پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 516,086
وێنە 105,178
پەرتوک PDF 19,084
فایلێن پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
بۆچی بزووتنەوەی 1925 کارەکتەرێکی نەتەوەیی هەیە؟
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تەحسین سێڤەر

تەحسین سێڤەر
تەحسین سێڤەر
نووسینەوەی مێژوو ئەمانەتە. پێویستە نووسەر پابەندی ئەو ئەمانەتە بێت. بەتایبەتیش ئەوانەی لەم بوارەدا.ار دەکەن، نابێت هەرگیز ئەم پرەنسیپە پشتگوێ بخەن. شێواندنی ڕاستییەکان و سەروژێرکردنیان، ڕێک ناپاکییە. مەسعود بارزانی

هەروەک ئەوەی بەڕێز بارزانی ئاماژەی بۆ کردووە، بۆ ئەو میللەتانەی بێبەشن لە مافی خۆبەڕێوەبردن، خاوەندارێتی مێژوو، نەشێواندنی و سەروژێرنەکردنی ئەو مێژووە و گەیاندنی بە ئەمڕۆ، وەکوو خۆی کارێکی پڕ ئاریشەیە، بەڵام دەبێت بکرێت. لەبارەی هۆکارەکەشی؛ بەداخەوە کە گەیاندنی ڕووداوەکانی مێژوو بە نەوەی داهاتوو بۆ کۆمەڵگە و میللەتە ستەملێکراوەکان دادپەروەر نییە. ئەوانەی لەسەر دەسەڵاتن، نووسینەوەی مێژوو بۆ ستەملێکراوان فەرامۆش ناکەن. ئەو مێژووەی بۆ گەلە ستەملێکراوەکان دەنووسرێت، هاوشێوەی ڕێکارەکانی دیکەیان بێبەزەییانە و بێ ڕەوشتانەیە ئەو چیرۆکە پڕ لە زێدەڕۆییانەی بۆ خۆیانیان نووسیوە، بۆ ستەملێکراوان بریتییە لە 'مێژوویەکی فەرمیی شێوێنراو.

بەمەشەوە ناوەستن. هاوشێوەی تێڕوانینیان بۆ گرفتە سیاسییەکان، لە تێڕوانینیان بۆ ڕووداوە مێژووییەکانیش هانا.ەبەنە بەر هەڵمەتی بەردەوامی نانیزامی. هەمیشە مێژووی ئێمەیان بە سیاسەتی لەنێوبردن و نکۆڵیکردن درێژەپێدا. هەر لەبەر ئەمەیە ئێمە ناتوانین وا.ەوانە بکەین کە بە ڕق و نەفرەت حوکممان دەکەن، تێکۆشان و یاخیبوونی ئێمەیان 'بە دڵ بێت'. ئەوانەی بە پێداگیری و باوەڕەوە داکۆکییان لە ماف و مافە یاساییەکانی کورد کرد و لەژێر پەتی سێدارە گیانیان سپارد، یان بە 'شاکی و سەرگەردە' لە قەڵەم دەدرێن، یانیش ئەو قارەمانانە حیسابیان بۆ ناکرێت. لەو پەرتووکانەدا.ە قوتابخانەکاندا.ەخوێندرێن، لە پۆلێنکردنی ئەو کۆمەڵانە جاران دامەزراون، کۆمەڵەی (جەمعیەتی) تەعالی کوردستان کە 1918 لە ئیستەنبووڵ دامەزراوە، لە ڕیزی 'کۆمەڵە زیانبەخشەکان دانراوە. هەروەها.اس لە کۆمەڵەی ئیستقلال (ئازادی) و خۆییبوون ناکرێت کە لە کوردستان دامەزراون. لەگەڵ زیاتر بەسەرچوونی ڕۆمانی زۆراکیی ئایدۆلۆژیای فەرمیی سەت ساڵە، ئەوان لە ڕێی ئەکتەرە تازەکانیان لە هەوڵی درێژەدانن بە سیناریۆ کۆنەکانیان. بێگومان تاوەکوو ئێرە هیچ دۆخێکی سەرسووڕهێنەر لە ئارادا.ییە.

چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ماڵپەڕی ئینتەرنێتیی ڕووداو دا.ەڤپەیڤینی بەڕێز کاوە ئەمین و عەبدولئیلاﮪ فرات بڵاوکرایەوە. عەبدولئیلاﮪ مافی خۆیەتی بیرۆکەکانی خۆی لەبارەی بزووتنەوەی 1925 بخاتەڕوو، بەڵام بە سیناریۆکردنی خەونەکانی و هەوڵدان بۆ قوڕاویکردنی (بووختان هەڵبەستن) ئەو کەسایەتییانەی بوونەتە موڵکی مێژوو، بێ ڕێزییە بە مێژووی کوردستان و بە وتەی بەڕێز مەسعود بارزانی ... ناپاکییە بەرانبەر ئەمانەت. گوتەکانی پڕن لە ناکۆکی و هاوکات نکۆڵی لە قۆناخی 1918-1925 و تەواوی ئەکتەرەکانی ئەو کاتە دەکات و ئەو گوتانەی شێخ سەعید ئەفەندی بەهیچ دادەنێت کە لە دادگە کردوونی. بەبێ ئەوەی بچمە نێو وردەکاریی پرسەکەوە، ئەو سەردەمە پووخت دەکەمەوە و هەڵوەستە لەسەر چەند خاڵێکی گرنگی دەکەم.
ساڵانی 1915-1930 لە مێژووی کوردستان دا.ەترسیدارترین قۆناخە. سەردەمی پەرتەوازەبوونی ئیمپراتۆریی عوسمانی، دووبارە دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دابەشبوونی کوردستانە. دوای جەنگی یەکەمی جیهان، ڕێک ئەو کاتە بوو کە کورد بە شێوەیەکی ڕێکخراوەیی سیاسی و کارا.ووە سەر سەکۆی مێژوو. ساڵی 1978 لە ئیستەنبووڵ کۆمەڵەی تەعالیی کوردستان. کۆتاییەکانی 1920 کۆمەڵەی لە ئەرزەڕۆم و کۆمەڵەی ئیستقلالی کوردستان و ساڵی 1927 کۆمەڵەی خۆییبوون دادەمەزرێت. ئەم سێ کۆمەڵەیە خاوەنی داواکارییە نیشتمانییەکانی کوردن و لەلای کۆمەڵگەی کوردی حیسابیان بۆ دەکرێت. کۆمەڵەی ئیستقلالی کوردستان چالاکترین کۆمەڵە بوو. بەوەی ناوەندەکەی کوردستان بوو، سەرکردەکەی خالید جبری بوو کە کەسایەتییەکی کاریگەر و متمانەدار بوو، کۆمەڵەکە خاوەن ستافێکی باشی سیاسی-سەربازی-دیپلۆماسی بوو و توانی ببێتە جێگەی متمانەی کوردانی موحافزکار. ئەمانە وایانکرد لە ماوەیەکی کەم دا.بێتە چەقی هێز. لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی 1920 کۆمەڵەی ئیستیقلالی کوردستان کە بە سەرکردایەتیی خالید جبری لە ئەرزەڕۆم لەلایەن 24 ئەفسەری کورد دامەزرا؛ تاوەکوو ساڵی 1923 درێژەی بە چالاکییە نایاساییەکانی دا. ئەم کۆمەڵەیە، لە ئەرشیفی بەڵگەنامەکانی دەوڵەتی ڕوو سدا.ە (کۆمیتەی ئەرزەڕۆمی کورد) ، لە بەڵگەنامە ئینگلیزییەکاندا.ە (کۆمیتەی کوردانی نەتەوەیی) ، لە بەڵگەنامە فەرەنسییەکاندا.ە (کۆمیتەی کوردی نەتەوەیی ئەرزەڕۆم) تۆمارکراوە.

