پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
بەسەرهاتی ڕزگاربوونی فاتیح سەنگاوی لە پڕۆسەی ئەنفالدا
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
20-04-2024
هومام تاهیر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێک لە پاش پڕۆسەی ئەنفالکردنی دۆڵی جافایەتی
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 516,690
وێنە 105,274
پەرتووک PDF 19,090
فایلی پەیوەندیدار 95,772
ڤیدیۆ 1,283
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
عەلی نووری
ژیاننامە
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ئەرجان ئیبراهیم
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
سەرۆک مام جەلال: لە سلێمانیم و بیری بەغدا دەکەم
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مام جەلال

مام جەلال
سەرۆک مام جەلال... گفتوگۆ و چەند ھەڵوێستەیەک بۆ مێژوو
ئاساییش و ئاشتەوایی پێویستییەکی ژیانە بۆ بەدەستھێنانی یەکێتیی نەتەوەیی
مام جەلال: ئەو سیاسەتەی کە دەستبەرداری ئەخلاق و بەھاکان بێت سیاسەتێکی ھەلپەرستە
ئەلمەرسەد دووبارە دەقی دیالۆگی سەرۆک مام جەلال بڵاودەکاتەوە لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی (ئەلفەیحا) دیالۆگی ھێمن
ڕێکەوت: -16-06-2006

پێشکەشکاری بەرنامە: محەمەد تائی: بەخێر بێیت فەخامەتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ زنجیرەیەکی نوێ و تایبەت لە بەرنامەی گفتوگۆ ھێمنەکان.
یەکەم: بەخێرھاتنێکی گەرمتان دەکەم.
دووەم: تکایە سڵاو، ڕێز و پێزانینم بگەیەنن بەھەموو ئەو خوشک و برایانەی لە کەناڵی فەیحا کاردەکەن. پێم وایە ئەم کەناڵە بووە بە دڕکێک و چووە بەچاوی سەدامییەکان و دوژمنانی گەلی ئێراق، بۆیە من ھێندەی زیاتر سڵاویان لێ دەکەم.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا دووبارە ھەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی کۆمار، دیموکراسییەت و یەکێتیی نەتەوەیی پتەوتر دەکات؟
سەرۆک مام جەلال:
یەکەم: ھەڵبژاردنی خۆم وا دەبینم کە بەھێزکردنی دیموکراسییەت و برایەتی عەرەب و کوردە بەکۆدەنگیی ئەو ھێزانەی لە ئێراقدا کاردەکەن و چالاکن لە پەڕڵەمان، لەھەمانکاتدا بۆ مافی یەکسانیی ھاونیشتمانی لە ئێراق دا، بەمانای ئەوەی ئەگەر ھەر ھاوڵاتییەکی ئێراقی مەرجەکانی لێھاتوویی تێدا بوو دەتوانێت ھەر پۆستێک بەدەستبھێنێت لە دەوڵەتی ئێراقی نوێدا، منیش بەبێ خۆبەرزکردنەوە و خۆبەزلزانین، دەتوانم بڵێم تامەزرۆ و بە پەرۆشی ئەم پۆستە نەبووم، ھەر بۆیە پێش ھەڵبژاردن زۆر ڕاشکاوانە وتم: ئەگەر ھەردوو لیستی یەکێتیی ئیئتلافی ئێراقی و تەوافق بەپەرۆشەوە ڕەزامەندییان لەسەر نەبێت، ئەوا خۆم ھەڵنابژێرم. دواجار، شێوەیەک لە کۆدەنگی ھەبوو بۆ ھەڵبژاردنم لە خولە ئەسڵیەکەی یەکەمدا، چونکە خوولی پێشووتر لە ڕاستیدا خولێکی ئەزموونی (تەجریبی) بوو بۆ ماوەی ساڵێک، ئەمەیان خولە ڕاستییەکەیە بۆ ماوەی 4 ساڵ. من زۆر سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم کە شەرەفی ئەم پۆستەیان پێدام و لەوەش تێدەگەم کەئەمە مانای ھەڵگرتنی لێپرسراوێتییەکە لەبارودۆخێکی تایبەتدا.

