پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,461
وێنە 105,702
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,404
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کەمال مەزهەر و کورد و شۆڕشی بیست: کۆیادێک بۆ ناسیونالیزمی عێراقی یان خراپ-حاڵیبوون
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەمال مەزهەر و کورد و شۆڕشی بیست: کۆیادێک بۆ ناسیونالیزمی عێراقی یان خراپ-ح...

کەمال مەزهەر و کورد و شۆڕشی بیست: کۆیادێک بۆ ناسیونالیزمی عێراقی یان خراپ-ح...
=KTML_Bold=کەمال مەزهەر و کورد و شۆڕشی بیست: کۆیادێک بۆ ناسیونالیزمی ئێراقی یان خراپ-حاڵیبوون=KTML_End=
نووسەر: #شێرکۆ کرمانج#
=KTML_Bold=پێشەکی=KTML_End=
مەبەست لەم بابەتە وردبوونەوە و شرۆڤەکردنی ئەو ڕووداو پێشهاتانەیە کە پێش درووستکردنی دەوڵەتی ئێراق لە 1921 لەو ناوچانەدا ڕوویانداوە کە ئێستا پێی دەگوترێت ئێراق. هاوکات هەڵسەنگاندنێکە بۆ ڕۆڵ و ئاستی بەشداری کوردەکان لە شۆڕشی بیست. هۆکاری وردبوونەوە و شرۆڤەکرد‌نی ڕووداو و پێشهاتەکانیش هەڵسەنگاندنی، یەکەم، ئەو بانگەشەیەیە کە گوایە شۆڕشی بیست دەرئەنجامی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی [نیشتمانپەروەری] ئێراقیی بووە. دووەم، بواری وردبوونەوەکان هەلی ئەوەمان بۆ دەڕەخسێنێت کە پەیوەندییەکانی نێوان کورد و عەرەب و ڕەوتە سیاسییەکانی ئەوکات هەڵسەنگێنین چونکە هەندێک نووسەری کورد هەن کە شۆڕشی بیست بە شۆڕشێکی سەرتاسەری ئێراقیی لە قەڵەمدەدەن، ئەویش بە قەبەکردنی ڕۆڵی کورد لە شۆڕشەکەدا. سێیەم، ئاوڕدانەوەیەک لە تێگەیشتنە-جێکەوتەکانی (mindset) کوردەکان لە پێش و لە گەرمەی شۆڕشەکە ڕێخۆشکەرن بۆ هەڵسەنگاندنی پەیوەندییەکان و وردبوونەوە لە شوناسی ئێراقیی و ئەو تێگەیشتنانەی لەو بوارەدا خراونەتەڕوو. چوارەم، یارمەتیمان دەدات لە هەڵسەنگاندنی ئەو هەوڵەی کە کەمال مەزهەر ئەحمەد داویەتی بۆ سەلماندنی ئەوەی کە شۆڕشەکەی 1919 ی شێخ مەحمود و پەلامار و ڕاپەڕینەکانی کوردان لەو سەردەمەدا بەشێکن لە شۆڕشی بیستی ئێراقی. وەک ئەنجامگەلێک ئەم بابەتە پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە دانانی شۆڕشی بیست وەک شۆڕشێکی ئێراقی و بەستنەوەی بە بزووتنەوەی ناسیونالیزمی (نیشتمانپەروەریی) ئێراق بەبەڵگەی مێژوویی پشتڕاست ناکرێتەوە. هاوکات، ئەم بابەتە دانانی شۆڕش و پەلامار و ڕاپەڕینەکانی کوردستان لە ساڵانی 1919 و 1920 وەک بەشێک لە شۆڕشی بیست بە خراپ-حاڵیبوون لە ڕووداوەکانی ئەو کات ناوزەد دەکات.
=KTML_Bold=شۆڕشی 1919ی شێخ مەحمود=KTML_End=
پێش ئەوەی شرۆڤەی هەوڵ و نووسینەکانی ڕەوانشاد مێژوونووسی ناوداری کورد، کەمال مەزهەر ئەحمەد (لێرە بەدواوە کەمال مەزهەر)، بکەین، هەڵوەستەیەک لەسەرشۆڕشی بیست لە باشوور و ناوەڕاستی ئێراق و شۆڕشەکەی 1919 ی شێخ مەحمود لە باشووری کوردستان دەکەین چونکە لەوێدا بەڵگەی چاکمان دەستدەکەوێت بۆ هەڵتەکاندنی هەم ئەو ئارگیومێنتەی کە شۆڕشی بیست وەک بەشێک لە بزووتنەوەی ناسیونالیزمی ئێراق دادەنێت هەم ئەو ئارگیومێنتەی کە شۆڕشەکەی شێخ مەحمود وەک بەشێک لە شۆڕشی بیست دەناسێنێت.
دوای داگیرکردنی هەردوو ویلایەتی بەسرە و بەغدا لە ساڵانی 1915 تا 1917 لەلایەن بەریتانییەکانەوە، کە پێش داگیرکردنیان هەردوو ویلایەت بەشێک بوون لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، لە ناوەڕاستی 1918 دا هێزەکانی بەریتانیا گەیشتنە سنوورەکانی ویلایەتی موسڵ و شاری ‘#کەرکووک#’یان لە مانگی ئاداری هەمان ساڵدا داگیرکرد. ئەوکات شێخ مەحمود بەرزنجی ناسراوترین و دیارترین کەسایەتی کورد بوو لە باشووری کوردستان. عوسمانییەکان پێش کێشانەوەی هێزەکانیان لە ناوچەکەدا ئەویان وەک حاکمی #سلێمانی# دەستنیشان کردبوو. کاتێک هەواڵی هاتنە ناوەوەی هێزەکانی بەریتانیا بۆ ناو کەرکووک بڵاوبووەوە، شێخ مەحمود نامەیەکی ‘بەدزییەوە’ بۆ مەندوبی سامی بەریتانیا لە ئێراق، ئارنۆڵد ویلسن، نارد کە تێید داوای لە بەریتانییەکان کردبوو کە “حکومەتێکی کوردی لە ناوچەی سلێمانی” بە سەرۆکایەتی ئەو لەژێر چاودێریی ئینگلیزەکان دابمەزرێنن، تاوەکوو کوردەکانیش، بە قسەی ئەو، وەک “عەرەبەکان بکەونەخۆشی” (حیلمی 2003: 44). ئەو نامەیەی کە شێخ مەحمود بۆ ئینگلیزەکانی نووسیبوو کەوتە دەست تورکەکان چونکە تا نامەکە گەیشت ئینگلیزەکان ‘کەرکووک’یان چۆڵ کردبوو و تورکەکان گەڕابوونەوە ئەوێ.
نامەکەی شێخ هەندێک ئاماژەی گرنگی تێدایە، لەوانە: شێخ مەحمود ئەوکات بە هیچ شێوەیەک نە کوردستانی وەک بەشێک لە ئێراق نە کوردیشی وەک ئێراقیی دانابوو. ئەو پێی باش بوو کە کوردستان ڕاستەوخۆ بکەوێتە ژێر ئینتیداب/چاودێریی بەریتانییەکان نەک بکەوێتە ژێردەستی عەرەبان.
لەسەر ئەم نامەیە تورکەکان شێخیان گرت بەڵام لەبەر ئەوەی پێویستیان پێی بوو زوو ئازادیان کرد و کردیان بە سەرلەشکری مەدەنی ناوچەی سلێمانی. بەڵام کاتێک بەریتانییەکان لە تشرینی یەکەمی 1918دا ‘کەرکووک’یان گرتەوە شێخ مەحمود دووبارە پەیوەندی لەگەڵدا درووستکردەوە (البیاتی 2005: 109). لە ماوەی مانگێکدا شێخ‌ مەحمود و بەریتانییەکان گەیشتنە ڕێککەوتنێک. بەپێی ڕێککەوتنەکە شێخ وەک حوکمداری کوردستان دەستنیشان کرا. ئەویش بەرپرسیارەتییە گەورەکانی بە خزم و کەسوکارەکانی خۆی سپارد (حیلمی 2003: 51).
