پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کەرکووک ساڵی 2004
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وێنەگرانی ژێر قەڵاتی هەولێر ساڵی 1987
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان ساڵی 1974
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دیمەنی شەقامی 60 مەتری و مەخموور و ئیسکانی شاری هەولێر ساڵی 1996
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هاوکار ئاسۆ بەم شێوەیە ناڕەزایی دەردەبڕێت بۆ نیشاندانی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر
30-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,679
وێنە 106,203
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,617
ڤیدیۆ 1,329
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
یادە وشکە ساردەکان
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یادە وشکە ساردەکان

یادە وشکە ساردەکان
ناونیشانی بابەت: یادە وشکە ساردەکان
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#

سایتی سبەی،ساڵی 2008دیمانەی ،نەوزاد سدیق لە گەڵ عەبدوڵلا کەریم
-لەوڵاتی ئێمەدا بووە بەباو، هەموو ساڵێک ، لە 16 / 3 دا ، یادێکی وشک و ساردو سڕی ژەهربارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە.
ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەرەوە عەبدوڵا کەریم دەڵێت:
چەندان جار ێک ، بەمنیان وتووه :
-تۆ بۆ خۆت بەئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەوە ، سەرقاڵ‌ کردووە، ئه و دوو تاوانە ، چەند ساڵێک لەمەوبەر روویان داوە، ئەنفال و ژەهری هەڵەبجە ، ؟هەر نەبڕایەوە، بوو بەچی، ؟ ئه و جۆرە رستانە ، وەک درۆی دەسەڵاتداران ، ئازاری ناخ و ویژدانی داوم.
لەمیانی دیمانەیەکداعەبدوڵلا کەریم ، لەگەڵ‌ سبەی:
عەبدوڵا کەریم کە دوو بەرگی رەشەبای ژەهرو ئەنفال ی لەسەر کیمیاباران و ئەنفال بڵاوکردووەتەوە، لە وەڵامی چەند پرسیارێک دا :
داوادەکات مۆنۆمێنتی ئەنفال ، لەناو جەرگەی شوێنی رووداوەکەدا دروست بکرێت‌ ، گەرمیان لەناسنامەی جینۆسایدی ئەنفال بێبەش نەکرێت. ئەمەش دەقی دیمانەکەیە:
سبەی: دوای 20ساڵ‌ لەکیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال، چی بکرێت بۆ زیندووهێشتنەوەی ئه و کارەساتە لەزیهنیەتماندا؟ بەجۆرێک یادکردنەوەی هەڵەبجە و ئەنفال هەر ئەوەنەبێت کە له و رۆژەدا مەراسیم و کۆبوونەوەی جەماوەریی بەڕێوەبچێت؟
عەبدوڵا کەریم:
لەوڵاتی ئێمەدا بووە بەباو، هەموو ساڵێک یادێکی ساردو سڕی مردووی ژەهربارانی هەڵەبجە ،لە 16/3دا دەکرێتەوە، بەجۆرێک لەم 20 ساڵەدا تا ئێستا نەتوانراوە تراژیدیای ژەهربارانی هەڵەبجە بەقەد قەباره و قورسایی کارەکە وەک یادەوەرییەکی زیندوو تۆماربکرێت، تا ئێستا زۆر له و بریندارانەی هەڵەبجە کە تووشی چەندان جۆر نەخۆشی وەرەم و نەخۆشی بەردەوام بوون، چارەسەر نەکراون و ناو بەناو هەندێکیان گیان لەدەست دەدەن. ئه و نەخۆشانە بەدەم ئازاری:
‌ (هەوکردنی کۆئەندامی هەناسه و سستی کۆئەندامی هەناسه و هەڵئاوسانی سییەکان)ەوە دەناڵێنن، هەندێکی تریان تووشی نەخۆشییەکانی سستی لای راستی دڵ بوون کەپەیوەندی هەیە بەسییەکانیانەوە. هەندێ‌ برینداری تریان تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان و کۆئەندامی هەناسە و شێرپەنجەی ئۆرگانەکانی لەش بوون، ژمارەیەک برینداری تریان تووشی تەسکبوونەوەی سییەکان بوون. هەرچەندە حکومەتی هەرێم ژمارەیەک برینداری چەکی کیمیایی ناردووەتە دەرەوە ی وڵات ،بەڵام چەندان برینداری تر ماون و تا ئێستا کەس لێی نەپرسیونەتەوە.
