پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
باشی و خراپییەکانی مەرکەزیەت و لامەرکەزیەتی ئیداری
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

باشی و خراپییەکانی مەرکەزیەت و لامەرکەزیەتی ئیداری

باشی و خراپییەکانی مەرکەزیەت و لامەرکەزیەتی ئیداری
باشی و خراپیەکانی مەرکەزیەت و لامەرکەزیەتی ئیداری

ئامادەکردنی: سەروەت تۆفیق

بیرۆکەی سەرهەڵدانی یاسایی ئیداریی دەگەڕێتەوە بۆ دوای شۆڕشی فەڕەنسا ساڵی (1789). واتە دەسەڵاتەکانی فەرمانڕەوایەتیکردن پێشتر لە فەڕەنسا هەمووی لە دەستی پاشادا کۆکرابوونەوە و بەشێوەیەکی مەرکەزی هەموو کاروبارەکان لەژێر دەستی خۆیدابوون، هەروەها دەوڵەتیش ملکەچ نەبوو بۆ لێپرسینەوە، یان چاودێریکردن قەزایی.
پێناسەی یاسای کارگێڕی: لقێک لە لقەکانی یاسای گشتی، کۆمەڵێک ڕێسای یاسایی لە خۆی دەگرێت، کە تەحەکوم بە (ئیدارەی گشتی)یەوە دەکات، لە ڕووی ڕێکخستن و چالاکی و چاودێریکردنەوە، مەدلولی گشتی بۆ یاسای کارگێڕی، بە کۆمەڵە قاعیدەیەکی قانوونی دادەنرێت، کە تەحکوم بە چالاکی ئیدارەی گشتییەوە دەکات، کە جیاوازتر نییە لەو قواعیدانەی کە تەحکوم بە چالاکی تاکەکانەوە دەکات، لە بازنەی یاسای تایبەتدا.
واتە لە ڕێگەی پشکنینی یاسای هەر وڵاتێکەوە جۆری سیستمی بەڕێوەبردنی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ئاستی تێگەیشتن و فکری ئەو وڵات و کۆمەڵگەیەت بۆ دەردەکەوێت. دواتر تێدەگەین کە کام ڕێگەیەیان بۆ ئیدارەدان و خۆبەڕێوەبەری هەڵبژاردووە. جا ئەو خۆبەڕێوەبەرییە سیستمەکەی مەرکەزی بێت، یان لامەرکەزی.
لەم پەیپەرەدا زیاتر سیستمی مەرکەزی و لامەرکەزی، پێناسە و چەمک، لایەنی یاسایی و سیاسی و هۆکار و پاڵنەر بۆ جێبەجێکردنی و لایەنی باشە و خراپەی هەر یەکەیان بەجیا دەخەینەڕوو. لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تا ئێستا هەرێمی کوردستان دەستووری نییە، بەڵکوو تا ئێستا بە ڕەشنووسی ماوەتەوە. بۆیە دەبێت لە دوای دەستوور پەنا ببرێتەبەر یاسای ئاسایی (تەشریع)، ئەوانیش یاسای شارەوانییەکان ژمارە (6 ی ساڵی 1993)، هەروەها هەر دوو یاسای ژمارە (3ی ساڵی 2009) یاسایی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان -ئێراق، هەروەها یاسای ژمارە (4 ی ساڵی 2009) هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنەکانی پارێزگاکان و قەزاو شارەدێکان لە هەرێمی کوردستان -ئێراق.