خەون و هیواکانی شێخ مەحمود زۆر گەورەتر بوون لەوەی کە ئینگلیزەکان بە ئەو و بە کوردیان ڕەوا دەبینی. ئەو داوای لە بەریتانییەکان کرد کە دەوڵەتێکی کوردی لەژێر چاودێریی ڕاستەخۆی خۆیان دابمەزرێنن کە هەموو ناوچەکانی باشووری کوردستان و هەندێک دەڤەری باکووری کوردستانیش لەخۆ بگرێت، لە #خانەقین#ەوە بۆ شەمدینان و لە چیاکانی حەمرینەوە تا سنوورەکانی ئێران. کاتێک بەریتانییەکان هەستیان بە گەشەی ناودەنگی شێخ مەحمود لە دەرەوەی دەڤەری سلێمانی کرد، کۆمەڵێک ڕێوڕەسمی ئیدارییان گرتەبەر. وەک، دابڕینی ناوچەی کەرکووک و #کفری# لە لیوای سلێمانی و درووستکردنی لیوای کەرکووک، هەروەها، درووستکردنی لیوای #هەولێر# و لکاندنی ناوچەی کۆیە، بێجگە لە #ڕانیە# و #قەڵادزێ#، بە هەولێرەوە (البیاتی 2005: 127-128). لەپاڵ ئەم ڕێوڕەسمە ئیداریانەدا ئینگلیزەکان کارتی عەشیرەتگەرییشیان لە دژی شێخ مەحمود بەکارهێنا. ئەویش بەوەی کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ زۆربەی زۆری سەرۆک عەشیرەتەکانی کوردستان کەوتنە گفتوگۆ و لە ڕێگەی بەخشیش و پارەوپول و پۆستەوە زۆربەیان ڕازی کردن کە پشت لە شێخ مەحمود بکەن (حیلمی 2003: 73-77). حکومەتەکەی شێخ مەحمود کارەکتەرەکانی عەشیرەتگەریی و خزمخزمێنەی پێوەدیار بوو، بەڵام هەرچۆنێک بێت، داواکانی شێخ خسڵەتی نەتەوەییان لەخۆ گرتبوو لەگەڵ خۆجیاکردنەوەیەکی زەق لە ناوچەکانی دیکەی ئێراق.
سیاسەتەکانی بەریتانیا بۆ بنکۆڵکردنی حکومەتە ساواکەی دەرگاکانی بە ڕووی شێخ‌ مەحمود و ناسیونالیستە کوردەکانی دەوروبەری داخست. بێجگە لە ڕاپەڕین و شەڕ، شێخ مەحمود ڕێگەچارەیەکی دیکەی شک نەدەبرد (Eskander 2000: 152). لە ئاکامدا لە نیسانی 1919 شێخ مەحمود داوای لە هێزە چەکدارەکانی خۆی کرد کە نوێنەرەکانی بەریتانیا لە شاری سلێمانی و دەوروبەرەکەی وەدەرنێن. هێزەکانی شێخ مەحمود کۆنتڕۆڵی شاریان کرد و ئاڵای بەریتانیایان لەسەر دامودەزگا فەرمییەکان هێنایە خوارەوە و لە جێگەیاندا ئاڵای کوردستانیان وەک ئاڵای حکومەتەکەی شێخ بەرز کردەوە. زۆریشی پێنەچوو شێخ کابینەی حکومەتەکەی پێکهێنا. حکومەت ئاڵا و ئاڕمی خۆی تەبەناکرد و پولی تایبەت بە حکومەتەکە پەخش کران، کە نوێنەرایەتی حکومەت و گەلی کوردستانیان دەکرد. تا ئایاری 1919 پڕوشکی شۆڕشەکە گەیشتە ناوچەکانی دەوروبەر تا گەیشتە کۆیە لە نزیک هەولێر (خواجە 1970: 55؛ حیلمی 2003: 83؛ الحسنی 1988: ج 1، 279، بڕوانە وێنەی -1 لە =KTML_Bold=فایلی پەیوەندیدار=KTML_End=).
هێزەکانی بەریتانیا خۆیان ڕێک خستەوە و هێرشیان برد بۆ سەر شوێن و بارەگاکانی شێخ مەحمود و هێزەکانی. دوای شەڕێکی سەخت لە دەربەندی بازیان هێزەکانی شێخ مەحمود شکستیان هێنا و پاشەکشەیان کرد. لە شەڕەکاندا 48 کەس لە چەکدارەکانی شێخ مەحمود کوژران و 128 کەسیشیان بریندار بوون. شێخ مەحمود بەبرینداری لە پەنای ‘بەردە قارەمان’ (ئەو بەردەی کە لەو کاتەوە ناوی ‘قارەمان’ی، وەک نازناوێکی شێخ، هەڵگرتووە) لە 9ی حوزەیرانی 1919 گیرا و بەدیلی بردرا بۆ بەغدا (حیلمی 2003: 88؛ البیاتی 2005: 148-150). لەو کاتەوە بەردە قارەمان بۆ کوردان بووە بە سیمبولی بەرەنگاربوونەوە و ئازادی و گیانفیداکاریی. خەڵک ئێستا سەردانی شوێنەکە دەکەن و وێنە لەگەڵ بەردەکە دەگرن و وەک یادگاری هەڵی دەگرن، ئەمەش بەشێک لە کۆیادی نەتەوەیی و نیشتمانیی کوردان پێک دێنێت و نیشان دەدات.
=KTML_Bold=شۆڕشی بیست=KTML_End=
دوای داگیرکردنی ویلایەتی بەسرە و بەغدا، بەریتانییەکان بەهۆی سەرقاڵیان بە کۆمەڵێک پرسی گرنگ‌ و ئاڵۆزی دیکە، وەک پەیمانی ئاشتی و پەیمانی سیڤەر و کاریگەرییەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی، وەک پێویست نەپڕژابوونە سەر ڕێکخستنی کاروباری ئەو ناوچانەی لە شەڕەکانیان لەگەڵ عوسمانییەکان داگیریان کردبوون. ئیدارەیەکی کاتی ئەو ناوچانەی بەڕێوەدەبرد و دەڤەرەکە بەگشتی، بەتایبەتیی ناوچە شیعەنشینەکان، نائارامی زۆریان بەخۆیانەوە دیبوو. وەک دەرئەنجامێکی ئەو نائارامیانە ئەوەبوو لە 30 ی حوزەیرانی 1920 دا دەسەڵاتدارانی بەریتانی شەعلان بن ئەلجون، سەرۆکی عەشیرەتی ‘زەوالم’یان، گرت. کاتێک ئەندامانی عەشیرەتی زەوالم و عەشیرەتەکانی دەوروبەر هەواڵی گرتنی ‘شەعلان’یان بیست، هێرشیان کردە سەر ئەو بنکەیەی کە ‘شەعلان’ی تێدا دەستبەسەر کرابوو و ئازادیان کرد. ئەم ڕووداوە بوو بە بڵێسەی ڕاپەڕینێک کە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا هەموو ناوچەکانی فوراتی ناوەڕاستی گرتەوە، کە بە شۆڕشی بیست لە ئێراق ناسراوە. سەرکەوتنەخێرا و یەک لە دوای یەکەکانی هێزە عەشایرییەکان داڕمانی شەوکەتی بەریتانیای مەزنی لێکەوتەوە و بووە مایەی هاندانی عەشیرەتەکانی دیکە کە بێنە پاڵ خەڵکە ڕاپەڕیوەکە. سەرەڕای ئەوەی کە پڕوشکەکانی ڕاپەڕینەکە گەیشتە زۆربەی ناوچەکانی ئێراق، وەک دیالە لە باکوور، کەچی ناوچەکانی فوراتی ناوەڕاست وەک گۆڕەپانی سەرەکی شەڕ و پێکدادانەکان مایەوە. لە ناوەڕاستی تشرینی یەکەم هێزەکانی ئاسمانی و زەمینی بەریتانیا هێرشیان کردە سەر خەڵکە ڕاپەڕیوەکە لە هەموو ناوچەکان. نەبوونی سەرکردایەتییەکی یەکگرتوو و ڕێکخراو، هەروەها کەمی زەخیرە و ئازوقەی شەڕ لەلایەک و بەهێزیی و پڕچەکیی هێزەکانی بەریتانیا لەلایەکی دیکە لە هۆکارە هەرە سەرەکییەکانی شکستهێنانی ڕاپەڕینەکە بوون (الوردی 2005: ج 5/1، 236-367، 374-378). قەبارەی ڕاپەڕینەکە لە شەڕ و پێکدادانەکان و زیانە گیانیی و ماددییەکانەوە دەردەکەوێت. بەگشتی ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیانی هێزەکانی بەریتانیا 1041 کەس کوژرا و ونبوو بوو، 1228 کەسیش بریندار بوون. ژمارەی شەڕوانەکان بە نزیکەی 130 هەزار کەس مەزەندە کراوە کە 8450 کەسیان لە شەڕەکاندا لێکوژرا (الوردی 2005: ج 5/1، 378؛ ئەحمەد 1985: 194-195). ئەم ژمارانە بۆ ئەوکاتی ئێراق یەکجار گەورەن چونکە ژمارەی دانیشتووانەکەی ئەوکات بە سێ ملیۆن کەس مەزەندە کراوە (Tripp 2002: 31).
