گۆشتی بۆ تۆ و گۆشتاوی بۆ من.
هەموو گۆشتێک کە کوڵا گۆشتاوی هەیە، واتە: لە ژیاندا کەسێک بەزیانی بچووک ڕازییە، لەپێناوی دەستکەوتی گەورەدا. بە مامۆستایەک دەوترێت کە خوێندکارێکی بدرێتە دەست بۆ ئەوەی فێری خوێندەواری بکات، لەپێناو فێرکردنەکەدا بە هەر جۆرێک ئازاری خوێندکارەکە بدات، خاوەنەکەی ڕازییە، تەنیا داواکاریی ئەوەیە کە منداڵەکانی فێربکات. [1]