلێک یان هۆزێک. بەڵکو، ناوێکى جوگرافى بووە کە سۆمەرى و ئاشوورییەکان بەسەر ئەو ناوچانەیاندا دابڕیوە کە لەگەڵ سەرەتاى مێژوودا کوردى تیادا نیشتەجێ بووە. واتا لقەکانى: لۆلۆ، گۆتى، سوبارتۆ، میتانى و …هتد. بەڵام، ئەوەى ڕیزەکانى هەر یەک لەو لقانەى یەکخست لە ماوەى سەدەى حەوتەمى پ.ز دا و کردى بە پێکهاتەیەکى کۆمەڵایەتى و سیاسى و ڕۆشنبیرى یەکگرتوو، ئەو یەکێتى میدییە بووە کە لەبنەڕەتدا لە شەش هۆز پێکهاتبوو. ئەوانیش بریتی بوون لە: ماننییەکان، لۆلۆییەکان، گۆتییەکان، کاشییەکان، هورییەکان. لەسەرەتاى هەزارەى یەکەمى پێش زاییندا ڕەگەزێکى ترى ئاریایی تێکەڵى ئەوان دەبێت و بە (میدییەکان) دەناسرێت کە لە ناوەڕاستى ئاسیاوە هاتبوون.
ساڵى 700 پ.ز لەلایەن پاشا (دیاکۆ) هەموو هۆزەکان یەکخراو ئیمپراتۆریەتى میدیا درووستکرا. هەتا ساڵى 550 پ.ز کە بەدەستى هەخامەنشینییەکان دەڕووخێت.

$2-قۆناغى مێژووى ناوەڕاست:-$
ئەم قۆناغەى مێژووى کورد لەسەرەتاى هەڵمەتى موسڵمانەکانەوە دەست پێدەکات بۆ ناوچە کوردستانییەکان و بە دەستپێکردنى یەکەم جەنگى جیهانى کۆتایى پێدێت. وڵاتى کورد بەچەند سەدەیەک پێش هاتنى ئایینى ئیسلام قوربانى داگیرکاریی و دابەشکارى بووە. ئەو کاتە لەنێوان هەر سێ دەوڵەتى: فارس، ئەرمینیا و بێزەنتى دابەش کرابوو. بۆیە، لەسەرچاوە ئیسلامییەکانى ئەو کاتەدا وەک (ئێراقى عەجەم) ناوبراوە. هەندێکجار بە بەشێک لە وڵاتى فارس و پارچەیەک لە ئەرمینیا دانراوە. لەسەردەمى دووەم خەلیفەى ڕاشدى (عومەرى کوڕى خەتتاب 634-644 ز)ەوە موسڵمانەکان بە نیازى جیهاد و بڵاوکردنەوەى ئایینى نوێ سنوورى ناوچەى دوورگەى عەرەبییان بەزاند و بەهەرێمەکانى ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوادا پەلیان هاویشت. لەتەوەرەى ئێراقەوە گەیشتنە کوردستان.
دواى ئەنجامدانى کۆمەڵێک شەڕ و لێکدانى نێوان سوپاى موسڵمانان و ساسانییەکان لەسەردەمى خەلیفە عومەر و شکستى ساسانییەکان لەشەڕەکانى (قادسیە و المدائن) و کوژرانى ڕۆستەمى سەرلەشکریان. ساڵى 637 ز لەشکرى ساسانى بەرەو ناوچەى #جەلەولا# کشایەوە. لێرە بەدواوە ئەم ناوچانە دەبنە مەیدانى شەڕى هەردولا و بەو شێوەیە ناوچە کوردییەکان دەبنە بەشێک لەشەڕەکان. کورد ئەگەر لە دوای فەتحی ئیسلامییەوە تا ئەو کاتە لەلای خواروویەوە لەژێر گوشاری پەرەسەندنی عەرەبدا بوو، ئیتر لەلای ژوورووی و لەلای ڕۆژهەڵاتیشییەوە کەوتە ژێر گوشارێکی بەهێزترەوە، کە ئەویش گوشاری جێگیربوونی لافاوی یەک لەسەر یەکی گەلانی تازە هاتووی تورک ڕەگەز و دواتریش لێشاوی کاولکاری مەغۆل بوو.
