הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,413
תמונות 105,688
ספרים 19,152
קבצים הקשורים 96,427
Video 1,307
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
جەجۆ خان، سەرکردەیەکی قارەمانی بزووتنەوەی ئازادیی کورد لە خوراسان
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەجۆ خان، سەرکردەیەکی قارەمانی بزووتنەوەی ئازادیی کورد لە خوراسان

جەجۆ خان، سەرکردەیەکی قارەمانی بزووتنەوەی ئازادیی کورد لە خوراسان
جەجۆ خان، سەرکردەیەکی قارەمانی بزووتنەوەی ئازادیی کورد لە خوراسان
نووسینی: کەیهان محەمەدی نەژاد

جەجۆ خان سەرکردەیەکی قارەمانی کورد بوو لە ناوچەی خوراسان کە چەند ساڵێک لەگەڵ ڕووسەکان و قاجاڕەکان شەڕی کرد و دەسەڵاتەکەی هەموو خوراسانی گرتەوە.
ئەو سەرکردەیەکی کورد بوو کە بۆ کوردەکانی خوراسان و بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ لەو ناوچەیە خەباتی دەکرد.
پێش ئەوەی بزانین ئەو سەرکردە کوردە کێ بووە و چۆن شەڕی کردووە و دەسەڵاتەکەی چەندە بەرفراوان بووە، دەبێت بزانین کە کوردەکانی خوراسان چۆن و کەی بۆ خوراسان دوور خرانەوە و چۆن لەوێ نیشتەجێ بوون و پێشتر لە کام ناوچەی کوردستان بوون.
شەڕی چاڵدران کە بە شەڕی ئیمپراتۆریی عوسمانی و سەفەوی دەناسرێت، ساڵی 1514 لەنێوان ئەو دوو دەوڵەتەدا ڕوویدا. پاش ئەو شەڕە ئاڵوگۆڕێکی زۆر بەسەر کوردستاندا هات و کوردستان بەسەر دوو وڵاتی عوسمانی و سەفەوی دابەش کرا.
لەو کاتەدا ئاڵوگۆڕێکی دیکە هاتە ئاراوە، ئەویش دوورخستنەوەی کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. لەنێوان ساڵەکانی 1598-1602، شا عەباس فەرمانی دا کە کوردەکانی ئەو ناوچەیە بۆ خوراسان دوور بخرێنەوە.
پاش ئیمپراتۆریی سەفەوییەکان و هاتنە سەر دەسەڵاتی چەندین حکوومەتداری دیکە لە ئێراندا، لە ئاکامدا بە هاتنی قاجاڕەکان بۆ سەر دەسەڵات، دیسانەوە دەستیان بە سەرکوتی کوردەکان و بە تایبەت کوردەکانی خوراسان کرد.

بنەماڵەیەک لە خوراساندا هەبوو کە دژی ئەو سەرکوتە وەستانەوە، ئەویش بنەماڵەی ئەڵڵاوێردی بەگ باوکی جەجۆ خان بوو. ئەو بنەماڵەیە یەکێک لە گەورەترین و بوێرترین بنەماڵەی کوردەکانی خوراسان بوو. لەو بنەماڵەیە کەسێک لەدایک بوو کە ئەفسانەیەکی بە ناوی بنەماڵەی و نەتەوەی خۆی خولقاند. ئەو کەسێک بوو بە ناوی جەجۆ خان و لە گوندی هساری سەربە شاری دەرەگەزی خوراسان لەدایکبوو. باوکی جەجۆ خان بە ناوی ئەڵڵاوێردی بەگ کاتێک کە وەکوو حاکمی ناوچەی میانکۆ‌ﮪ دیاری کرا، ئەوکات جەجۆ خان لەگەڵ باوکی چووە ئەو ناوچەیە و لە گوندی کەبکان و لە ناوچەی میانکۆﮪ مانەوە. جەجۆ خان کەسێکی سیاسەتمەدار، ڕۆشنبیر و زانا بوو، هەر بۆیە باوکی ئەوی وەک پاڵپشتی خۆی دەزانی و هەمووکات پێکەوە بوون و لە تەنیشت باوکی وەکوو چیایەک پشتیووانیی لە دەسەڵاتەکەی دەکرد.
کاتێک کە باوکی کۆچی دوایی کرد، جەجۆ خان بووە جێگری و بەڕێوەبەریی ئەو ناوچەیەی دەکرد. ئەو دوای کۆچی دوایی باوکی بەڕێوەبەرێکی باش بوو و خەڵکی ئەو ناوچەیە لێی ڕازی بوون.
دەیەویست هەموو ناوچە کوردنشینەکانی خوراسان بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و کوردەکان لە بندەستی داگیرکەران ڕزگار بکات. هەر بۆیە دەسەڵاتی قاجاڕ لە دژی ئەو بڕیارەی بوو و گوشاری دەخستە سەر دەسەڵاتی ئەو ناوچە و خەڵکی خوراسان.