پاڵنەری سەرەکی ڕاپەڕینەکە پەیوەندی بەو تێگەیشتنە-جێکەوتانەوە هەبوو کە لە ئاکامی بەڵێنەکانی بەریتانیا لەلای عەرەبەکانەوە گەڵاڵە ببوو، ئەویش خۆی لە یارمەتیدانیان لە گەیشتن بە سەربەخۆیی و ڕزگاربوون لەژێر نیری تورکەکان خۆی دەدیتەوە. لەجیاتی ئازادی، ڕاگەیاندنی ئینتیداب (mandate) لەلایەن بەریتانییەکانەوە بەسەر ئێراق وەک خیانەتێک و شکاندنی بەڵێنەکان دەبینران. لەپاڵ ئەمانە، ڕەتکردنەوەی ژیان لەژێر ڕکێفی دەسەڵاتێکی بێگانەی “کافر” لەلایەن پیاوانی دینیی شیعە و خەڵکەکە پاڵنەرێکی دیکە بوو بۆ ڕاپەڕینەکە. دیارە نابێت ئەوەش لەبیر بکەین کە دانانی باج لەسەر سەرۆک عەشیرەتەکان هۆکارێکی دیکە بوو کە وای لە خاوەن زەوییەکان کرد دەسەڵاتی بەریتانی باجوەرگر ڕەت بکەنەوە. لەمە زیاتر قسە لەسەر هۆکار و پاڵنەرەکانی ڕاپەڕینەکە ناکەین چونکە قسەکردن لەسەر هۆکارەکان و ڕەوتی ڕووداوەکان لە دەرەوەی ئامانجەکانی ئەم بابەتەیە. ئەوەی لێرەدا مەبەستە ئەوەیە کە داخۆ شۆڕشی بیست دەکرێت وەک بەشێک لە بزووتنەوەی ناسیونالیزمی (نیشتمانپەروەریی) ئێراقی تەماشا بکرێت، هاوکات، داخۆ دەکرێت “شۆڕشەکە” وەک شۆڕشێکی سەرتاسەری ئێراق دابنرێت.
زیادەڕۆیی نییە ئەگەر بڵێین شۆڕشی بیست، تاڕادەیەکی چاک، سیما و فۆرمی دەوڵەتی ئێراقی دیاری کرد. یەکێک لە سیفەتە جیاکەرەوەکانی شۆڕشەکە لێکنزیکبوونەوەی دوو پێکهاتە مەزهەبییەکەی ئێراق، شیعە و سوننە بوو، بەتایبەتیی لە بەغدا بەڵام لەگەڵ کورد نا. هاوکاریی و هاوسۆزیی شیعەکان و سوننەکان بۆ یەکدی لە مانگی ڕەمەزانی ئەو ساڵە زیاتر لە جاران دەردەکەوت. سوننەکان بەشداری ڕێوڕەسمەکانی عاشورا و تازیە و لەخۆدان و سینگکوتانەکانی شیعەکانیان دەکرد و شیعەکانیش لەلای خۆیانەوە بەشداری ڕێوڕەسمی مەولودەکانی پێغەمبەریان لەو ساڵەدا دەکرد کە لەلایەن سوننەکان ڕێکخرابوو (الوردی 2005: ج 5/1، 185-186). سێ کەسایەتی بەغدایی، سەید محەمەد سەدر و ئەحمەد شێخ داود و محەمەد مەهدی بەسیر، ڕۆڵی کاریگەریان لە لێکنزیکردنەوەی شیعەکان و سوننەکان و ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکان و پشتیووانی کردن لە شۆڕشی بیست بینی.
بۆ لێکنزیکردنەوەی ئەم دوو گرووپە هەموو هۆکارێک خرابووەگەڕ، وەک بڵاوکردنەوەی چیرۆکێک کە گوایە ئەبوو حەنیفە (گەورە ئیمامی سوننەکان 699-767) لەسەر دەستی جەعفەر سادق (گەورە ئیمامی شیعەکان 702-765) دەرسی خوێندووە. مێژوونووس و کۆمەڵناسی ناسراوی ئێراقی، عەلی وەردی، دەڵێت ئەم چیرۆکە هیچ بەڵگەیەکی مێژوویی پشتڕاستی ناکاتەوە بەڵام خەڵکەکە باوەڕی پێ کردبوو و کاریگەریی خۆی هەبوو لەسەر نزیکردنەوەی سوننەکان و شیعەکان (الوردی 2005: ج 5/1، 205). لەڕاستیدا، هاوکاری خەڵکی ئەوکاتی بەغدا سنوورەکانی دینیشی بەزاندبوو، ئەوەش لە بەشداریکردنی جووەکان و کریستیانیەکان لە ناڕەزایەتییەکاندا دەردەکەوت. لەمیانی خوێندنەوەی وتار و هۆنراوە و پەخشان و هۆسەلێدانەوە سەرکردە دینییەکان و شاعیرەکان هانی خەڵکەکەیان دەدا کە کۆک بن‌‌ و خەبات بکەن بۆ وەدەرهاوێشتنی داگیرکەرە بێگانەکان، ئینگلیزەکان (Nakash 2003a: 70; Marr 2004a: 23).
بەبنەما لەسەر لێکنزیکبوونەوەی پێکهاتە دینی و مەزهەبییەکانی ئێراق هەندێک لە ئەکادیمییە ڕۆژاواییەکان پێیان وایە کە شۆڕشی بیست زادەی گەشەی بزووتنەوەی ناسیونالیزمی (نیشتمانپەروەریی) ئێراقیی بووە لە دژی بەریتانییەکان کە گوایە لە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی لە ئێراق سەری هەڵدا. مەبەست لە بزووتنەوەی نیشتمانپەروەریی ئێراقی ناسیونالیزمی ئێراقییە، ئەوەی ئەوان وەک “Iraqi nationalist movement” ناوی دەبەن، کە لە عەرەبییەکەی دەبێتە “الحرکة الوطنیة العراقیة” (بۆنمونە بڕوانە Davis 2005b: 231). مێژوونووس و ڕووناکبیرە ئێراقییەکانیش، وەک عەبدولرەزاق حەسەنی و عەبدوڵڵا فەیاز و حەسەن عەلەوی و عەبدولکەریم ئەلئەرزی، شۆڕشی بیست وەک “گەورە شۆڕشی ئێراقیی” (الثورە العراقیة الکبری) وەسف دەکەن و بە شۆڕشی دامەزرێنەری ئێراقیشی دادەنێن (الحسنی 1972؛ الفیاض 1974؛ العلوی 1990: 134؛ الارزی 1991: 328). کەچی عەلی وەردی و عەبدولخالق حسێن هاوڕای ئەمانەی سەرەوە نین‌ و دەڵێن ڕاستە خەڵکەکە لەژێر شیعاراتی نیشتمانپەروەریدا شەڕیان دەکرد و چەمک و زاراوەی وەک ‘ئێراق’ و ‘عروبە’ و ‘وەتەن’یان بەکاردەهێنا بەڵام ئەم زاراوە و چەمکانە بۆ زۆربەیان هیچ مانایەکی نەدەبەخشی و تێی نەدەگەیشتن (الوردی 2005: ج 6/1، 314؛ حسین 2011: 63-64).