کۆمەڵەی ئیستقلالی کوردستان ساڵی 1922 لەگەڵ کۆمەڵەی تەعالی کوردستان یەکیان گرت، لەکاتێکدا.ۆمەڵەی تەعالی ساڵی 1920 لقەکانی داخرابوون. کۆمەڵەکە ساڵی 1923 دوای واژۆکردنی پەیماننامەی لۆزان ئامادەکاری بۆ یاخوبوونێکی گشتی دەکات. هەموو ئەو سەرچاوانەی ئێمە پێیان گەیشتووین لەمبارەیەوە کۆکن، بەڵام دیاریکردنی هەر ڕۆژێک لەم بابەتەدا.ۆر لەخۆکردنە. لەم سۆنگەیەوە دوای ساڵی 1923 ئاڕاستەی بە لای کاری کوتلەیی دەگۆڕێت و پەیوەندی لەگەڵ سەرۆک هۆزەکان و کەسایەتییە ئایینییەکانی کوردستان درووست دەکات. کارەکان لە چەند قۆڵێکەوە بەردەوام بوون. ئەندامی ناوەندیی کۆمەڵەکە کەمال فەوزی بە مەبەستی بەدەستهێنانی پشتیووانیی سمکۆ (ئیسماعیل ئاغای شکاک) دەنێردرێتە لای. یەکێک لە ئەندامە گرنگەکانی کۆمەڵەکە یوسف زیا.ە ناوچەی سەرحەد دا.ەگەڕا. ئەندامی ناوەندیی کۆمەڵەکە مەلا.ەبدولڕەحمان (شرناخی) لە ناوچەی بۆتان خرایە سەر ئەرک. هەروەها.ەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەکە ئەفسەر ئیحسان نووری (ئیحسان نووسی پاشا) لەگەڵ هاوڕێیەکانی چالاکییان لەنێو سوپادا.ەکرد. سەرکردەی کۆمەڵەکە خالید جبری چالاکییە دیپلۆماسییەکانی درێژە پێدەدا. هاوکات لەگەڵ یەک بە یەکی کەسایەتییە کاریگەرەکانی کوردستان دیداری ساز دەکرد. بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵگریی دەوڵەت، خالید جبری ڕۆژانی 05-08-1924 و 24-09-1924 لە ئەرزەڕۆم دوو جار لەگەڵ مەلا.ەعیدی کوردی چاویان بەیەکدی کەوتووە. جگە لەوەش پاییزی 1924 لە ئەرزەڕۆم شێخ سەعید ئەفەندی و مەلا.ەبدولحەمید دیداریان سازکردووە. ئامانج لە تەواوی ئەم دیدارانە بەدەستهێنانی کەسایەتییەکان بوو بۆ یاخیبوونێکی بەکۆمەڵ. لەکاتێکدا.ەندامانی ئازادی کاریان بۆ ئەوە دەکرد هەلومەرجەکان لە بەرژەوەندیی ئەوان بێت، دەوڵەت دەست بە جووڵە دەکات بۆ ئەوەی پێش لە ئامادەکارییەکان بگرێت و هەوڵەکان لەبارببات.
هەواڵگریی ئیسرائیلی شالۆم ناکدیمۆن لە تێکستی ناساندنی پەرتووکی (مۆساد لە ئێراق و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست) دا.ەڵێت: ئەودیو پەردەیەکی وەها.ەزانراو و ڕووداوی وەها.اریگەر هەیە، زۆر جار خێرایی پێشهاتەکان بەرەو دواوە دەڕۆن و بەهۆی ئەوەی دەرفەتی پرسینی 'بۆچی'مان پێنادات، ناتوانین شتەکان ببینین (1) .