بەڕێز سەرۆک کۆمار درێژە بەقسەکانی دەدات و دەڵێت:
-ئەو پۆستانەی ماوەکەی دیاریکراوە تەنیا ئەنجوومەنی سەرۆکایەتییە کە بۆ ماوەی 4 ساڵە، بەڵام سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان، ھەڵنەبژێردراون بۆماوەی 4 ساڵ، سبەینێ سەرۆک وەزیران دەتوانێت دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بکات، یاخود پەڕڵەمان دەتوانێت متمانە لە حکومەت وەربگرێتەوە دوای ساڵێک یان دوو ساڵ، بەڵام ماوەی پەڕڵەمان لە ڕاستیدا 4 ساڵە، پەڕڵەمان تەنانەت دەتوانێت متمانە لە سەرۆکایەتی کۆمار وەربگرێتەوە. ئەوەی ماوەی چوار ساڵ دەمێنێتەوە تەنیا پەڕڵەمانە. من پێم وایە ھەر کەسێکی بەرپرسیار دەبێت لە یادی بێت کە لێپێچینەوە ھەیە، لێپێچینەوە لەلایەن پەڕڵەمان و خەڵک و لە ھەر ساتێکدا دەکرێت لە پۆستەکەی لا بدرێت کاتێک لە یاسا و لەو ئەرکانەی پێیدراوە لا بدات.
لەنێوان شایستەیی ھەڵبژاردن و شایستەیی نەتەوەیی
لەسەر ئەوەی کە دەڵێن تێکەڵکردن لەنێوان ھەردوو شایستەی ھەڵبژاردن و نەتەوەیی قەیرانی سەرکرادیەتی درووست دەکات لە ئێراق، سەرۆک مام جەلال وتی:
-من پێم وایە ئەمە ڕاست نییە، چونکە ھیچ دژایەتییەک نییە لەنێوان شایستەیی ھەڵبژاردن و شایستەیی نەتەوەیی، ئەنجامی ھەڵبژاردن تایبەت و دیاریکراوە ، بەڵام لەھەمانکاتدا ھەڵبژاردن ئەرک و بەرپرسیارییەتی سەپاندووە بەسەر کەس و لیستە براوەکاندا.
ئەم بەرپرسیارییەتییانە ڕەھا و دیاریکراو نین، بەڵکوو بەرپرسیارییەتیی نیشتمانییە کە پابەندە بە بەھا و بنەماکانی پێویستن بۆ بەرەوپێشچوون و گەشەسەندن و سەربەخۆیی ئێراق. دواتر ڕەچاوکردنی شایستەیی نیشتمانی بۆ بەدیھێنانی یەکێتیی نیشتمانی و بەرەیەکی نیشتمانیی ناوخۆیی یەکگرتوو بەڕووی تیرۆرو تەکفیرییەکان دەبێت بەکارێکی گرنگ و نایاب.
ھەروەھا دەربارەی دەستوەردانی سەرۆکی کوتلە سیاسییەکان لە ھەندێک لە کاروباری دەوڵەتدا، سەرۆک جەلال تاڵەبانی وتی:
-دەستوەردانی سەرۆکی کوتلە سیاسییەکان جۆرێکە لە ڕووەکانی دیموکراسییەت، کوتلە سیاسییەکان و سەرۆکەکانی لەلایەن خەڵکەوە ھەڵبژێردراون بەپێی بەرنامە داڕێژراوەکانیان، بۆیە مافی خۆیانە کە ڕای خۆیان دەرببڕن و گفتوگۆ بکەن و پێشنیاز پێشکەش بکەن، ھەروەھا مافی قبووڵکردن و ڕەتکردنەوەیان ھەیە. ئەم بابەتە ئاساییە، چونکە ئەزموونی دیموکراسییەت لە ئێراقدا بێھاوتا نوێیە، بۆیە خەڵک سەریان سووڕماوە. ئیتاڵیا وەکوو نموونە وەرگرە کە چەند ساڵێک تێپەڕی و چەند پارتێکی زۆری تێدا بوو بەبێ بوونی پارتی زۆرینە، ھەر وەکوو ئێمە بەکێشەدا تێپەڕی، ئیسرائیل، نموونەیەکی دیکەیە، کاتێک حکومەتیان پێکھێنا لە پارتەکانی چەپ و ڕاست و ناوەڕاست، کۆک دەبن و بۆچوونی جیاوازیش دەبێت... ھتد. ئەو وڵاتانەی دیموکراسییەت پەیڕەو دەکەن بەدڵنیاییەوە مافی دەستوەردانی تێدایە، بەڵام دەستوەردان بەسنوور و دەسەڵاتی دیاریکراو. دەربارەی گونجاندن، پێم وایە بنەمای گونجاندن کە پەسەند کراوە لەلایەن ئەنجوومەنی حکومڕانی لە ئێراق، ھەروەھا پەسەند کراوە لەلایەن ھەموو کوتلە سیاسییە ئێراقییەکانەوە، بنەمایەکە کە لەگەڵ واقیعی ئێراقدا ڕێکدەکەوێت. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ئێراق خوا وای درووستکردووە پێکھاتووە لە دوو نەتەوەی سەرەکی ئەویش عەرەب و کوردە، ئەمە جگە لە نەتەوەکانی دیکەی تورکمانی و کلدانی و ئاشووری. ئێراق پێکدێت لە مسوڵمان و مەسیح، مسوڵمانەکان دابەش دەبن بۆ سوننە و شیعە، سوننەکان دابەشدەبن بۆ شافیعی و حەنەفی، ھەروەھا شیعە لە دنیادا دابەشن بۆ چەند مەزھەبێکی جۆراوجۆر. من پێم سەیرە کە دەڵێن ئەمانە درووستکراوی حزبەکانن یاخود درووستکراوی ئەمریکان، نەخێر، ئەمە درووستکراوی مێژووە، سەدان ساڵە بوونی ھەیە، بەڵام پێشتر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری دڕندە ھەبوو کە ھاوڵاتییانی سەرکوت دەکرد و مرۆڤ نەیدەتوانێت ھەستەکانی خۆی دەرببڕێت، بەڵام ئێستا بوار ھەیە بۆ دیموکراسییەت و ئەمە شتێکی ئاساییە.
ئەزموونێکی بەسوود و بێھاوتا
دەربارەی دەستپێشخەرییەکان و بانگھێشەتە سیاسییەکان بۆ خوانی نیوەڕۆ بە مەبەستی یەکخستنەوەی ھێزە ئێراقیەکان، بەڕێز سەرۆک کۆمار ئاماژەی بۆ ئەوەکرد و وتی:
-لە ڕاستیدا ئێمە بەئەزموونێکدا تێپەڕین، ئەزموونێکی بەسوود و بێھاوتا، لەسەرەتادا گرژییەکی زۆرو دەمارگیری و سەنگەرگرتن ھەبوو، بەشێوەیەک ماوەیەک تێپەڕیکرد و دانیشتن لەسەر یەک مێز نەدەگونجا و قبول نەدەکرا. ئێمە ھەوڵمان دەدا بەجیا لەگەڵ ھەریەک لە برادەرانی ئیئتلاف و توافق و ئێراقیە کۆببینەوە، لەم لا دەڕۆشتین بۆ ئەولا.
لە کۆتاییدا، پێشنیارێکم کرد بۆیان کە لەسەر مێزی خوانی نیوەڕۆ کۆببینەوە دوور لە بابەتی سیاسەت، ھەموو ڕەزامەندیان پیشاندا. لە دوای ئەو دیدارە پەیوەندییەکان و چاوپێکەوتنەکان دەستی پێ کرد، لەسەرەتادا سەخت بوو، بەڵام وردەوردە بۆیان دەرکەوت بابەتەکە سەخت نییە وەکوو ئەوانی تر پێشبینیان دەکرد، بەڵکوو زۆر باشبوو، چاوپێکەوتن و نزیکبوونەوە وایکرد بەشێوەیەکی باشتر لەیەک تێبگەین.
بۆ نموونە، بۆچوونێک ھەبوو لەسەر برای بەڕێزم دکتور تارق ھاشمی، جێگری سەرۆک کۆمارە، لە ڕاستیدا و لە دوای ماوەیەک لە پەیڕەوکردنی کارەکان لەلایەن برای بەڕێزم تارق ھاشمی، ھەموو ئەو بۆچوونە نەرێنیانە گۆڕران بۆ ئەرێنی و پێچەوانەکەی دەرکەوت، ئەو پیاوە ئەوە نەبوو کە ھەندێک بیریان لێدەکردەوە، یاخود ھەندێک دەیانویست پیشانی بدەن، دیدار و نزیکبوونەوەکان ڕاستی ھەموو پیاوەکانی دەرخست، ڕاستی ھەموومان بۆ یەکتری، من پێم وایە بارودۆخەکە ئێستا باشترە و پێمانوایە ئەوەی کرا لە ڕاستیدا جۆرێکە لە ئاشتەوایی کە خزمەتی یەکێتیی نەتەوەیی دەکات. لەبری ئەوەی کورد، عەرەب، شیعە و سوننە بەرانبەر یەک بجەنگن، ئێستا ڕێکدەکەون و بەھاوبەشی کاردەکەن و ھاودەنگی و ھاوپەیمانی یەک دەبن. ئەمە بەرەوپێشچوونێکی گەورەیە بە بەراورد بەو بارودۆخەی کە تیایدا بووین و بەو شێوەیەی کە دوژمن دەیوست بۆمان، ئێستا بارودۆخەکە زۆر باشترە، بەڵام درێژیی ماوەکە ھەمووی ناگەڕێتەوە بۆ پارتەکان، لیژنەی ھەڵبژاردن بۆ ماوەیەکی زۆر ئەنجامە فەرمییەکانی بڵاونەکردەوە، زیاتر لەنیوەی کاتەکە تێپەڕی و ئەنجامی ھەڵبژاردن بە ڕەسمیی بڵاونەکرایەوە، دواجار پێم وایە لە دوای ئەو ماوە سەختەی گەلەکەمان لە ئێراق پیایدا تێپەڕی و نەوە نوێکان بواریان نەبوو پەیڕەوی دیموکراسییەت و شێوازەکانی و فێڵەکانی و یارییەکانی بکەن، بەھۆی ئەمانەوە وا دەکات مرۆڤ باوەڕ بەوە بێنێت کە دەکرێت لە بارودۆخێکی وەکوو ئێراقدا ئەمە ڕووبدات.
ئاساییش لە ئێراقدا پێویستییەکی ژیانە
دەربارەی مەلەفی ئاساییش و ناسنامەی ئەو چەکدارانەی دانووستانیان لەگەڵ دەکرێت، سەرۆک تاڵەبانی ئەوەی خستەڕوو،
-یەکەم، پێم وایە ئاساییش لە ئێراقدا پێویستییەکی ژیانە، پێویستییەکی ژیانە بۆ دەستەبەرکردنی یەکێتیی نەتەوەیی، پێویستییەکی ژیانە بۆ دەستەبەرکردنی حکومەتی یەکێتیی نەتەوەیی، پێویستییەکی ژیانە بۆ ئاساییش و سەقامگیری و گەشەسەندنی ئابووری. ھەر بۆیە لە دوای ئاشتەوایی، ئاساییش ئەولەویەتی ھەیە لەو ئەرکانەی کە خراوەتە سەرشانی ھەموومان، من لەمێژەوە باوەڕم بەوەیە کە دەستەبەرکردنی ئاساییش و سەقامگیری پێویستی بەپلانێکی سیاسی، میدیایی، ئابووری، سەربازی و دانووستانی گشتگیر ھەیە. دانووستان نەک تەنیا لەگەڵ چەکدارەکان، بەڵکوو لەگەڵ دراوسێکانماندا. ئەوەی ڕاستی بێت من بەئاشکرا وتومە، من وەکوو سەرۆکی کۆمار بەرپرسیارم لەسەر ھەموو ئێراقیەکان تەنانەت ئەو ئێراقییەی کە تاوان ئەنجامدەدات و دەچێتە زیندان، من بەرپرسیارم لە ژیانی. ھەر بەم سیفەتەوە، جیاوازییەکانی نێوانمان ھەرچییەک بێت، ئامادەم گفتوگۆ لەگەڵ ھەر ئێراقییەک بکەم، تەنانەت ئەگەر جیاوازییش ھەبێت من ھەر دەبێت گوێی بۆ بگرم، من بەردەوام ئەو ئایەتە پیرۆزە دەڵێمەوە کە دەڵێت: بسم اللە الرحمن الرحیم (فبشر عباد الذین یستمعون القول فیتبعون احسنە) . ئەم ئایەتە پیرۆزە دەڵێت ئەرکی ھەر مسوڵمانێکە کەگوێ لەوە بگرێت کە دەوترێت و مژدە دەدات بەوانەی کە گوێ بۆ قسە دەگرن و دوای باشترینیان دەکەون. ھەر بۆیە پێدەچێت ئەم وتەیە دەنگدانەوەی خۆی بووبێت لەسەر چەکدارەکان. سوێند بەخوای گەورە من ڕاستییەکانت بۆ دەگێڕمەوە، ئێوارەیەک لە ماڵەوە بووم لە بەغدا، یەکێک لە برادەرانی سکرتارییەت ھات و وتی کەسێک بەناوی ئەبوو مێگفی دەیەوێت سەردانیت بکات، ئەو ھاوڕێیەکی دێرینە و فەرماندەیەکی نیشتمانییە، لەکاتی ڕژێمی دیکتاتۆردا ھاوڕێمان بوو و ھاوکاری یەکتریمان دەکرد. منیش وتم من بیری دەکەم با بفەرمووێت، خۆی و 4 کەسی لەگەڵ بوو ھاتن، ئەو پیاوێکە ھیچ پەیوەندییەکی بەچەکدارەکانەوە نییە، بەڵام پێ دەچوو ئەو کەسانە زانیویانە کە ئەبوو مێگفی خاتری ھەیە لامان و ھاوڕێمانە، ھەر بۆیە ڕاستەوخۆ ھاتن بۆ ماڵەوەو منیش پێشوازیم لێکردن، وتیان ئێمە لە ھێزی بەرھەڵستیکردنین، منیش پێکەنیم و بەگاڵتەوە وتم ئەی چۆن دێن بۆ ماڵی سەرۆک کۆمار بەبێ ترس، وتیان ئێمە باوەڕمان بەتۆو ئیتیکێتی (ئەخلاقیاتی) تۆ ھەیە زۆرمان لەسەر بیستووی. دەستیانکرد بەڕوونکردنەوەی ئەوەی کە ئەوان خراپەیان ناوێت بۆ خەڵکی ئێراق و نایەنەوێت بەردەوامبن لەسەر کاری چەکداری و بێزارن لە ھەڵسوکەوتەکانی زەرقاوییەکان و تەکفیرییەکان و گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە پێویستە بەشداربن لە ڕێرەوی سیاسی و دیموکراسییەت لە وڵاتدا، منیش وتم بەخێر بێن. بۆیان گێڕامەوە کە چی ھەیە لەنێوان ئەوان ئەمریکییەکانداو ئەوان گەیشتونەتە قۆناغێکی دیاریکراو لەگەڵ ئەمریکییەکان، منیش ھانمدان. وتیان پیویستمان بە ڕەزامەندی تۆیە وەک سەرۆک کۆمار، وتم من ئەمەوێت ڕاشکاوانە پێتان بڵیم کە ئەمریکییەکان ڕاوێژیان پێکردم کاتێک لەگەڵ ئێوە گفتوگۆیدان دەکرد. ئەمریکییەکان بەمنیان وت: وەکوو سەرۆک کۆمار پێشنیارێکمان ھەیە بۆت، ڕەتی دەکەیتەوە؟ وتم نەخێر، پشتگیری بەڕێوەچوونی دانووستان دەکەم.
ئەو برادەرانە دواتر دووبارە ھاتنەوە بۆلام لە سلێمانی و ھەمان شت دووبارە بووەوە. ئێستاش پەیوەندیم ھەیە لە ڕێگەی نێوەندگیرییەوە نەک ڕاستەوخۆ، پێم دەڵێن کە ئەوان دەیانەوێت کە ھاوپەیمانی و ئاشتەوایی نیشتمانی بکرێت و کۆتایی بەکوشتن بێت و بگەڕێنەوە بۆ ڕێگەی ئاشتی لە ڕێگەی من و لەسەر ڕەزامەندی من، یاخود پشتگیری من، منیش بەدڵنیاییەوە پێشوازی لەوە دەکەم لەبەر ئەوەی ئەو کەسانەی ھاتوون بۆ لای من نە سەدامین و نە تەکفیرین. ئەوان ئێراقین لە عەرەبی سوننە نیگەرانن لە ھەندێک ھەڵسوکەوت، یاخود ھەندێک گرفت و لەیەک تێنەگەیشتنیان ھەیە. من پێم وتن ئەوەی ڕوو دەدات لەنێوانمان دانووستان نییە، چونکە وەکوو سەرۆک کۆمار ڕێگەپێدراو نیم بۆ دانووستان کردن. دانووستان دەسەڵاتی حکومەتە، بەپێی دەستوور برای بەڕێزم مامۆستا نووری مالکی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانە و لێپرسراوی یەکەمی ئەم بابەتانەیە و حکومەت بڕیاری دانووستان و گفتوگۆ و لێبوردنی گشتی دەدات، کەواتە من تەنیا ڕاوێژکارێکم، یاخود ئێراقیەکم کە ڕای خۆی دەردەبڕێت. ئەوەی ڕوودەدات لەنێوان من ئەو برادەرە چەکدارانە دانووستان نییە، بەڵکوو جۆرێکە لەگفتوگۆیەکی ئێراقی برایانە، من ڕێگە خۆش دەکەم بۆ ئەو دانووستانە. ئەو برادەرانە پێشنیاریان ھەیەو من دەیخەمە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران و برای بەڕێزم سەرۆک وەزیران، ئەویش لەگەڵ وەزیرەکان لێکۆڵینەوەی لێدەکەن، دواجار بڕیار بەدەستی ئەنجوومەنی وەزیرانە. ئێمە ڕاستە بەشداری دەکەین لە ڕاوێژکارییەکان و پێشنیار پێشکەش دەکەین، بەڵام بڕیاری کۆتایی جێبەجێکردن لە دەستی ئەنجوومەنی وەزیرانە.