خەوارزمییەکان لەنیوەی یەکەمی سەدەی سیانزەدا لەهەڕەتی داگیرکاری ناوچەکەدا بوون. بەڵام، کاتێک مەغۆلەکان لە 1219-1220ی زاییندا شکستی پێهێنان، (جەلالەددین) دوایین پاشای خەوارزمییەکان هەڵهات و بە لەشکرێکی بچوکەوە پەنای بۆ کوردستان برد. دواتر ناوچەی ئازەربایجان و گورجستانی داگیرکرد و ساڵی 1226ی زایینی شاری ئەحلاتی گەمارۆدا. خەوارزمییەکان تووشی هەر شارێک دەهاتن لە کوردستاندا تاڵانیان دەکرد و خەڵکەکەیان دەکوشت و هەموو شتێکیان لەناو دەبرد و شوێنەکەیان بەتەواوی وێران دەکرد. لە ماوەی ئەو ساڵانەی خەوارزمییەکان لە ناوچەکە و کوردستاندا تەڕاتێنیان دەکرد، ژمارەیەکی زۆری کورد لە ناوچەکانی خۆیان و لە ترسی ڕاوەدونان و هێرش و کوشتوبڕی ئەواندا خاکەکەیان بەجێ‌ دەهێشت.
دوای خەوارزمییەکانیش؛ مەغۆلەکان پەیدا بوون. هێرشی ئەم هێزە داگیرکەرە بۆ سەر کوردستان دیسانەوە لەنیوەی یەکەمی سەدەی سیانزە و ساڵانی 1229-1300ی زاییندا دەستی پێ کردووە. زۆرێکی ناوچە کوردنشینەکانیان بەزۆر داگیرکرد و کوشت و بڕیان تیادا ئەنجامدا. سەرکردە مەغۆلەکان سیاسەتی وێرانکارییان لە کوردستاندا پیادە دەکرد؛ لە دوای ساڵی 1231ی زایینەوە مەغۆلەکان زەوی و زاری ناوچەکانی شارەزوور و #ئامەد# یان کردە ناوچەیەکی ڕووتەنی و بێ‌ خێر. (کەمال بورکای) لەپەرتووکەکەیدا بە ناونیشانی (کورد و کوردستان) نووسیویەتی: (وەزعی کوردستان لەبەر هێرشی موغوولەکان تووشی گەلێک زیانی قەرەبوو نەکراو هات. بەرگری کوردەکان بوو بەهۆی شەڕ و پێکدادانی خوێناوی و کوشتاری خەڵکی بێ‌ دیفاع. هۆزەکانی گەڕۆکی موغوول ژیانی دائیمی و ئابووری دانیشتووانیان لەناوبرد. داهاتی ناوچەی کوردستان ئەو کاتە تەنیا یەک لە دەی خەراجی سەلجوقییەکانی دابین دەکرد. تاکتیکی موغوولەکان و هەڵسوکەوتیان دەرهەق بە خەڵک بەو شێوەیە بووە: ئەوان بەهۆی هێرشەکانیان خەڵکیان دەکوشت یاکوو ناچاریان دەکردن کە کۆچ بکەن و بگوێزنەوە, لەلایەکی تریشەوە موغوول و تورکمانیان لە شارە تەواو وێرانکراوەکان نیشتەجێ‌ دەکرد، ئەوە نەخشێکی سەرەکی لە ئاڵوگۆڕی ئێتنیکی و نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەندیدا هەبوو).
