پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,113
Kuvat 106,604
Kirjat 19,279
Liittyvät tiedostot 97,192
Video 1,392
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
ڕاپۆرتێکى ورد لەبارەى گەشەسەندنی بزوتنەوەی سەلەفییەت لەسلێمانی بڵاودەکرێتەوە
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەلەفییەت لەسلێمانی

سەلەفییەت لەسلێمانی
پێگەی العالم الجدید بابەتێکی لەبارەی هۆکارەکانی پشت تەشەنەسەندنی بزووتنەوەی #سەلەفیزم# لە #سلێمانی# و پاشەکشەی لیبڕاڵیزم و ئازادییەکان لە شاری سلێمانی لەمساڵانەی دواییدا بڵاوکردووەتەوە و باسی لەوەکردووە، سلێمانیی پێشتر بەسیمای مەدەنیی لیبڕاڵ ناسرابوو، تەنانەت ناوی شاری ئەوروپی ناوزەندکرابوو، بەڵام خەریکە ئەو شارە ئەو خەسڵەتانە لەدەستدەدات.
پێگەکە لەڕاپۆرتێکدا دەڵێت: لەڕابردودا لە سلێمانی ئازادییە گشتییەکان بۆ خەڵکی سڤیل و خێزانەکان هەبوو، بەتایبەتیی ژنان کە مافی پێشکەوتویان بەدەستهێنابوو یاسایەکی دادپەروەرانەیان بەدەستهێنابوو بەبەراورد لەگەڵ باقی پارێزگاکانی تری کوردستان و ئێراق، ئەوە جگە لەبوونی چالاکییە کولتوری و فیکرییەکانی شارەکە، بەڵام لەمساڵانەی دواییدا شارەکە تەشەنەکردنی بەرچاوی بزووتنەوەی سەلەفیی توندڕەوی بەخۆوە بینی، ئەمەش پرسیاری لەسەر هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی ئەم ئایدۆلۆژیایە لەشارێکی خاوەن سیمایەکی مەدەنیی لیبڕاڵ درووستکردووە.
لەو بارەیەوە محەمەد فاتح لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەکە ڕایگەیاندووە کە “دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1991دا خۆبەڕێوەبەریی بەدەستهێنا، بزووتنەوەیەکی ئیسلامیی توندڕەو لە سلێمانی دەستی بەسەرهەڵدان کرد کە بەلای خەڵکی ناوچەکە نامۆ بوو، چونکە خەڵکەکە بەمیانڕەوی و پێکەوەژیان و قبووڵکردنی ئەوانی دیکە ناسراوبوون.
فاتیح دەشڵێت، تەشەنەسەندنی توندڕەویی لە ناوچەکەدا لەسەرهەڵدانی ئەم ڕەوتەوە دەستی پێ کرد، هۆکارەکەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە فەزایەکیان بۆ خۆیان لە کوردستاندا دۆزیەوە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە و لەئەرکەکەیشاندا سەرکەوتوبوون، بەوپێیەی توانیان ڕق و کینە لەناو زۆرینەی خەڵکی ناوچەکە بچێنن.
باسى لەوەشکردووە، بەرپرسیارییەتی ئەو دۆخە لەئەستۆی دەسەڵاتداراندایە، بەوپێیەی دەرگاکانیان کردووەتەوە و ڕێگەیان پێداون وتارەکەیان بڵاوبکەنەوەو لەڕۆحی خەڵکدا بیچێنن لەپێناو بەرژەوەندیی تەسکی سیاسیی و حزبییاندا، بەبێئەوەی گوێ بەو کارەساتە ئایینی و ئایدیۆلۆژییە بدەن کە بەسەر خەڵکی کوردستاندا دێت.
ئەوەش هاتووە، لەسەر ئاستی ئایینی، سلێمانی سەرچاوەی بزووتنەوەی ئاشتیخوازانەی سۆفیگەرییەو لەوێوە ڕێبازی کەسنەزانی بڵاوبووەتەوە کە گەورەترین تەکییەو دەروێشەکانی ڕێبازە سۆفییە جۆراوجۆرەکانی لەخۆگرتبوو، لەم پارێزگایەشەوە بەناوبانگترین شێخەکانی سۆفیگەری سەریانهەڵدا، وەک شێخ عەبدولکەریمی بیارەو شێخ عەبدولکەریم المودەریس و ئەوانی تر.
لەبەشێکى دیکەى ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێبەرانی بزووتنەوەی سەلەفیی ئەو شتانە ڕەتدەکەنەوە کە لەسەریان دەگوترێت و جەخت لەوەدەکەنەوە کە ئەوان ڕۆڵی ئایینی و ئایدیۆلۆژیی خۆیان ئەنجامدەدەن، بەبێئەوەی ئازادییەکانی ئەوانی دیکە پێشێلبکەن و لە وتارەکانیاندا لەتوندڕەویی دوردەکەونەوە.
لەوبارەیەوە لوقمان ئەحمەد وتارخوێن لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری سلێمانی لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ العالم الجدید ئاماژەی بەوەکردووە، بڵاوبوونەوەی بزووتنەوەی سەلەفی هیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەت و پشتیووانی دەرەکییەوە نییە و هەندێکیش بەهۆکاری خۆیان هەوڵی شێواندنی وێنەکانیان دەدەن.