دەربارەی ناسنامەی ئەم کوتلە چەکدارانە، سەرۆک مام جەلال ڕوونیکردەوە، وابزانم ناسراون، بەڵام من متمانەپێکراوم لەسەر ناوەکانیان و ناتوانم ئاشکرای بکەم. پشت بەخوا بەمزووانە وردەکارییەکانم دەدەنێ و ئامادە دەبم بۆ ئاشکراکردنی بۆ ڕای گشتی.

لەسەر ئەنجامی ئەم گفتوگۆیدانە، سەرۆک مام جەلال وتی:
-بەپێی ئەوەی نێوەندگیرەکان و ئەو برادەرانی چاوم پێیان کەوت پێم دەڵێن، ئەوان سوورن لەسەر کۆتاییھێنان بەشەڕ و بەململانێی تائیفی و دژایەتیکردنی شیعە، کورد، عەرەبی سوننە و کۆتاییھێنان بە ڕشتنی خوێنی ئێراقییەکان و سووربوون لەسەر ئاساییش و سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری فیکری. پشت بەخوا ئەگەر ئەو ڕووبدات ئەوا شتێکی زۆر باش و نایاب دەبێت، چونکە دەوڵەت ناتوانێت ھەتا ڕۆژی قیامەت بێدەنگ بێت. پشت بەخوا چارەسەری دەکەین بەباشترین شێوە و ناچار نابین ڕووبکەینە چەک و بەرھەڵستیکردنی حکومەت بەچەک، ئەو کات تەنیا باندە تەکفیرییەکان دەمێننەوە و ئەرکی ھەموومانە قۆڵی مەردانە ھەڵکەین بۆ لەناوبردنی ئەو باندانە. چونکە ئەو باندە قاعیدیە زەرقاوییانە شەڕی جینۆسایدیان ڕاگەیاندووە لەسەر خەڵکی ئێراق. ئەو تاوانبارانە وتیان ھەموو شیعەکان ڕوافزن (ڕەتکەراوەن) و ھەموو کورد خیانەتکارن و ئەو عەرەبە سوننانەی کە بەدەنگ فەرمانەکنیانەوە نایەن لادەرن. ئەم تاوانبارانە شەڕی جینۆسایدیان ڕاگەیاندووە دژی خەڵکی ئێراق، ھەربۆیە ئەگەر شەڕیان دەوێت، با ببێت بەشەڕی لەناوچوونی دوژمنە تەکفیریەکان، ئەمە بابەتە سەرەکییەکەیە. بەڵام ئەگەر توانیمان برا عەرەبە سوننەکان قەناعەت پێبکەین، ئەوا دەبێت بەخێر بۆ ئەوان و ئێمە و ھەموو ئێراق.

دەربارەی ئەو گرووپانەی ئامادەی دانووستان نین، سەرۆک تاڵەبانی باسی لەوەکرد،
-پێم وایە، ئەوانە سەدامییەکانن، یان ھەڵخەڵەتێنراون لەلایەن قاعیدەوە، جگە لەوە پێم وایە 7 لەو گرووپانە بەلایەنی کەمەوە ئامادەن بۆ چارەسەری سیاسی.

ئایا ئەو گرووپانەی تر کە ڕازی نین دانووستان بکەن مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت بەپێی یاسای دژەتیرۆر؟
-بەدڵنیاییەوە، یاسای دژەتیرۆر نەک تەنیا ئەوانەی دەجەنگن، بەڵکوو ئەوانەش دەگرێتەوە کە یارمەتییان دەدەن و بانگەشەیان بۆ دەکەن، ھەروەھا ئەوانەش کە ڕێگەیان بۆ خۆش دەکەن. دوای ئەم قۆناغە دەبێت حکومەت، حکومەتی یەکێتیی نەتەوەیی بەھێز بێت کە دەتوانێت یاسای دژەتیرۆر بەڕوونی و ڕاشکاوانە جێبەجێبکات، بەشێوەیەک ڕێگەنادەین بەھەندێک کەس بەئاشکرا وتاریان ھەبێت و بانگەشە بۆ پلانگێری و تیرۆرو شەڕ بکەن بێ لێپێچینەوە. دەبێت ڕۆژنامەکان ملکەچ بن بۆ یاسای دژەتیرۆر، تەنانەت نابێت وتاری مزگەوتەکان لەدەرەوی یەکێتی و بەرژەوەندی نیشتمانی بێت و دژایەتی بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی خەڵک بکات.
ڕۆڵی نەرێنی میدیای عەرەبی
سەبارەت بەو ڕۆڵە نەرێنییەی کە میدیای عەرەبی دەیبینێت لە ئێراقی نوێدا، سەرۆک تاڵەبانی ڕوونیکردەوە،
-من چەند جارێک وتومە، میدیای عەرەبی لەپاڵ گەلی ئێراقدا نەوەستاوە، بەشێوەیەکی گشتی، میدیای عەرەبی لە سەردەمی ڕابردوودا پشتی دیکتاتۆری گرتووە. بەدڵنیاییەوە ئیستیسنای تێدەکەوێت، بەڵام زۆر بەداخەوە میدیای عەرەبی تێگەیشتنی نییە، یاخود بەمەبەست تێگەیشتنی نییە بۆ ڕاستی بارودۆخی ئێراق.