کوردستان لەم بگرەوبەردەیەدا، خاڵی کێشمەکێشی ئەم وڵاتانە بووە و ئەمەش ڕێی بۆ ئەوە خۆش کردووە کە هێرش و پەلاماری یەک لە دوای یەکی بکرێتە سەر و داگیرکراویش بێت. ئەو هێزانە بۆ یەکلاکردنەوەی دەمەقاڵەی خۆیان، کوردستانیان بەرەوڕووی دابەشکردنیش کردووەتەوە و لە چەند وێستگەیەکی مێژوودا کوردستان لەنێوان هێزە دژ بەیەکەکاندا بەش کراوە. لەو دەمانەدا، سێ‌ هێرشی گەورە دۆخی دانیشتووانی کوردستان و تەنانەت ئاسیای نزیکیان تا ڕادەیەکی زۆر شپرزە کرد. هاتنی تورکە سەلجوقییەکان ساڵی 1051، مەغۆلەکان ساڵی 1231 و هەروەها تەیموری لەنگ ساڵی 1402. ئەمانە یەک لە دوای یەک بوون بەهۆی داگیرکردن و وێران کردنی وڵاتەکە و زۆر گیروگرفتی ئابووری و کۆمەڵایەتی گەورەیان پێک هێنا کە تا ماوەیەکی دوور بە چارەسەرنەکراوی مانەوە. ساڵی 1502ی زایینی کە شا ئیسماعیلی سەفەوی دەوڵەتی سەفەوی دامەزراند، ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای لە کوردستان خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە، بەڵام دواتر ساڵی 1514ی زایینی و لە شەڕی چاڵدێراندا، سوڵتان سەلیمی یەکەم (نۆیەمین سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی 1512-1520ی زایینی) توانی بەسەر شا ئیسماعیلی سەفەویدا سەر بکەوێت و ڕۆژاوا و خواروو و ناوەڕاستی کوردستانی خستەژێر دەسەڵاتی خۆیەوە، تەنیا ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ سەفەوییەکان مایەوە. بەو پێیە (75%)ی خاکی کوردستان کەوتە بندەستی عوسمانییەکانەوە. ناوچەکانی کوردستان بەشێکی زۆریان کەوتبوونە سەر سنووری نێوان عوسمانی و سەفەوییەکان. پێش دەستپێکردنی شەڕەکانی نێوانیان، کوردان لە میرنشینەکانی خۆیاندا نیمچە سەربەخۆییەکیان هەبوو، بەڵام لەگەڵ گەرم بوونی کێشەکانی نێوان ئەو دوو دەوڵەتە داگیرکارە، هەردوولایان چاویان بڕییە سەر داگیرکردنی خاکی یەکتری, ئەم هەڵوێستەشیان میللەتی کورد و خاکی کوردستانیشی گرتەوە.

لەگەڵ ململانێ‌ و کێبڕکێی ئەو دوو زلهێزەی ناوچەکەدا لەسەر کوردستان، کوردان لەبەر ئەوەی توانای ڕاگرتنی تای تەرازووەکەیان نەبوو، بۆیە بەدرێژایی پێنج سەدەی شەڕەکانی ئەوان، کورد نەبوو بە هێزی سێیەم لە ناوچەکەدا، لەبەر ئەوە هەرجارە و دەیدا بەلایەکدا، بەڵام زیاتر بەلای عوسمانیدا کەوت، ئەوەش لەبەر چەند هۆکارێک، لەوانە: سوننی بوون کورد و عوسمانی، ڕۆڵی مەلا ئیدریسی بەدلیسی لە نزیککردنەوەی میرە کوردەکان و عوسمانی و هەروەها لەبەر توندوتیژی و خراپ مامەڵەی سەفەوییەکان لەگەڵ کورددا. یەکێک لە سیاسەتەکانی شا ئیسماعیلی سەفەوی ئەوەبووە هەموو میرایەتییە کوردەکان لەناو ببات بۆ ئەوەی قزڵباشە شیعەکان ببن بەدەسەڵاتدار، ئەمە لەو ماوەیەدا پێچەوانەی هەڵوێستی عوسمانییەکان بوو، چونکە عوسمانییەکان لەسەرەتادا هەوڵیان دابوو دڵی کوردەکان ڕابگرن و کار گەیشتبووە ئەوەی سوڵتان سەلیمی عوسمانی چەند جارێک مەلا ئیدریسی بەدلیسی کردبوو بە نوێنەری خۆی بۆ ئەوەی بەناوی سوڵتانەوە لەگەڵ میرە کوردەکاندا پەیوەندی بگرێت. دواتریش کە بەپشتیووانی کورد، شەڕی چاڵدێرانیان بردەوە و سەرکەوتن بەسەر سەفەویدا، یان کە پەیمانی شەڕبەستنیان لەگەڵیان مۆرکرد، کاریان بە کورد نەما و عوسمانییەکانیش وەک سەفەوییەکان کوردیان وەلانا.
