دادگای باڵای فیدراڵیی ئێراق (بە عەرەبی: المحکمة الاتحادية العليا) بە ئینگلیزی (Federal Supreme Court) دەزگای دادوەریی سەربەخۆی ئێراقە کە دەستوور شیی دەکاتەوە و دەستوور و ڕێکارەکان دیاری دەکات، و بەپێی یاسای بنەڕەتی بەڕێوە دەچێت. وەک کۆتا دادگای تێھەڵچوونەوە کاردەکات، گرژییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی، ھەرێمەکان، پارێزگاکان، شارەوانییەکان و ڕێکخراوەکان چارەسەر دەکات و پێداچوونەوە بۆ تۆمەتەکان دژی سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان دەکات و یەکلاییان دەکاتەوە. ھەروەھا ئەنجامەکانی کۆتاییی ھەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەند دەکات.
ساڵی 2005 لە#بەغدا#ی پایتەختی ئێراق دامەزراوە.
سەرۆکی ئێستا (2024) جاسم محەمەد عەبوودە. [1]