ناونیشانی پەرتووک: کۆچی باڵندەکان
ناوی نووسەر: #عاسی حوسێن#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: #دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم#
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
=KTML_Bold=کوورتەیەک لە پەرتووک=KTML_End=
کۆچی باڵندەکان لە گوندێکی باکووری کوردستان دەستپێدەکات و دەوری ئیجابی کورد وەک نەتەوە، لە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکاندا دەردەخات.
ئەحمەد پاڵەوانی ڕۆمانەکە، لە گوندێکی باکووری نیشتمان کچێکی ئەرمەنی خۆشدەوێ، کاتێک سوپای عووسمانی و سوارەی حەمیدی هێرشە دەکەنە سەر گوندەکەیان و خۆشەویستەکەی دەگرن و بەرەو کۆمەڵکوژی دەبەن، ئەحمەد ڕەیحانەی خۆشەویستی لە دەستی ئەوان دەستێنێت و بە چیا دەکەوێ، کێووە سەختەکان دەبڕێت و لە ئەشکەوتەکاندا دەنوێ، خۆشەویستەکەی دەپارێزێت و پێ بە پێ دێت هەتا دەگاتە شاری #کەرکووک# و ... [1]