پاوە
خۆشی لە خۆت شاری پاوە
ناوت لە دنیادا قاوە
کورتەی بێڕووت و لوبنانی
چاوی ڕاستی هەورامانی
حەول و حەوشت تاکوو سنە
بابولسەر و ڕامسەر چنە
مەڵبەندێکی خوا پێ داوی
وەک باغی شەدادێ ماوی
بۆ گوڵ بۆ لالە و نەسرینی
بولبول کێشکە و تۆ پەرژینی
ئەو دەم سەییاح بووم گەشتی بووم
لەگەڵ نووح سواری کەشتی بووم
دیمی لەسەر کێوی جوودی
وێنەی بەهەشتی مەوعوودی
سەچاوە: #دیوانی حەقیقی#
هۆزانەوان: عەباسی #حەقیقی# [1] [2]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 78 kertaa