لە لایەکی ترەوە لامەرکەزی ئیداری زۆر جیاوازە لە دوو ئیدارەیی، چونکە بەلامەرکەزی کردنی دامودەزگا مەرکەزییەکان و دابەشکردنی دەسەڵات لەنێوان پایتەخت و یەکە ئیدارییەکاندا پڕۆسەیە و پێویستی بەوەیە بخرێتە ناو پلانی نیشتمانی بەلامەرکەزی کردنی سیستەمی ئیداری وڵاتەوە و سەقفی زەمەنی بۆ قۆناغەکانی جێبەجێکردنی ئەو پلانە نیشتمانییە دابنرێت، تاکوو لامەرکەزیەت دێتە پێش و بەناو دەقەکانی دەستوور و یاسا و بڕیار و ڕێنماییەکاندا تێدەپەڕێت، بۆ ئەوەی دواتر جێ دەستی خۆی بەسەر کۆی پڕۆسەی بەلامەرکەزی کردنەوە بەجێبهێڵێت. واتە باسەکە لە شۆڕبوونەوەی دەسەڵاتەکانە، نەک دوو دەسەڵاتی یاسادانان و دوو ئەنجوومەنی وەزیران دوو دەسەڵاتی یاسادانان. چوارچێوەی یاسایی ئەو وڵاتانەی دەستیانداوەتە پڕۆسەی بەلامەرکەزیکردنی پەیکەری سیستمی ئیداری هاوشێوە نین، هەیانە سەرەتا لا مەرکەزیەتیان لە یاسای ئاسایدا ڕێکخستووە، بەڵام دواتر لەبەر ڕۆشنایی ئەزموون و دەقە یاساییەکاندا دەستووریان بۆ هەموارکردووەتەوە. یاخود هەیانە لە پڕۆسەی بەجێگەیاندنی لامەرکەزیەتدا لە سەرەتادا لامەرکەزیەت لە دەستووردا دەق نووسکراوە و دواتر لەبەر ڕۆشنایی دەقە دەستووررییەکاندا یاسایەک، یان زیاتر دەردەچوێنن، کە بەشێوەیەکی دوورودرێژ چووەتە ناو وردەکارییەکانی سیستمی لامەرکەزییەوە.یان هەیانە تەنیا یاسا و تەشریع دەبێتە بربڕەی پشتی دیزاینکردنی سیستمی لامەرکەزی، بە هۆکاری ئەوەی لەناو دەستووردا باسی لامەرکەزیەت نەکراوە.
چوارچێوەی یاسایی لامەرکەزیەت لە هەرێمی کوردستان سەر بە شێوازی سێیەمە، بۆ دیزاینکردنی سیستمی لامەرکەزی تەنیا پشت بە (تەشریع و یاساکان) بەستراوە، بەڵام ئەمە بەهۆی ئەوەوە نییە لە دەستوورەکەیدا باسی بنەما و پڕەنسیپەکانی لامەرکەزیەت نەکرابێت، بەڵکوو لەبەر ئەوەیە تا ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی دەستوور نییە. بۆیە بەپێی میتۆدی (کارین) لە پێوانەکردنی لامەرکەزیەتدا و بەپێوەری دیاریکردنی ئەو سەرچاوە یاساییەی کە لامەرکەزیەتی تێدا دەق نووسکراوە، گەر ڕێکخستنی لامەرکەزیەت بە دەستوور بوو، ئەوا لامەرکەزیەت بەهێزە. گەر ڕێکخستنی لامەرکەزیەت بە یاسای ئاسایی بوو، ئەوا ئاستی لامەرکەزیەت مامناوەندە. گەر ڕێکخستنی لامەرکەزیەت بە بڕیار و ڕێنمایی بوو، ئەوا ئاستی لامەرکەزیەت لاوازە.