=KTML_Bold=خوێندنەوەیەک بۆ شۆڕشی بیست و شۆڕشی 1919 ی شێخ مەحمود: کام کۆیاد کام هاوهەڵوێستیی=KTML_End=
بۆ تێگەیشتن لە شۆڕشی بیست و هەڵسەنگاندنی ئەو تێڕوانینانەی لەوبارەیەوە تا ئێستا دەربڕاون دەبێت لە چوارچێوەی بارودۆخی ئەوسای ئێراق، بەتایبەتیی ئەوەی پەیوەندی بە داگیرکردن و شوناسی داگیرکەرەکەوە هەیە، وردبوونەوەی بۆ بکرێت. لەبەر مەقامی شۆڕشی بیست لە خەیاڵگەی ئێراقییەکان و گرنگی بۆ ئەکادیمییەکان، هاوکات، بۆ گەیشتن بە مەبەست و ئامانجەکانی ئەم بابەتە کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێکرا، وای بەچاک دەزانین هەڵوەستەیەک لەسەر ڕووداو و پێشهاتەکان و خەسڵەت و سیماکانی شۆڕشی بیست بکەین.
لەسەرەتا دەبێت ئەوە بڵێین کە “لێکنزیکبووەنەوە” و “یەکێتیی” پێکهاتەکانی ئەوکاتی ئێراق زیاتر پەیوەندی بە هەست و سۆزی وروژاو لە دژی بەریتانییەکان هەبوو لە هەر شتێکی دیکە. خەبات و شەڕ لە دژی دوژمنێکی غەیرە-موسڵمانی-کرستیان چەتری کۆکەرەوەی هەموو تێکۆشەرەکان و شەڕوانەکان بوو، هاوکات پاڵنەری سەرەکی لێکنزیکبوونەوەکەش بوو. دەبێت ئەو ڕاستییەش بخەینە بەرچاو کە ئەوکات ئێراق دەوڵەت و خاک و کۆمەڵگەیەکی یەکپارچە و یەکگرتوو نەبوو، بۆ نموونە، ناوچە کوردنشینەکانی ویلایەتی موسڵ هێشتا بە فەرمی نەخرابوونە سەر ئێراق. ئەمە چ جای کۆمەڵێک بەڵگە و ڕووداوی مێژوویی کە نەک هەر یەک-دیدی بەڵکوو دژە-دیدی پێکهاتەکانی ئێراق لەو کات پشتڕاست دەکاتەوە لەوەی یەکێتیی و هاودیدیان نیشان بدات. لە خوارەوە تیشک دەخەینە سەر هەندێکیان.
لە گەرمەی هێرش و هەڵمەتەکان لە کەربەلا و حللە و نەجەف، شۆڕشگێرە شیعەکان “ئاڵای شۆڕشی عەرەبیی” یان ئاڵای عەشیرەتەکانی خۆیان لەسەر ئەو باڵەخانە و دەزگا حکومییانەی کە داگیریان دەکرد، بەرز دەکردەوە. هاوکات، شەڕوانەکان هۆسەیان بە شان‌ و باڵ و مێژووی نەمری “عروبە”دا هەڵدەگوت. لە ئەدەبیاتی ئەوکات، بەشداربووانی شۆڕشەکە وەک “سوپای عەرەب” نەک سوپای ئێراق ناوزەد دەکران (الوردی 2005: ج 5/1، 289، 326-336؛ العلوی 1990: 136؛ نظمی ن.ز: 112، بڕوانە وێنەی 2). ئەگەر ڕاپەڕینەکە نوێنەرایەتی بزووتنەوەی نیشتمانپەروەریی ئێراقیی کردبا، وەک ئەوەی هەندێک ئەکادیمیی و مێژوونووس بانگەشەی بۆ دەکەن، ئەوا دەبوو ئاڵای ئێراق هەڵبگرن و سوپاکەیان ناوی سوپای ئێراق بایە، نەک ئاڵای شۆڕشی عەرەبیی هەڵگرن کە ئاڵایەک بوو سیمبولی شۆڕشێک بوو لە نیمچە دوورگەی عەرەب بەرپاببوو.
ئامانجی ئەو شۆڕشەی کە لە کوردستان ساڵێک پێشتر هەڵگیرسا بوو، ئەوکات خامۆش ببووەوە، ڕزگاربوون و سەربەخۆیی بۆ کوردەکانی “باشووری کوردستان” بوو. سەربەخۆییخوازیی شۆڕشەکە لە بەرزکردنەوەی ئاڵای کورد، ئاڵای حکومەتەکەی شێخ مەحمود، هەروەها لە نەخشکردنی ئارمی حکومەت و دەرکردنی پول بەناوی حکومەتەکەوە ڕەنگیدابووەوە. لەبەر ئەوە دەتوانین بڵێین خەباتی کوردەکان لەژێر سەرکردایەتی شێخ مەحمود تێکۆشان بوو بۆ ئازادی و سەربەخۆیی باشووری کوردستان. بۆیە ناکرێت ئەم شۆڕشە وەک بەشێکی تەواوکەری شۆڕشی بیست هەژمار بکرێت. ڕاستە هەر دوو شۆڕشەکە لە دژی بەریتانیا بوون بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە کە هاوکاریی شۆڕشەکەی 1919 ی شێخ مەحمود و شۆڕشەکەی 1920 ی باشووری ئێراق بسەلمێنێت. ئەوە بێجگە لەوەی کە ئامانجی هەردوو شۆڕشەکە، وەک ئاماژەیان پێکرا، تەواو لێکجیا بوون ئەگەر نەڵێین دژبەیەک بوون.