هەروەک ناکدیمۆن باسی دەکات، پاییزی 1924 قەرەباڵخییەکی سەرسووڕهێنەر ڕوویدا. بەر لەوەی ئازادی کارەکانی خۆی بەتەواوی چڕ بکاتەوە، دەوڵەت ئۆپەراسیۆنی پێشگرتن لەو کارانەی دەستپێکرد. هەر بۆ ئەم مەبەستە مستەفا.ەمال پاشا.ەردانی ئەرزەڕۆمی-ساریقامشی کرد کە ئەیلوولی 1924 دەستی پێ کرد و تاوەکوو نێوەڕاستی ئۆکتۆبەر خایاندی و مەبەست لێی چاودێریکردنی دۆخەکە بوو لە نزیکەوە. مستەفا.ەمال لە وێستگەی ساریقامشی گەشتەکەیدا.ەردانی ماڵی حسێنزادە خەلیل، بەڕێوەبەری شارەدێی کاڕاکوڕت و عەباسی برای دەکات. داوا.ە هەردووکیان دەکات لەگەڵ خالید جبری کۆببنەوە و پاشگەزی بکەنەوە لەو چالاکییانەی دەستیپیکردووە. موحسین کاڕاکوڕت کە لە ماڵباتی عەباسە لەمبارەیەوە نووسیوتی:راستەوخۆ دوای ڕۆیشتنی سەرۆککۆمار حسێنزادە خەلیل و خالید جبری لە شارەدێی کاڕاکوڕت کۆبوونەتەوە و باسیان لەو یاخیبوونە کردووە کە جێی باس بوو، بەڵام هیچ کام لەو دوو لایەنە نەیانتوانیوە بەرانبەرەکەیان قایل بکەن. نزیکەی دوو مانگ دوای ئەو کۆبوونەوەیە خالید جبری دەستگیرکرا. بردرا.ۆ گوندی کاڕاپنار، بەڵام دیسانەوە عەباس سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی نەیتوانی پاشگەزی بکاتەوە (2) .

مستەفا.ەمال بە ئامانجی ئەوەی بەر لە دەستپێکردنی ئەو یاخیبوونە بە سەرکردایەتیی خالید جبری، کۆتایی پێ بهێنێت، چووە مەیدان. مستەفا.ەمال ڕۆژی07-10-1924 لە ساریقامشەوە دەگەڕێتەوە ئەرزەڕۆم و چاوی بە خالید جبری دەکەوێت، بەڵام ئەو چاوپێکەوتنە بەوپەڕی گرژییەوە بەڕێوەدەچێت. ئەم کۆبوونەوەیەی مستەفا.ەمال و خالید جبری لە ئەرزەڕۆم لە ڕاپۆرتەکانی ئەرشیڤی دەوڵەتی یەکێتیی سۆڤیەت دا.ەیە و بەوجۆرە باسی لێوە کراوە:
خالید جبری ئامانجەکەی خۆی لە هیچ کەسێک ناشارێتەوە و بە ئاشکرا.اسی دەکات. بەشداری لە بزووتنەوەی تورک ناکات و بزووتنەوەیەکی جیای درووستکرد. بە شێوەیەکی ئازادانە چەندین جار ویستوویەتی خۆی بۆ کاری کۆمەڵایەتی و چالاکیی جۆراوجۆر تەرخان بکات و هەوڵی دەست لەکارکێشانەوەی داوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا.ەگەیشتووەتە ئەو ئامانجەی. چونکە چالاکییە سیاسییەکانی خالید جبری بەدڵی دەوڵەتی تورک نەبوو. ئەوان بۆ ئەوەی خالید جبری لێیان دوورنەکەوێتەوە و لەژێر چاودێرییاندا.ێت، هەوڵیاندەدا.ە دامەزراوە سەربازییەکاندا.یهێڵنەوە. دەگوترێت مستەفا.ەمال لە دوایین سەردانی بۆ ئەرزەڕۆم چووەتە لای خالید جبری، پێیگوتووە لە ئەرکەکەی بەردەوام بێت و واز لەو جۆرە بیرۆکانە بێنێت. خالید جبری لە ماوەکانی دواییدا.ەستی بە چەند چالاکییەکی ڕێکخراوەیی کردووە (3) .

مستەفا.ەمال دوای ئەوەی لە ئەرزەڕۆمەوە دەگەڕێتەوە ئەنقەرە، بۆ دوایین جار ئیلیاس سامی، پەڕڵەمانتاری مووش وەکوو نێوەندگیر دەنێرێتە لای خالید جبری. خالید جبری لە ئەرزەڕۆم لەگەڵ ئیلیاس سامی کۆدەبێتەوە و هەموو ئەو داواکارییانە ڕەتدەکاتەوە کە ئاڕاستەی کراون. دوای ئەوە ڕاپەڕینی بەیتولشەباب کە بە سەرکردایەتیی ئیحسان نووری بوو کرایە بیانوو و سەرەتا.وسف زیا، دواتریش ملازم عەلی ڕەزا. فایەق و مەلا.ەبدولڕەحمان دەستبەسەر دەکرێن.
دواتریش لە 20-12-1924 خالید جبری، سەرکردەی ئازادی لە ئەرزەڕۆم دەستگیرکرا. لە ڕێگەی ئاگری-پانتۆسەوە گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی بتلیس. چوار ڕۆژ دوای دەستبەسەرکردنی خالید جبری ، 24 -12-1924 شێخ سەعید ئەفەندی لە خنس بانگ دەکرێت و وتەی لێوەردەگیرێت و دواتریش ئازاد دەکرێت. سێ ڕۆژ دوای ئازادکردنی شێخ سەعید ئەفەندی 27-12-1924 بە کاڕلیئۆڤا-دا.ەڕواتە ئامەد. خەلیل و بەرپرسانی دیکەی کۆمەڵەکە بانگەوازیان بۆ ئەندامیان دەکرد کە تووشی شڵەژان نەبن و وەڵامی دنەدان نەدەنەوە و بەئارامی درێژە بە ئامادەکارییەکان بدەن. بە بۆچوونی بەرپرسانی ئازادی، دەوڵەت بە نیاز بوو چی زووە دەست بە هەنگاوەکانی بکات و بزووتنەوەکەش بەر لە دەستپێکردن بیتەقێنێتەوە و بیخنکێنێت. مخابن گەشتەکەی شێخ سەعید ئەفەندی لە پیران لە کۆنترۆڵ دەرچوو و دەوڵەت دەستی بەو دەرفەتە گەیشت کە دەیویست.