=KTML_Bold=هۆکارە کاریگەرەکان لە دیاریکردنی جۆری ڕێکخستنی ئیداری=KTML_End=
هەندێک لە فەقیهەکان پێیانوایە لەبەر ئەوەی ڕێکخستنی ئیداری لە دەوڵەتێکەوە بۆ دەوڵەتێکی دیکە جیاوازە، تەنانەت لەنێو دەوڵەتێکیشدا لە هەرێمێکەوە بۆ هەرێمێکی دیکە جیاوازە، ئەوا ئەم بابەتە ئەگەر بەڵگەبێت لەسەر هەر شێک بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە شێوازی ڕێکخستنی ئیداری دەکرێت کاریگەر بێت بە کۆمەڵە هۆکارێک، کە ئەوانیش بریتین لە:
1.هۆکارە جوگرافی و سرووشتییەکان: ئەم هۆکارە کاریگەریی درووست دەکەن، لەسەر جۆری ڕێکخستنی ئیداری کارپێکراو لە دەوڵەتدا، واتە هەر لە ڕووبەری دەوڵەت و بوونیاتی بەرز و نزمییەکانیدا، کە کاریگەریی بەرچاو دادەنێن لەسەر دیاریکردنی جۆری ڕێکخستنی ئیداری. بە نموونە ڕووبەری دەوڵەت گەر هاتوو بچووک بوو، ئەوا ئاڕاستەکە زیاتر بەو ئاقارەدا دەڕوات کە کار بە ڕێکخستنی ئیدارەی مەرکەزی بکرێت. بە پێچەوانەشەوە گەر هاتوو ڕووبەری دەوڵەتەکە گەورە و بەرفراوان بوون. ئەوا کار بە هەردوو سیستەمەی ئیداری مەرکەزی و لا مەرکەزی بکرێت. ئەمەش دەکەوێتە سەر بارودۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری بەربڵاوی دەوڵەت .
هەروەها بوونی بەرزی و نزمیش بەهەمانشێوە کاریگەریی لەسەر جۆری ڕیکخستنی ئیداری دەبێت. کە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر ئارەزوویان بە لای ڕێکخستنی نامەرکەزیدا دەڕوات، چونکە ناوچەکەیان سەخت و شاخاوییە، بە پێچەوانەشەوە ناوچە بیابانەکان زیاتر ئارەزوویان بە لای کۆکردنەوەی هەردوو ڕێکخستنی ئیداری مەرکەزی و لامەرکەزیدا دەڕوات، لەبەر ئەوەی ناوچەکانیان ژمارەی دانیشتووانیان کەم و زۆرتر هاتوچۆ دەکەن.
2.هۆکارە سیاسییەکان: ڕێکخستنی ئیداری لە هەر وڵاتێک بە گوێرەی ئایدۆلۆژی ڕژێمی سیاسی ئەو وڵاتە و سرووشتی ڕژێمی حوکمڕانی بەربڵاو لەو وڵاتەدا دیاری دەکرێت.
بۆ نموونە لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران مەرکەزیەتی دیموکراتی باڵادەست بوو، بەسەریدا کە هانی بەشداری میللی دەدا شانبەشانی پارێزگاریکردنی لە چاودێریکردنی مەرکەزی تەواو و ئاڕاستەکردنی مەرکەزی بۆ سیاسەتە گشتییەکان، بەڵام گەر هاتوو فیکری دەوڵەتەکە لەسەر بنەمای ئازادی دیموکراتی دامەزرابوو، ئەوا ڕەنگدانەوەی دەبێت بەسەر جۆری ڕێکخستی ئیداری کارپێکراو لە وڵاتدا.
3.هۆکارە تەکنەلۆژییەکان: شێوازە تەکنەلۆژییەکان کاریگەریی دادەنێت لەسەر دیاریکردنی ڕێکخستنی ئیداری, واتە ئامڕازە پێشکەوتووەکانی تەکنەلۆژیا بووەتە هۆی جۆرێک لە تەواوکاری ڕێکخستن. بۆ نموونە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی چەند وەزارەتێک لە یەک وەزارەتدا. ڕوونتر بڵێین ئەم شێوازە ڕووکردنە مەرکەزیەتە، چونکە کۆمپوتەر و ئینتەرنێت بووەتە هۆی لاوازکردنی نامەرکەزیەتی دەرکردنی بڕیارەکان. لە لایەکی ترەوە ئەم شێوازە لە ئامڕازەکانی گەیاندندا بووەتە هۆی دەستکاری کردنی قەبارەی یەکە سەرەکییەکان لە ئیدارەی مەحلیدا، کە دەکرێت هۆکارێک بێت بۆ ئەو دەستکاری کردنانەی کە لە زۆرێک لە سیستمە محەلییەکاندا ڕوویداوە و کراوە. ئەوەش لە ڕێگەی دامەزراندنی سەندیکاکان کە هەر یەکەیان ژمارەیەک لە گرووپی محەلی بچووک لە خۆ دەگرێت. بۆ ئیدارەدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێویستیان پێیەتی.

