图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,076
图片 106,400
书籍 19,241
相关文件 96,852
Video 1,376
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لۆزان، پەیمانێک کە بڕیاری درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی هەڵوەشاندەوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لۆزان، پەیمانێک کە بڕیاری درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی هەڵوەشاندەوە

لۆزان، پەیمانێک کە بڕیاری درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی هەڵوەشاندەوە
لۆزان، پەیمانێک کە بڕیاری درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی هەڵوەشاندەوە
ڕۆژ قادری

بۆ باسکردن و پەرژانە سەر پەیمانی لۆزان، سەرەتا دەبێت ئاوڕێک لە جەنگی جیهانیی یەکەم بدەینەوە، هەروەها ناکرێت بەبێ باسکردن لە پەیمانی سیڤەر، بپەرژێینە سەر پەیمانی لۆزان.

=KTML_Bold=جەنگی جیهانیی یەکەم=KTML_End=
جەنگی جیهانیی یەکەم کە وەک جەنگی گەورەش دەناسرێت، جەنگێکی جیهانی بوو کە ڕێکەوتی #28-07-1914# دەستی پێ کرد و هەتا #11-11-1918#ی زایینی درێژەی کێشا. وڵاتگەلێکی زۆر لەم جەنگەدا تێوەگلان و بە ملیۆنان مرۆڤ بوونە قوربانی و زیانەکانی تا ئەو کات، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بێ‌ وێنە بوو.
جەنگی جیهانیی یەکەم لە بەرچاوترین ڕووداوەکانی مێژووی مرۆڤایەتییە و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە دیاریکردنی مێژووی سەدەی بیستەمدا ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە. ئەم جەنگە بووە هۆی کۆتاییهێنان بە چەند سیستەمی سەڵتەنەتی لە ئەورووپا و بووە هۆی لەنێوچوونی چوار بنەماڵەی حکوومەتیی هابسبۆرگ-لۆرێن لە ئۆتریش (نەمسا)، هوهێن تێسۆلێرن لە ئەمپراتۆریی ئەڵمانیا، ئالێ عوسمانی لە ئەمپراتۆریی عوسمانی و ڕۆمانۆف لە ئەمپراتۆریی ڕووسیا.
هەندێک لە هۆکارەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم بریتی بوون لە: بەربەرەکانێی نەمسا و ڕووسیا لە باڵکان، گرژیی نێوان فەڕەنسا و ئەڵمانیا لەبارەی ئاڵزاس و لێرن، کێبڕکێیی ئابووری و دەریاییی نێوان ئەڵمانیا و بەریتانیا، پەرەسەندنی ناسیۆنالیسم لە ئەورووپا، ئەمبارکردنی چەکوچۆڵی جەنگی لە ئاستێکی زۆر بەربڵاو لە وڵاتانی ئەورووپاییدا و...، بەگشتی جەنگی جیهانیی یەکەم بناخەدانەری پاکتاوی ئەتنیکیی کورد بوو.