چیرۆکی قارەمانییەتیی جەجۆ خان لەوێوە دەستی پێ کرد؛ ڕۆژێک لە ناوچەی خوراسان دەنگی قیژەی منداڵان و ژنان دەبیسترێت، ئاخ و ناڵینی منداڵ و ژن لە چیاکاندا چەند جارێک دەنگ دەداتەوە. ئەو دەنگە هاواری هاوکارییە و بانگی جەجۆ دەکەن. ئەویش بە بیستنی قیژە و هاوار، تووڕە دەبێت و سواری ئەسپەکەی دەبێت و چەند چەکدارێک لەگەڵ خۆی دەبات. کاتێک کە لە دوورەوە سەیری گوندەکان دەکات، دووکەڵێک بەرز بووەتەوە و کادان و گالێش کە خەڵک بۆ ئاژەڵەکانیان ئەنباریان کردبوو، هەمووی دەسووتان.
کاتێک کە دەگاتە ئەو ناوچەیە، تەنیا گوندی سووتاو دەبینێت. ئەو گوندانە لەلایەن لەشکەری قاجاڕەوە کۆمەڵکوژ و سووتێندرابوون. ئەو نەیدەتوانێت ئەو کۆمەڵکوژییە قەبووڵ بکات. لەلایەکی دیکەوە بە هەمان شێوە ڕووسەکان هێرشیان دەکردە سەر ئەو ناوچانە و سەرکوتیان دەکردن، ئەمە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە دوای خۆی هێنا. دژایەتیی جەجۆ خان بە دژی قاجاڕ و ڕووسەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبوو و خۆی ئامادە دەکرد بۆ ئەوەی کە لە دژی ئەو سەرکوتکارییانە بووەستێتەوە و خەڵکەکەی لەژێر ستەم ڕزگار بکات.
ئەو لە کاتێکی کەمدا هێزی خۆی ئامادە کرد. لەگەڵ براکانی (عیسوو خان، عەلوو خان و مەمۆ خان) و هەروەها ژمارەیەک لە شەڕکەری قارەمان سەرهەڵدانی خۆیان دەست پێ کرد. ئەوان بە هێرش کردنە سەر دوژمن لەو ناوچەدا توانییان بە شێوەیەکی قارەمانانە ئەم دەڤەرە تا شاری دەرەگەز ڕزگار بکەن و بە سەدان سەربازی دوژمن بکوژن. بەم شێوەیە ناوی جەجۆ خان کەوتە سەر زاری خەڵکی دەرەگەز و گوندەکانی دەوروبەری ئەم شارە و خەڵکێکی یەکجار زۆر پەیوەست بە ‌هێزەکانییەوە بوون.

