图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,443
图片 105,710
书籍 19,160
相关文件 96,455
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پانۆرامای ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ساڵى 2023دا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پانۆرامای ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ساڵى 2023دا

پانۆرامای ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ساڵى 2023دا
$پانۆرامای ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ساڵى 2023دا$
ناوەندی هەواڵەکان -ڕۆژنیوز
سەرەڕای بانگەشەکانی حکومەت بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی، بەڵام خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە دژی دواکەوتنی مووچە، گرانی سووتەمەنی، خراپیی دۆخی دارایی، بڕینی دەرماڵە، لە ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوویدا، ئاشکرابوونی کڕینی کۆشک و تەلارەکانی بنەماڵەى بارزانى لە دەرەوە، یەکێکی تر بوو لە ڕۆژەڤە ئابوورییەکان.
لە ئەمساڵدا کۆمەڵێک قەیران و ڕووداوى ئابووریى گەورە لە هەرێمی کوردستان ڕوویدا، کە حکومەتی هەرێم بەرپرسیاربوو لێیان و هاووڵاتییانیش وەک هەمیشە قوربانیی، ڕۆژنیوز لەم پانۆرامایەدا بەشێک لەو ڕووداوانە دەخاتەڕوو.
$دواکەوتنی مووچە$
حکوومەتى کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان چەندین جار ڕایگەیاندووە، کە لە ڕۆژى 25ى هەموو مانگێک مووچەى فەرمانبەران دابەش دەکات، بەڵام بە پێچەوانەی بەڵێنەکەی لەمساڵدا تەنیا 9 مووچەى دابەش کردووە و چارەنووسێ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بە نادیارى ماوەتەوە، ئەو مووچانەشی کە وەرگیراون سێ مانگ جارێک یان دوو مانگ جارێک بووە.
$خۆپیشاندانى مامۆستایان بەهۆى پێنەدانى مووچەوە$
ماوەى زیاتر لە سێ مانگە بەهۆى پێنەدانى مووچەکانیان لە سنوورى سلێمانى، هەڵەبجە، ئێداەکانى گەرمیان، ڕاپەڕین و شارۆچکەى کۆیە خۆپیشاندانى مامۆستایان دەستی پێ کردووە و بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندنیان کردووە و بەوەش مەترسى لەسەر چارەنووسى خوێندنى ئەمساڵ لەو ناوچانەدا درووست بووە و وەک مامۆستایان خۆشیان دەڵێن، تا سەرجەم مافە داراییەکانمان وەرنەگرین ناچینەوە هۆڵەکانى خوێندن.
$گردبوونەوەى مامۆستایانى وانەبێژ$
ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانى پێشوو هەفتانە مامۆستایانى وانەبێژ سەرەڕاى ئەوەى لە زۆرینەى ناوچەکانى هەرێم بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندنیان کردووە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى ناوچەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجام دەدا و تێیدا داواى دامەزراندنیان بە شێوەى هەمیشەیى دەکرد.
$خۆپیشاندنى فەرانبەرانى گرێبەست$
هەر لەمساڵدا لە بەشێکى زۆرى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان فەرمانبەرانى گرێبەست دەیان جار خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و تێییدا داوایان کرد حکوومەتى ماوە بەسەرچووى هەرێمى کوردستان بە شێوەى هەمیشەیی دایان بمەزرێنێت.
$گرانی نرخى سووتەمەنى$
ئەمساڵ نرخى سووتەمەنى بە تایبەت بەنزین بە شێوەیەکى بەرچاو بەرزکرایەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا یەک لیتر بەنزین لە جۆرى ئاسایی بە بڕى 925 دینارە، محەسن بە بڕى هەزار و 350 دینار و سۆپەریش بە هەزار و 450 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت و ئەوەش وای کرد لە چەند ناوچەیەک شۆفێران ناڕەزایەتى دەرببڕن.
$بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار$
لە ئەمساڵدا بەهاى دۆلار بەرانبەر دینار بە شێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە بە جۆرێک نرخى 100 دۆلارى ئەمریکى گەیشتە 178 هەزار دینارى ئێراقى، ئەوەش لە کاتێکدایە دەبوایە نرخى 100 دۆلار بەرانبەر 132 هەزار دینار بوایە.
$بەرزبوونەوەى نرخى شمەک و پێداویستییەکانى ڕۆژانەى هاووڵاتییان$
سەرەڕاى پێنەدان و دواکەوتنى مووچە لەلایەن حکوومەتى کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستانەوە، بەڵام نرخى شمەک و پێداویستییەکانى ڕۆژانەى هاووڵاتییان لە بازاڕەکانى هەرێم بە شێوەیەکى بەرچاو زیادی کرد و هاووڵاتییان و چاودێرانیش هۆکارەکەى دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەى حکومەت چاودێرى بازاڕ ناکات.
$زیادکردنى باج لەسەر هاووڵاتییان$
سەرەڕاى خراپى دۆخى دارایی هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان، بەڵام حکوومەتى کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان بە دەیان شێوەى جیاجیا باجى لەسەر هاووڵاتییان زیاد کرد و ڕەچاوى بارى ئابووریى دانیشتووانى نەکرد و بەهۆیەوە لە چەندین شوێن گردبوونەوەى ناڕەزایەتى بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ستۆپ، ڕێژەی باج لە هەرێمی کوردستان 621٪ زیادی کردووە، هەروەها لە کابینەی مەسروور بارزانیدا 460 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی زیادی کردووە، چاکسازیی جێبەجێ نەکراوە و کاری نایاسایی و قاچاخچێتی بەردەوامە، ڕێکارەکانی کۆکردنەوەی باج توند کراوەتەوە و باج لەسەر هاووڵاتییان زیادکراوە.
$ڕاگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان$
لە ڕۆژى 2023-25-03 وە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى بەندەرى جەیهانەوە ڕاگیراوە و تا ئێستاش هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم دیارى نەکراوە و لەو چوارچێوەشدا چەندین جار شاندى نێوان هەرێم و بەغدا کۆبوونەوەتەوە، بەڵام نەگەشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک.
$خولی شەشەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بەهۆى نەبوونى بودجەوە ڕاگیرا$
لە ڕۆژى 2023-02-11 دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاوى کردەوە، لەبەر نەبوونی بودجەی پێویست، نەمانتوانی درێژە بە خولەکانی داهاتووی فێستیڤاڵەکەمان بدەین و بە ناچارى کارەکانمان ڕاگرت، ئەوەش لە کاتێکدایە، بە وتەى بەشێک لە هونەرمەندان حکوومەتى ماوە بەسەرچووى هەرێم تەنیا لە 1٪ى بودجەى بۆ وەزارەتى ڕۆشنبیرى داناوە.
$فرۆشتنى کارەباى هەرێم بە ناوچەکانى دیکەى ئێراق$
وەک هاووڵاتییانى ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان دەڵێن، ڕۆژانە تەنیا چەند کاتژمێرێک کارەباى نیشتمانیان پێ دەدرێت، بەڵام بەپێى ئامارەکان حکوومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان ڕۆژانە کارەبا بە چەندین ناوچەى ئێراق دەفرۆشێت و بەهۆیەوە لەو ناوچانە زیاتر لە 20 کاتژمێر کارەبا هەیە، بەڵام لە هەرێم لە باشترین دۆخدا 10 کاتژمێر تێپەڕ ناکات.
$دابەشکردنى نەوت$
لەگەڵ هاتنى وەرزى سەرمادا حکوومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێم بڕیاریدا نەوتى سپى دابەش بکات، بەڵام ئەوە ناڕەزایەتى هاووڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێنا، چونکە دەسەڵات لە بەرانبەر پێدانى هەر200 لیترێک نەوت بڕى 104 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگرت و دانیشتووانى بەشێک لە ناوچەکانیش پێیان وابوو حکومەت نەوتیان پێدەفرۆشێت نەک دابەشى دەکات بۆیە دانیشتووانى هەندێک ناوچە ڕەتیان کردەوە وەرى بگرن.
$بودجەى ئێراق و پشکى هەرێم$
ڕۆژى 2023-21-06 دا یاسای بودجەی گشتی ئێراق، کە گەورەترین بودجەیە لە مێژووى ئێراق بۆ ساڵەکانی 2023، 2024، 2025 لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە پشتبەست بە بڕگەی سێیەم لە ماددەی 73ی دەستوور پەسەندکرا و لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئێراقدا پشکی هەرێم بە ڕێژەی 12.67٪ جێگیرکراوە و بەهای 100 دۆلار بەرانبەر بە 130 هەزار دینار و هەر بەرمیلێک نەوتیش بە 70 دۆلار جێگیر کراوە.
$بەهۆى قەرزدارییەوە کارەکانى کۆڕەک تیلیکۆم ڕاگیران$
بەهۆى ئەوەى بڕێکى زۆر پارەى ئێراق قەرزدارە و تا ئێستاش قەرزەکەى نەداوەتەوە لە بەیانى ڕۆژى 25ى تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانى ئێراق، وەزارەتی گواستنەوەى پابەند کرد بە وەستاندنی سەرجەم پەیوەندییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاى کۆڕەک تلیکۆم، کە خاوەندارییەکەى دەگەڕێتەوە بۆ سیروان بارزانى.
$بردنە دەرەوەى سامانى هەرێم لەلایەن بنەماڵەى بارزانییەوە$
لە ڕۆژى 2023-21-11 دا ڕێکخراوی “OCCRP” نێودەوڵەتیی تایبەت بە هەڵدانەوەی دۆسییەى گەندەڵی ڕێکخراو، لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە چوار برازاى مەسعود بارزانی بە ناوەکانی (جامی و جودی و لامینا و ئەرینا) کە کوڕی سیهاد بارزانین سامانەکانیان ڕەوانەی وڵاتانی کاریبی کردووە، بە مەبەستی ئەوەی لەو وڵاتانە دوور بن لە لێپرسینەوەی یاسایی و لەبارەی چۆنییەتی بەدەستهێنانی سامانەکانیان.
$نادیاریی داهاتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان$
سەرەڕاى ئەوەى حکوومەتى کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان بە دەیان شێوەى جیاواز باجى لەسەر هاووڵاتییان زیادکردووە و ڕۆژانە نەوت لە ڕێگەى تەنکەرەوە دەفرۆشێت، بەڵام داهاتى ناوخۆ نادیارە و هیچ کەسێک نازانێت بڕەکەى چەندە و چى لێدێت و لە چیدا خەرج دەکرێت.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览107
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | rojnews.news
相关文件: 2
挂钩项目: 10
小组: 文章
Publication date: 00-00-2023 (1 年份的)
书: 报告
书: 经济
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( کاکۆ پیران 11-02-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on12-02-2024
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):11-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览107
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1156 KB 11-02-2024 کاکۆ پیرانک.پ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,443
图片 105,710
书籍 19,160
相关文件 96,455
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!