• =KTML_Bold=مەرکەزیەتی ئیداری:=KTML_End=
بە وێنەیەک لە وێنەکانی ڕێکخستنی ئیداری دادەنرێت، بە واتای یەکخستن و بەش بەش نەکردن، بەڵام لە بواری ڕێکخستنی ئیداریدا. واتە بریتییە لە کۆکردنەوەی سەرجەم وەزیفە ئیدارییەکان لە دەستی حکومەتی مەرکەزیدا لە پایتەخت، بەبێ ئەوەی کە نوێنەرانی حکومەت لە ناوچە جیاوازەکان لەگەڵیدا بەشدارب . (1)
سێنترالیزم: بە واتایی ناوەندێتی (مەرکەزییەت). بە مانایەکی تر ناوەندێتی چڕ دەبێتەوە لە کۆکردنەوەی دەسەڵات لە دەستی حکومەتی مەرکەزیدا.

• =KTML_Bold=ڕەگەزەکانی مەرکەزی ئیداری:=KTML_End=
1.کۆکردنەوەی ئەو تایبەتمەندییانەی کە پەیوەنییان بە وەزیفەی ئیدارییەوە هەیە لە دەسەڵاتی مەرکەزدا: چڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانی ئاساییش و پۆلیس: ئەم وەزیفانەی پارێزگاریکردنی ئاساییش لەنێو تەواوی دەوڵەتدا بەردەوام لە هەرە گرنگترین وەزیفەکانی دەوڵەت بووە، مادام ئەم دەسەڵاتانە دابەشکراون لەنێوان تاکەکان، یان دامەزراوەکانی دیکەی جگە لە دەوڵەت، ئەوا بیرۆکەی دەوڵەت، وەک یەکەیەکی یاسایی و سیاسی تەواوکار دەچێتە حوکمی مەحاڵەوە.
=KTML_Bold=چڕکردنەوەی تایبەتمەندییە هونەرییەکان:=KTML_End=
وەک دەسەڵاتەکانی پلاندانان و توێژینەوەی هونەری و پێویست بۆ ئامادەکاری پڕۆژەی بڕیارە جیاوازەکان، کە پەیوەندیدارن بە مومارەسەکردنی وەزیفەی ئیداری.
چڕکردنەوەی دەسەڵاتی تێڕوانینی کۆتایی بۆ دەسەڵاتی دامەزراندن لە وەزیفە گشتییەکاندا: بەو ئیعتبارەی کە ئەو فەرمانبەرانەی هەڵدەستن بە کاروبارەکانی ئەم وەزیفانە کۆمەڵێک یاریدەدەری سەرۆکایەتین .
1.مەرکەزیەت واتایی چڕکرنەوەی وەزیفە نییە لە لوتکەدا، بەڵکوو ڕێگە دەدات بەشۆڕبوونەوەی هەندێک ڕواڵەتی ئەم وەزیفەیە لە لوتکەی هەرمی ئیدارییەوە بەرەو بنکەکەی، هەروەها یەکەکانی دەزگای ئیداری دەتوانن مومارەسەی بەشێک لەو وەزیفەیە بکەن، لە چوارچێوەی دەسەڵاەتەکانیاندا بەو مەرجەی لەنێوان خۆیاندا ملکەچ بن، بۆ بیرۆکەی پاشکۆیەتی ئیداری بۆ ئەو یەکەی لەسەرووی خۆی دێت. مەبەستیش لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی، ئەوەیە کە هەموو پلەیەک لە پلەکانی دەزگای ئیداری لەسەریەوە سەرۆکێکی باڵا هەیە، بەدوای ئەویشدا ئەو فەرمانبەرانە دێن، کە لەو پلەیەدا کاردەکەن.