ڕووداوەکەی پیران چۆن ڕوویدا؟

پێشتر من لە پەرتووکی (بزووتنەوەی 1925 کۆمەڵەی ئازادی) دا، دواتریش لەو وتارانەم کە بە سەردێڕی بزووتنەوەی 1925 کۆمەڵەی ئازادی 1-2-3 لە ماڵپەڕێک بە ناوی نەرینا.ازاد بڵاوکرانەوە، هەوڵمداوە بە وردەکارییەوە باس لە ڕووداوەکە بکەم. هەروەها.ن لەو وتارەدا.وتوومە: ئەو شوێنەی جموجووڵەکە تێیدا.وویدا، سێگۆشەی ئامەد-بینگۆل ئێلازیخە. درێژبوونەوەی تاوەکوو هێڵی باکوور-رۆژهەڵات کارڵیئۆڤا، ڤارتۆ و خنس لە بەشداربوونی ناچاری جبرانی و حەسەنانەکان بوو. ئەگەر بگەڕێینەوە سێگۆشەکە دەبینین ناوچەیەکی ڕوون و دابەشبوونێکی ئاشکرا.ەیە. بە زۆری کوردی زازای لێ دەژین. لەڕووی کۆمەڵایەتیشەوە تایبەتمەندیی خۆی هەیە. هۆزی گەورە و ڕێکخراوەیی لەو ناوچەیەدا.ییە. زیاتر هۆزی بچووکیان هەیە، هەیانەش بەبێ بوونی هیچ هۆزێک دەژین. ئەگەر سەرنجی دابەشبوونی زەوییەکانیان بدرێت ڕوونە کە ئەوان بێ کۆنترۆڵ دەژین. تاوەکوو بڵێی موحافزکارن و ئەو تەریقەتەش کە لە ناوچەکەدا.ڵاوە و زۆرترین ماڵبات پابەندن پێیەوە، نەقشبەندییە، ئەوان وابەستەن بە (پاڵۆ-پیران، چان، مەلەکان، شێخە گەنجەکان) . بچووکیی ناوچەکە و بچووکیی هۆزەکان و سەختیی ناوچەکە نەیانتوانیبوو بەشداری لە فەوجەکانی حەمیدییەدا.کەن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بوو خەڵکی ئەوێ ئەزموونی سەربازییان تاوەکوو بڵێی سنووردار بوو.

کۆمەڵناس یوسف زیا.ۆگەر کە لەڕووی کۆمەڵناسییەوە شارەزای ناوچەکە بوو و لێکۆڵینەوەشی لەسەر کردبوو، دەڵێت: ئەگەر سەیری کۆمەڵگەکانی ئەو شوێنانە بکەین کە یاخیبوونی شێخ سەعید لێی ڕوودا.ارتۆ، کارڵیئۆڤا. خنس، دەبینین جگە لە چەند شوێنێکی کەمی ئەو ناوچانە نەبێت، ئەگەرنا.ە زۆربەیان فەوجەکانی حەمیدییە پێکنەهێنراون. لە شوێنەکانی وەکوو بینگۆل، پاڵۆ، لیجە، پیران، ئەرگانی و گەنج فەوجەکانی حەمیدییە درووستنەکران. ئەگەر سەرنج بدرێتە ئەو شوێنانەی کە دەوڵەت شێخ سەعیدی ناچار کرد تێیاندا.اخی ببێت، دەبینین ئەو ناوچانەن کە لەڕووی سەربازییەوە ئەزموونیان نییە و هۆزی بچووکبچووکیان لێیە. دیسانەوە ئەگەر سەیری ناوچەی یاخیبوونەکەی شێخ سەعید بکەین کە کوردی زازایە، ناچارین مانایەکی تایبەت بە بابەتەکە بدەین کە ڕێگەی تێدەچێت. باشە ئەگەر ئەمە ڕێگەی تێدەچێت کەوایە چ ئەرگومێنتیک لەوەدا.ەیە کە عەقڵی دەوڵەت لەو ناوچەیەدا.اچارییەکی بۆ یاخیبوون درووستکرد؟.

ناوچەی پیران بە ئەنقەست هەڵدەبژێردرێت و ئەو تایبەتمەندییانەی سەرەوەی هەیە (پەرتەوازەیی، سەخت لەڕووی کۆنترۆڵکردنەوە، کەمیی زانیاریی سەربازی، بەرزیی هەستیاریی ئایینی) بزووتنەوەیەکی بێ پلان و ناڕێکخراو بەخۆیەوە دەبینێت کە ڕوونە و بێگومان ئەمانە خاڵی سوودبەخشن بۆ دەوڵەت. تەنانەت شێخ سەعید ئەفەندیش جەخت لەسەر ئەم خاڵانە دەکاتەوە و دەڵێت: ئەو خەڵکەی لە دەوروبەری منن لەبەر ئەوەی هەژارن بە عیلم و زانست، جگە لە عەقیدە، فقﮪ و فەرموودە هیچ شتێکی دیکە نازانن. ئەو کاتە هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەدەخەی خواردنەوەی کحولییەکان لەلایەن مەدرەسە، شێخولئیسلام و دادگەکانی شەریعەت، هەروەها.ۆڕانکاری لە چەند حوکمێکی مارەبڕین و جیابوونەوەی هاوژینان کاریگەرییەکی زۆری درووستکردبوو.

...ئەم مەفرەزەیە دیلەکان دەبینێت و هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی محەمەد ئاغا. هەروەها.یندانییەکان سوێند دەخۆن و دەڵێن خۆیان ڕادەست ناکەن. هەرکە هەواڵەکەم پێگەیشت سەرم لێ شێوا. بۆ ئەوەی پشێوی درووست نەبێت چەند پیاوێکم نارد تاوەکوو تکا.کەن و ڕێگری لەمە بکەن. ملازمێک هات و منیش هەستام. هەرچەندە دوو جار پرسیارم کرد، بەڵام پەسندیان نەکرد. پێم وت یەکسەر ئاژەڵەکان ئامادە بکەن. خۆیان ئامادەکرد، پاشان گوێیان لە دەنگی تەقە بوو. پێم وایە کوردێک و دوو جەندرمە بریندار ببوون. بۆیە پیرانمان بەجێهێشت و بەرەو خنس بەڕێکەوتین. بەبێ ئەوەی برۆینە هێنی (هانی) و ڕۆژی دووەم گەیشتمە گوندی کاغلیک. کورد لە هەموو لایەکەوە بە جۆش و خرۆشەوە هاتبوون، نەمتوانی ڕێگری بکەم.