دەربارەی دواکەوتنی ھەندێک لە سزا دەرچووەکان بەتایبەتیی سزای لەسێدارەدان لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆمارەوە، سەرۆک مام جەلال وتی:
-یەکەم، ھیچ بڕیارێک یاخود حوکمێک لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنەوە دوانەخراوە، ئێمە پێش ماوەیەک لەکاتی خۆیدا بەژمارە و بەروار دەرکرد بۆ ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی، تیایدا ڕوونمان کردەوە کەئەوەی دەوترێت تەنیا بوختان و درۆیە، ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی ھیچ ڕێگرییەکی نەکردووە و ھیچ بڕیارێک دژی تیرۆریستەکان تەنانەت بڕیاری لەسێدارەدان دوانەخستووەو ئەمەش بڵاوکراوەتەوە، دەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ ئەو بەیانەی کە لەلایەن ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی بڵاوکراوەتەوە بەژمارەو ئامارەکان و ڕێکەوتەکان.

مەلەفی میلیشیا و گرووپە چەکدارەکان
سەبارەت بەمەلەفی میلیشیاو گرووپە چەکدارەکان، سەرۆک کۆمار وتی:
-یەکەم، ئەو برایانەی کە ناوت ھێنان بەگرووپە چەکدارەکان، ئەیانکەم بە دوو بەشەوە، بەشێکیان، ئەو ھێزە چەکدارانەن کە لە دژی ڕژێم خەباتیان کرد و قوربانییان داوە و خزمەتیان کردووە لە ئەرکی لەناوبردنی ڕژێمی دیکتاتۆری کە ناکرێت بەراوردیان بکەین بەوانەی لە دوای ئازادکردنی ئێراق دەرکەوتن. بۆ نموونە ئەو حزبەی کە ئێستا ھێزێکی چەکداری دادەمەزرێنێت ناکرێت بەراورد بکرێت لەگەڵ ھێزێکی چەکداری کە خەباتی کردووە دژی ڕژێمی دیکتاتۆری، شەھید و قوربانی داوە و سەختیی چەشتووە، کەواتە ماوەی ئازادی و پێش ئازادی ھەیە. ئەوانەی دوای ئازادکردنی ئێراق ھاتوون، دەگەڕێنەوە بۆ کارەکانی خۆیان بەبێ جیاوازی. ھەرچی ئەوانەی پێش ئازادکردنی ئێراق خەباتیان دەکرد لە مارشەکان و دەشتەکان و شاخەکان، ئەوانە جێگەی سوپاسن و مافیان ھەیە، چۆن دڵنیا نابین لەو کەسانەی کە ڕۆحیان لەناو دەستیاندا بووە بۆ بەرگریکردن لە ئێراق، چۆن دەبێت نەیانخەینە ڕیزەکانی ھێزە چەکدارەکان و پۆلیس و سوپاوە، لە بەرانبەردا دڵنیابین لەکەسانێک ھەتا دوێنێ سەر بەھێزە چەکدارەکانی ڕژێمی دیکتاتۆری بوون و شەڕمان لەگەڵ دەکردن، ئایا ئەمە دادپەروەرییە؟
دووەم، ئێمە یاسامان ھەیە، ئەم یاسایە دەبێت جێبەجێ بکرێت بۆ چارەسەرکردنی بابەتی میلیشیاکان، بە ڕاشکاوانە دەڵێم لەم بوارەدا و لە بوارەکانی دیکەدا، داکۆکی دەکەم بۆ سەروەریی یاسا. سەروەریی بۆ یاسایە، ئەوەی یاسا بڕیاری لەسەر دەدات، جێبەجێی دەکەین و بواری زۆر فراوان ھەیە بۆ جێبەجێ کردنی یاسا، بەدڵنیاییەوە ئەو ھێزانەی خەباتیان کردووە دژی ڕژێمی دیکتاتۆری ژمارەیان دیاریکراوە، بە سەدان ھەزار نین وەکوو باسی دەکەن، ئەم کەسە خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە کە شەڕیانکردووە دژی دیکتاتۆرییەت، مافی ڕێز و پێزانینیان ھەیە، نابێت بەچاوی گومان و دڵەڕاوکێوە سەیریان بکەین، من داکۆکیکارم لە پاداشت و پێزانین. سزادانی ئەو کەسانەی خەباتیان کردووە دژی دیکتاتۆرییەت نادادپەروەرییە.

لەسەر شێوازی پاداشتکردنیان، سەرۆک تاڵەبانی وتی:
-ئەوەی یاسا بڕیاری لەسەر دەدات جێبەجێ دەکرێت، بۆ نموونە ئەفسەرەکان دەگەڕێنەوە بۆ سوپا، ئەو ئەفسەرانەی خەباتیان کردووە دژی ڕژێمی دیکتاتۆری زیاتر شایستەی گەڕانەوەن بۆ ڕیزەکانی سوپای ئێراقی لەکەسانی تر. ئەم سوپا نوێیە سوپای ڕزگاریخوازە، سوپای دژایەتیکردنی دکتاتۆرییەتە. من پشتگیری دووبارە وەرگرتنەوەی ئەفسەرەکانی سوپای پێشەوە دەکەم، کەواتە باشترە لەپاڵ گەڕانەوەی ئەو ئەفسەرە ئێراقیانە بم کە خەباتیان کردووە دژی ئەو دیکتاتۆرەی کە ڕووخێنرا، ئەمە مافێکی سرووشتییە. لەلایەکی دیکەوە ئەو برادەرانەی دیکە کە دەیانەوێت بۆ نموونە خۆیان ناونووس بکەن لە ڕیزەکانی پۆلیس، ئێمە بواری فراوانمان ھەیە، بواری پاسەوانی سنوورمان ھەیەو پۆلیسی ناوخۆیی، پۆلیسی دارستان و پۆلیسی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکانمان ھەیە، باوەڕم وایە، ئەوانەی پێشتر خەباتیان کردووە دژی یکتاتۆر باشتر پارێزگاری لەدامەزراوەکانی نەوت دەکەن و زیاتر ئاگاداری دەبن بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی دوێنێ لە ڕیزی سوپای ڕژێمی پێشوودا بوون.

من ئەوانی دیکە جیاناکەمەوە، پێم وایە ھەزارەھا ئەفسەر لە سوپای ئێراقیدا ھەن و من خۆم پەیوەندیم لەگەڵ سەدان ئەفسەری ئێراقی نیشتمانی و دڵسۆز ھەیە کە پێویستمان پێیانە و گەلەکەمان پارەیەکی زۆری تیادا سەرف کردوون و دەبێت قەدریان بزانین و بیانگەڕێنینەوە بۆ ناو سوپا بەشوێن و پێگەی گونجاو، جگە لە سەدامییەکان کە نابێت ڕێگەیان پێبدرێت نزیکی سوپا و پۆلیس ببنەوە، دەبێت سەدامییەکان دووربخرێنەوە لە سوپا و پۆلیس و ھێزە چەکدارییەکان، چونکە ئەوان پیلانگێڕن و باوەڕیان بە ھەڵبژاردن و وەرگرتنی دەسەڵات نییە لە ڕێگەی ھەڵبژاردن، بەڵام من دژی بوونیان نیم لە بواری تردا. بۆ نموونە من لاریم نییە لە بوونی ئەو مامۆستایانەی لەگەڵ حزبی بەعسی سەدامی بوون لە زانکۆکان و خوێندنگەکان بە مەرجێک پابەند بن بەیاسا، ڕێسا و مەنھەجی خوێندنی ئێستا، یاخود پزیشک، ئەندازیار و کارمەندی مەدەنی، بەڵام سوپا و پۆلیس نا، دەبێت سەدامییەکان قەدەغە بن و بێبەش بکرێن لە ھێزی چەکداری.