=KTML_Bold=پەیمانی سیڤەر=KTML_End=
ڕێکەوتی #10-08-1920#ی زایینی (دوای جەنگی جیهانیی یەکەم) پەیماننامەی سێڤەر کە پەیمانێکی ئاشتی لەنێوان دەوڵەتانی فەڕەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و ژاپۆن و ھاوپەیمانان بوو، لە وڵاتی فەڕەنسا واژۆ کرا. لە کاتی واژۆکردنی ئەم پەیمانەدا، شاندێکی کورد بە سەرۆکایەتیی شەریف پاشا بەشدار بوو و تێیدا باس لە دانی مافی ئۆتۆنۆمی بە کورد کرا کە ئەمە بۆ یەکەمین جار بوو بە شێوەیەکی فەرمی لە ئاستێکی وەهادا باسی مافی کورد بکرێت.
کۆمیسیۆنێکی نوێنەرانی زلهێزەکان نەخشەیەکیان بۆ خۆبەڕێوەبەریی ناوچەییی کوردان، بە مافی سەربەخۆبوون لە ماوەی ساڵێکدا، پێشکەش کرد. ئیتر کوردان چاوەڕوانی سەربەخۆییی تەواو بوون، ئەگەرچی ناوچە کوردییە دەستنیشانکراوەکان لەگەڵ ڕووبەری کوردستانی گەورە یەکی نەدەگرتەوە، بەڵام زۆرتر وەک پاشنووسی ئەرمەنستانی سەربەخۆ دەچوو.
پەیماننامەکە 13 بەشی هەبوون و ئاماژەی بە 433 بڕگە دەکرد. دەقی کوورتکراوی ئەو بڕگەگەلەی پەیمانی سیڤەر کە تایبەت بە کورد بوون، بەم شێوەیەیە:
بڕگەی 62: دەبێت کۆمیسیۆنی ئەستەنبوڵ بەفەرمی سێ نوێنەر دەستنیشان بکات و هەتا شەش مانگ دوای مۆرکردنی ئەو پەیماننامەیە، ئەو کۆمیسیۆنە دەبێت نەخشەیەک بۆ ئۆتۆنۆمیی ئەو ناوچانە ئامادە بکات کە زۆربەی دانیشتووانی کوردن.
بڕگەی 63: حکوومەتی تورکیا پابەندی هەر بڕیارێک دەبێت کەوا کۆمیسیۆن دەری بکات و دەبێت لە ماوەی سێ مانگ پاش دەرکردنی بڕیارەکە، جێبەجێیان بکات.
بڕگەی 64: تا ساڵێک پاش واژۆکردنی ئەو پەیمانە، ئەگەر کوردەکانی دانیشتووی ڕووباری فورات‌ و باشووری ئەرمەنستان لە تورکیا جیا نەبنەوە، دەبێت بە ئەنجوومەنی کۆمەڵی نەتەوەکان ڕابگەیەنن‌ و ئەنجوومەنیش دانی بەوەدا نا کە ئەوان دەتوانن سەربەخۆ بژین و دەبێت حکوومەتی تورکیاش قبووڵی بکات و دەستبەرداری ئەو ناوچانە بێت. کوردەکانی ویلایەتی موسڵیش ئەگەر خوازیاری جیابوونەوەن، ئەوا هاوپەیمانان هیچ ڕێگرییەکی لێ ناکەن.
هیچ کام لەو بڕگانەی پەیماننامەی سیڤەر جێبەجێ نەکران (هۆکارەکانی ئەمەش زۆرن کە لەم بابەتەدا بواری باسکردنیمان نییە) و زۆری پێنەچوو کە پەیمانی لۆزان واژۆ کرا.

=KTML_Bold=پەیمانی لۆزان=KTML_End=
ڕێکەوتی #24-07-1923#ی زایینی، براوەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم (هاوپەیمانان) و تورکیا، لە شاری لۆزانی وڵاتی سویس، پەیمانێکیان بە ناوی پەیمانی لۆزان واژۆ کرد. واژۆکردنی پەیمانی لۆزان، هەڵوەشاندنەوەی پەیمانی سیڤەری لێ کەوتەوە و بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەم بابەتە لەو سەردەمەدا کۆتایی بە خەونی کوردستانییەکان بۆ درووستکردنی دەوڵەتی کوردی هێنا.
بەپێی ئاگربڕی مودەینا لەنێوان بەریتانیا و ناسیۆناڵیستە تورکەکان لە ساڵی 1922دا، مەرجەکانی پەیماننامەکەی سیڤەر پێویستی بە دانووستانی سەرلەنوێ بوو. هاوپەیمانان و کەماڵیستەکان (وەک نوێنەرانی بێ ڕکابەری تورکیا)، بۆ ئەو مەبەستە ڕێکەوتی 20ی نۆڤامبەر لە لۆزان بۆ کۆنفرانسی ئاشتی کۆ بوونەوە.
دوای ئەوە مستەفا کەماڵ پەیماننامەی سیڤەری هەڵوەشاندەوە و سەرجەم مەرجەکانی پەیماننامەکەی ڕەت کردەوە. کەماڵیستەکان کۆمارێکی نوێیان لەژێر ئایدیۆلۆژیی ناسیۆناڵیسمی تورکی-کەماڵیستی ڕاگەیاند.