شێخ سەعید باس لەوە دەکات، کۆمەڵەکە زۆر موحافزکار بوون و بەرانبەر چەند پێشهاتێکی نێو تورکیا.اردانەوەی زۆریان هەبوو و ئەو نەیتوانیوە کۆنترۆڵیان بکات. بابەتێکی دیکە هەیە کە کاریگەریی لەسەر شێخ سەعید درووستکردووە. ئەو بابەتە چییە کە بەوشێوەیە کاریگەریی لەسەر شێخ سەعید درووستکردووە؟

تەشەنەکردن و فراوانبوونی ئەم ڕووداوە هەواڵی ساختە بوو، پیاوێک کە نەمدەناسی ئەو ڕۆژە لە ناوچەکانی لیجەوە هاتبوو وتی، ئەوان لە ئەلعەزیزەوە هاتوون و ئەلعەزیز و دێرسم لەلایەن هۆزەکانەوە داگیرکراوە. یەکێکی دیکە لە سیلوانەوە هات و وتی، ویلایەتی بتلیس لەلایەن هۆزەکانەوە داگیرکراوە. دوو ڕۆژ پێش ئێستا.یاوێک لە پیرانەوە هات و وتی مادەن داگیرکراوە. چەند ڕۆژێکیشە دەگوترێت غازی عەنتاب و مەرەش لەلایەن هۆزەکانەوە داگیرکراوە. دەگوترا.ووش لەلایەن نوح و خالید جبری و هۆزەکانەوە داگیرکراوە، ئەرزینجان لەلایەن خەڵکی دێرسمەوە و ترابزۆن لەلایەن لازەکانەوە داگیرکراوە. بەتەواوی سەرم سووڕما، لە سەرسامی و بیرکردنەوەدا.ووم. جیهانی ئێمە بەتەواوی وێران بوو.

دوای ئەوەی ڕۆژی 13-02-1925 ڕووداوەکان لە پیران ڕوویاندا، داواکرا.ەو ڕێوشوێنانە بگیرێنەبەر کە جەمیل ئوبەیدین، وەزیری نێوخۆ ڕۆژی 16-02-1920 واژۆی کردبوو و بۆ پارێزگاری پارێزگاکانی ناوچەکە و یەکە سەربازییەکانی ناردبوو.
شێخ سەعید کە لەلایەن دادگای جەنگیی بتلیسەوە بانگهێشت کرابوو، نەچووە دادگە. دەرکەوتووە شێخ سەعید لە پیران دوو جەندرمەی بریندارکردووە و ژمارەیەکی دیکەشی بە دیلگرتوون و هێڵی تەلگرافیشی پچڕاندووە. سابق جبری و حەسەنەنلی خالید پەیوەندییان هەبووە.

چاککردنەوەی هێڵەکانی تەلەگراف بە گواستنەوەی سەرباز لە ئەرزینجان، ئەرزەڕۆم و مووشەوە بۆ ناوچەکە، ڕێگریکردن لە فراوانبوونی جموجووڵی کۆمەڵەکە، دەسەڵاتدان بە پشکنەری سوپای 3ی کازم پاشا.ۆ شوێنکەوتن و لێکۆڵینەوە لە حەسەنەنلی خالید و هاوڕێیەکانی، ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لەلایەن دادگای شەڕی تایبەتەوە لە بتلیس دەستگیرکراون ، هەروەها.ڕیاری گواستنەوەیان بۆ ئامەد پێویست بوو بۆ ئەوەی هەوڵەکانیان بگیرێتەبەر، بۆ کازم پاشا. ئەنجوومەنی دادگەی شەڕی جێهێڵرا (4) .

ئەگەر تەواوی ئەو گوتانە کۆبکەینەوە و هەڵیانسەنگێنین ، تابلۆیەکی بەوشێوەیە لە بەردەممان درووست دەبێت، شێخ سەعید ئەفەندی 27-12-1924 لە شوشار کەوتەڕێ و لە ماوەی 45 ڕۆژدا.ەندان شوێنی نیشتەجێبوونی بەسەرکردنەوە کە لە ژماردن نایێن. کۆبوونەوە و گفتوگۆی زۆری کردوون و لە کۆتاییدا.50-400 کیلۆمەتری بڕیوە و گەیشتووەتە پیران، لەو ماوەیەدا.ووبەڕووی هیچ هێرشێکی دەوڵەت نەبووەتەوە، بەڵام لە پیران بەهۆی پێکدادانێک کە لەسەر گیراوان درووستبوو، ئەگەر دەربڕینەکە گونجاو بێت 'قیامەت هەستا' و نەتوانرا.ۆخەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

لە هەمووی سەرنجڕاکێشتر ئەوەیە کە لەم قەرەباڵخییەدا.مارەیەک ئەکتەر کە کەس نایانناسێت، لە هەموو شوێنێک دەرکەوتن. تەنانەت (ترابزۆن) یان گرت و بەوجۆرە گرتنی ئامەد دەبێتە 'پێویست'. دەبێت دان بەوە دابنرێت کە ئۆپەراسیۆنێکی زۆر سەرکەوتووە بۆ دەوڵەت. جێگەی سەرنجە دوای ڕووداوەکان دەستبەجێ ڕێوشوێنی تایبەت لە دژی ئەگەری ڕزگارکردنی خالید جبری و هاوڕێیەکانی کە لە بتلیس دەستبەسەرکرابوون گیرایە بەر. ئایا.یچ ئەرگیومێنتێکی دیکە هەیە بۆ پشتگیریکردن لە هەڵبژاردنی سێگۆشەی ئێلازیغ-بینگۆل-ئامەد و 'ناچارکردنی یاخیبوون'ی شێخ سەعید ئەفەندی؟ با.ەیری ئەمانە بکەین:
یەکەمیان ئەوەیە، سێگۆشەی ئامەد-بینگۆل-ئێلازیغ بەشێک لە کەمترین نەوتە کانزاییەکانی جیهانی تێدایە. چیرۆکی پاشماوەی کانزاکانی مس-کرۆم لە ناوچەی ئەرگانی-مادن درێژە. ساڵی 1924دا.ۆدێرنیزەکردن و دووبارە کارپێکردن دەستیپێکرایەوە. بۆ ئەمەش هاوبەشی سەرمایەی بیانی پێویستە. لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهان و دوای جەنگیش بەتایبەتیی شارەزایانی ئەڵمانی پشکنینیان بۆ پاشماوەی کانزاکان کرد و گرنگی کانەکانیان بۆ پیشەسازی خۆیان بە ڕاپۆرت پێشکەشی حکومەتەکانیان کرد. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بەتایبەت کۆمپانیا.ەڵمانی و فەرەنسی و بەریتانییەکان ئامادەن بێنە ناوچەکە.
بۆ ئەم مەبەستە لەو پێشنیازە یاسایەی ڕۆژی 17-1-1924 پێشکەشی پەڕڵەمان کرا. لە دانیشتنی ژمارە 85'دا.اسی لێوە کرا.ووسرابوو: کانی مسی ئەرگانی کە یەکێکە لە دەوڵەمەندترین کانەکانی مسی جیهان و بەهای 50 ملیۆن لیرەی زێڕ بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی گەڕان کە لەلایەن لیژنەی زانستییەوە ئەنجامدراوە کە لە ئەڵمانیاوە لە جەنگی جیهانی دا.انگهێشتکراوە، نزیکەی ٪20ی کانزای پاکی تێدایە و 7٪ کانزای پاکی تێدایە.