پێویستی بەستنی پەیوەندی باش لەگەڵ گشت وڵاتانی دراوسێ
لەسەر پەیوەندییەکانی ئێرانی و ئێراقی و پێگەی ئێراق لەو پەیوەندی و ڕێکەوتنانە، سەرۆک مام جەلال وتی:
-یەکەم دەمەوێت ڕاشکاو بم و لەوانەیە ڕاشکاویەکەم ھەموو لایەنەکان ناڕازی بن لێی، بەبێ جیاوازی ئێمە پێویستمان بەوەیە پەیوەندیمان لەگەڵ ھەموو وڵاتانی دراوسێ ھەبێت، ھەر بۆیە لەلای ئێمەوە نابێت ھیچ شتێک ڕووبدات کە ئەو پەیوەندیانە تێکبدات، یاخود ڕێگریی لێبکات. ئێران دوو بەشە: ئێرانی شا کە دژایەتی دەکردین و من خۆم بەھەموو توانایەکمەوە پشتگیری ئۆپۆزیسیۆنم دژی ڕژێمی شا و ھاوکاریم دەکردن و تەنانەت کارم لەگەڵ ئیمامی خومەینی دەکرد کاتێک لە نەجەفی شەریف بوو، پەیوەندیمان ھەبوو لەگەڵی و بەدڵنیاییەوە پێزانینمان ھەبوو بۆی و ھانمان دەدا. تەنانەن کاتێک کە لە شاخ بووین نامەیەکمان بۆ نووسی و پێشنیارمان بۆ کرد و پێمان وت ھێزی پێشمەرگە ئامادەیە و ئەگەر دەتەوێت دەچین بۆ ئێران بۆ شەڕکردن لەگەڵ ڕژێمی شا، ڕژێمی شا بەسەرچوو، کۆماری ئیسلامیی ئێران ھات کە چاکەی ھەیە بەسەرمانەوە، ئایا ئێمە دەتوانین نکوڵی لە مێژوو بکەین؟ کێ یارمەتیی داین لەببەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی دیکتاتۆر؟
سووریاو ئێران یارمەتییان داین، لەببارودۆخێکدا ھەندێک وڵاتەکان، تەنانەت لەدەستەخوشکەکانمان لە وڵاتە عەرەبییەکان ڤیزەیان نەدەدا بۆ سەردانیکردنیان. ئێران بەپارەبوو چەک یارمەتیی دەداین، سووریا بەپارەبوو چەک یارمەتیی داوین، چی بڵێین دەربارەی ئەمە، ئایا بێ منەت بین و ئەو چاکەیەمان لە بیر بچێتەوە؟
مرۆڤی دادپەروەر ناتوانێت چاکە لە بیر بکات، ئێمە سوپاسیان دەکەین بۆ ئەو یارمەتییانەی پێشکەشیان کردووین، کۆماری ئیسلامیی ئێران سیاسەتێکی زیرەکانەی پەیرەو کرد بەرانبەر بەئێمە، خۆزگە برادەرانمان لە سووریا چاویان لێ بکردنایە. پێش ھەموو شتێک خۆشحاڵ بوون بەرووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری و یارمەتییان داین لە ڕووخانی ڕژێم، نەیان وت ئەمریکییەکان ڕژێمیان ڕووخاند و دەبێت بمێنێتەوە، بەدڵنیاییەوە تێبینی خۆیان ھەبوو لەگەڵ دژایەتی، بەڵام دڵخۆش بوون بەرووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری، چونکە لەڕاستیدا جۆرێک بوو لە یارمەتیی بۆ ئەوانیش. ئەمریکییەکان بەڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری، ئێرانیان ڕزگار کرد لە دوژمنێکی گەورە، سەدام حسێن نییەتی خراپی ھەبوو بۆیان و سوپای سەدام لە دژیان بەکارھێنرا بوو. دوای ئەوە ئێرانییەکان ڕاستەخۆ پشتگیری ئۆپۆزیسیۆنی ئێراقیان کرد لە دوای ئازادی وەکوو چۆن پێشتر یارمەتیی دابوون، بەمانای بەردەوامبوونی سیاسەتی پشتگیری ئێرانی بۆ ئۆپۆزیسیۆنی ئێراقی پێش ئازادیی ئێراق و لە دوای ئازادی، ھەربۆیە کاتێک ئەنجوومەنی حوکمڕانی پێکھێنرا، ئێرانییەکان دەم و دەست دانیان پێدانا و وەفدێکیان نارد بۆ پیرۆزبایی، پاشان بانگھێشتی وەفدیکیان کرد لە ئەنجوومەنی حوکمڕانی کە من سەرۆکایەتیم دەکرد چووین بۆ ئێران، ڕێکەوتنی نوێمان واژۆ کرد و ئامادەیی تەواویان ڕاگەیاند بۆ یارمەتیدانمان. من سەرۆکی وەفدەکە بووم، چوم بۆ ئێران زۆر بەڕێزەوە و بەئاستێکی بەرز وەکوو سەرۆکی دەوڵەتێک پێشوازیان لێ کردین. ڕۆشتین بۆ تورکیا، ئەوانیش بەھەمانشێوە، بەڵام بەئاستێکی کەمتر، لەگەڵ ئەوەشدا پێشوازیان لێ کردین و ڕێکەوتنی نوێیان واژۆ کرد لەگەڵمان، بەڵام برادەرانمان لە سووریا ڕەتیانکردەوە پێشوازیمان لێ بکەن، لەگەڵ ئەوەی ھاوڕێیەتییەکی کۆن و بەتین کۆماندەکاتەوە لەگەڵ سووریا کە ھێشتا شانازی پێوە دەکەم، بەڵام ڕەتیان کردەوە پێشوازی لەوەفدەکە بکەن، وتیان پێشوازی لە جەلال تاڵەبانی دەکەین، بەڵام پێشوازی لە ئەنجوومەنی حوکمڕانی ناکەین. لە دوای پێکھێنانی حکومەتی ئینتیقالی ئێران پیرۆزبایی کرد و کاتێک ھەڵبژاردن بەڕێوەچوو پشتگیری ھەرسێ ھەڵبژاردنەکەی کرد، پشتگیری پڕۆسەی ڕیفڕاندۆمیان کرد و ئەنجامەکانی بەسەرکەوتن بۆ گەلی ئێراق وەسف کرد، لەکاتێکدا ھەندێک لە برادەرانی دیکە پشتگیری ھەڵبژاردنیان نەکرد و بەساختە و فێڵیان دەزانی. کاتێک کەوەک سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرام، ئێرانییەکان پیرۆزباییان کرد و پشتگیرییان کرد و بانگھێشتیان کردم و چووم بۆ ئێران بەسەرۆکایەتیی وەفدێک لە ساڵی پاردا. ھەروەھا کاتێک دووبارە ھەڵبژێردرامەوە وەکوو سەرۆکی دەوڵەت، یەکەم سەرۆک دەوڵەت کە پەیوەندی پێەوە کردم لە شەودا،

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران برای بەڕێزم ئەحمەدی نەژاد بوو، وەفدێکیان نارد بۆ ئێراق و پێش ماوەیەک وەزیری دەرەوە ھات و چەند وشەیەکی باشی وت بۆ ئەمریکییەکان کە ئێمە لەھەمانکاتدا خۆشحاڵین بەوەڵامی باڵیۆزی ئەمریکا و پێی دەزانین. وەزیری دەرەوەی ئێران وتی چی ماوە ئێمە نەمان کردبێت لە ئێراق، پشتگیری ڕووخانی ڕژێم و ئەنجوومەنی حکومرانیمان کرد، پشتگیری ئەم پڕۆسە ئەمریکییەمان کرد، پشتگیری حکومەتی کاتیمان کرد، پشتگیری ھەرسێ ھەڵبژاردنەکەمان کرد، پشتگیری ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکەمان کرد، پشتگیری ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو سەرۆکایەتیی وەزارەتەکانمان کردووە و ھەر پڕۆسەیەک کە بەڕێوەدەچێت لەم وڵاتەدا بەسەرپەرشتی ئەمریکییەکان ئێمە پشتگیریمان کردووە، کەواتە کوا دژایەتی و پێشێلکاری و ڕێگریی ئێران لەم پڕۆسە سیاسییەی ئێراقدا؟
ئەمەم گەیاند بەباڵیۆزی ئەمریکی، وتی ئەمە ڕاستە، بەڵام پێیان بڵێ کە ئێمەش ڕزگارمان کردوون لە سەدام حسێن و دیکتاتۆرێک کە دژایەتی دەکردن، ئێراق شوێنێک بوو بۆ پیلانگێڕان لە دژی ئەوان، جەنگێکی 8 ساڵە و کێشەی زۆر، ئێمەش دەمانەوێت پەیوەندییەکی باش درووست بکەین لەگەڵیان.