ئەحمەد ڕوونیدەکاتەوە، مزگەوتی سەلەفییەکان کاری ئایینی و بانگەوازی پراکتیزە دەکەن و هیچ پەیوەندییەکیان بە سیاسەتەوە نییە لە هەندێک لایەن دەیانەوێت خیتابی سەلەفی و خیتابی داعش و ڕێکخراوە توندڕەوەکانی تر تێکەڵ بەیەکتر بکەن، کە ئامانج لێی شێواندنی وێنەی ئایینی ئیسلامە بەگشتیی.
هەروەک دەڵێت:بانگخوازانی بزووتنەوەی سەلەفیی لە سلێمانی یەکەم کەس بوون کە لە هاوینی 2014 دژ بەکردەوەکانی ڕێکخراوی داعش و هەوڵەکانیان بۆ هێرشکردنەسەر هەرێمی کوردستان وەستانەوە، هەروەک بزووتنەوەی سەلەفیی لە ناوچەکەش ئیدانەی کردەوە توندڕەوەکانی ڕێکخراوەکەیان لە دژی پێکهاتە ئایینیەکانی دیکە کرد.
لە ڕاپۆرتی پێگەکەدا باس لەوەکراوە، بەزەحمەت ناوچەیەک یان شەقامێک لە سلێمانیدا دەبینی کە مزگەوتی بزووتنەوەی سەلەفیی تێدا نەبێت، هەروەک ئەنجامدانی خولی فێربوونی قورئان و خولی زانستی ئایینییش لەخۆدەگرێت، ئەمەش ترسی درووستبوونی نەوەیەکی نوێی گەنجانی لێدەکرێت کە لەژێر کاریگەریی ئایدیۆلۆژیای توندڕەوی بزووتنەوە سەلەفییەکاندابن.
لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا لێدوانی حاکم شێخ لەتیف وەرگیراوە کە ئاماژە بەوەکردووە کە پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمەکە کە خۆیان لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبیننەوە، لەپێناوی بەرژوەندییەکانی خۆیان دەستیانکردووە بەنزیکبوونەوە لە سەلەفییەکان.
ئەوەشى بڵاوکردووەتەوە، لایەنەکانی دەسەڵات دەیانەوێت پشتیووانی شەقامی کوردی بەدەستبهێنن بەهەوڵدان بۆ ئەوەی وانیشانی بدەن کە پشتیووانی لەبزووتنەوە ئایینیەکان دەکەن، بەوپێیەی بەهۆی شکستهێنانیان لەئیدارەدانی هەرێمەکەو ئەو قەیرانانەی بەرۆکی خەڵکەکەی گرتووەتەوە، ئاستی جەماوەرییان دابەزیوە.
جەختى لەوەش کردووەتەوە، پەیوەندی باشی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردە کوردییەکان لەگەڵ دەوڵەتانی کەنداو بەتایبەتیی لەگەڵ سعودیە و میرنشینە عەرەبییەکان، یەکێکە لە گرنگترین هۆکارە سەرەکییەکانی پشت تەشەنەکردنی بزووتنەوەی سەلەفیی لە ناوچەکەدا.
بەوتەی شێخ لەتیف، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەزانێت کە ئەم بزووتنەوەیە بێزاریی بۆ دەسەڵاتی حوکمڕانی هەرێم درووستناکات، بۆیە ئازادیی و ڕەزامەندی تەواویان پێدەبەخشێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە و خول و کردنەوەی مزگەوت و قوتابخانەو پەیمانگای ئایینی.
لە بەرانبەریشدا بێستون مستەفا جاف لێکۆڵەر لە کاروباری گرووپە ئیسلامییەکان پێیوایە، “یەکێک لەهۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی سەلەفییەت لە سلێمانیی، شکستی حزبەکانی دەسەڵاتە بۆ بەڕێوەبردنیان و ئەوپەڕی بێزاریی هاووڵاتییانە لەو پارتە دەسەڵاتدارانە.
جاف دەشڵێت:حزبە ئیسلامییە سەلەفییەکان خاوەنی دەیان نەخۆشخانە و ناوەندی پزیشکیی و پڕۆژەی خێرخوازییان هەیە، هەروەک پزیشکەکانیان نەشتەرگەریی بە نرخێکی ڕەمزیی ئەنجامدەدەن و کرێی نەخۆشخانەکانیش بەهەمانشێوە ڕەمزییە، بەپێچەوانەی حزبە دەسەڵاتدارەکانەوە کە هیچ خزمەتگوزارییەکی بەرچاویان پێشکەش بەهاووڵاتییانی کورد نەکردووە، بەمجۆرە ئەم بابەتە ئاستی جەماوەریی بزووتنەوەی ئایینی سەلەفیی لە ناوچەکەدا زیادکردووە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 50 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | sharpress.net 03-03-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-03-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 04-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 50 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1111 KB 04-03-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شەهیدان
سادق شەرەفکەندی
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سادق شەرەفکەندی
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
شەهیدان
ئیسماعیل ئاغای شکاک
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئیسماعیل ئاغای شکاک
وێنە و پێناس
کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات
14-05-2013
هاوڕێ باخەوان
کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,113
Kuvat 106,604
Kirjat 19,279
Liittyvät tiedostot 97,192
Video 1,392
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.359 toinen!