تورکە عوسمانی و فارسە سەفەویەکان ساڵی 1639ز پەیمانی (زەهاو)یان بۆ دابەشکردنی خاکی کوردستان لەنێوان خۆیاندا بەست، ئەم پەیمانە ئەگەرچی بۆ بڕینەوەی شەڕی گەورەی چاڵدێران (1514ز) بوو، بەڵام ڕاستییەکەی سەرەتای دابەشکردنەکانی کوردستان لەوێوە دەستی پێ کرد. ئەو سنوورەی هەردوو دەوڵەت لەسەری پێکهاتبوون، لە ئاخسقەوە لە قەفقاس بەناو مەڵبەندەکانی قارس، وان، شارەزوور، بەغدا، بەسڕا هەتا سەری ئاوی خەلیج بەناو جەرگەی کوردستاندا ڕائەبورد، هەر بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتنە دەبوو قەڵاکانی قوتور، ماکو، مەغازبرد کاول بکرێن و بەچۆڵی بهێڵرێنەوە. ئەوەی لەشەڕدا پێیان کرا، عوسمانی و سەفەوییەکان دژی کورد و خاکی کوردستانیان کرد. ئەوەیشی مابوەوە لە پەیماننامە و ڕێککەوتننامەکانی نێوانیاندا درێژەیان پێدا. لەنموونەی پەیماننامەکانی ئەماسیە، زەهاو، ئەرزڕومی یەکەم، ئەرزڕومی دووەم، ستاتووکوو، پرۆتۆکۆلی تاران، پرۆتۆکۆلی ئەستەنبووڵ. لازەرێف لە پەرتووکەکەیدا (کێشەی کورد) دەڵێت: (ئەم شەڕ و هەرا درێژە دووا نەهاتووانەی چەند سەد ساڵێک درێژەیان کێشا، بوونە کۆسپێکی گەورە لە ڕێی پێشکەوتن و نەشە و نومای ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیی و زانیاری کورد. بوونە هۆی ئەوەش یەک گرتنی میللەتی کورد و درووست بوونی دەزگایەکی نەتەوەیی کورد و تەتەوری دووا بخات, ڕێگاشی لەوە گرت ئیسلاحاتی باش و بە فەڕ بکرێت).
شەڕەکانی عوسمانی و سەفەوی و بەشکردنی کوردستان لەنێو خۆیاندا، ماڵوێرانی بۆ کورد هێنا. ئەو دابەش بوونە سیاسییەی کوردستان بەسەر دەوڵەتێکی سوننی و دەوڵەتێکی شیعیدا، کە دوو زمانی جیاواز و دوو فەرهەنگی جیاواز و هەروەها دابەش بوونی هەر بەشێکی کوردستان بەسەر چەندین میرنشینی جیاوازدا، سەرەڕای دۆخی تۆبۆگرافی نالەباری خاکەکەی، کە شاخ و دۆڵ و ڕووبار لەیەکتری دابڕی بوو. ئەمانە هەمووی دەلاقەکانی جیاوازی و لەیەک نەچوونیان لەناو دانیشتووانی کوردستاندا قووڵتر کردەوە.