مەبەستم ئەوەیە ئێران دۆخێکی تایبەتیی ھەیەو ئێمە ناکرێت چاکەی ئێران لە بیر بکەین. من خۆم پێم وایە ئەو سیاسەتەی خاڵییە لە ئەخلاق و بەھاکان، سیاسەتێکی ھەلپەرست و بێ مانایە و شایەنی ژیان نییە. ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ئێمە لە ھەموو شتێک ڕازین کە ئێران دەیکات و ھیچ قسەمان نییە لەسەری، ئەوانیش قسەی خۆیان ھەیە، بەڵام ئایا ئەو کێشانە مەحاڵە چارەسەرکردنیان؟ نەخێر، پێم وایە کە ئێمە دەتوانین لەگەڵ برادەرە ئێرانییەکان دابنیشین و بگەینە ئەنجام لەھەموو بوارەکاندا.
وەفدێکی ڕێگەپێدراوم بدەنێ و ئەگەر شکستم ھێنا، دەست لەکارکێشانەوەکەم دەنێرم بۆتان
من جارێک وتم ئەو کێشانە کە ھەیە لەنێوان ئێمە، ئێران، ئێمە، تورکیا، ئێمە و سووریا دەکرێت چارەسەر بکرێت و ئەمەم پێشنیار کرد: من دەڵێم، تەحەدای ئەوانە دەکەم کە دەڵێن ئەو کێشانە مەحاڵە چارەسەر بکرێن، وەفدێکی ئێراقی ڕێگەپێدراوم بدەنێ و سەردانی ئەو سێ دەوڵەتە دەکەم، ئەگەر سەرکەوتوو بووم لە چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەوا دەگەڕێمەوە بەغدا و ئەگەر شکستم ھێنا ئەوا دەست لەکارکێشانەوەکەم دەنێرم بۆ بەغداو دەگەڕێمەوە بۆ سلێمانی. من پێش مانگێک ئەم قسەیەم کردووە دوابەدوای پێکھێنانی حکومەت. ھەمان پێشنیار دووبارە دەکەمەوە لەم بەرنامەیەوە کە ئەگەرێکی زۆر ڕوون ھەیە بۆ جێبەجێ کردنی ئەمە، ئێمە بەدڵنیاییەوە ڕاو بۆچوونی خۆمان ھەیە لەسەر چەند بابەتێکی تایبەت، بەڵام ھیچیان بۆ مەبەستی شێواندن و ناوزڕاندن و تۆقاندن و ...ھتد نین، دادەنیشین لەسەر مێزی دانووستان و ڕاشکاو دەبین لەگەڵ یەکو ئەم کێشانە چارەسەر دەکەین.

ئەمە یەک، دووەم، بابەتی تورکیا بواری چارسەرکردنی ھەیە، بوونی ھێز لەسنوور کە پێویست ناکات ئەم بابەت گەورە بکرێت، بۆچی ھیزەکانی ئێران ھاتنە ناو سنووری ئێراقەوە؟ چونکە پارتێک ھەیە ناوی پیژاکەو سەر بە پەکەکەیە، ئەم حزبە دەچێتە ناو سنووری ئێرانەوەو کاری کوشتن و دزی دەکەن و بۆسە لەسەر ڕێگەکان دادەنێن. ئایا ھیچ وڵاتێک بەمە ڕازی دەبێت؟ ئەوان ھاتن بۆ لامان و داوایان لێ کردین چارەسەری بکەین، بەڵام ئێمە وتمان ناتوانین و سەرقاڵین بە بابەتی زۆرەوە لەوانە پێکھێنانی حکومەت و لەناوبردنی تیرۆر، دوای ئەوانە دەتوانین باس لەبابەتەکە بکەین. دەبێت تێگەیشتنمان ھەبێت بۆ بابەتەکە، بۆیە نابێت گەورەی بکەین، داوا لە ئێران دەکەین، تکایە بۆردومانی دێھاتەکان مەکەن و زیان بە خەڵکی مەدەنی و بەرژەوەندی ئێراق مەگەیەنن. من ھەمان ھەڵوەستەم ھەیە لەگەڵ تورکیا، وەکوو باسم کرد تورکیاش چاکەی ھەیە بەسەرمانەوە لەکاتی سەدامدا، تورکیا تاکە ڕێگەی (ڕێرەو) بۆ ئێمە. سەدەھا ھەزار لە خەڵکی ئاوارە ڕوویان کردە تورکیا و ئەوانیش پێشوازیان لێ کردن. تورکیا دژایەتی ئۆپۆزیسیۆنی ئێراقی نەکردووە، تەنانەت خوالێخۆشبوو تورکوت ئۆزال بەئاشکرا پێشوازی لەوەفدیINC کرد، بۆیە تورکیا ھەڵویستەکانی دۆستانە بووە لەگەڵ ئێمە. بەدڵنیاییەوە کێشەی مێژووی کۆن و نوێ ھەیە لەگەڵ تورکیا، بەڵام دەکرێت چارەسەر بکرێت لە ڕێی دانووستان و دیالۆگ.
کەرکووک کێشەیەکی ئێراقییە کەس بۆی نییە دەستوەردانی تیادا بکات
تەنانەت دەربارەی بابەتی کەرکووکیش؟
-بابەتی کەرکووک کێشەیەکی ئێراقیە کەس ناتوانێت دەستوەربدات لەو بابەتە. ئەگەر برادەرە تورکەکان قسەیان لەسەر بابەتی کەرکووک کرد، پێیان دەڵێین تکایە واز لەم کێشەیە بهێنن و ئەمە کێشەیەکی ئێراقیە، چۆن ئێمە ناتوانین قسە لەسەر بابەتی دیار بەکر بکەین و چۆن عەرەبی ئێراق بۆیان نییە قسە لەسەر بابەتی ئەسکەندەروونە بکەن. بەم شێوەیە برا تورکەکانمان ناتوانن دەستوەربدەن لە بابەتی کەرکووک و موسڵ و ئەوانی تر بەھەمان شێوە ئێرانیش، بۆیان نییە دەستوەر بدەن لە بابەتی نەجەف، کەربەلا، سلێمانی و ئێمەش مافی ئەوەمان نییە دەستوەربدەین لە بابەتی خوزستان و ئەھواز و ...ھتد

ئەی چی دەربارەی سووریا؟
-سووریا بارودۆخێکی تایبەت و ھەستیاری ھەیە. پێش ھەموو شتێک، من ھەرچەند قسە لەسەر سووریا بکەم ، دەبێت سوپاسیان بکەم بۆ ئەو یارمەتییە گەورانەی پێشکەشی کردووین. قۆناغێک لە مێژوو تێپەڕی و تیایدا سووریا تاکە وڵات بوو کە پێشوازی لە ئۆپۆزیسیۆنی ئێراقی کرد و داڵدەی داین و یارمەتیی داین، چەکی پێداین، ئایا ئەو ھەموو چاکەیە لە بیر دەکەین؟ ئەو بارودۆخەمان بیر دەچێتەوە کە پێویستمان بە تفەنگێک بوو، سووریا بۆی دابین کردین؟ سووریاو سەرۆک حافز ئەسەد چاکەیەکی زۆریان ھەیە بەسەرمانەوە. لە ماوەی دوو ساڵی کۆتایی حوکمی سەدام، سووریا سیاسەتێکی پەیڕەو دەکرد کە ئێمە پێی ڕازی نەبووین، سیاسەتێک کە پێمان وابوو ڕاست نییە، بەڵام من ڕێگەم بەخۆم نەداوە و ناشیدەم کە ڕەخنە لەو سیاسەتە بگرم بەئاشکرا ڕوونی بکەمەوە. ئەمە وەکوو کێشەیەکی ناوخۆیی بەجێدەھێڵین، ئێمە براو ھاوڕێی یەکین، کاتێک چاومان بەیەک کەوت، گلەییان لێ دەکەین و ئەوانیش گلەیی لە ئێمە دەکەن. من ھیچ بەرژەوەندییەک نابینم کە پەیوەندی سووری -ئێراقی بەرەو مشتومڕو ڕاگەیاندن و لێدوانی دژ بەیەک بەرین. بۆیە لە بیرت بێت من یەک وشەم دژی سووریا نەوتووە لەگەڵ ئەوەی لەناو دڵم و مێشکمدا کێشە و بابەتی زۆر ھەن کە دەمەوێت باسیان لێوە بکەم کاتێک چاوم دەکەوێت بەبرای بەڕێزم بەشار ئەسەد.

من پێم وایە دیالۆگ تاکە ڕێگەی ڕاستە بۆ چارەسەری ناکۆکی لەگەڵ سووریا. ھەر من بووم وتم وەفدێکی ڕێگەپێدراوم بدەنێ و دەچم بۆ دیمەشق و پێم وایە کێشەکە چارەسەر دەکەم. ئاساییش، بابەتی سەرەکی ئێمەیە لەگەڵ سووریا. ئێمە ناکۆک نین لەسەر قامیشلی و موسڵ، نە ئێمە داوای قامیشلیمان کردووە نە سووریا داوای موسڵی کردووە. کێشەکە کێشەی ئاساییشە، ئێمە ڕاو بۆچوونی خۆمان ھەیە لەوبارەیەوە، لەسەرەتادا ئەوەی ئێمە دەمانەوێت لە سووریا، بە ڕاشکاوی پشتگیری خۆیان ڕابگەینن بۆ پڕۆسەی دیموکراسی لە ئێراق. دوابەدوای ڕاگەیاندنی پشتگیری خۆیان بۆ پڕۆسەی دیموکراسی لە ئێراق چەند ئەنجامێک بەدوای خۆیدا دەھێنێت، لەوانە سەرۆک کۆمار دەتوانێت سەرۆکایەتیی وەفدێک بکات و بچین بۆ دیمەشق و پێم وایە ھەموو کێشەکان چارەسەر دەکەین. بەڵام نە لە بەرژەوەندی ئێراقەو نە سووریا و نە فەلستینە کە ئێمە ھەڵمەتێکی ڕاگەیاندن بکەین دژی سووریا و پەستانی زیاتر بخەینە سەریان، ئەمانە ھیچی ڕێگەپێدراو نییە لەلۆژیک و عەقڵدا.
سەبارەت بەوڵاتەکانی دیکەی دراوسێ، ئەوا ئوردون ھەڵوێستی زۆر شەرەفمەندانەیە، ھەروەھا کوەیت و سعودیەش ھەڵوێستیان باشە.