تا ئێستا نەتوانراوە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەچارەسەرکردنی چەکی کیمیایی لەهەڵەبجە ، بەئامێری تەکنەلۆژیای نوێی پزیشکی و دەرمانی و چارەسەرکردنی تایبەت به و جۆرە ژەهرانەی کە لەهەڵەبجە و ناوچە جیاجیاکاندا تاقیکراونەتەوە، دروست بکرێت.
باری بژێوی زۆر لەکەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و ناوچە جیاجیاکان زۆر خراپە.
بۆ بەزیندووهێشتنەوەی ئه و کارەساتە‌ لەزیهنییەتماندا پێویستە:
*تاوانی تراژیدیای کیمیابارانی هەڵەبجە و ناوچە جیاجیاکان و ئەنفال، بەپێی بەرنامەیەکی گونجاو بخرێتە وانەی مێژووی گەلی کوردەوە و بەزمانێک تۆماربکرێت کە کاریگەریی مەرگەساتەکە وەک خۆی تۆماربکرێت، بۆئەوەی لای نەوەی ئێستا و ئایندە نامۆ نەبن.
*دەبوایە میدیای کوردی بەهەموو بوارەکانی رۆژنامەوانییەوە ،لەئاستی ئه و مەرگەساتەدا رۆڵی دیاریان نیشان بدایە.
*با هەموو تواناکان بخرێتەگەڕ بۆ ئەرشیفکردنی مەرگەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە و ناوچە جیاجیاکان و ئه و بەرهەمانەی کە تۆمارکراون لەشێوەی کتێب وەربگێڕرێنە سەر زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و زمانەکانی تر بۆئەوەی ئەوانیش لە نهێنییە شاراوەکانی ئه و تاوانە گەورەیە بگەن.
سبەی: لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی چی بکرێت بۆ ئەوەی قوربانییان قەرەبوویەکی عادیلانە وەربگرن و بشبێتە پاشخانێکی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردنی دۆزی رەوای گەلی کورد؟
عەبدوڵا کەریم:
جێی داخە تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە وەک یادەوەریی مەرگەساتی گەلی کورد بەقەد قەبارەی تراژیدیاکه و قوربانییەکانی و کاریگەریی دوای رووداوەکە کاری بۆ نەکراوە‌ویادەوەری ئێمە زۆر لاوازە و زۆر زوو کاڵ‌ دەبێتەوە.
چەندان جار بەمنیان وتووە تۆ بۆ خۆت بەئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەوە سەرقاڵ‌ کردووە، ئه و دوو تاوانە ئەوە چەند ساڵێک لەمەوبەر روویان داوە، بۆ هەر نەبڕایەوە، بوو بەچی، ئەم رستەیە زۆر ئازاری ناخ و ویژدانی داوم. ئەمەش زیاتر هانی منی داوە زیاتر سەرقاڵی ئه و کارانە ببم، لەبەرئەوە قەناعەتێکی ویژدانیم پێی هەیە، پێم باشە فۆرمی سکاڵای یاسایی بەشێوەیەک دروست بکرێت، هەموو رێنماییە یاساییەکان بگرێتە خۆی بەسەر کەسوکاری کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالدا دابەش بکرێت، ئەوان خۆیان راستەوخۆ سکاڵا لەسەر ئه و (196) کۆمپانیایە تۆماربکەن کە لە دۆسیەی (میدڵ‌ ئیست داتا پرۆجێکت) ناوی ئه و کۆمپانیا و وڵاتانەی تۆمارکردووە، ئەم بەڵگەنامانە لەکتێبی (العراق والامم المتحدە) لەلایەن د.مستەفا ئەنسارییەوە لە 1990-1997دا خراوەتەڕوو، کەبریتین لەکۆمپانیای جۆراوجۆری وڵاتانی (ئەرجەنتین، نەمسا، بەلجیکا، بەرازیل، سویسرا، میسر، فەرەنسا، ئەڵمانیای خۆرئاوای (پێشوو)، یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو، یۆنان، هۆڵەندا، هیند، ئیتالیا، مۆناکۆ، پۆڵۆنیا، ئیسپانیا، سوید، بەریتانیا، ئەمەریکا).
