图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,829
图片 106,078
书籍 19,349
相关文件 97,400
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاگواستنی زۆرەملێی کوردان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە ساڵی 1916
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگواستنی زۆرەملێی کوردان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە ساڵی 1916

ڕاگواستنی زۆرەملێی کوردان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە ساڵی 1916
ڕاگواستنی زۆرەملێی کوردان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە ساڵی 1916

ئاوارەکردن و ڕاگواستنی کورد لەلایەن دەوڵەتە داگیرکەرەکانەوە، بەتایبەتیی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا لەلایەن عوسمانییەکان و دواتریش دەوڵەتی تورکیا وەک درێژەپێدەری دەسەڵاتی عوسمانییەکان، زیانێکی زۆری بە گەلی کورد گەیاند و ئەو سیاسەتەش ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان و لە لایەکی ترەوە بە ئامانجی لەناوبردنی کولتوور و ناسنامەی گەلی کورد بەڕێوەدەبرا.
لەم پەیوەندییەدا بە تایبەتیی نووسەر و کۆمەڵناس و دۆستی گەلی کورد پڕۆفیسۆر د. #ئیسماعیل بێشیکچی# لێکۆڵینەوەی زۆری لەسەر ئەم بابەتە کردووە دەڵێت: لە مێژووی کورددا هەندێک سەردەم هەیە کە دەخوازرێ بۆ هەمیشە بە شاراوەیی بمێنێتەوە، لە تاریکیدا بمێنێتەوە و ڕوون نەکرێتەوە. هەوڵی تایبەت هەیە بۆ ئەوەی لە تاریکیدا بمێننەوە. دەکرێت بڵێین شاربەدەرکردن و ڕاگواستنی کورد لە ساڵی 1916دا قۆناغێکی هاوشێوەیە.
بێشیکچی دەڵێت: ساڵانی 1914-1915 بۆ گەلی ئەرمەن ساڵانێکی زۆر گرنگن. لەو ساڵانەدا جینۆسایدی ئەرمەنییەکان ئەنجام درا و ئەگەر لە تورکیاش نەبێت، بەڵام لە وڵاتانی ڕۆژاوادا بەوردی لەسەر بنەمای بەڵگەنامە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرا. هەروەها لە ماوەی 10-15 ساڵی ڕابردوودا لە تورکیا زۆر بەرهەمی گرنگ لەسەر ئەم بابەتە چاپ کراون و ئەو بەرهەمانە تا ئێستە بەردەوامن. بەڵام ئەشکەنجە و ڕاگواستنی گەلی کورد لە ساڵی 1916دا نە لە تورکیا و نە لە وڵاتانی ڕۆژاوا گرنگییەکی پێویستی پێ نەدرا و بە پێچەوانەوە بۆ ئەوەی ئەو ڕووداوانە لە تاریکیدا بمێنێتەوە، هەوڵێکی تایبەت دەدرێت. بەڵام ڕاگواستن و شاربەدەرکردنی کوردان بە شێوەیەکی بەربڵاو و لە ئۆپەراسیۆنێکی نهێنیدا جێبەجێ کراوە.

لە پەرتووکی جاکۆپ کونزلەر (1871-1949) بە ناوی لە خاکی خوێن و فرمێسکدا، شتەکان لە میزۆپۆتامیا لە کاتی جەنگی جیهانی 1914-1918دا ڕوویانداوە کە لەلایەن چاپخانەی بەڵگە وە چاپ کراوە و لە ئەستەنبوڵ لە ساڵی 2012دا، لەلایەن پەریم ئۆزانەوە وەرگێڕدراوە، دۆخەکە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش باس کراوە. جاکۆپ کونزلەر لە ساڵانی 1899-1922 لە #ڕوحا#، لە نەخۆشخانەیەکی سویسریی سەر بە مسیۆنەری ئاڵمانیای ڕۆژهەڵات، وەک چاودێری نەخۆشخانە کاری کردووە. ئەو لە نزیکەوە جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە ساڵی 1915 و کۆچی زۆرەملێی کورد لە ساڵی 1916ی دیتووە و ئەو ئەزموونانەی ژیانی خۆی لە ساڵی 1920دا نووسیوەتەوە.
