لە جێگەیەک پشیلە نەبێ، مشک شایی ئەکا.
لەناو بەشی زۆری بنەماڵەی کوردەواردا ڕیشسپی یان کەسێکی گەورە هەیە کە دەمڕاست و بڕیاردەری بنەماڵەکەیە، بۆیە لە هەموو تەنگاوییەکدا قسەی تایبەتی هەیە، هەتا ئەویش وەستابێت کەس بۆی نییە بڕیاربدات، مەبەست لەوەیە کە لە ماڵێکدا گەورە نەبێت پەشێویی بڵاودەبێتەوە و دەبێتە هەر کەس بۆ خۆی. [1]