=KTML_Bold=باشییەکانی مەرکەزیەتی ئیداری:=KTML_End=
1.پەیڕەوکردنی ئیدارەی مەرکەزی وا دەکات، کە ئیدارەکان یەکگرتووبن لەناو دەوڵەت و جێگیری پایەبەرزی حکومەتی مەرکەزییە.
2.ئاسان پەیوەندی یەکێتی ئیدارە و ڕێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتی هەڵسوکەوت و چالاکییە ئیدارییەکان لە دامودەزگا جیاجیاکان.
3.وەرگرتنی ئیدارەی مەرکەزی ئەو شێوازە ئیدارییە تەنیایەیە کە گونجاوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە نیشتمانییەکان، ئەوانەی کە ئامانجیان خزمەتگوزارییە لە چوارچێوەیەکی فراوان بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە بە هەمان مەرج و هەمان وێنەی ڕێکخراو.
4.یەکێتی بڕیارەکان. واتە ڕێگری لە ناچوونییەکی بڕیارەکان دەکات.
5.دادپەروەری لە دابەشکردنی پێویستی.
6.ئاسانکاری دەکات، بۆ چاودێری و ڕێوشوێنەکانی.

=KTML_Bold=خراپییەکانی مەرکەزیەتی ئیداری:=KTML_End=
1.دەبێتە هۆی ڕێگری و لەناوبردنی ڕۆحیەتی منافەسە و پێشکەشکردنی باشترین، سیفەتی سیستەمێکی جامدی درووست دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا شێوازەکانی ڕاگۆڕینەوە ناهێڵێت.
2.سەرقاڵکردنی سەرکردایەتی لە دەسەڵاتی مەرکەزی لە کردارە سەرەتاییەکان لەسەر حسابی بابەتە گرنگ و سەرەکییەکان.
3.بڕیارەکان بەپێی گونجاندن لەگەڵ هەرێمەکان و بارودۆخی هەرێمەکان و ناوچەکان نادات، کە ئەمەش وا دەکات سەرکەوتوونەبێت لە بەدیهێنانی ئامانجەکان.
4.خاوی لە ئەنجامەگەیاندنی کاروبارەکان، لە ئەنجامی هەبوونی ڕۆتینی ئیداری.
5.دەکرێت خراپ دەسەڵاتەکان بەکاربهێنرێت، بۆ مەرامی تایبەتیی لە دەست سەرکردەکان .
6.دەربڕین و ڕێگەیەکی نادیموکراسییە.
7.ڕەچاوی بارودۆخی هەموو ناوچەکان ناکات.
8.جیاوازی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتی ئیدارە و زیادبوونی خەرجی.