دەکرێت بڵێین جاکۆپ کونزلەر شایەتحاڵی نزیکی جینۆسایدی ئەرمەنەکان و ڕاگواستنی کوردەکانە. لەوانەیە تاکە شایەتحاڵیش بێت. نووسیینەوەی ئەو شتانەی کە ئەزموونی کردوون و تێبینییەکانی لە ساڵی 1920دا زۆر بەنرخە.
جاکۆپ کونزلەر باس لەوە دەکات جینۆسایدی ئەرمینیا لە وڵاتانی ڕۆژاوادا بەشێوەیەکی بەرفراوان لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، بەڵام کەس باس لە ڕاگواستنی زۆرەملێی کورد ناکات و لەو بارەیەوە دەڵێت: تورکە ڕەگەزپەرستەکان ویستیان لە لایەکەوە ڕەگی ئەرمەنییەکان لەناو ببەن، لە لایەکی دیکەشەوە ئەو کوردانەی وەک ئەوان موسوڵمان بوون بە زۆر ڕابگوازن و ئاوارەیان بکەن. بەڵام هیچ ڕۆژنامەیەک لە ئەورووپا ئەمەی نەنووسیوە.
لە پێشدا ئەوەی پێیان کرا بەسەر ئەرمەنەکانیان هێنا. بە بیانووی ئەوەی کورد جێی متمانە نیین و ڕەنگە بۆ دیوی ڕووسیا کۆچ بکەن، ئەوانیان ئاوارە و دەربەدەر کرد. نازانم تاچەندە کورد بووە هۆی ئەوەی تورکەکان بگەنە ئەو باوەڕە. بەڵام ئەوەی من دەیزانم ئەوەیە کە کورد لە سەرەتای شەڕی ڕووسیا ئازایانە شەڕی کرد، ئەوەی تورک بەرانبەر بە کورد کردی، ناپاکی و خیانەتێکی بێهاوتا بوو. لەنێویشیاندا ژمارەیەک ئەفسەری کوردیش هەبوون کە ئەو کارەیان کرد.

لە زستانی ساڵی 1916دا کورد لە ناوچەکانی جاباخجور، پالو، موش و هەروەها خەڵکی پارێزگاکانی ئەرزەرۆم و بەدلیس، کۆچیان پێ کرا. نزیکەی 300 هەزار کورد بەناچاری بەرەو باشوور ڕاگوازران. سەرەتا لە باکووری میزۆپۆتامیا نیشتەجێ بوون، پاشان زیاتر لە دەوروبەری ڕوحا. بەڵام ژمارەیەکیشیان لە ڕۆژاوا و دەوروبەری دیلۆک و مەرعەش نیشتەجێ بوون. هاوینی ساڵی 1917 هەموویان گوازرانەوە بۆ دەشتی کۆنیا. مەبەستی گەنجە تورکەکان ئەوە بوو کە کورد لە وڵاتەکەی ببڕن. وردەوردە کورد تێکەڵ بە تورکەکانی ناوەڕاستی ئەنادۆڵ بکەن وردەوردە بوونی کورد نەهێڵن.
ئەو مامەڵەی لەگەڵ کاروانە کوردەکان دەکرا زۆر جیاواز بوو لەو مامەڵەی لەگەڵ ئەرمەنەکان کرا. لە ڕێگادا هیچ ئاستەنگییەکیان بۆ درووست نەکردن، کەس کاری بە کاریان نەبوو، بەڵام مەترسیدارترین شت ئەوە بوو کە دوورخستنەوە لە وڵاتەکەیان لە وەرزی زستاندا دەستی پێ کرد. کاتێک کاروانە کوردەکان شەوانە دەگەیشتنە گوندێکی تورکیا، خەڵکی گوندەکە لە ترسا دەرگاکانیان دادەخست. هەر بۆیە ئەو مرۆڤە هەژارانە شەویان لەژێر باران و بەفردا بەسەر دەبرد. ڕۆژی دواتر خەڵکی گوندەکە دەچوونە دەرەوە و گۆڕی بەکۆمەڵیان بۆ ئەو کەسانە هەڵدەکەند کە بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەست دابوو.