=KTML_Bold=وێنەی 1 ئاڵای حکومەتی شێخ مەحمود=KTML_End= (=KTML_Italic=بڕواننە فایلی پەیوەندیدار=KTML_End=)
=KTML_Bold=وێنەی 2 ئاڵای شۆڕشی عەرەبیی=KTML_End= (=KTML_Italic=بڕواننە فایلی پەیوەندیدار=KTML_End=)
سەرەڕای ئەمە، شۆڕشی بیست دواتر بوو بە بناغەی ئەفسانەی نیشتمانپەروەریی ئێراقیی و ئێستاشی لەگەڵ دابێت ئێراقییە نیشتمانپەروەرەکان لە ڕەوتە چەپەکانەوە، وەک حیزبی شیوعی، تا دەگاتە ڕەوتە ئیسلامییەکان، وەک حزبی دەعوە و مەجلسی ئەعلا، بە شۆڕشی دامەزرێنەری دەوڵەتی ئێراقی دادەنێن. لە بەرانبەر ئەودا شۆڕشەکەی شێخ مەحمود و حکومەتە تەمەن-کوورتەکەی بوون بە بەشێک لە ئەفسانەی ناسیونالیزمی کوردیی و نیشتمانپەروەریی کوردستانیی (بڕوانە ساڵح 2006ئەلف؛ 2006ب؛ حەفید 2006). شاعیری ناسراوی کورد، شێرکۆ بێکەس (1940-2013)، هۆنراوەێکی پەنجا و هەشت لاپەڕەیی بەناوی “داستانی بەردە قارەمان” نووسیوە. هۆنراوەەکە لە 1983، شەست ساڵ دوای شەڕەکەی دەربەندی بازیان، نووسراوە (بێکەس 1995: 430-488). کاوێس ئاغا، لاوکبێژی بەناوبانگی کورد، لاوکێکی لەسەر جوامێری و شەڕەکانی شێخ مەحمود چڕیوە کە کەم کورد هەیە نەی بیست بێت. چەندان لاوک و هۆنراوە و دەیان نووسراوی دیکە لەسەر شێخ‌ مەحمود و حکومەتەکەی و شەڕەکانی نموونەی زەقن لەسەر کاریگەریی شۆڕشەکەی شێخ مەحمود لەسەر خەیاڵگەی نەوەی نوێ و ڕووناکبیرانی کوردستان و هەست و سۆزی ناسیونالیزمی کوردیی. ئەمانە هەمووی ئەوە دەگەیەنن کە شۆڕشەکەی شێخ مەحمود بەشێک لە کۆیادی کورد پێکدێنێ و بووەتە بەشێک لە ئەفسانەی ناسیونالیزمی کوردیی. بەهەمان شێوە، شۆڕشی بیست بۆ ئێراقییەکان بووە بە بەشێک لە کۆیاد و بەردی بناغەی ئەفسانەی نیشتمانپەروەریی ئێراقیی. ئەم دووانەش دوو-دیدیی و ناتەبایی دیدی کوردەکان و عەرەبەکانی ئێراق بۆ نیشتمان و نەتەوە و ناسیونالیزم نیشان دەدات.
لە پەیوەند بە پەرەسەندن و گەشەسەندنی هەستی نیشتمانپەروەریی ئێراقیش، کە لەلایەن هەندێک کەسەوە بانگەشەی بۆ دەکرێت، گوماناوییە و جێگای پرسیارە. حکومەتی کاتیی ئێراق لە سەرەتای پاییزی 1920 دامەزرا، واتە ڕاست دوای شکستی شۆڕشی بیست. ئەمە بەو مانایەیە کە لە 1920 ئێراق هێشتان نە وەک جوگرافیا و خاک نە وەک قەوارە و دەوڵەت بوونی نەبوو. لەبەر ئەوە چۆن دەکرێت باس لە نیشتمانپەروەرییەک بکرێت کە پەیوەستە بە دەوڵەتێک هێشتان لەسەر نەخشە بوونی نەبووبێت. هەستی نیشتمانپەروەری بۆ دەوڵەت-نەتەوە (nation-state)، بۆ نموونە ئێراق، جیاوازی هەیە لەگەڵ هەستی ناسیونالیزمی بۆ نەتەوە (nation)، وەک کورد یان عەرەب، کە بوونیان قوڵایی مێژووی هەیە و ڕەگەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئیتنی کوردی، یان عەرەبی، کە پێش دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراقی بوونی هەبوو. ئێراق ئەو کات ئاڵای نەبوو کە گرنگترین سیمبولی هەر ناسیونالیزمێک، نەتەوەێک یان دەوڵەتێکە. ئەو هەست و سۆزانەی ئەوکات دەردەبڕان لەلایەن شۆڕشگێڕان و سەرکردەکانیانەوە هەستگەلێک بوون کە لە خولگەکانی نەتەوە (عەرەبی یان کوردی)‌ و دینیی (ئیسلام) و مەزهەبیی (شیعی یان سوننی) دەسووڕانەوە. ئەم ڕاستییە لە ڕازاندنەوەی جادەکانی بەسرە و بەغدا لە حوزەیرانی 1921 بە ئاڵای شۆڕشی عەرەبی، نەک ئێراقی، دەردەکەوێت، ئەویش لەکاتی گەیشتنی شازادە فەیسەڵ پێش ئەوەی ببێت بە مەلیکی ئێراق. لە ڕاستیدا، یەکەمجار ئاڵای ئێراق بەرزکرایەوە ڕۆژی دانانی مەلیک فەیسەڵ بوو وەک مەلیکی ئێراق لە 23 ی ئابی 1921، کە دەکاتە ساڵێک دوای شکستی شۆڕشی بیست. ئەوەی جێگای سەرسووڕمانە ئەوەیە کە لە ڕێوڕەسمی تاجلەسەرنانی فەیسەڵ لەبەر ئەوەی ئێراق سروودی نیشتمانیی نەبوو ئەوا سروودی نیشتمانیی بەریتانیی لێدرا (الوردی 2005: 6/1، 87، 91، 120). باسکردن لە بوونی هەستی ناسیونالیزمی و نیشتمانپەروەری وڵاتێک کە لە پێشوازی شازادەکەی ئاڵای شۆڕشی عەرەبی نەک ئاڵای خۆی هەڵداو لە کاتی بوون بە پاشای شازادەکەی سروودی نیشتمانی وڵاتێکی دیکەی بۆ بچڕن، بەڕاستی جێگەی پرسیار و سەرسووڕمانە. دەکرێت باس لە شوناس و هەست و سۆزی عەرەبی و کوردیی و ئیسلامیی بکەین چونکە هاندەر و پاڵنەری سەرەکی بوون لە پشت شۆڕشەکەی 1919 ی شێخ مەحمود و شۆڕشەکەی 1920 ی باشوور و ناوەڕاستی ئێراق، بەڵام قسەکردن لەسەر شوناس و ناسیونالیزمی ئێراقیی لە 1920 دا خەیاڵپڵاوییە.
واچاکە ئاماژە بەوەش بکەین کە لە 1934 هەندێک ڕووناکبیری ئێراقیی ویستبوویان یادی شۆڕشی بیست لە کۆمەڵێک شاری ئێراق، لەوانە: بەغدا و دیوانییە، بکەنەوە، بەڵام دەسەڵاتدارە سوننەکان ڕێگەیان پێنەدابوون (الارزی 1991: 330). ئەمە نیشانەیەکی دیکەیە کە نوخبەی سیاسیی حوکمبەدەستی ئێراقیی تا 1958 ‘شۆڕشی بیست’ی وەک بەشێک لە میراتی شۆڕشگێڕیی ئێراق دانەدەنا. ئەوان پێیان وابوو کە یادکردنەوەکە دەبێتە مایەی بەرزکردنەوەی مەقامی شیعە و پیاوانی دینیان.
لە ڕۆژانی کۆتایی شۆڕشی بیست نوێنەری بەریتانیا لەگەڵ هەندێک لە نوێنەرانی شۆڕشگێڕان دانووسانێکیان کرد. لە دانووسانەکەدا نوێنەری شۆڕشگێڕەکان چەند داوایەکی پێشکەش کرد، گرنگترینیان ئەوەبوو کە “دەبێت ئێراق حکومەتێکی عەرەبی سەربەخۆی هەبێت” (الوردی 2005: 5/2، 161). لەوەوە دەردەکەوێت کە شۆڕشەکە گرنگی بە شوناسی “عەرەبی” دەوڵەتە چاوەڕوانکراوەکە دەدا زیاتر لە کارەکتەری هەرێمی و نیشتمانیی، کە کارەکتەری ئێراقن. لەپاڵ ئەمانەدا، لە توێژینەوەیەکی مەیدانی لە 1978، خوێندکارێکی ئێراقی قسەی لەگەڵ چەند کرێکار و کاسبکار و جوتیارێک کردووە، لەوانەی بەشداریان لە شۆڕشی بیست کردووە. لە توێژینەوەکە ئەوە دەردەکەوێت کە خەڵکەکە “ئەوکات نەیاندەزانی سەربەخۆیی یانی چی” بەڵام پێیان وابوو “جیهاد لە دژی ئینگلیزەکان پێویستە” لەبەر ئەوەی ئینگلیزەکان “بێگانەن و کافرن” (احمد 1978: 26، 46). ئەمەش بە زەقی ئەوە نیشان دەدات کە هۆکاری سەرەکی بەشداری کردن لە شۆڕشەکەدا پاڵنەرە دینییەکان بوون نەک نیشتمانیی/ئێراقیی.