$3-قۆناغى مێژووى نوێ و هاوچەرخ:-$
ئەم قۆناغە لە مێژووى کورددا بەدەستپێکردنى یەکەم شەڕى جیهانى (1914ز) دەست پێدەکات و بەردەوام دەبێت هەتا ڕۆژگارى ئەمڕۆ. ئەگەرچى بەشێک لە مێژوونووسان پۆلێنبەندییەکەیان بەشێوەیەکى تر داڕشتوەتەوە. بە جۆرێکە قۆناغى ناوەڕاست و هاوچەرخ لەیەکدى جیاکراونەتەوە و شەڕى چاڵدێران (1514ز) بە سەرەتاى دەستپێکردنى مێژووى قۆناغى ناوەڕاست دادەنێن هەتا شەڕى یەکەمى جیهان. لەدواى شەڕیشەوە هەتا ئێستا بە مێژووى هاوچەرخ پۆلێن دەکرێت. ئەم قۆناغەى مێژووى کورد پڕە لە گۆڕانکارى و ئاڵەنگارى جیاواز. وەک (م.س.لازەرێف) دەڵێت: یەکەم تەقەى یەکەم شەڕى جیهانى لە ڕۆژهەڵاتى کوردستانەوە دەستى پێکرد. ئەمە بەسە بۆ ئەوەى تێبگەین کە سەرەتاى ئەم قۆناغە بۆ کورد گۆرانکارى بەخۆوە دەبینێت. بەکوورتى لە خوارەوەدا ئاماژە بەچەند ڕووداوێک دەکەین. کە، دەتوانین وەک مشتێک لە خەرمانێک بیژمێرین:-

=KTML_Bold=ڕێککەوتننامەى سایکس بیکۆ:-=KTML_End=
بە دوو ساڵ پێش بڕانەوەی شەڕ، واتا لە 15-17ی مارسی 1916دا وڵاتانی بەریتانیا، فەڕەنسا و ڕووسیا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی داروپەردووی دەوڵەتی عوسمانیی دۆڕاوی شەڕەکە لەناو خۆیاندا دابەش بکەن، هەم بۆ ئەوەی چەند دەوڵەتێکی دەسکەلای خۆیان لە ناوچەکەدا هەبێت و هەمیش بۆ پاراستنی دەستکەوتی نەوتی و ئابوورییەکانیان، لەو ڕۆژەدا و لە شاری (سان پترسبۆرگ)ی ڕووسیا ڕێککەوتننامەی (سایکس-بیکۆ)یان ئیمزا کرد. (م. ڕەسوڵ هاوار) لە بارەی دابەشکردنی ناوچە کوردییەکانی چوارچێوەی ئیمپراتۆریای عوسمانییەوە وتویەتی: بەپێی نەخشەی سایکس-بیکۆ، ویلایەتی موسڵ (باشووری کوردستان) لەگەڵ ویلایەتی شام و حەلەب بەر فەڕەنسەییەکان کەوتبوو (لە دوای تەواوبوونی شەڕ ئینگلیزەکان ویلایەتی موسڵیان لەدەست فەرەنسییەکان دەرهێنا بەرانبەر بە هەندێ‌ شوێنی تر کە درا بە فەڕەنسییەکان).
باکووری کوردستان (لە پەیمانی سایکس-بیکۆدا بە کوردستانی مەرکەزیی ژووروو ناوبراوە) بۆ ڕووسیای قەیسەری دانرابوو (لە دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر و کشانەوەی ڕووسیا لە شەڕی جیهانی وازی لەو پەیمانە هێنا).
(#د.کەمال مەزهەر# ئەحمەد)یش دەڵێت: بەپێی پەیمانی (سایکس-بیکۆ) هەموو کوردستانی تورکیای ئیمڕۆ بۆ ڕووسیا دانرا. هەرچی ویلایەتی موسڵیشە بەر فەڕەنسا کەوت. بەڵام دیارە ئەو بەریتانیایەی لە زوەوە چاوی بڕیبووە ویلایەتی موسڵ و بەهەموو جۆر جێ‌ پێی خۆی تیا قایم دەکرد، هەروا بە ئاسانی دەستی لەو ناوچە گرنگە هەڵنەدەگرت لە کانونی یەکەمی 1918دا لەو سەردانەدا کە کلیمەنسۆ (سەرەک وەزیری فەڕەنسا) بۆ لەندەنی کرد، لەگەڵ لوید جۆرج (سەرۆک وەزیری بەریتانیا) ڕێککەوت: ویلایەتی موسڵ لە ناوچەی نفوزی فەڕەنساوە بگوێزرێتەوە ناوچەی نفوزی بەریتانی بەرانبەر بە گوێزانەوەی ویلایەتی سووریا لە ناوچەی نفوزی بەریتانی و تەرخان کردنی بەشی نەوتی کوردستان بۆ فەڕەنسا.