لە لایەکی دیکەوە، پەرتووکێکی جەلال تەمەل سەبارەت بە ڕاگواستنی زۆرەملێی کورد لە ساڵی 1916دا چاپ بووە کە ناونیشانی تەواوی پەرتووکەکە بریتییە لە: ڕاگواستنی کورد لە ساڵانی شەڕی جیهانی و سیاسەتی کۆچپێکردنی بەکۆمەڵ لەلایەن ئیتحاد و تەڕڕەقییەوە (1913-1918).
بە وتەی ئیسماعیل بێشکچی، جەلال تەمەل لە پەرتووکەکەیدا بە باشی لێکۆڵێنەوەی لەسەر پەرتووکەکەی جاکۆپ کونزلەر کردووە و هەروەها تیشک دەخاتە سەر هەمان بابەتەکان.
جەلال تەمەل لە لێکۆڵینەوەکەیدا باسی ئاوارەکردن و ڕاگواستنی زۆرەملێی کورد دەکات لە ساڵانی 1916-1917 لە جەنگی جیهانیدا. بەپێی ئەو بەڵگەنامەگەلەی ئەو باسیان دەکات، زیاتر لە 800 هەزار کورد ڕووبەڕووی کۆچی زۆرەملێ بوونەتەوە. ژمارەیەکی زۆر کەمیان توانیان بگەنە ناوەڕاست و باشووری ئەنادۆڵ و لەو شوێنانەی بۆیان دیاری کرابوو نیشتەجێ بن.
هەروەها خێزانزادە کەماڵ فەوزییش لە ڕێکەوتی #03-09-1919#، لە ژمارە 24ی گۆڤاری ژندا باسی ئەم دۆخە دڵتەزێنە دەکات:
-بەڵێ ئەوان! ئەوان کە لە #بەدلیس# و #موش# و #وان# و ئەرزرۆمەوە بە زۆری کۆچیان پێ کراوە. بەڵێ ئەوان! لەسەر خاکی ڕوحا، بەبێ ژمار مرۆڤ وەستاون، مرۆڤگەلێکی بێ خودان کە بە شوێن دڵخۆشییەکدا دەگەڕێن. ئاخ بەڵێ ئەوان! لە ناوچەیەکی وێران، بێ خاوەن، بێ وڵات و بێ ئەوەی منداڵەکانیان پارچە نانێک ببینن، گیانیان لەدەست دا. ئازارەکانیان بۆ ئێمە یادەوەرییەکە و هەرگیز چارەسەر نابێت.
جەلال تەمەل، بەم هاوارەی خێزانیزادە کەماڵ فەوزی دەستی بە لێکۆڵینەوەکانی کرد.
جەلال تەمەل لە پێشەکیی لێکۆڵینەوەکانیدا ئەم زانیارییانە بڵاودەکاتەوە: لەم پەرتووکەدا زۆر شت هەیە کە لەلایەن حکوومەتی عوسمانیی (ئیتیحاد و تەڕڕەقی) لە ساڵانی جەنگی جیهانیی یەکەمدا لە تۆماردا پشتگوێ خراون و شاراونەتەوە و نەزانراون یا زۆر بە کەمی زانیاریی لەسەریان بڵاوکراوەتەوە. ڕاستییەکی وەک ڕاگواستنی زۆرەملێی دراماتیکیی کورد هەیە. بۆ ئەوەی لەم ڕاستییە تێبگەم، پێش هەموو شتێک ناچار بووم بە درێژی لەسەری بنووسم و دەڵێم خوێندنەوەی ئەم پێشەکییە سوودی دەبێت.