پێشنیازەیاسای کارپێکردنی کانی مسی ئەرگانی 01-04-1924 خوێندنەوەی بۆ کرا. پەسندکرا. پێشتریش ڕۆژی 14-08-1917 مافی ئیمتیازی پێدرابوو و ڕۆژی 18-08-1918 کاروباری بەڵێندەرایەتیی بۆ ڕایی کرا، هەروەها.ۆژی 3ی ئایاری 1924 کۆمپانیایەکی نوێ بە ناوی کۆمپانیای نیشتمانیی تورکیی مسی ئەرگانی دامەزرا. ئیمتیازی لە بانکی نیشتمانییەوە گواسترایەوە بۆ ئەو کۆمپانیایە. ساڵی 1928 نێوبانگی کۆمپانیاکە لەگەڵ بانکی ئیشی تورکیا.ەکخرا. سەرنجڕاکێشترین تەوەری بابەتەکە ئەوەیە کە یەکەمین ئەنجوومەنی بەڕێوەبەردنی کۆمپانیاکە ڕۆژی 5ی شوباتی 1925 کراوە و پشکی سەرمایەی بەشداربووانیش دیاریکراوە. بەگوێرەی مەدیحە موزەفەر بایساڵ، دابەشکاریی پشکەکانی بەشداربووان ساڵی 1924 کراوە. بایساڵ لەم بارەیەوە دەڵێت: ...ساڵی 1924 ئیمتیازی بانک تازەکرایەوە و پێنج دامەزراوەی جیاواز هەوڵی دامەزراندنی کۆمپانیاکەیان دا. ئەو دامەزراوانە: Syndicat d’Entrprleses d’Orient (فەرەنسی) ، Socite Schrader (بەریتانی) ، Kreditanstalit (ئەڵمانی) ، -Deutche Bank (ئەڵمانی) ، Baron Hirsch (ئوسترالی) .

بەگوێرەی تۆمارەکانی کۆمپانیاکە خۆی، سەرمایەی سێ ملیۆن لیرەی تورکی بووە و خاوەنی نیوەی سەرمایەکە بانکی ئەڵمانی (Deutche Bank) بووە. هەرچەندە لایەنە پشکدارەکان ساڵی 1924 ڕێککەوتبوون، بەڵام ڕۆژی 05-02-1925 لە کۆبوونەوەیەکی مێژووییدا.اوبەشییەکە بە شێوەیەکی فەرمی ڕاگەیێندرا. بە جۆرێکی دیکە بیڵێین، واتا.ەفتەیەک بەر لە ڕووداوەکەی پیران. لە ناوچەیەکدا.ە دەنگی پێیەکانی ڕاپەڕین دەبیسترێت، واژۆکردنی وەبەرهێنانێکی گرنگ لەلایەن کۆمپانیا.ێودەوڵەتییەکان، هەڵبەتە بە هەڵکەوت نییە. بەگوێرەی بەڵگەنامەی کۆمپانیاکە: ڕۆژی 6-04-و 14-05-1925دا.شکنین کراوە و بڕیار دراوە کە کاروباری کۆمپانیاکە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی لە ئیستەنبووڵ بکرێت و بەڕێوەبچێت. بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی ڕاپۆرت بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە ئەرگانی و لیژنەی کار لە بەرلین دەدات.

...ئەندازیار مۆنسیۆر مۆلەر هێرینگ کە لە ساڵانی جەنگی گەورەدا.ۆ ماوەیەکی زۆر لە کانی ئەرگانیدا.ەشداربووە لە کارگە تەکنیکییەکان، لە 01-04-1925ەوە بەو مەرجە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دامەزراوەکە کاری کردووە، لە مانگێکدا.ێ هەزار مارکی زێڕین و لە کۆتایی هەر ساڵێکدا.افی پاداشتیان هەبێت. هەموو ئەم بەشداری و هاوبەشیکردنانە هەفتەیەک پێش 13-02-1925، کە یاخیبوونەکە 'هەڵگیرسا' کراوە، ئایا.ەمەش بە هەڵکەوت ڕوویداوە کە ڕێکخستنی کۆمپانیاکە لە تورکیا. ئەڵمانیا. دانانی بەڕێوەبەران هاوکات بوو لەگەڵ شکستی بزووتنەوەکە کە لە نیسانی 1925 لە پیران دەستی پێ کردووە؟

