پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک:
ئارام ئیسماعیل کەریم
(21)ی شوباتی هەموو ساڵێک، کە بەرانبەرە بە (2)ی ڕەشەمە، دیاریکراوە وەکوو ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک. بایەخدان بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، خەباتە دژ بە داپڵۆساندنی نەتەوەیی، بەو هۆیەوە ئەرکی سەرشانی هەر تاکێکی کورد زمانە، ئەم ڕۆژە بەرز بنرخێنێت و هەوڵی پاراستنی مافە زمانییەکانی نەتەوەکەی بدات. ئێمەش بە ئەرکی خۆمانی دەزانین خەباتگێڕبین دژ بە داپڵۆساندنی نەتەوەیی و پارێزی مافە زمانییەکانی نەتەوەکەمان بین.
سەرەتا دەمانەوێت ئاماژە بەوە بدەین بەو کۆمەڵە هۆزانەی کە لە بانەکانی ئێران واتە (ئاریانا) بوون، دابەشبوون بۆ سێ کۆمەڵ کە بریتین لە: ئێرانیی و هیندیی و ئەوروپایی، لە ئێستادا زۆرێک بە کۆمەڵەی هیندۆئەوروپایی ناویان دەبەن بەڵام ئەمە هەڵەیە، چونکە زاراوەی هیندۆئەوروپایی ناوی هەرسێ کۆمەڵ و خێزانە زمانەکە ناگرێتەوە و وەکوو دیارە تەنیا بەشی هیندیی و ئەوروپاییەکەی گرتۆتەخۆ، کۆمەڵە و خێزانە زمانی ئێرانییان تێدا فەرامۆش و ونکردووە، هەر بۆیە ڕاستتر و گونجاوترە بە کۆمەڵە زمانی (هیندۆئەوروپایی) بوترێت کۆمەڵە زمانی (ئاری)، چونکە ئەو هۆزانەی کە خاوەنی ئەم کۆمەڵە زمانەن لە ناوچەی (ئاریانا)، واتە بانەکانی ئێران نیشتەجێبوون، زاراوەی (ئاری) فراوانترە و هەرسێ خێزانە زمانەکەش دەگرێتە خۆی، کەواتە زمانی دایکیمان، کە زمانی شیرینی کوردییە، سەر بە کۆمەڵە زمانی ئاریی و خێزانە زمانی ئێرانییە.
جا لەمەڕ نەتەوەکەمان و زمانی شیرینی کوردیمان بیروڕای سەیر و سەمەرە بەناحەزیەوە تۆمارکراوە، ئەم بیروڕایانە لەپێناو سوککردنی نەتەوە و زمانەکەمان ئەنجامدراون، بۆ نموونە کۆمەڵێک گەڕۆک و ڕۆژهەڵاتناس هەن لەبارەی سەربەچییەتیی زمانی کوردییمانەوە بیروڕای خۆیان دەربڕیوە، پێیان وابوە زمانی کوردییمان زمانێکی ناڕەسەنە و بە زارێکی شێواوی زمانی فارسیی یاخود زمانی هیندییان زانیوە، بەڵام ئەمانە بیروڕای چەوت و هەڵەشەین، هیچ بەڵگەیەکی زانیارانەی بڕواپێکەری لە پاڵدا نییە.
دیارە ئەم گەڕۆک و ڕۆژهەڵاتناسانە بە هیچ جۆرێک ئاگاداریی بەڵگە مێژوویی و لێکۆڵینەوە زانستییەکان نەبوون، چونکە زمانی شیرینی کوردییمان سەرجەم قۆناغە مێژوییەکانی خۆیی بڕیوە تاگەیشتووەتە ئەم دۆخەی ئێستای. هەندێکی تر هەن لە ڕووی مەبەستی سیاسییەوە سووکایەتییان بە نەتەوە و زمانەکەمان کردووە، تاکوو هەر ژێردەستەیان بین و لەژێر هەژمون و ڕکێفیاندا بمێنینەوە، بەڵام ئەمە بۆ هەموو کەس ناچێتەسەر، هەموو شتێک دیزەبەدەرخۆنە بکات، بۆیە کوردیش چ لەلایەن خۆیەوە چ لەلایەن لێکۆڵەر و زانایانی بەویژدان و ڕاستگۆوە، وەڵامی ئەو بیروڕا ناڕاستانەیان داوەتەوە و بە بەڵگەی ڕاست و درووستی مێژوویی سەلماندویانە کە کورد خاوەن ڕەگەزی ڕەسەن و نیشتمانی دیاریکراوی خۆیەتی، زمانی شیرینی کوردیی زمانێکی ڕەسەن و زیندوە و خاوەن ڕابوردوویەکی دێرینە، گەشە و گۆڕانی لەتەک کۆمەڵی کوردەوارییدا کردووە.