جەلال تەمەل، لە لێکۆڵینەوەکانیدا لەبارەی کۆچ پێ کردنی زۆرەملێی کورد لە ساڵی 1916دا، لە هەموو لایەنەکانی ئەم ڕاگواستن و کۆچ پێ کردنە دەکۆڵێتەوە. ئامادەکارییەکان بۆ ڕاگواستنی گەورەی کورد و نووسینە فەرمییە پەیوەندیدارەکان و بڕیاری ئەنجامدانی ڕاگواستنەکە بەوردی شی کراوەتەوە. هەروەها دەڵێت ڕاگواستنی گەورەی کورد لە ساڵی 1917ش بەردەوام بووە. ڕاگواستنی سەرکردەکانی کورد بەتایبەتیی بابەتێکی گرنگە. هەموو ئەمانە بەوردی بیریان لێ کراوەتەوە و پلانیان بۆ دانراوە.
حسێن پاشای کۆر، عەبدولمەجید بەگی سیپکانی، بنەماڵەی نووسەر یەشار کەمال، سەدرەددین یوکسەل، بنەماڵەی نووسەر حەسەن کیافەت، هۆزان ڕوحی سو، هەروەها گوندنشینانی گوندی بوروناگیل لە شارۆچکەی کولوی شاری کۆنیا لەنێو کۆچ پێکراوەکاندا هەن.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان ئەو ناوچانە لە ئەرمەنی و کورد بەتاڵ دەکرێنەوە و لە شوێنی ئەوانیش ئەو خێزانە کۆچبەرانەی لە قەفقاز و بەڵکانەوە هاتوون لەو ناوچەیە نیشتەجێ دەکرێن.
هەروەها ئەو ئازار و مەینەتییانەی کە لە دوای کۆچ پێ کردن و ڕاگواستنی زۆرەملێی کوردان بینران، بە شێوەیەکی کاریگەر وەسف دەکرێن.
هەم جینۆسایدی ئەرمەنەکان و هەم ڕاگواستنی گەورەی کورد لە ساڵی 1916 لە سەردەمێکی وادا کە وڵاتانی ڕۆژاوایی عوسمانییان بە پیاوێکی نەخۆش پێناسە کرد، زۆر سەرنجڕاکێشە. سەیرە کە پیاوە نەخۆشەکە پلانی ئۆپەراسیۆنێکی ئاوا قووڵ و بەربڵاو لە دژی هەردوو نەتەوەی ئەرمەن و کورد دادەڕێژێت و هەروەها دەتوانێت بەم شێوە بەربڵاوە پلانەکەی خۆی جێبەجێ بکات. ئەمە بابەتی لێکۆڵینەوەیە.

=KTML_Bold=هۆکاری سەرەکیی کۆچی گەورەی کورد چی بوو؟=KTML_End=
هۆکاری سەرەکیی ڕاگواستن و ئاوارەبوونی کورد، سیاسەتی ئاسمیلەکردنی دەوڵەتە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەو دەوڵەتە دەخوازێ ئەمانە لەناو ببات. بەم شێوەیە کوردیان بە شێوەی تورک ئاسمیلە کرد و ئەوە سیاسەتێک بوو کە لە سەردەمی (ئیتیحاد و تەڕەققی) دامەزرابوو. کۆچی کوردەکان لە ساڵی 1916 جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتە بوو. لە سەردەمی کۆماری تورکیادا ئەو سیاسەت و پراکتیکانە بە شێوەیەکی چارەنووسساز و بەردەوام ئەنجام دراون. کوردەکان لەسەدا 10ی دانیشتووانی گوندەکانی ئەنادۆڵی ناوەڕاست پێکدەهێنن. لەسەدا 5ی دانیشتووانی هەندێک گوندیش پێکدەهێنن و بە ئانقەست بەو شێوەیە نیشتەجێ کراون. ئەو پراکتیزەیە وەک بنەمایەکی گونجاو بۆ ئاسمیلەکردن و شێواندنی کوردان دانراوە. لە لایەکی دیکەوە لە سەردەمی کۆماری تورکیادا، ڕاگواستنی کورد لە ساڵی 1934 بە یاسای نیشتەجێکردنی 2510، پێوەرەکانی زیاتر لە سەدا 10 یان لە سەدا 10 لەبەرچاو گیرا.