بەگوێرەی ئەوەی هەواڵگریی ئینگلیز ڕۆژی 20-02-1924 زانی ئامادەکاری بۆ سەرهەڵدانی ئازادی دەکرێت و ئەمەی بە لەندەن ڕاگەیاند، ئەی چۆن سەرمایەدارانی نێودەوڵەتی قایل بوون لەسەر وەبەرهێنانێکی ئەوەندە گەورە؟ بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی د. ئیحسان شەریف کایماز، هەواڵگریی ئینگلیز ساڵی 1924 باش دەیزانی و زانیاریی لەبارەی ئامادەکارییەکانی ڕاپەڕینی ئازادی هەبوو. Dobbs ڕۆژی 20-2-1924 لە ڕاپۆرتێکی دوو بەشی دا.ەژێر ناوی (زۆر نهێنی) باسی لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کردووە. باس لەوە کراوە زانیارییەکان لەبارەی سەفەربەری تورک و دۆخی کوردان لە تورکیا.ە ئەفسەرێکی نێو سوپای تورکیا.ەرگیراون. لەو ڕاپۆرتەدا.ەم زانیارییانە هەن: ...پڕوپاگەندەی بەربڵاوی سەربەخۆیی لەنێو کورد لە تورکیا.ەردەوامە و بزووتنەوەکە لەلایەن خالید جبری لە هۆزی جبری سەرکردایەتی دەکرا.ە لە ڕابردوودا.ەرماندە بووە لە فەوجەکانی حەمیدییە. لە ڕاپۆرتەکەدا.اتووە کە حکومەتی تورکیا.ۆ ئەوەی لەژێر چاودێریدا.مێنێتەوە، پۆستێکی ناچالاکی لە ئەرزەڕۆم پێداوە، بەڵام خالید جبری بەردەوام بوو لە کارەکانی، قایمقام خالید جبری لە عەشیرەتی حەسەنان، حەسەن ئاغا.ە بەلکی (باتکی ت. س.) شێخ عەبدولڕەزاق و حسێن پاشا.ە هۆزی حەیدەرانەوە، پێیدەوت ساڵحی کوڕی و چەند سەرۆک هۆزێکی دیکە لەگەڵی بوون. نووسەری ڕاپۆرتەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە، ئەو کەسانە ئاگادارکراونەتەوە کە کارەکانیان لەلایەن تورکەکانەوە ناسراوە و چاودێری دەکرێت و ئەوانیش بە پشتگوێخستنی بانگەوازەکانی خزمەتی سەربازی، بەرخۆدانیان لە دژی حکومەتی تورکیا.ەستپێکردووە. ناوبراو ڕایگەیاند بزووتنەوەکە ئامادەیە بۆ ڕاپەڕین لە دژی تورکیا، ئەگەر بتوانرێت یارمەتیی دەرەکی دابین بکرێت و سمکۆ کە دوژمنی تورکە، وا.یارە لەگەڵ تورکەکان بە باشی دەگونجێت، لە کاتێکدا.ەلایەکی دیکەوە لەگەڵ ئەم گرووپەدا.ەیوەندیی هەیە و باسیش لەوە دەکرێت کە هەندێک کەس وەک حاجی موسای کوڕی میرزا.اوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی تورکیا.ەکەن.

لەو ڕاپۆرتانەی باسیان لێوە دەکرێت تێدەگەین، حکومەتی تورکیا.ە وردی چاودێری ئەو پێشهاتانە دەکات کە لە ناوچەکەدا.وودەدەن و ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی ئازادی دەستیان پێکردووە. بە وتەی د.ئیحسان شەریف کایماز، هەنگاوەکانی دژی ئازادی بە سێ ئاڕاستەدا.ەنجامدراون، ئەویش بۆ سنووردارکردنی کاریگەرییەکانی ئازادی بە سازدانی کۆنگرەیەک بە ناوی کۆنگرەی تورک-کورد لە ئامەد، ڕۆژی 1-8-1924. دووەم: لە پەلوپۆ خستنی سەرکردایەتیی ڕێکخراوەکە، سێیەم: چاودێریکردنی ئامانج و چالاکییەکان لە ڕێگەی سیخوڕەوە و دڵنیابوون لە گونجاوترین کات و شوێن بۆ فەراهەمکردنی تەقینەوە. ئەو پرسیارەی کە بۆچی حکومەتی تورکیا.ە هێندە وردبین بوو لەو پرسەدا، دوای ئەوەی شێخ سەعید ئەفەندی خنسی بەجێهێشت، دەستوەردانی لە گەشتەکەیدا.ەکرد؟ لە ڕاپۆرتەکانی بەریتانیا.ەڵوەستەی لەسەر کراوە. لە ڕاپۆرتی ڕۆژی 4-3-1925 کە جەیمس مۆرگان، ئەفسەری وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا.امادەی کردووە، سەرنج دەخاتە سەر ئەو ئەگەرەی کە ڕاپەڕینەکە لەلایەن تورکیاوە پلانی بۆ داڕێژرابێت.

لە ڕاپۆرتی دیکەی جیاوازیشدا.اس لەوە کراوە کە ئەگەر حکومەت پلانیشی بۆ دانەنابێت، زەوینەسازیی کردووە و چاوەڕێی ڕوودانی ئەو تەقینەوەیەی کردووە. بە واتایەکی دیکە دەڵێن حکومەتی تورکیا.ە خاڵە لاوازەکانی ئەوکاتی لایەنی کوردی زانیوە و زێدەڕۆیی لە جیدیەتی ڕاپەڕینەکەی پیران دا.ردووە و درەنگ دەستی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کردووە. دوای دەستپێکردنی ڕاپەڕین، کۆبوونەوەیەکی سەربازی کرد و بۆ سەرکوتکردنی ئۆپۆزیسیۆن بەکاری هێنا. کاتێک بەوردی لە هەڵوێستی حکومەتی تورکیا.ەکۆڵینەوە، دەبینین کەشێکی نائارامی نییە و تەنیا.0 ڕۆژ دوای سەرهەڵدانی ڕووداوەکان، پەڕڵەمانی تورکیا.ۆبووەوە. ڕۆژی دووشەممە 23-2-1925 کۆبوونەوە هەبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرۆکوەزیران عەلی فەتحی ئامادە نەبوو، کۆبوونەوەکە بۆ ڕۆژی چوارشەممە 25-2-1925 دواخرا. لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممە 25-2-1925دا.وتارەکەی سەرۆکوەزیران عەلی فەتحی زۆر سەرنجڕاکێش بوو.

