گۆشت بگەنێ خوێی پێوەدەکەن، خوێ بگەنێ چی پێوەدەکەن.
مەبەست لە کەسانی پەروەردەین بەتایبەت گەورەی ماڵ کە ئامۆژگاریی ئەندامانیان بۆ کاری چاکە دەکەن، گەر هەر ئەندامێکی خێزان تووشی هەڵە ببێت، بۆی ڕاستدەکەنەوە، مەبەست لەوەیە گەر خاوەن ماڵ خۆی بکەوێتە ناو هەڵەوە! کێ ئامۆژگاریان بکات و بیخاتەوە سەر ڕێگەی ڕاست. [1]