لە سەردەمی کۆماری تورکیادا، گرنگترین سیاسەتی دەوڵەت سەبارەت بە کورد قەدەغەکردنی زمانی کوردییە. قەدەغەکردنی کوردی، هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی پێویست بۆ شیواندنی شوناس و ئاسمیلەکردنی کوردان بەڕێوە دەبرێت. لە ساڵانی سییەکانی سەدەی ڕابردوودا، لە هەندێک شار، کاتێک گوندنشینەکان لەناو بازاڕدا بە زمانی کوردی قسەیان دەکرد، تووشی غەرامەکردن دەبوونەوە و ئەم ڕاستییەش لەلایەن زۆرینەی کوردەکانی ئەو سەردەمەوە باسی لێ کراوە.
ئەمڕۆ زۆرێک لە نووسەران و ڕۆشنبیرانی کورد کە باسی ڕابردوو دەکەن، دەڵێن کاتێک کە دەستم بە خوێندن کرد، یەک وشەی تورکیم نەدەزانی. ئێمەی منداڵی کورد لەلایەن بنەماڵەکانمانەوە بە لێدان و جنێو و سووکایەتی مامەڵەمان لەگەڵدا کرا و بەو شێوەیەش زمانی تورکییان فێرکردین. بۆ ئەوەی کوردی لەبیر بکەین ئەوەی پێیان کرا بەسەریان هێناین.
لە کۆتاییدا نووسەر و کۆمەڵناس و دۆستی کورد پڕۆفیسۆر د. ئیسماعیل بێشیکچی دەڵێت پرسیاری سەرەکی دەبێت ئەوە بێت: ئۆپۆزسیۆنی کوردی لە ساڵانی شەست و حەفتا و هەشتاکان و هەروەها دوای ئەوە و تا ئەمڕۆ ڕێکخراوە کوردییەکان و سیاسەتمەدارانی کورد، دەبێت خواستی سەرەکییان چی بێت؟ کام داواکاری بێتە پێشەوە؟ حکوومەت هەوڵێکی زۆر جددی دەدات بۆ ئەوەی زمانی کوردی لەبیربچێت و چیتر زمانی ئاخاوتنیش نەبێت. لەو هەلومەرجەدا ڕێکخراوە کوردییەکان دەبێت چی بکەن بۆ ئەوەی کوردان بمێنن؟

بەپێی هەندێک بەڵگەنامە، ژمارەی ئەو کوردانەی بە زۆری کۆچیان پێ کراوە زیاتر لە یەک ملیۆن کەسە.
هەروەها دەگوترێت لە کاتی ئاوارەبوون و دوورخستنەوەی کورداندا لانی کەم 7-8 هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە.
ڕاگواستن و شاربەدەرکردنی کورد تا ئەمڕۆش وەک سیاسەتێکی دەوڵەتی کۆماری تورکیا بەردەوامە و لانی کەم 10 ملیۆن کورد بوونەتە قوربانیی ئەو سیاسەتە.
ژمارەی ئەو کوردانەی بەهۆی سیاسەتی ستەم و گۆشەگیری و سیاسەتی جینۆسایدەوە گیانیان لەدەست داوە زیاتر لە ملیۆنێک کەسە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览70
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 07-05-2023
相关文件: 3
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 07-05-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 18-02-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on20-02-2024
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):20-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览70
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.173 KB 18-02-2024 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,829
图片 106,078
书籍 19,349
相关文件 97,400
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!