مەنسووروڵ موڵک یەکێک لە فەرماندەکانی قاجاڕ بوو و لەلایەن هێزەکانی جەجۆ خانەوە شکستی خواردبوو، جارێکی دیکە بە هێزێکی چەند هەزار کەسییەوە هێرشی کردە سەر دەسەڵاتی. بەڵام هێزەکانی ناوبراو لەلایەن جەجۆ خانەوە دیسان تووشی شکست بوون. ئەو پەرەی بە دەسەڵاتی خۆی دا و تاکوو شاری قووچانی خوراسانی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی.
ئەمە بۆ حکوومەتی ناوەندی جێگای قەبووڵکردن نەبوو و لە دژی ئەم دەسەڵاتدارییەی کوردەکان داوای یارمەتییان لە ڕووسەکان کرد. ڕووسەکان؛ چەند لەشکەر و هێزی سوار بۆ یارمەتیی هێزەکانی قاجاڕ نارد و ئەو جار دەبوایە جەجۆ هاوکات لەگەڵ هێزەکانی ڕووس و قاجاڕ شەڕ بکات.
ئامانجی، ڕزگارکردنی ناوچە کوردنشینەکانی خوراسان لەژێر دەسەڵاتی داگیرکەر بوو و دەیویست دەوڵەتێکی کوردیی سەربەخۆ دابمەزرێنێت و نەهێڵێت چیتر کوردەکانی خوراسان سەرکوت بکرێن.
هێزەکانی قاجاڕ و ڕووس چەندین جار هێرشیان کردە سەر دەسەڵاتی، بەڵام ئەوان ئەو چەند جارە تووشی شکست بوون. ئەو ببووە مۆتەکەیەک بۆ دوژمن. ڕووسەکان بۆ دەسبەسەرکردنی، خەڵاتیان دیاری کردبوو.
هێزەکانی جەجۆ خانیش ڕۆژبەڕۆژ بەهێزتر دەبوون و هێزە پارتیزان و شەڕڤانەکانی لە چیا و دەشت، شار و گوند و ناوچەکانی خوراسان بەربڵاو ببوون. خەڵکی ئەم ناوچانە بە هەبوونی هێزەکانی دڵخۆش و ڕازی بوون و ڕۆژانە ڕۆڵە نیشتمانپەرەوەرەکان پەیوەست بە هێزەکانی دەبوون تاوەکوو بتوانن بەرگری لە خاک و نەتەوەی خۆیان بکەن. ڕووسەکان و قاجاڕ خۆیان بەهێزتر کرد و بۆ جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر دەسەڵاتی جەجۆ خان.

ئەو جارە شەڕێکی گەورە لە ناوچەی دەرەگەزەدا ڕوویدا. هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن، ئەم شەڕە سێ مانگی خایاند. جەجۆ خان بۆ ئەوەی خەڵکی ئەو ناوچەیە ژیانێکی ئازاد و خۆشیان هەبێت ئەوەی کە پێویست بوو دەیکرد و لە دژی داگیرکەران دەوەستا. لەم شەڕە درێژخایەنەدا هێزێکی زۆری ناوبراو لەلایەن ڕووس و قاجاڕەکانەوە کوژران و ئەوان تووشی گەمارۆی هێزەکانی دوژمن بوون و هیچ ڕێگایەک بۆ دەربازبوونی خۆیان و خەڵکەکەیان نەمابوو. لە ئاکام و لەناو شەڕدا کاتێک کە جەجۆ خان لەناو گوندێکدا خەریکی شەڕکردن بوو، لاقی ئەسپەکەی کەوتە نێو زەلکاو و بە فیشەکی دوژمن شەهید کرا.
جەجۆ خان ساڵی 1911دا لەلایەن هێزەکانی ڕووس و قاجاڕەوە شەهید کرا. هەندێک سەرچاوە دەڵێن کە ڕووسەکان تەرمی جەجۆ خانیان لە شاری قووچاندا پڕ کرد لە بەفر و سەهۆڵ و بەرەو مۆسکۆیان برد تاکوو تەزاری ڕووسەکان ئەم سەرکردە کوردە ببینێت. هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن تەزاری ڕووسەکان سەری جەجۆ خانی بەمردوویی بڕیوە و لەنێو کاسەی سەریدا شەرابی خواردووەتەوە.
جەجۆ خان لەگەڵ بنەماڵەکەی و خەڵکی کورد بە ساڵان لەنێو باران و بەفر، دەشت و شاخەکانی خوراساندا بە ڕژاندنی خوێنی هەزاران ڕۆڵەی کورد لە بەرانبەر داگیرکەران ڕاوەستان و خەباتیان کرد. ئەمڕۆکە ئەم خەباتکارە لە ناوچەی خوراسان و بە تایبەت کوردستاندا ناوبانگی دەرکردووە. هەنووکە لە خوراسان ئاواز و گۆرانی و هۆنراوەیەکی زۆریان لەسەر قارەمانێتیی جەجۆ خان هۆنیوەتەوە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 138
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 01-07-2023
קבצים הקשורים: 4
פריטים המקושרים: 2
חללי
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 01-07-2023 (1 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( زریان عەلی ) על 20-02-2024
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 22-02-2024
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( زریان عەلی ) על: 21-02-2024
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 138
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,413
תמונות 105,688
ספרים 19,152
קבצים הקשורים 96,427
Video 1,307
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.406 2!