ئەم وڵاتانە کەلوپەلی جۆراوجۆر لەجۆری تەکنەلۆژیای نوێی کۆکوژییان داوە بەعێراق، سەدام تەواوی پیشەسازی سەربازی و تەکنەلۆژیای سەربازیی و ژێرخانی ئابووری عێراقی بۆ تەکنەلۆژیای چەکە کۆکوژەکان تەرخان کردبوو.
پێویستە سەرۆکی هەرێم و حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق و سەرجەم حیزبەکانی کوردستان پشتگیریی له و سکاڵا یاساییەی کەسوکاری ئەنفالەکان و کەسوکاری کیمیابارانی هەڵەبجە و بریندارەکان بکەن، بۆئەوەی ئه و کۆمپانیایانە دادگایی بکرێن.
بەپێی دەستوری رێکخراوی UNی ساڵی 1954 و بەپێی پەیماننامەی بەربەندکردنی جینۆساید و سزاخستنە سەر تاوانکاری جینۆسایدی (1948)، جاڕی گەردوونی مافی مرۆڤ (1948)، رێککەوتننامەی جنێڤی تایبەت بەجەنگ و پاراستنی خەڵکی مەدەنی (1946) لەگەڵ‌ هەردوو پرۆتۆکۆلی ساڵی 1977، بەپێی پەیمانی تایبەت بەمافی مەدەنی و سیاسی لەگەڵ‌ پەیمانی تایبەت بەمافی ئابووری و کەلتوریی و کۆمەڵایەتی (1966) لەگەڵ‌ پاشبەندێک لەم بەڵگەنامەیە وەکو رێککەوتننامەی گرنگی نێوان دەوڵەتانی دنیا، زۆرترین دەوڵەتانی دنیا بەشدارییان تیاکردووە کەپەیوەندییان بەبوون و کەرامەتی مرۆڤەوە هەیە، وەک تاک یا وەک کۆمەڵ‌، ئه و بەڵگەنامانە لەشێوەی پەیماننامەی دروستکەری (بنەمای یاسایی-قواعد قانونیە)دا پێکهاتوون.
بەپێی ئەم بەڵگەنامانە، کەبنەمای یاساییان وەرگرتووە، گەر بڕوانینە دەسەڵاتی عێراق ،کەچەکی کیمیایی لەسەرجەم ئه و ناوچانەدا بەکارهێناوە، کۆمپانیای ئه و وڵاتانەش کەلوپەلی چەکی کیمیاییان پێ‌ فرۆشتووە و خۆیان بەشداربوون لەدەستوور و پەیماننامە و جاڕی گەردوونی و رێککەوتننامە و ئه و پەیماننامانە.
ئه و کۆمپانیا و وڵاتانە بەشداری تاوانی کیمیابارانیان کردووە‌ ، دەبن بەتاوانبار لەدادگای نێودەوڵەتی ،ئەمەش لەدوو رووەوە گەورەترین دەستکەوتی مەعنەوی و مادی دەبێت بۆ گەلی کورد.
یەکەم: ئەنفال و کیمیاباران لەسنووری کوردستان و عێراقەوە دەچێتە سنوورێکی فراوانی گەورە و دەبێت بەجینۆساید وەک گەورەترین تاوانی جینۆساید دواتر ئەرمەنییەکان و جوەکەکانی هۆلۆکۆست لەسەر ئاستی جیهان.
دووەم: دەبێت ئه و وڵاتانە قەرەبووی کەسوکاری ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و بریندارەکان و گۆڕە بەکۆمەڵەکان بکەنەوە، بەمەش تەکنەلۆژیایەکی نوێی پیشەسازی و کشتوکاڵی نوێ لەکوردستاندا دادەمەزرێ‌ و گرێی ئاڵۆزی کەسوکاری کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال تا رادەیەک دەڕەوێتەوە.