لەوانەیە باشترین وەسف بۆ شۆڕشی بیست ئەوە بێت کە شۆڕشەکە وریابوونەوەیەکی نەتەوەیی/عەرەبی و دینی/ئیسلامیی بوو لە دژی هێزێکی داگیرکەری بێگانەی “کافر” کە شەڕکردن بە دژی هەم “جیهاد” بوو هەم بەرگریکردن بوو لە شەرەف و کەرامەت. ئەوەی گرنگ بێت لێرە ئەوەیە کە دەبێت ئێمە ناسیونالیزمی عەرەبیی و ناسیونالیزمی ئیسلامیی لەلایەک و نیشتمانپەروەری ئێراقیی (ئەوەی جارجار لێرە وەک ناسیونالیزمی ئێراقیی ناومان هێناوە) لەلایەکی دیکە لێکجیابکەینەوە. ناسیونالیزمی عەرەبیی و ناسیونالیزمی ئیسلامیی دوو ناسیونالیزمی بان-نەتەوە یان بان-دەوڵەت-نەتەوەن و سنوورەکانیان سنووری دەوڵەتی ئێراقی دەبڕن، کەچی نیشتمانپەروەریی ئێراقیی ناسیونالیزمێکی هەرێمییە و سنوورەکانی دەکەونە سەر سنوورەکانی وڵات و دەوڵەتی ئێراق. مەبەست لەم قسانە لەکەدارکردنی شۆڕشی بیست یان کەمکردنەوەی گرنگی و کاریگەریی شۆڕشەکە نییە لەسەر ئاڕاستەکانی ڕەوڕەوەی سیاسی لە ئێراق. چونکە شۆڕشەکە سەرەتای “وێناکردنی” (imagined) ئێراق بوو لە خەیاڵگەی ئەو خەڵکەی لەو ناوچەیە دەژیان، وەک ئەوەی بێنێدیکت ئەندرسن باسی دەکات (Anderson 1991). ئەمەش چ لە ئاکامی شۆڕشەکە ڕاستەوخۆ بووبێت چ لە ئاکامی ئەو گرنگییەی کە نووسەران و ڕووناکبیرانی ئێراقی لە ماوەی سەدەی ڕابردوو، تا ئێستاش، بەم شۆڕشەیان داوە. لە ڕاستیدا، شۆڕشەکە کراوە بە یەکەمین ئەفسانەی ناسیونالیزمی ئێراقی لە خەیاڵی ناسیونالیستە/نیشتمانپەروەرە ئێراقییەکاندا.
=KTML_Bold=کەمال مەزهەر و شۆڕشی بیست و کورد: خراپ-حاڵیبوونێک=KTML_End=
مێژوونووسی ناسراوی کورد، کەمال مەزهەر، پەڕتوکێکی بە عەرەبی نووسیوە بۆ هەڵسەنگاندن، یان چاکتر بڵێین نیشاندان و قەبەکردنی، ڕۆڵی کورد لە شۆڕشی بیست. هاوکات، بەشێکی لە پەڕتوکێک کە بە کوردی نووسیویەتی تەرخان کردووە بۆ هەمان مەبەست (بڕوانە احمد 1978؛ ئەحمەد 1985: 163-171). کەمال مەزهەر لەسەرەتا ڕەخنە لە مێژوونووس و ئەکادیمییە کوردەکان و ئێراقییەکان دەگرێت لەبەر ئەوەی بە وتەی ئەو وەک پێویست باسیان لە ڕۆڵی کورد لە شۆڕشی بیست نەکردووە. ئەو دەڵێت مێژوونووسە بێگانەکانیش پێیان وایە کورد هیچ ڕۆڵێکی لە شۆڕشەکەدا نەبووە. دواتر کەمال مەزهەر دەڵێت گرنگی شۆڕشی بیست لەوەدایە کە “یەکەم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی هاوبەشی هەردوو گەلی گەورەی ئێراق، عەرەب و کوردە”، لە درێژەی قسەکانیشی دەڵێت ڕاستە بەشداری کوردەکان سنووردار بووە بەڵام ڕۆڵی گرنگیان نواندوە لە شۆڕشەکەدا (احمد 1978: 8-12؛ ئەحمەد 1985: 163). ئەم مێژوونووسە کوردە، هەندێک پێکدادان و شەڕی لابەلای نێوان هێزەکانی بەریتانیا و عەشیرەتە کوردەکانی بادینان و شۆڕشەکەی 1919ی شێخ مەحمود بە ڕێگەخۆشکەری بەرپابوونی شۆڕشی بیست لە قەڵەم دەدات (احمد 1978: 80-96؛ ئەحمەد 1985: 164-170). دواتر دێتە سەرئەوەی کە ئاگری شۆڕشی بیست دوای هەڵگیرسانی گەیشتە باقوبە و لە ئابی 1920 شۆڕشگێڕان قزڵڕباتیان ئازاد کرد. پاشان باس لەوە دەکات چۆن شەڕوانە کوردەکان هێرشیان کردۆتە سەر سکەی شەمەندەفەری بەغدا-کەرکووک و چەند دامودەزگایەکی دیکەی حکومی. بەگوێرەی گێڕانەوەکانی ئەو، شەڕ و پێکدادانەکان بەردەوام دەبن تا دواجار هێزەکانی بەریتانیا لە دەوروبەری خانەقین شەڕوانەکان سەرکوت دەکەن. لە کفریش شەڕوانەکانی عەشیرەتی جاف شارەکە ڕزگار دەکەن و ئاڵای بەریتانیا لەسەر دامودەزگاکان دادەگرن، بەڵام زۆری پێناچێت هێزێکی بەریتانییەکان ناچاریان دەکەن شار بەرەو بەرزاییەکانی دەوروبەر جێبهێڵن. کەمال مەزهەر ئاماژە بەوەش دەکات کە سلێمانی و دەوروبەرەکەی لە ئانووساتی شۆڕشی بیستدا هێمن بووە، واتە بەشداری شۆڕشەکەیان نەکردووە. ئەو هەندێک باس لە شڵۆقی و شڵەژاوی باری لیوای هەولێرەش دەکات، وەک پەلامارەکەی ڕەواندزییەکان بۆ سەر کاپتن هێی (Hay) و هێرشەکەی سوورچییەکان بۆ سەر هێزێکی بەریتانییەکان لە نزیک ڕەواندز.