نامەرکەزیەتی (ناسەنتڕاڵ)ی ئیداری:
•=KTML_Bold=لامەرکەزیەت وەک چەمک:=KTML_End=
لامەرکەزیەت بنەماکانی بەڕێوەبردنی سەردەمیانەیەی زۆربەی دەوڵەتانی هاوچەرخە، لە هەردوو شێوەی دەوڵەتی سادەو فیدراڵشیدا بەشێوەو میکانیزمی جیواز پەیڕەو دەکرێت. باوترین پێناسەی لامەرکەزییەت لە زانستی بەڕێوەبردندا بریتییە: لە داڕشتنی هەیکەلی بەڕێوەبردن بەشێوەیەکی ئاسۆیی، تا ئەو ڕادەیەی دەگاتە بچوکترین یەکەی ئیداری.
لامەرکەزییەت چەمکێکە و لەخۆیدا سێ ڕەهەندی (کارگێڕی، دارایی و سیاسی) کۆکردووەتەوە، بە هەرسێکیان چەمکی لامەرکەزی پێکدەهێنن، بەڵام توێژەران بە مەبەستی توێکاری و شیتەڵکردن، هەر ڕەهەندێک لەو سێ ڕەهەندە بەشێوەیەکی جیاو سەربەخۆ دەردەخەن، بە جۆرێک لە هەندێک توێژینەوەکاندا، وەک سێ جۆری جیاواز دەیناسێنن.
لامەرکەزی ئیداری: بریتییە لە دابەشکردنی دەسەڵاتە کارگێڕییەکان لەنێوان حکومەتی ناوەند و یەکە کارگێڕییەکان، بە ئامانجی ئەوەی بتوانرێت بە ئاسانترین شێواز و کەمترین ڕۆتین کاروبارەکانی هاووڵاتییان ڕای بکرێت، لە کاتێکدا لامەرکەزییەتی دارایی دەسەڵاتی یەکە کارگێڕییەکانە بۆ خەرجکردنی بەشێک لە داهاتە ناوخۆییەکانیان و بەشێکی تر لەو داهاتە نیشتمانییەی کە بۆ پەرەپێدانی ئەو ناوچانە تەرخان دەکرێت.
لامەرکەزی سیاسی: بریتییە لە ڕووە دیموکراسییەکەی لامەرکەزیەت، کە خۆی لە هەڵبژاردنی نوێنەران و فەرمانڕەوایانی یەکە ئیدارییەکاندا دەبیتێتەوە. لەلایەن هاووڵاتییانی یەکە ئیدارییەکانەوە، بەو مەرجەی ئەنجوومەنە خۆجێیە هەڵبژێردراوەکان توانای گۆڕینی دەنگی هاووڵاتییانی هەبێت، بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی ناوچەیی.
تێکەڵییەک هەیە لەنێوان ڕەهەندی سیاسی و یەکە ئیدارییەکان و فیدراڵیەتی ناوچە و هەرێمەکاندا، خاڵی هاوبەشی نێوانیان زۆرە، بەڵام جیاوازی سەرەکی نێوانیان لەوەدایە کە لامەرکەزی سیاسی لە یەکە ئیدارییەکاندا پیادە دەکرێت و لە دەستووری وڵاتدا ناو لەیەکە ئیدارییەکان نانرێت، لەکاتێکدا فیدڕاڵیەتی هەرێمەکان یەکەیەکی دەستوورین، لەبەر ئەوەی ناویان لەناو دەستووردا دەهێنرێت.

=KTML_Bold=بەشێوەیەکی گشتی پاساو پاڵنەرەکان بۆ لامەرکەزی:=KTML_End=
1.لە زۆربەی دەوڵەتاندا ناوچەی دیاریکراو هەیە، کە دانیشتووانەکەی پەیوەندی تایبەت پێکەیان دەبەستێتەوە، کە خۆی لە بەرژەوەندی هاوبەشی ئەو دانیشتووانەدا دەبینێتەوە.
2.زۆربوونی گەشەی چالاکییەکانی دەوڵەت، ئیتر لە ئیدارەدانی حکومەتدا بێت، یان لە بواری ئابووری، کۆمەڵایەتی ، ... هتد .
3.سەرهەڵدانی بیرۆکەی کارکردن بە پیلاندانان لە تەواوی بوارەکاندا، هەروەها ئیمکانییەتی سوود وەرگرتن لەم پلاندانانە لە بواری ئابووری، کۆمەڵایەتی، کە دەوڵەتی نوێ هەوڵی چڕوپڕی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی و ڕکابەری تاکەکان لەوبارەیەوە.
4.زیادبوون و ئاڵۆزبوون و فرەچەشنی وەزیفەکانی دەوڵەت، بەشێوەیەک کە بووەتە هۆی مەحاڵبوونی چڕکردنەوەی چالاکی حکومی لە مەرکەز، یان لە پایتەخت. ئەمە سەرەڕای ئەو کۆسپ و تەگەرانەی کە ئەم چڕکردنەوەی دەسەڵاتە لە مەرکەز درووستی دەکات، لەسەر ڕێگەی ژیانی دیموکراتییەت و پلانەکانی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی .

=KTML_Bold=لامەرکەزیەتی سیاسی:=KTML_End= بریتییە لە دۆخێکی دەستووری کە لەسەر بنەمایی دابەشکردنی وەزیفە جیاوازەکانی حکومەت (جێبەجێکردن، تەشریعی، قەزایی) دادەمەزرێت لەنێوان حکومەتی مەرکەزی و حکومەتە هاوشێوەکانی لە ناوچەکان، یان هەرێمەکان، یان ولایەکان، لەلایەن خۆشیانەوە لێکۆڵەرانی یاسای دەستووری دەڵێن سیستمی ئیتیحادی مەرکەزی (فیدڕاڵی)، هەروەها ئەو وڵاتانەش کە بەم سیستمە کاردەکەن، ناودەبرێن بە وڵاتانی (مرکبە) وەک (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، سویسرا، ئەڵمانیا، کەنەدا).ئەو دۆخە لەگەڵ قەبارەی دەوڵەتانەی دەوڵەتە گەورەکاندا دەگونجێت، یان ئەو دەوڵەتانەی کە فرە نەتەوەن، یاخود ئەو دەوڵەتانەی کە جیاوازی ئاشکرایان هەیە، لە زمان و کولتورو نەریتی دانیشتووانەکەیدا .
دابەشکردنی ئەو سێ دەسەڵاتە لە یەکێتییەکی فیدراڵیدا بە گوێرەی دەستوور دەبێت، هەروەک دامەزراوەیەکی باڵاش هەیە، بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە و ناکۆکیانەی کە لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمەکاندا ڕوو دەدەن.
لامەرکەزیەتی مەسڵەحی (مەرفەقی): شێوازێکە لە ڕێکخستنی دابەشکردنی وەزیفی ئیداریی، بەگوێرەی ئەم شێوازە وەزیفەی ئیداری دابەش دەکرێت لەنێوان دەسەڵاتی مەرکەزی و دامەزراوە سەربەخۆکاندا کە دەسەڵاتەکانیان لەسەر بنەمایی بابەتی دیاریکراوە و مومارەسەی ئەو دەسەڵاتانە دەکەن، لەسەر ئاستی دەوڵەت. کە ئەمەش ناسراوە بە دامەزراوە گشتییەکان و هەڵدەستێت بە مومارەسەکردنی تایبەتمەدی دیاریکراو لەسەر بنەمایی وەزیفی. ئەم شێوازە شێوازێکی نوێیە و بە مەبەستی ئیدارەدانی ئەو دامەزراوە گشتیانە لەسەر بنەما بازگانیەکان دامەزراوە.
بەڵام دەربارەی نامەرکەزیەتی ئیدارەی هەرێمی، ئەوا ئەم جۆرە کار دەکات لەسەر ژمارەک لە کەسێتی ئیداری گشتی شانبەشانی دەوڵەت، کە هەریەکەیان زیمەی دارایی سەربەخۆو قەوارەی یاسایی تایبەتیان هەیە. ئەسڵ لە پێکهێنانی ئەم کەسێتییە ئیدارییە محەلیانەدا ئەوەیە، کە لەلایەن ئەو ئەنجوومەنانە بەڕێوە ببرێت، کەلێی پێکدێن و هەموو ئەندامەکانی، یان زۆرینەیان لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراون.

=KTML_Bold=باشیەکانی لامەرکەزی:=KTML_End=
1.ڕاسپاردنی ئیدارە مەحلییەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکان لە بڕیارە گرنگەکان و سەرقاڵ نەکردنی بە ئاڵۆزیە لاوەکییەکان.
2.خێرایی لە شیکاری کێشەکان و بڕیاریاردانەکان.
3.بڕیاردانەکان باشتر و پێویست لەسەر بابەتەکان دەکات.
4.ڕاهێنانی سەرکردەکان و ئیدارە مەحلییەکان و بەڕێوبەرایەتییەکان لەئاستی کەمتر لەوەی لە سیستمی مەرکەزیدا هەیە.
5.هاوسەنگی دەسەڵاتەکان و ئاستەکانی بە ئامانجگەیاندووە، کە یەکێکە لە گرنگترین مەبدەکان.
6.متمانەی هاووڵاتییان بە دەنگدان و بەشداری لە پڕۆسەی دیموکراتی زیاد دەکات، بەوپێیەی هاووڵاتی ڕاستەوخۆ بەرهەمەکەی وەردەگرێت، بەپێچەوانەشەوە ڕاستە.