ئێمەی کوردییش کە گوێمان بە ئاوازی شیرینی لایلایە گۆشکراوە و بە وشەی کوردیی زمانمان پژاوە، ئەوپەڕی نەزانییە زمانەکەمان بەکەم بزانین، چونکە نەتەوەکەمان هەزاران ساڵە لێیدەدرێت، هەزاران ساڵە سەرکزدەکرێت، هەزاران ساڵە ئاوارە دەکرێت، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا زمانەکەمان بە کۆڵ، بە دڵ، بە زار، گێڕاوە و پارێزی بوین، لەبەر ئەوە ئەو پەڕی بێهەستیی و گەوجییە لەم دەمەدا زمانی دایکیمان، بیکەینە قوربانی زمانی بێگانە.
بەداخێکی زۆرەوە ئێستا وای لێهاتووە ڕۆژانە تاکی کورد، تەنیا لەبەر ئەوەی ناتوانێت لە زمانی بێگانە تێبگات و باش پێی بدوێت، سووکایەتیی پێ دەکرێت و کەسایەتیی دەشکێندرێت و تەنانەت کاریشی دەست ناکەوێت، لە کاتێکدا و لە ڕوانگەی زمانییەوە خوێندەوار کەسێکە کە بتوانێت بە زمانی دایکیی بێژێ، بنووسێت و بخوێنێتەوە، نەک بە زمانی دووەم و سێیەم.
خۆ کارەسات ئەوە نییە زمانی بێگانە بزانین، بەڵام کارەسات ئەوەیە زمانی دایکیمان بکەینە قوربانی زمانی بێگانە.
با ئەوەش ڕوونبێت لامان کە هیچ زمانێک لە زمانێکی دیکە باڵاتر نییە و سەرجەم زمانەکان وەکوو یەکن، هەتا ئێستاش هەموو لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوەکانی زمانەوانان دان بە ئەو ڕاستییەدا دەنێن و ملکەچی ئەم دیاردەیەن و پێیان وایە کە هیچ زمانێک نییە لە زمانێکی تر باشتر و بە تواناتر و ڕێکوپێکتر بێت، وەلێ لەتەک ئەمەشدا کەسانێک هەن زمانی ئینگلیزیی بە چاکترین زمان دادەنێن، یاخود لایان وایە باڵاترین زمان، زمانی یۆنانیی و هیندییە چونکە پەرتووکی فەلسەفیی و ئەندازیاریی و ئەستێرەناسیی، ...بەو زمانانەن، یان هەندێک لە شارەزایانی عەرەب پێیان وایە زمانی عەرەبیی زمانێکی پیرۆزە و باشترین زمانە، هەندێکی تر بەمەشەوە ناوەستن و دەڵێن لەبەر ئەوەی قورئان بە زمانی عەرەبیی دابەزیوە، کەواتە زمانی عەرەبیی باشترین زمانە، بەڵام هاتنە خوارەوەی قورئان بە زمانی عەرەبیی نابێتە بەڵگەی ئەوەی کە باشترین زمانبێت، چونکە بەو جۆرە بوایە خودایگەورە سەرجەم پەیامە ئاسمانییەکانی بە زمانی عەرەبیی دەنارد، بەڵام وەکوو زانراوە خودایگەورە تەوراتی بە زمانی عیبریی ناردووە بۆ پێغەمبەر موسا، ئینجیلیشی بە زمانی سریانیی ناردووە بۆ پێغەمبەر عیسا، بۆیە نابێت و ناگونجێت بڵێین زمانی عیبریی باشترین زمانە چونکە تەوراتی پێدابەزیوە، یاخود زمانی سریانیی باشترین زمانە چونکە ئینجیلی پێدابەزیوە. هەروەها خودایگەورە لە سوورەتی ئیبراهیم، ئایەتی (4) دەفەرموێت: ⦅وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا بِلِسَانِ قَوْمِهِ لِيُبَيِّنَ لَهُمْ ۖ فَيُضِلُّ اللَّهُ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي مَن يَشَاءُ ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَکِيمُ⦆
واتە: (ئێمە هیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانە نەکردووە ئیللا بە زمانی قەومەکەی نەبێت).
لێرەوە دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە سەرجەم زمانەکان لەلای خودایگەورە لە یەک ئاست و پلەدان و جیاوازییان نییە و سەرجەمیان بۆ خزمەتی مرۆڤایەتیین، دەسا با ئێمەش شانازیی بە کوردبوون و زمانە دەوڵەمەندەکەمانەوە بکەین و هیچ پێمان شەرم نەبێت بە زمانی دایکیمان بنووسین و بخوێنین، با بە بەڵگە وە زمان و بوونی خۆمان بە جیهان نیشان بدەین، با دڵسۆزانە و لەخۆبوردووانە هەوڵبدەین بۆ پاراستنی زمانی شیرینی کوردیی، چونکە پاراستنی زمانەکەمان، پاراستنی شوناس و فەرهەنگ و کولتوور و مێژوومانە.