ئێمە سیستمێکی نوێین
ئایا ئێمە سیستمێکی تەقلیدین؟
-نەخێر، ئێمە سیستەمێکی نوێین

دەربارەی ھاوپەیمانانی ئێراق سەرۆک مام جەلال وتی:
-لەھەر قۆناغێکدا ھاوپەیمانێک دەستنیشان دەکرێت بەپێی پێویستی ئەو قۆناغە. ھەموو ئەوانی پشتگیریمان دەکەن بۆ ڕزگاربوون لە تیرۆرو تەکفیرییەکان ھاوپەیمانمانن و ھەر یەکێک لە پشت تەکفیرییەکان و تیرۆریستەکان دژی ئێمە بوەستێت ئەوا خۆیان کردووە بەدوژمنی ئێمە. من ماوەیەک لەماوەکان درووشمی سەرۆکی ھەمیشە زیندوو جەمال عەبدولناسرم دەوتەوە کە دەیوت: (دژایەتیی ئەوانە دەکەین کە دژایەتیمان دەکەن و دۆستین لەگەڵ ئەوانەی دۆستایەتیمان لەگەڵ دەکەن) ، من دەموت (دۆستین لەگەڵ ئەوانەی دۆستایەتیمان لەگەڵ دەکەن و دژایەتی ناکەین تەنیا لەگەڵ ئەوانەی دژایەتیمان دەکەن) . لەئێستادا ھاوپەیمانمان زۆرە لە بواری ئابووری و گەشەکردن، بەڵام بابەتی ئاساییش، بابەتێکی زۆر گرنگە. پێش چەند ڕۆژێک پێشوازیم لە سکرتێری گشتیی سۆسیالیزمی نێودەوڵەتی کرد، کە ڕێکخراوێکی فراوانەو 152 پارت لەخۆدەگرێت، ھەندێکیان لەسەر حوکمن و ھەندێکیان ئۆپۆزیسیۆن، بەڵام ھەمووی حزبی بەھێزن، پشتگیری خۆیان ڕاگەیاند بۆ سەقامگیری ئێراق و گەشەی ئێراق و بۆ ڕزگارکردنی ئێراق لە تێرۆر. کەواتە ئەوانە ھاوڕێ و ھاوپەیمانی ئێمەن، ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند بۆ یارمەتیدانمان بەھەموو شێوەیەک. ھەروەھا پێشوازیم کرد لەسەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، براو ھاورێی کۆنم ماسیمۆ دالیما کە سەرۆکی گەورەترین پارتی چەپە لە ئیتاڵیا و سەردانی ئێراقی کرد بۆ وتووێژ لەسەر پرسی ھێزە ئیتاڵییەکان و بەردەوامبوون لە یارمەتیی ئیتاڵی بە ئاشتیانە لەڕووی ئابووری و کەلتووری و ڕاھێنانەوە. کەواتە ئێراق ھاوڕێی زۆری ھەیەو کێشەمان تەنیا لەگەڵ ئەوانە ھەیە کە دژایەتیمان دەکەن و پشتگیری تیرۆر دەکەن.

فێدراڵی یەکێتیی ئێراق بە ھێز دەکات
بۆچی ڕێگریی کرا لە پێکھێنانی دامەزراوە فیدراڵێیەکان لە ئێراق؟
-من پێم وایە فیدراڵێیەت باشترین سیستەمە لە دنیادا. فیدراڵییەت درووست بووە بۆ یەکخستنەوەی ھەرێمەکان و ناوچەکان نەک بۆ بەش کردنیان.
وانە لە مێژوو وەربگرن، دەبینن کە فیدراڵییەت پێکھات بۆ یەکخستنەوەی ئەمریکا، یەکخستنەوەی کەنەدا، یەکخستنەوەی ئەڵمانیا کە یەک نەتەوە و یەک کەلتوورە، ھەروەھا یەکخستنەوەی چەندەھا دەوڵەت. فیدراڵییەت سیستمێکی ئیداری مۆدێرنە، گەرەنتی مەرکەزییەتی شیاو دەکات لەگەڵ لا مەرکەزییەت و ھەروەھا گەرەنتی مافی دیموکراسی دەکات بەباشترین شێوەکانی، بەپێی ئەوەی خەڵکی ناوچەکە کارەکانی خۆیان بەڕێوەدەبەن و لەھەمانکاتدا گەرەنتی ھاوپەیمانێتی دەکەن لەگەڵ ڕۆڵەکانی دیکەی دەوڵەتدا. من پێم وایە کە کێشە درووستبووە لە ئەنجامی تێنەگەیشتن لەبنەمای فیدراڵییەت. ھەندێک نارەزایی ھەیە لەلایەن برا عەرەەبە سوننەکانەوە دەربارەی فیدراڵیەتی باشوور، من پاسا و بۆ ئەو نارەزاییە ناھێنمەوە و پێم وایە فیدراڵیەت باشترین سیستمە بۆ ئەو وڵاتانەی چەند نەتەوەیەک و چەند ڕەگەزنامەیەک لە خۆ دەگرن.

سەرۆکی فەرنسا، خوالێخۆشبوو فرانسوا میتەران ھەمیشە دەیوت: وڵاتی فرەنەتەوە ناتوانێت بەردەوام بێت لە ژیان ئەگەر دوو مەرجی تیادا بەردەست نەبێت (فیدراڵیەت و دیموکراسییەت) . بەم شێوەیە ئەزموونی ئەوروپای ڕۆژھەڵات سەلماندی کە ئەو وڵاتانەی فیدراڵیەت و دیموکراسییەتی تیادا دەستەبەر نەبێت دەروخێت. فیدراڵیەت وەکوو ھاوسەرگیری وایە، کامیان زیاتر بەردوام دەبن؟ ھاوسەرگیری خۆبەخشانە یاخود ھاوسەرگیری ستەمکارانە. ئەگەر فیدراڵیەت لە باشوور و ڕۆژاوا پەیرەو بکرێت ئەوا لە بەرژەوەندی ھەموواندا دەبێت، فیدراڵیەت زۆر لە کێشەکان چارەسەر دەکات و نابێتە ھۆی دابەش کردن، بە پێچەوانەوە دەبێتە ھۆی بەھێز کردنی یەکێتیی نەتەوەیی.
سەرنجی ئێراق بدەن، ئایا سیستمی دیکتاتۆری توانیوێتی یەکێتیی ئێراقی ڕاستەقینە دەستەبەر بکات؟ ئەو یەکێتییەی کە لە سەردەمی ڕژێمی دیکتاتۆری ھەبوو، یەکێتییەکی تەواو سەرکوتکەر بوو لەکاتێکدا ئێمە لە شاخ و لە باشوور خەباتمان دژی ڕژێمی دیکتاتۆری دەکرد.

جەواھیری شاعیر وەسفی ئەم بارودۆخە دەکات لە سەردەمی مالکیدا و دەڵێت:
ذُعِر الجْنوبُ فقيلَ : کيدُ خوارجٍ ! __ وسکا الشَّمالُ فقيلَ : صنْعُ جِوار!
بە مانای لە سەرتای دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراقی، باشوور ترس و دڵەراوکێی ھەیە و باکووریش گلەیی دەکات، واتا یەکێتییەکی ڕاستەقینە نەبووە، بەڵکوو یەکێتییەکی زۆرەملێ و سەپێنراو بووە. ئەمڕۆ یەکێتییەکی خۆبەخشی پێکھینراوە، کەواتە فیدراڵیەت گەرەنتی یەکێتیی ڕاستەقینەی ئێراق دەکات، ھیچ پاساوێک نییە بۆ ترس و دڵەراوکێ، ئەوانەی دەڵێن فیدراڵییەت دەبێتە ھۆی دابەشکردنی ئێراق لە فیدراڵییەت نەگەیشتون.
سەیری سلێمانی بکەن، خەڵکەکەی سەلامەت و دڵنیان، ئاوەدانکردنەوە و پێشکەوتنێکی دڵخۆشکەرانە بەدی دەکرێت، ئەمە چاکەیەکە لە چاکەکانی فیدراڵییەت. ھەر بۆیە پشت بەخوا کە فیدراڵیەت جێگیر بوو، دەبینین چۆن دەبێتە مایەی گەشەسندنی ئێراق و جۆرێک لە ھاوکاری. تێبینی پەیوەندییەکی کەسی بکەن کاتێک لەسەر بنەمای خۆشەویستی و دۆستایەتی و ڕێز بوونیادنراوە ، ئایا بە ھێزتر نییە لە پەیوەندییەکی سەپێنراو بە سەرکوتکردن و چەک و تۆقاندن؟ فیدراڵییەت ئەو پەیەوەندیە ئازادە دوستانە و برایانەیە کە پێکھاتووە لەسەر بنەمای ھاوپەیمانی و ڕێزگرتن لە یەکتری و بە دەستھێنانی مافی ھەمووان.