=KTML_Bold=خراپییەکانی لامەرکەزی:=KTML_End=
1. کاریگەریی لەسەر دەسەڵاتی ناوەندی دەبێت.
2. دژیەکی لە بڕیارەکاندا درووست دەکات، لەنێوان دەسەڵاتی ناوەند و هەیئاتە محەلییەکان.
3. ئارەزووی سیاسەتی خۆجێی بۆ سەربەخۆی زیاترو نەگەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی ناوەند.
4. کاریگەریی لەسەر لاوازکردنی سیاسەتی وڵات و لە ڕێگەی تێپەڕاندنی بەڕێوەبردنی سیاسەتی هەرێمەکان و ناوەند.
5. قوورسی لە پەیوەندیی ئاسۆیی و ستونی، چونکە بەڕێوەبەرایەتییەکان جیاوازن و سەربەخۆن، بۆیە لاواز دەبن لە گەیاندنی زانیارییەکان بەسەرووخۆیان.
6. گرنگی نەدانی بەڕێوبەر بۆ ئەو ڕاوێژکاریانەی کە پێشکەش دەکرێن لەلایەن شارەزایان.
7. قوورسی چاودێری و لاوازی پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی باڵا بەتایبەتیی لە لقەکان و شوێنە جیاوازەکان .
8. ڕەهەندەکانی لامەرکەزیەت لە هەموو یەکە ئیدارییەکانی وڵاتدا بە یەک ئاست هەنگاو نانێت.

=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
1.بنەما گشتییەکان لە یاسای کارگێڕیدا. (د. زانا ڕەئوف، د. دانا عەبدولکەریم ) وەرگێڕانی _ عەبدولقادر صالح _ چاپی یەکەم ساڵی 2017 _ (چایخانەی کارۆ) .
2.بنەماکانی یاسای دەستووری و گەشەکردنی سیستەمی سیاسی لە ئێراق_ (حمید حنون خالد) وەرگێرانی _ یادگار عەبدولکریم حسین _ چاپی یەکەم ساڵی 2016 _ (چاپخانەی کارۆ) .
3.پشکنینی چێوەی یاسایی لامەرکەزیەت لە هەرێمی کوردستاندا _ (ئا. پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن) _ شوباتی ساڵی 2017 .
4.پەیپەری چارەسەری یاسایی بۆ قەیرانی سیستمی کارگێڕی لە هەرێمی کوردستاندا _ ( ئا. ئەندامانی لیژنەی ئامادەکاری پەیپەر لە پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن) _ کانونی یەکەمی ساڵی 2015 .
5.http:// kenanaonline.com/users/ahmedkordy/posts/249590
6.المرکزیە واالامرکزیە فی اتخاد القرار و علاقتها بالادا و الوڤیفی _ (خالد بن فیحان المندیل)_ اشراف د. خالد بن محمد العیبان _ سنە 2004. دراسە میدانیە علی الاصلاحیە بمدینەالریاض .
7.دلیللک المبسط اللامرکزیە فی الاردن _ د. احمەد فایز العجارمە _ سنە 2016 .
8.یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2009 یاسایی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان _ ئێراق .
9.یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2009 هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنەکانی پارێزگاکان و قەزاو شارەدێکان لە هەرێمی کوردستان _ ئێراق .
10.یاسای شارەوانییەکان ( ژمارە 6 ی ساڵی 1993) .
11.پڕۆژەی پیادەکردنی سیستمی لامەرکەزی بۆ پارێزگای سلێمانی _ (ئا. ڕێکەوت زەکی) .
12.فەرهەنگی ڕامیاری _ (ئا. گەیلان عەباس) .

سەچاوە: ماڵپەڕی چاودێرنیوز [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=
ئەم بابەتە 43 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاودێرنیوز - 07-05-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-05-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 06-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 43 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.151 KB 06-03-2024 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
یادە زیندووەکان
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
یادە زیندووەکان
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.859 چرکە!