سبەی: لەئێستادا باس لەدروستکردنی مۆنۆمێنت بۆ قوربانیان دەکرێت، بڕیار وایە مۆنۆمێنتێکی گەورە لەپایتەختی هەرێمی کوردستان دروست بکرێت و مۆنۆمێنتی بچووکیش لەناوچەی کارەساتەکان، تۆ پێت وایە باشتر نییە کە یەک مۆنۆمێنت لەگەرمیان دروست بکرێت وەکو چۆن ژاپۆنییەکان هەموو ساڵێک یادی بۆمبی ئەتۆمی ناکازاکی و هیرۆشیما لەناو هەردوو شارەکەدا دەکەنەوە نەک مەراسیمێکی تایبەت لەتۆکیۆی پایتەخت رێکبخەن؟
عەبدوڵا کەریم:
دەبوایە حکومەتی هەرێم ،یەک مۆنۆمێنتی گەورەی دروست بکردایە بۆ تاوانی جینۆسایدی ئەنفال بەقەد سەنگ و قورسایی تاوانەکە ببوایە، ئەویش لەگەرمیان، کەمەڵبەندی سەرەکی ئەنفالە، گەرمیان ئه و رووبەرە فراوانە بوو ، هیچ سنوورێکی وانەبوو، خەڵکی گەرمیانی لێوە دەربازببن، زۆربەی خەڵکەکەی بێسەروشوێن کران، خەڵکی گەرمیان زۆرترین قوربانی بێسەروشوێنکردنی داوە. دەبوایە بیرلەوەبکرایەتەوە لەسەر نەخشه و پلانێکی ورد ئێسک و پروسکی کەسوکاری ئەنفالەکان لەگۆڕە بەکۆمەڵەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بهێنرێتەوە و لە (جەبەل حەمرین)دا بنێژرانایە، ئه و سنوورە سروشتییەی کوردستان کەهیچ کەسێک ناتوانێ‌ نکولی لێبکات، بۆئەوەی به و هەموو قوربانییەی کە کورد بەخشیویەتی، بەدۆست و دوژمن بسەلمێنێت، ئەمە سنووری هەرێمەکەمانە.
گەر مۆنۆمێنتیش بۆ ئەنفال لەوێ‌ دروست بکرایە، ئەوە شیاوترین و گونجاوترین کاری نەتەوەیی دەبوو ‌، بەمانە خیتابی نەتەوەییمان بڵندتر دەکەین، بەمە ناسنامەی گەورەیی جینۆسایدی ئەنفالی گەلەکەمان دەپارێزین، تکایە وەک چۆن هەرێمی کوردستانمان ،کرد بەدوو پارچەوە و دواتر کردمانەوە بەیەک هەرێم، وەک چۆن حکومەتمان کرد بەدوو پارچەوە و دوایی کردمانەوە بەیەک حکومەتی هەرێم، با ناسنامەی گەورەیی تاوانی ئەنفال وەک جینۆساید نەکەین بەهەولێر و سلێمانی. با ناسنامەی ئەنفالی مرۆڤی کورد له و شوێنە جوگرافیایەدابێ‌ لەکوردستاندا کەگەورەترین قوربانی داوە، کە زۆربەی بێسەروشوێنەکان، کە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی پڕکردووەتەوە ئەویش ژن و پیاو و منداڵانی گەرمیانە.
وەک هیچمان بۆ گەرمیان نەکردووە، وەک گوندەکانی بەکاولی ماونەتەوە، با ناسنامەی جینۆسایدی ئەنفالیشی لێ دانەبڕین، ئه و مۆنۆمێنتە گەورەیە کە لەئاستی گەورەیی تاوانەکەدایە دەبێت لەگەرمین بکرێت نەک لەهەولێر.