لەسەر فیدراڵییەتی کوردستان، سەرۆک مام جەلال وتی:
-پەیرەوکردنی کردنی فیدراڵیەت لە کوردستان نەبووەتە ھۆی جیاکردنەوەی لە ئێراق، بە پێچەوانەوە جەختی کردووەتەوە لەسەر یەکێتیی ئێراق لە ئامادەنەبوونی دەوڵەتی بەغدا، پەڕڵەمانی کوردستان بە کۆی دەنگ مانەوەی لە چوارچێوەی ئێراق پەسەند کردووە لەسەر بنەمای لەسەر بنەمای فیدراڵییەت لە ئێراقی دیموکراسی.

چۆن دەتوانن بەشداربن لە سەرخستنی ئەم ئەزموونە لە ناوچەکانی دیکە؟
-پێم وایە بەھێز کردنی ئەم ئەزموونە و تێگەیاندنی برا عەربەکانمان و بانگھێشت کردنی وەفدی زۆر بۆ ئەوەی بە چاوی خۆیان ببینن کە چی ڕوودەدات و ھەروەھا بانگھێشت کردنی ھێزە سیاسییەکان ھەندێک جار بۆ کۆبوونەوە لە کوردستان و سەردانی ناوچە کوردییەکان بکەن.
لە سلێمانیم و بیری بەغدا دەکەم
ئایا مانەوەت لە سلێمانی لە خۆشەویستییە بۆ شارەکە یاخود پشوو و پشووە؟
-بەڵێ ھەمووی، من ئەمەوێت شتێک بڵێم، من خەڵکی سلێمانی نیم، سلێمانی شارێکی ئازیزە بۆ کوردەکان، بەردەوام ناوی دەنێن دڵی کوردستان. لە ڕاستیدا من سلێمانیم خۆش دەوێت و من ماندوو بووم و بۆ ماوەی حەفتا و پێنج ڕۆژ تەنانەت چێژم لە پشووی حەفتانە نەبینیوە، وەکوو دەزانیت کێشەی زۆر ھەبوو، بۆیە مافی خۆمە چەند ڕۆژێک لە سلێمانی بمێنمەوە، ھۆکاری دووەمیش ئەوەیە من سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانم و ئاھەنگەکانی یادی 31 ساڵەی دامەزراندنی حیزب بەڕێوەدەچوو بۆیە نائامادەی من گونجاو نەدەبوو، ھەروەھا مافی خۆمە ئەرکە حیزبیەکانم جێ بە جێ بکەم. بە دڵنیاییەوە من بەغدام خۆش دەوێت و دیجلەی خێرم خۆشدەوێت و لە غەریبیدا لەگەڵ جەواھیری ئەم هۆنراوەەمان دوتەوە:
يا دجلةَ الخير يا نبْعاً أفارقُهُ على الکراهةِ بين الحينِ والحينِ
إنّي وردْتُ عيونَ الماءِ صافيةً نبْعاً فنبْعاً، فما کانت لترويني
بیری بەغدا دەکەم، بەڵام مافی خۆمە چەند ڕۆژێک لە سلێمانی و چەند ڕۆژێک لە ھەولێر و چەند ڕۆژێک لە کەرکووک بمێنمەوە.

دەربارەی چۆنییەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ وتووێژ و دانووستان لەگ لایەنە ئێراقیەکان بە جۆرەکانییەوە و ئایا تووشی نیگەرانی بووە؟ وتی:
-من گفتوگۆ دەکەم لەگەڵ ھێزە ئیسلامییە سونی و شیعەکان، ھێزی کراوەی تێدایە و تێیدایە کەمێک داخراوە، بەڵام گفتوگۆ خۆی لە خۆی دا شتێکی جوانە. من پێم وایە توندرەوی تنھا لە ئیسلامییەکانەوە نییە، ھەندێک جار ئادۆلیژیستەکان مشتومر دەکەن. من ماندوو نەبووم لە وتووێژ لەگەڵ ئیسلامییەکان جا سوننە بن یاخود شیعە، بە پێچەوانەوە ھەرچەند گفتوگۆ بکەم لەگەڵیان زیاتر کەڵک وەردەگەرم و زانیاری دەگۆرینەوە، ستاندەردی ھاوبەش ھەیە لەنێوانمان کە ئەویش لە بەرژەوەندی ئێراقە. لە بیرت نەچێت منیش مسوڵمانم، لە ئیسلام و بەھاکان و بنەماکانی تێدەگەم و ھەندێک جار وتووێژ دەکەم ئایا ئەوانەی دەیڵێن ئیسلامیی ڕاستییە یاخود نا، لە کۆتاییدا ھیچ سەختییەک نابینم لە گفتوگۆ. بۆ نموونە بۆ ماوەی 25 ساڵ ئێمە لە پەیوەندییەکی باشداین لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێراق. ئەنجوومەنی باڵا چەند حزبێکی جیاوازی لە خۆ گرتبو، ھەر لە سەرەتای ئۆپۆزیسیۆنەوە ئێمە لە پەیوەندییەکی باشدابووین لەگەڵ حزبی دەعوە و بۆ زیاتر لە 10 ساڵ ئێمە لە پەیوەندیی باشدا بوین لەگەڵ حزبی ئیسلامیی ئێراقی. بوونی ڕێکخراوی ئیسلامی ڕێگری ناکات لە ڕێککەوتن بە پێچەوانەوە ئەمە دیاردەیەکە بوونی ھەیە لە کۆمەڵگەکەماندا و ئیسلامییەکان لە واقعی کۆمەڵگەی ئێراقی-وە ھەڵدەقوڵێن و دەبێت گفتوگۆ بکەین و تێگەیشتنمان ھەبێت بۆیان، وابزانم ئەمە دەکرێت.
وشە لە ژیری و ویژدانەوە دەردەچێت
ئایا زۆربوونی کێشت کاری کردۆتە سەر وشە ڕەشیقەکانت یاخود لێدوانەکانت قوورس بووە؟
-ووشە لە لەشەوە دەرناچێت، وشە لە ژیری و ویژدانەوە دەردەچێت و ئەمەش ناگۆردرێت، خۆزگەم عەقڵیشم وەکوو قەبارەم گەورە ببوایە، عەقلم گەورە ببێت ئەوە نیعمەتێکی خوایە، بەڵام ژیری ھەر بەو قەبارەیە دەمێنێتەوە کە خوا درووستی کردووە، من نەگۆراوم و ناشگۆرێم و کێشەی پرۆتۆکۆلم ھەیە لەگەڵ سەرۆکی پرۆتۆکۆل لە سەرۆکایەتیی کۆمار کە ناتوانم ئەوانە قبووڵ بکەم کە لێم داوا دەکات. وابزانم من نوکتەکانم کەم نەکردووەتەوە تەنانەت لەسەرخۆشم، من نوکتە لەسەرخۆم دەکەم نوکتەم پێ قبووڵە و گوێ بۆ نوکتە دەگرم و کۆیان دەکەمەوە لەھەر شوێنێک بێت. ئەمەش نوکتەیەک بۆ ئێوە:
کوردێک دوکانێکی کردەوە لە ئوردون، بۆ ئەوەی ڕێکلامی بۆ بکات ناوی نا دوکانەکانی مام جەلال و شەریکەکانی (ھاوبەشەکانی) ، پۆلیسی ئوردون ڕۆشتن بۆ لای و پرسیاریان لێ کرد: کێن ھاوبەشەکانی، ئەویش ناوەکانی نەدانێ، بۆیە فەرمانیان کرد دوکانەکەی داخەن.
ھەمان کورد دوکانێکی کردەوە لە سعودیە، ئەم جارە ناوی نا دوکانەکانی مام جەلال، بێ شەریکە، پۆلیسی سعودیە گرتیان، پێیان وت چۆن وا دەڵێیت، تەنیا خودا تاکەو بێ شەریکە.[1]
ئەم بابەتە 288 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | pjtfoundation.org 13-01-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 53
ئامار و ڕاپرسی
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-01-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: عەرەبی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 06-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 288 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
کورتەباس
تەمسیلی (سەرفترە)
کورتەباس
ئافرەت و داب و نەریتی کوردەواری
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت؟
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
گرنگترین ڕێبازەکانی مۆسیقا کە تازە دەرکەووتون
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
سەرەتای خوڵقان لە دەقەکانی کوردی دا
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
عەلی نووری
20-04-2017
هاوڕێ باخەوان
عەلی نووری
ژیاننامە
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
22-04-2017
سەریاس ئەحمەد
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ئەرجان ئیبراهیم
12-06-2023
سروشت بەکر
ئەرجان ئیبراهیم
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
بەسەرهاتی ڕزگاربوونی فاتیح سەنگاوی لە پڕۆسەی ئەنفالدا
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
20-04-2024
هومام تاهیر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێک لە پاش پڕۆسەی ئەنفالکردنی دۆڵی جافایەتی
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 516,690
وێنە 105,274
پەرتووک PDF 19,090
فایلی پەیوەندیدار 95,772
ڤیدیۆ 1,283
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
کورتەباس
تەمسیلی (سەرفترە)
کورتەباس
ئافرەت و داب و نەریتی کوردەواری
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت؟
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
گرنگترین ڕێبازەکانی مۆسیقا کە تازە دەرکەووتون
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
سەرەتای خوڵقان لە دەقەکانی کوردی دا
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.985 چرکە!