ڕێکەوتی 24-07-1923، پەیماننامەی لۆزان یان بە واتایەکی تر، پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا، لەنێوان تورکیا و دەوڵەتانی ئەمپراتۆریی بەریتانیا، فەڕەنسا و ئیتاڵیا، بە ڕەزامەندیی دەوڵەتانی ژاپۆن، یونان، ڕۆمانی، دەوڵەتی سیرب-کرۆوات-سلۆڤێن و چێکوسلڤاکیا واژۆ کرا.
بەگشتی ئەم پەیمانە بە فەرمی ئەو ململانێیەی کە لە سەرەتای جەنگی جیهانیی یەکەمەوە لەنێوان ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و فەڕەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و یۆنان هەبوون، یەکلایی کردەوە و بەتەواوەتی بە زیانی کورد شکایەوە.
پەیاماننامەی لۆزان لە پێنج بەش و 143 بڕگە پێک هات و تورکیا وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ دانی پێدا نرا. هەروەها بڕگەکانی 37 تا 45 لە ڕێککەوتنی لۆزان گرنگترینیان بوون، چونکە باسیان لە مافی کەمینەکان دەکرد؛ بۆ نموونە بەپێی بڕگەی 38، حکوومەتی تورکیا بەڵێن دەدات بەرگری لە ماف و موڵک و ئازادیی هاووڵاتییانی تورکیا بکات، بەبێ ڕەچاوکردنی زمان و ڕەگەز و ئایین. بەڵام لەو پەیماننامەیەدا باسی کورد و کوردستان نەکراوە، باسی ئەرمەنەکانیش نەکراوە، تەنانەت باسی پەیمانی سیڤەریش نەکراوە، بەڵام ناوەرۆکی پەیمانی سیڤەر هەڵوەشێنرایەوە. لە پەیمانی لۆزاندا کورد وەک نەتەوە یان تەنانەت وەک کەمینەیەکی بچووکیش لە تورکیادا دانی پێدا نەنرا.
هەروەها سەرەڕای هەوڵی بەریتانیا بۆ گونجاندنی خۆبەڕێوەبەریی کوردی لە بڕگەیەکدا، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە دەستەواژەی کوردستان، کورد یان پارێزگاری لە مافەکانیان نەکرا.
دوای پەیمانی لۆزان، لە یاسای بنەڕەتیی 1924دا، تورکبوون بوو بە بناغەی شارۆمەندی و بەم شێوەیە لە یاسای بنەڕەتیی تورکیادا حاشا لە هەر نەتەوە و ئیتنیکێک جگە لە تورک دەکرێت.

=KTML_Bold=کۆتایی=KTML_End=
هەرچەند واژۆکردنی پەیماننامەی لۆزان لەو سەردەمەدا کۆتایی بە خەونی کوردستانییەکان بۆ درووستکردنی دەوڵەتی کوردی هێنا بەڵام لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا و دوای دوو پەیماننامەی سیڤەر و لۆزان، کوردەکان هەرگیز لە خەبات و تێکۆشان بۆ گەیشتن بە مافەکانیان کۆڵیان نەداوە. لە خەباتی #شێخ سەعیدی پیران# ەوە بگرە تا ئەمڕۆ، خەباتی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان بۆ گەیشتن بە مافە سەرەتایی و نەتەوەییەکانی بەردەوامە و تا گەیشتن بە ئاکامیش بەردەوام دەبێت.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览399
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 25-05-2023
挂钩项目: 47
图书馆
库尔德文件
文章
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 25-05-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( زریان عەلی 20-02-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on20-02-2024
此产品最近更新( زریان عەلی ):20-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,076
图片 106,400
书籍 19,241
相关文件 96,852
Video 1,376
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!