سبەی: تێبینی دەکرێت ئەمساڵ‌ حکومەتی بەغدا بایەخی زۆر دەدات بە کیمیابارانی هەڵەبجە، له و رووەوە تاریق هاشمی سەردانی هەڵەبجەی کرد و بڕیارە نوری مالیکی-یش سەردانی هەڵەبجە بکات، تۆ ئەم جموجۆڵەی ناوەند بۆچی دەگێڕێتەوە؟
عەبدوڵا کەریم:
گەر نوری مالیکی بتوانێ‌ پشتگیریی تەواو لەداواکاریی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە و بریندارەکان بکات، کاری جدی بۆ بکات، هەوڵبدات دۆسیەی هەڵەبجە لەمە زیاتر دوانەکەوێت و رووبەڕووی دادگایی تاوانبارانی عێراق بکرێتەوە، پشتگیریی تەواو لەفۆرمی سکاڵای یاسایی کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە بکات بۆئەوەی سکاڵا بەرامبەر به و (196) کۆمپانیایە بەرزبکەنەوە کە کەلوپەلی چەکی کیمیایی بەعێراق فرۆشتووە، هەڵەبجە بکرێتە شارێی نوێکی سەردەم ئەمە گەورەترین ئاوڕدانەوەیە له و شاره
نەک هاتنێکی باو ئاسای ساڵیادە سارد و سڕە بیست بارەکان.
سبەی: جەنابتان تا ئێستا دوو بەرگتان بەناوی (رەشەبای ژەهر و ئەنفال) نووسیوەتەوە و سەرقاڵی ئامادەکردنی سێ‌ بەرگی ترن، ئایا کورد بەهەردوو نێوەندی حکومی و حیزبی توانیویانە وەکو پێویست کارەساتی کیمیاباران و ئەنفال ئەرشیف بکەن و بەنەوەی داهاتووی بناسێنێنن؟
عەبدوڵا کەریم:
لەدوای راپەڕینەوە له و بوارەدا کاردەکەم، ئێستا چەندان بابەتی مەیدانی، لێکۆڵینەوە، ئامار، دیکۆمێنتم لەبەردەستایە، نازانم کەی تەواوی دەکەم، بەڵام پێشبینی دەکەم سێ‌ بەرگی تر لەسەر (رەشەبای ژەهر و ئەنفال) بخەمە بەردەم خوێنەران، ئه و هەوڵانەی کەدراون زیاتر هەوڵی تاکە کەسین، گەر حکومەتی هەرێم تاوانی کیمیاباران و ئەنفال ئەرشیف بکەن، بەنەوەی داهاتووی بناسێنن، ئەوە کارێکی گەورە دەکەن و بۆشاییەکی زۆر پڕدەکەنەوە، ئەوەش
بەکارکردنی جدی دەبێت نەک بەقسە.
سبەی: زۆرجار لەشەقامی کوردی گلەیی لەوەدەکرێت کە لایەنە حیزبی و حکومییەکان بەتایبەتی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار تەنیا رۆژێک بۆ ئه و یادە تەرخان دەکەن و هەندێک جاریش یادەکە بۆ وروژاندنی هەستی جەماوەر بەلای خۆیاندا بەکاردەهێنن، بەڕای ئێوە یادی ئه و کارەساتانە چۆن بکرێتەوە و لەلایەن کام لایەنەوە ئامادەکاریی بۆ یادەکان بکرێت؟
عەبدوڵا کەریم:
ئه و یادانەی کەکراونەتەوە لەماوەی ئەم 20 ساڵەدا لەئاستی تاوانەکەدا نەبووە، جێی داخە ئێمە تا ئێستا لەسەر تراژیدیای ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و ناوچە جیاجیاکان کاری جدی و ورد و قوڵ‌ و زانستیمان نەکردووە، گەر لەسەر ئه و جینۆسایدە گەورەیە کارمان بکردایە، ئێستا و ئایندەمان جۆرێکی تر دەبوو. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=
ئەم بابەتە 16 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەڵەبجە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 21-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 21-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 21-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 16 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
خوازبێنی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بڕیار
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
مهناز کاوانی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کەرکووک ساڵی 2004
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وێنەگرانی ژێر قەڵاتی هەولێر ساڵی 1987
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان ساڵی 1974
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دیمەنی شەقامی 60 مەتری و مەخموور و ئیسکانی شاری هەولێر ساڵی 1996
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هاوکار ئاسۆ بەم شێوەیە ناڕەزایی دەردەبڕێت بۆ نیشاندانی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر
30-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,679
وێنە 106,203
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,617
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
خوازبێنی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بڕیار
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
مهناز کاوانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.531 چرکە!