=KTML_Bold=پەیماننامەى سیڤەر 1920:-=KTML_End=
پەیمانێکی ئاشتی بوو لەنێوان وڵاتانی ئیتاڵیا، ژاپۆن، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و ھاوپەیمانانی یەکەم جەنگی جیھانیی کە لە کۆتایی شەڕەکەدا لە 10-08-1920 بەسترا. پەیماننامەکە بەشێکی زۆری خاکی عوسمانی بە فەڕەنسا، بەریتانیا، یۆنان و ئیتاڵیا دابەش دەکات، یەکێک بوو لەو زنجیرە پەیماننامانەی کە لەو سەردەمەدا کاری لەسەر کراوە، دوای شکستھێنانی ئەو وڵاتانەی دژ بە ھاوپەیمانان لە شەڕدا بوون. لەم پەیماننامەیەدا بەندەکانى (62-63-64) تایبەت کرابوو بە چارەسەرى دۆزى کورد لەچوارچێوەی دەوڵەتى ڕووخاوى عوسمانیدا و مافى چارەى خۆنووسین بە کورد ڕەوا بینرا. شەریف پاشاى خەندان نوێنەرایەتى کوردى دەکرد لەو پەیماننامەیەدا.

=KTML_Bold=پەیماننامەى لۆزان 1923:-=KTML_End=
پەیماننامەیەکی ئاشتییە کە لە شاری لۆزان، سویسڕا، لە 24-07-1923 دا واژۆ کرا. پەیمانەکە دەرئەنجامی ھەوڵی دووەمی ئاشتی بوو دوای پەیماننامەی شکستخواردوو و پەسەندنەکراوی سیڤەر کە ئامانجی دابەشکردنی خاکەکانی عوسمانی بوو، پەیماننامەی پێشووتر لە ساڵی 1920 واژۆ کرابوو، بەڵام دواتر لەلایەن بزووتنەوەی نیشتمانیی تورکیاوە ڕەتکرایەوە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەکە خەباتیان کرد. لەم کۆنگرەیەدا گەلێک بابەتی تایبەت بە کێشە ناوچەیی و ڕامیارییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی موسڵ و سیستەمی تەنکە دەریایییەکان و کێشەی سیستەمی مافی بێگانە و کێشە ئابووری و دارایییەکانی وەک قەرزی گشتی عوسمانی و پاراستنی بەرژەوەندیی ئابووریی بێگانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ. کۆنگرەی لۆزان کە پەیمانی لۆزانی لێ کەوتەوە، زەبرێکی کاریگەریی لە بابەتی کورد و کێشە ڕەواکەیدا و نەیھێشت ئاوات و داخوازییەکانی کورد بەپێی پەیمانی سیڤەر بێتە دی. جگە لەو دوو ڕووداوە گرنگە (کە بەڕاى من ئاڕاستەى چارەنووسیان گۆڕى) و هەر بەکاریگەرى لێکەوتەکانى (لۆزان) دواتر کۆمەڵەی گەلانیش بەپێی پەیمانی (برۆکسل 1925) بڕیاری بەڕەسمی لکاندنی باشووری کوردستان (ویلایەتی موسڵ) بە ئێراقەوە داوە.