ئەگەر تۆزێک وردبینەوە لەو ڕووداوانەی کە کەمال مەزهەر لەپەیوەند بە ڕۆڵی کورد لە شۆڕشی بیستدا باسیان دەکات هەندێک شتمان بۆ ڕون دەبێتەوە. یەکەم، زۆرێک لەو ڕووداوانەی کەمال مەزهەر دەیانگێڕێتەوە بەڵگەی پێچەوانەی دید و تێگەیشتنەکانی ئەومان دەدەن بەدەستەوە نەک پشتڕاستی قسە و دیدەکانی ئەو بکەنەوە. دووەم، خراپ-حاڵیبوون و بەهەڵەدابردنێک لە گێڕانەوەکانی کەمال مەزهەر بەدی دەکرێن. هۆکارەکانی بەهەڵەدابردنی خوێنەر لەلایەن مێژوونووسی ناسراو، کەمال مەزهەر، لەلای ئێمە زۆر ڕون نییە بەڵام دەکرێت وێنای هەندێک هۆکار بکەین. یەکەم، لەوانەیە نووسەر کەوتبێتە ژێر کاریگەریی ئەو ڕەوتە ئێراقچییەی کە لە شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، بەتایبەتیی لەناو چەپەکان و هەندێک لە ڕووناکبیرانی کورد باو بوو. بۆیە لەوەدەچێت مەبەستی نووسەر لە نووسینەکانی درووستکردنی کۆیادێک بێت لەنێوان کورد و عەرەب کە خزمەت بەو دیدە ئێراقچییە بکات. دیارە لە هەردووک ئەو پەڕتوکانەی کەمال مەزهەر کە ئاماژەمان پێکردون ئەوە بەڕوونی دەردەکەوێت کە ئەو لە دیدێکی مارکسییانە تەماشای ڕووداوەکانی کردووە و هەڵی سەنگاندون. دووەم، نووسەر لە هەندێک شوێن ڕاستییەکانی وەک خۆی نەگواستۆتەوە و لە چەند شوێنێک تەنانەت هەندێک شتی پەڕاندووە کە بەپێی گێڕانەوەکانی خۆی ئاگادار بووە لێیان. ئەمەش لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی کە نووسەر توێژینەوەکانی تێدا ئەنجامداوە و بڵاوکردووەتەوە، مەبەستم سەردەمی دکتاتۆرییەتی #بەعس#ە، کە نووسین لەسەر کورد دەبوایە خۆی لە هەندێک زاراوە و چەمک بپارێزێت، وەک بزووتنەوەی ڕزگارییخوازی نیشتمانیی کورد و ئاڵای کوردستان، کە قسەکردن لەسەریان یاساغ بوو.
هۆکاری نووسەر هەرچییەک بێت گرنگ نییە، ئێمە لێرە هەڵسەنگاندن بۆ نووسینەکانی ئەو دەکەین و هەوڵدەدەین تیشک بخەینە سەر ناحاڵیبوونەکان و بەهەڵەدابردنەکان. وەک ئاماژەمان پێدا، کەمال مەزهەر شۆڕشەکەی شێخ مەحمود بە پێشەکی و ڕێخۆشکەر بۆ شۆڕشی بیست دادەنێت. ئەگەر بەوردیش سەرنج لە گێڕانەوەی ڕووداوەکان بە زاری کەمال مەزهەر خۆی بدەین ئەوکات خراپ-حاڵیبوون و بەهەڵەدابردنەکانمان بۆ دەردەکەوێت. ئەو کە باس لە پاککردنەوەی سلێمانی لە هێزەکانی بەریتانیا لەلایەن شەڕوانەکانی شێخ مەحمود دەکات ئاماژە بەوە دەکات کە ئاڵای بەریتانی لەسەر بارەگای حاکمی سیاسی شارەکە هێنرایە خوارەوە بەڵام خۆی لادەدات لەوەی کە ئاڵای کورد/کوردستان، ئاڵای حکومەتەکەی شێخ مەحمود، لە شوێنەکەی بەرزکرایەوە (بڕوانە احمد 1978: 82). ئەو لەو کاتەی کە شۆڕشەکەی شێخ مەحمود وەک پێشەکی و ڕێخۆشکەر و تەواوکەری شۆڕشی بیست دادەنێت لە هەمانکاتدا شۆڕشەکەی شێخ وەک “نیشاندەرێکی دیکەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی نیشتمانیی گەلی کورد لەو قۆناغدا” دادەنێت. ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ ئەو قسانەی سەرەوە چونکە شۆڕشەکەی شێخ ئەگەر بەشێک بێت لە شۆڕشی بیست ناکرێت سەرەتایەکیش بێت بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد. ناکرێت شۆڕشەکەی شێخ بەشێک بێت لە شۆڕشی بیست کە بە شۆڕشی دامەزرێنەری ئێراق دادەنرێت هاوکات بەشێکیش بێت لە شۆڕشی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد کە یەکێک لە ئامانجە هەرە سەرەکییەکانی هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی ئێراقە. لەڕاستیدا یەکێک لە ئامانجە هەرە سەرەکییەکانی شێخ مەحمود نەلکاندنی باشووری کوردستان بوو بە ئێراق کە ڕاست پێچەوانەی شیکردنەوەکەی کەمال مەزهەرە.
لەکاتی گێڕانەوەی ڕووداوەکان کەمال مەزهەر (بڕوانە احمد 1978: 117) جارێکی دیکە پێشهاتەکان وەک خۆی ناگێڕێتەوە. ئەو دەڵێت شەڕوانە کوردەکان یەکەم گورزی خۆیان لە 14ی ئابی 1920 دا وەشاند، ئەویش بە هێرشکردن بۆ سەر دامودەزگاکانی داگیرکەر لە خانەقین و دەوروبەریدا. لەوێ شەڕوانەکان بە قسەی کەمال مەزهەر ئاڵای بەریتانیایان هێنایە خوارەوە و ئاڵای عوسمانییەکانیان لە شوێنیدا بەرز کردەوە. جێگای سەرنجە کە لە پەڕتوکە کوردییەکەدا کەمال مەزهەر (ئەحمەد 1985: 166) لەو شوێنەی کە باس لە هێنانە خوارەوەی ئاڵای بەریتانیا دەکات ئەو ئاماژەیەی بە بەرزکردنەوەی ئاڵای عوسمانییەکان قرتاندوە. جێگای ئاماژەیە کە لە ناوچە عەرەبنشینەکانی لیوای دیالە، لە نزیک خانەقین، شۆڕشگێڕە عەرەبەکان لەکاتی گرتنی بارەگاکانی بەریتانیا ئاڵای شۆڕشی عەرەبییان بەرز کردووەتەوە (بڕوانە نظمی ن.ز: 113).
بەبنەما لەسەر ئەو باس و گێڕانەوانەی سەرەوە دەکرێت بە چەند ئەنجامێک بگەین، لەوانە: یەکەم، بەگشتی، لە پێش و لە کاتی شۆڕشی بیستدا لە ناوچە عەرەبنشینەکان لەکاتی هێرش و ‌ڕزگارکردن و لادانی ئاڵای بەریتانییەکان ئاڵای شۆڕشی عەرەبیی لە جێگەی بەرزکراوەتەوە کەچی لە ناوچە کوردنشینەکان ئاڵای کورد/کوردستان، ئاڵای حکومەتەکەی شێخ مەحمود، یان ئاڵای عوسمانییەکان بەرز کراوەتەوە. ئەمەش بە زەقی ئەوە دەسەلمێنێت کە شۆڕشی بیست و شۆڕشەکانی کوردەکان دوو ئامانج و ئاڕاستە و تێگەیشتنی سیاسی جیایان هەبووە بۆ خۆیان و دنیاکەی دەوروبەریان. دووەم، ئەم ڕووداوانە ئەوەشمان پێدەڵێن کە هیچ هاوکارییەک و سەرکردایەتییەکی هاوبەش لەنێوان شۆڕشگێڕە کوردەکان و عەرەبەکان لە ئارادانەبووە.
لەوانەش گرنگتر، کەمال مەزهەر لە شیکردنەوەکانی پشتڕاستی نەبوونی هاوکاری دەکات کاتێک دەڵێت “نووسینەگەی شۆڕش [مکتب الثورة]، کە بەڕێوەبردنی شۆڕشی کەوتبووە ئەستۆ، نەیتوانی تەنانەت تاقە لقێکیش بۆ خۆی لە کوردستان دابمەزرێنێت” ئەو ئەوەش زەق دەکاتەوە کە “سەردارانی شۆڕش [عەرەبەکان] لە مەسەلەی کورد نەدەگەیشتن، بۆیە هیچ کامێکیان نە لە وتارێکداو نە لە بەیاننامەیەکداو نە لەسەر لاپەڕەی یەکێک لە دوو ڕۆژنامەکەی شۆڕش :فورات (الفرات) و ئیستیقلال (الاستقلال)، نە لە دوور، و نە لە نزیک تخونی نەکەوتن” (ئەحمەد 1985: 170). سێیەم، بەرزکردنەوەی ئاڵای جیاجیا نیشانەی نەک هەر نەبوونی هاوکارییە بەڵکوو ئاماژەشە بۆ دژایەتی دیدەکان چونکە ئەگەر ئەو لایەنەی کە ئاڵای شۆڕشی عەرەبیی هەڵگرتبێت خەونی بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی عەرەبییەوە دیبێت ئەوە ئەو کەسانەی کە ئاڵای کوردیان بەرزکردووەتەوە هەوڵیان بۆ ڕزگارکردنی کوردستان داوە، ئەوانەش کە ئاڵای عوسمانییەکانیان بەرزکردووەتەوە خەونیان بە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو دەسەڵاتی ئیسلامی-عوسمانییەوە بینیوە. ئەم سێ خەونەش نەک تەواوکەری یەکدی نین بەڵکوو دژایەتی یەکدی دەکەن لەپەیوەند بە دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراق.