وەکوو #نالی# مەزن دەفەرموێت:
کەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆکوردییە خۆکردییە
هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالبی مەعنا دەکات
یاخود:
موحەققەق مەشرەبی نالی لە شیعرا هەروەکوو خاکی
خەیاڵی کوردییە، بەیتی سەراپا زوڵفی دوو تایە

#خانای قوبادی#:
ڕاستەن مەواچان فارسی شەککەرەن
کوردی جە فارسی بەڵ شیرینتەرەن

#حاجی قادری کۆیی#:
کوردی ئاخر بلێ چییە عەیبی
ھەر کەلامی ھەققە نییە عەیبی
یا لەگەڵ فارسی چی فەرقی ھەیە
بۆ چی ئەو ڕاست، بۆ چی ئەم کەمییە

#مەحوی#:
کوردی زوبانی ئەسڵمە گەر تەرکی کەم بە کول
بۆ فارسی، بە کوللی ئەمن دەبمە بێ وەفا
یاخود:
فخر هرکس بە زبان خوەش است (محوی)
فارسی ڕاکە تو برگزیدەای پر کردی حیف

واتە: شانازییکردنی هەموو کەس بە زمانی نەتەوەیی خۆیەوەیەتی، ئەگەر تۆش ئەی (مەحوی)ی چاکەی فارسیی بدەیت بەسەر زمانی کوردییدا ئەوە جێگەی ڕەخنە و سەرزەنشتە.

حەمدی:
گوڵ لە بەرگی سەوزی خۆیدا نازک و شیرینترە
بۆیە فکری نازکی حەمدی بە کوردی بێژرا

کەمالی:
من فەخر ئەکەم کە کوردم و کوردی زوبانمە
ئەم شاخ و کێوە دڵکەشە وا نیشتمانمە

#هەژار موکریانی#:
بە کوردی دەژیم، بە کوردی دەمرم
بە کوردیی دەیدەم، وەرامی قەبرم!

#شێرکۆ بێکەس#:
مەم و زین بێ شیعری خانی ئەبێ چی بێ؟!
خانی بێ شەوقی زمانی کوردی چییە؟!

ڕێکەوتی: (21)ی شوباتی (2024) زاینیی.
#21-02-2024# (2)ی ڕەشەمەی (2723)ی کوردیی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 156 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 24
پەرتووکخانە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-02-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 02-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 02-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 156 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!