لەم ماوەى ئەم قۆناغە دیرۆکییەى کورددا شۆڕش و ڕاپەڕین و دەرکەوتنى جووڵانەوە و ڕێکخراو و کۆمەڵەى سیاسى زۆر درووست بوون. لەنموونەى: شۆڕشەکانى #شێخ مەحمودى حەفید# لە ناوچەى سلێمانى (1919-1923ز)، شۆڕشى ئاگرى داغ 1937)، دامەزراندنى کۆمارى کوردستان لەشارى #مەهاباد# (1946)، شۆڕشى ئەیلول لە باشوورى کوردستان (1961)، ڕاپەڕینى باشوورى کوردستان (1991) و …هتد.
وەک کۆتایى؛ توێژینەوەکان دەریان خستووە کە ڕێژەی گەشەی دانیشتووانی کوردستان لەنێوان ساڵانی 1995-2000 دەگاتە نزیکەی 2,29%، لە ساڵی 2050یشدا ئەو ڕێژەیە بۆ 3% بەرزتر دەبێتەوە، لەژێر ڕۆشنایی پێشبینییەکانی داهاتوودا، توێژینەوە دەری خستووە کە ساڵی 2000 ژمارەی کورد بریتی بووە لە 36,3 ملیۆن کەس، لە ساڵی 2010یشدا گەیشتووەتە 44,8 ملیۆن، لە ساڵی 2020 بەرزبوەتەوە بۆ 53 ملیۆن، ساڵی 2030 دەگاتە 60,5 ملیۆن، ساڵی 2040 دەگاتە 67 ملیۆن و لە ساڵی 2050یشدا ژمارەی دانیشتووانی کورد لە کوردستاندا دەگاتە 76,5 ملیۆن کەس.[1]

$سەرچاوەکان:-$
1-الدکتور فؤاد حمە خورشید (2006)، أصل الکرد، بغداد.
2-کەمال بورکای (2008)، کورد و کوردستان، وەرگێڕانی: عەلی فەتحی، چاپی یەکەم، #هەولێر#.
3-باسیلی نیکیتین (2007)، الکرد دراسة سوسیولوجیة و تاریخیة، و:الدکتور نوری طالبانى، من منشورات مکتب الفکر و التوعیە فی الاتحاد الوطنى الکردستانی، الطبعة الثالثة، السلیمانیة.
4-دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆ (1973)، کوردستان و کورد، وەرگێڕ: عبدالله حسن زادە، ب.ش.چاپ.
5-پرۆفیسۆر م.س لازەرێف (2000)، کورد و کوردستان فاکتەرەکانی درووست بوونی کێشەکە، وەرگێڕانی: د.جەبار قادر، بڵاوکراوەکانی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کوردستان، سلێمانی.
6-د.کەمال مەزهەر ئەحمەد (1975)، کوردستان لە ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیهانیدا، لە چاپکراوەکانی کۆڕی زانیاری کورد، بەغدا، 1975.
7-م.رەسول هاوار (2000)، کورد و باکووری کوردستان لەسەرەتای مێژووەوە هەتا شەڕی دووەمی جیهان، بەرگی یەکەم (هەتا کۆتایی شەڕی یەکەم)، چاپی یەکەم، بڵاوکراوەکانی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک، سلێمانی.
8-د.احمد محمود خلیل (2013)، تاریخ الکرد فی العهود الاسلامیة، الطبعة الاولى، دار اراس للطباعة و النشر-أربیل
9-د.احمد محمود خلیل (2013)، تاریخ أسلاف الکورد، الطبعة الاولى، دار موکریانى للبحوث و النشر، أربیل.
10-د.جەمال ڕەشید ئەحمەد، د.فەوزى ڕەشید (2014)، مێژووى کۆنى کورد، وەرگێڕانى، ملکۆ #کەلار#ى، چاپى چوارەم، چاپخانەى پەنجەرە، سلێمانى.
ئەم بابەتە 8 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 21-03-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-03-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 22-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 22-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 8 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
دەربارەی وشە
کورتەباس
باوان و منداڵان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,528
وێنە 106,147
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,540
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
دەربارەی وشە
کورتەباس
باوان و منداڵان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1 چرکە!