=KTML_Bold=ئەنجام=KTML_End=
شۆڕشەکەی شێخ مەحمود دەکرێت وەک بەشێک یان سەرەتایەک بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی کورد لە باشووری کوردستان تەماشا بکرێت، بزووتنەوەیەک کە تازە سەری هەڵدەدا و ماکی ناوچەیی و عەشیرەتگەریی پێوە دیار بوو. کەچی شۆڕشی بیست لە باشووردا بزووتنەوەیەکی پەرچەکردارانە‌ بوو لە دژی داگیرکەرێکی ‘کافر’و هەڵگری کۆمەڵێک خەسڵەتی عەرەبی-ئیسلامیی-شیعیی بوو. ئەوەی شۆڕشەکانی کوردستان و باشووری ئێراقی بە یەکەوە گرێدەدا تەنیا بوونی دوژمنێکی هاوبەش، بەریتانییەکان، بوو لەگەڵ سۆزی هاودینی، ئیسلامیی. قسەکردن لەسەر ‌ڕۆڵی کورد لە شۆڕشی بیستدا پاڵنەری سیاسیی لە پشتە نەک بەڵگەی مێژوویی. باسکردن لەوەی کە سۆزی ئێراقییبوون کوردەکان و عەرەبەکانی کۆ کردبێتەوە هیچ ڕاستییەکی مێژوویی لە پشت نییە. لەڕاستیدا، ئەوکات ئێراق نە دەوڵەت بوو نە پێشتریش هەوێنی هیچ بزووتنەوەیەک بووە کە هەڵقوڵاوی سۆز و وابەستەگی بە ئێراقەوە بووبێت. لێرەدا زۆر گرنگە ئەوە دووبارە بکەینەوە کە ناسیونالیزمی ئێراقیی یان نیشتمانپەروەریی ئێراقیی ناکرێت بوونی هەبوو بێت پێش درووستبوونی دەوڵەتی ئێراقیی چونکە ناسیونالیزمی ئێراقیی هەست و سۆزێکە کە لەسەر بنەمای بوونی دەوڵەت-نەتەوەی ئێراق درووست دەبێت. بۆیە ناکرێت لە پێش یان لە دەرەوەی ئەو دەوڵەتێک کە لە 1920 دا بوونی نەبوو، باس لە هەستی ناسیونالیزمی ئێراقیی بکرێت. لەوەش سەیرتر ئەوەیە باس لە هاوسۆزی و وابەستەگی کورد بە ئێراقەوە بکرێت پێش دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراقیی. ئەم جۆرە بانگەشەیە هیچ کام لە تێگەیشتنە تیورییەکان بۆ نەتەوە، مەبەستم نەژادگەرییەکان‌ (primordialism) و تازەگەرییەکان‌ (modernists) و ئیتنۆ-سیمبولییەکان (ethno-symbolists) ناتوانن شیکردنەوەی بۆ بکەن چونکە لە چوارچێوەی هەر سێ تێگەیشتن بەدەرە. ئەگەر ئەو ‌ڕاستییەش ڕەچاو بکەین کە ئەوکات باشووری کوردستان بەفەرمی بەشێک نەبوو لە ئێراق ئەوە جارێکی دیکە ئەو تێگەیشتنەی کە کەمال مەزهەر جەختی لەسەر دەکات دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
=KTML_Bold=سەرچاوە کوردییەکان=KTML_End=
بێکەس، شێرکۆ (1995) دیوانی شێرکۆ بێکەس ، سپانگا، سوید: ئەپێک.
حیلمی، ڕەفیق (2003) یاداشت، چاپی سێیەم، سلێمانی: دەزگای سەردەم.
حەفید، ناسر (2006) یادنامەی شێخ مەحمودی حەفید، دانان، سلێمانی: بنکەی ژین.
خواجە، ئەحمەد (1970) چیم دی، بەرگی 1-3، سلێمانی: کتێبخانەی سلێمانی.
ساڵح، سدیق (2006ب) حکومەتی کوردستان 1918-1924، سلێمانی: بنکەی ژین.
ساڵح، سدیق (2006ئەلف) یادنامەی شێخ مەحمود، دانان و کۆکردنەوە، سلێمانی: بنکەی ژین.
ئەحمەد، د. کەمال مەزهەر (1985) چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد (بەشی یەکەم)، بەغدا: چاپخانەی الادیب البغدادیة.
=KTML_Bold=سەرچاوە عەرەبییەکان=KTML_End=
احمد، د. کمال مظهر (1978) دور الشعب الکردی فی ثورة العشرین العراقیة، بغداد: مطبعة الحوادث.
الارزی، عبدالکریم (1991) مشکلة الحکم فی العراق من فیصل الاول الی صدام، لندن: دار الساقی.
البیاتی، عبدالرحمن ادریس (2005) الشیخ محمود الحفید والنفوذ البریطانی فی کردستان العراق حتی عام 1925، لندن: دار الحکمة.
الحسنی، عبدالرزاق (1972) الثورە العراقیة الکبری، صیدا: مطبعة العرفان.
الحسنی، عبدالرزاق (1988) تاریخ الوزارات العراقیة، الجزء 1-3، الطبعة السابعة، بغداد: دار الشٶون الثقافیة العامة.
العلوی، حسن (1990) الشیعة والدولة القومیة فی العراق 1914-1990، قم: دار الثقافة.
الفیاض، عبداللە (1974) الثورة العراقیة الکبری سنة 1920، بغداد: مطبعة الارشاد.
نظمی، ومیض جمال عمر و شفیق عبدالرزاق و غانم محمد صالح (نەزانراوە)، التطور السیاسی المعاصر فی العراق، بغداد: مطبعە جامعة بغداد.
الوردی، د. علی (2005) لمحات اجتماعیة من تاریخ العراق الحدیث، الطبعة الثانیة، الجزء 1-6، بیروت: دار الراشد.
=KTML_Bold=سەرچاوە ئینگلیزییەکان=KTML_End=
Anderson, Benedict (1991), Imagined Communities: Reflections on the Origin and Spread of Nationalism, London: Verso.
Davis, Eric (2005) “History Matters: Past as Prologue in Building Democracy in Iraq,” Orbis, vol. 49, no. 2, pp. 229-244.
Eskander, Saad (2000), “Britain’s Policy in Southern Kurdistan: The Formation and the Termination of the First Kurdish Government, 1918-1919”, British Journal of Middle Eastern Studies, vol. 27, no. 2, pp. 139-163.
Kirmanj, Sherko (2013) Identity and Nation in Iraq, Boulder, USA: Lynne Rienner.
Marr, Phebe (2004), The Modern History of Iraq, Boulder, USA: Westview Press.
Nakash, Yitzhak (2003), The Shi‘is of Iraq, Princeton: Princeton University Press.
Tripp, Charles (2002), A History of Iraq, Cambridge: Cambridge University Press [1]
ئەم بابەتە 23 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 14-10-2023
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-10-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 19-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 23 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,461
وێنە 105,702
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,404
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.797 چرکە!