وەک دەزانن ئۆپەراسیۆنی ناستوری لەنێوەڕاستی هاوینی ڕابردوودا.را. لەم ئۆپەراسیۆنەدا.ەندێک ئەفسەر کەوتنە ژێر باری پڕوپاگەندەی دەرەکی و سنووریان بەزاند. بە پشتبەستن بەو بەڵگە و ئاماژانەی دەستمان کەوتووە سەبارەت بەوانەی پەرەیان بەم ئۆپەراسیۆنە دا.ە ئاماژەیە بۆ ناپاکی، هەندێک کەس دەستبەسەرکراون و لە دادگەی جەنگیی بتلیس دادگایی دەکرێن. کەسێک هەیە بە ناوی شێخ سەعیدە و یەکێکە لە شێخەکانی نەقشبەندی کە پەیوەندیی لەگەڵ ئەو دەستبەسەرکراوانەدا.ەیە.
...پێم خۆشە کەڵک لەو بەڵگەنامەیە وەربگرم کە لەو کاتەدا.ۆزرایەوە بۆ ئەوەی شاندەکەت سەبارەت بەم بابەتە ئاگادار بکەمەوە. بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی دەستکەوتووە و ئەو نامەیەی لەسەر قوربانییەکان دۆزراوەتەوە، گوایە کۆماری تورکیا.ەرمانی کوشتنی 800 کەسی لەو ناوچەیە داوە و شێخ سەعید لەنێو ئەو کەسانەدا.ووە کە بڕیارە بکوژرێن. من ئەم زانیاریانەم بە پارە بەدەستهێناون و بۆ ئەوەی ڕزگارم بێت، ئێستا.اچارم پابەندی یاخیبوونێکی بەدخوازانە و ڕێکخراو ببم...

...بەڵام بەو پێیەی ڕووداوەکان بەگشتی پێشوەختە لە پیران سەریان هەڵدا، لە ناوچە لاوازەکانی وەکوو پیران، لیجە، کۆچگیری، ئێستا.اشووری هێڵی لیجە و پیران و باکوور کە گەیشتووەتە گەنج پێدەچێت ناوچەکە کەوتبێتە ژێر کاریگەریی ئەو پڕوپاگەندانەی من بڵاوم کردوونەتەوە. ئەگەر بەوردی تەماشا.کرێت، پڕوپاگەندە ئاشکراکراوەکە تەنیا.ە قسەکانیدا.ەسند دەکرێت، بەڵام لە ڕاستی دا.اندانی خەڵکی کوردپەروەرە کە بەردەوام دەبیسترێت لێرە و لەوێ دەستگیردەکرێن، بەڵام بە یاسا.اتوانرێت دەستبەسەر بکرێن.

سێ خاڵی گرنگ هەن لە وتارەکەی ڕۆژی 25-2-1925ی سەرۆکوەزیران عەلی فەتحی. یەکەمیان ئەوەیە کە لەسەر بوونی چەند نیشانەیەک دەڵێت: شێخ سەعید ئەفەندی پەیوەندیی لەگەڵ ژمارەیەک کوردپەروەری دەستگیرکراو لەلایەن دادگەی جەنگیی بتلیس هەیە، لەکاتێکیشدا.ەگوێرەی یاسا.یچ بەڵگەیەک بۆ دەستبەسەرکردنی ئەوان نییە. ئۆپەراسیۆنەکە لە پیران لە ناوەخت تەقیوەتەوە و ئەمە بەڵگەیەکی دەوڵەت بووە کە کەوتووەتە دەستی شێخ سەعید (یانیش هەوڵدراوە) بگەیێندرێتە دەستی. لە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکەی ئینگلیزەکان ئەوە هەڵدەگۆزرێت؛ لە گوتەکانی سەرۆکوەزیران عەلی فەتحییەوە ڕوونە کە دەوڵەت بەپەلە پێویستی بە ڕوودانی ڕاپەڕینیک هەبووە. ڕاپەڕینیکی بەپەلە، بەتایبەتیش ئەگەر کورد سەرکردایەتیی بکەن، زەوینەسازی بۆ لەنێوبردنی هەمووان دەکات، هاوکات سێگۆشەی ئامەد-ئێلازیخ-بینگۆلی ئامادە دەکرد بۆ ئەوەی بە مسۆگەری دەرگای وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی بەسەردا.کرێتەوە.

ڕاپۆرتێکی هەڵسەنگاندن هەیە ئەو وێنەیە پشتڕاست دەکاتەوە کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا. ئەوە دوای سەرکوتکردنی بزووتنەوە ئامادەکراوە و ڕۆژی 07-05-1926 پێشکەشی دەسەڵاتی پەیوەندیدار کراوە. ڕاپۆرتەکە لە ساڵانی 1924-1925 لە ئەرشیفی نەجمەدین ساهیر سڵان، سکرتێری تایبەتیی سەرۆکوەزیرانەوە بڵاوکراوەتەوە. یان ئاماژە بە ناوی ئەو کەسە نەدراوە کە ڕاپۆرتەکەی ئامادە کردووە، یانیش وەرگێڕەکان بە گونجاویان نەزانیوەی ناوەکە بنووسن. هەرچەندە دەڵێت لە وەزارەتی پەروەردە کار دەکات، بەڵام لە هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا.ەشدارە. بەپێی ئەوەی نووسیویەتی، ڕۆژی ڕاپەڕینەکەی پیران، لە ئێلازیخ بووە. ئەو لەگەڵ ئەفسەرەکان لە شار بووە کاتێک هێزە کوردییەکان چوونەتە نێو ئێلازیخ. کاتێک شارەکە کۆنترۆڵکراوە، بە دەوری ئێلازیخ، مەلاتی، مووش و بتلیس دا.ەسووڕێتەوە و چووەتە ئامەد. زانیاری لەسەر دۆسیەی بتلیس هەیە؛ لە هەموو دادگەکان ئامادەیە و چاودێری هەموو لەسێدارەدانەکان دەکات. ڕاپۆرتەکە بە ناونیشانی (بە پووختی: لەبارەی کورد) ئامادەکراوە و با.وو بەش لە ڕاپۆرتەکەدا.هێنینەوە: ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی یەکەم جار دەست بە ڕاپەڕینەکە دەکەن، زازاکانن. ئەوان لەسەر مەزهەبی شافیعین و لەسەر تەریقەتی نەقشی و لقی خالیدین. هەموویان داوای کردنەوەی مەدرەسەکان (حوجرە) و گەڕانەوەی سوڵتان و خەلیفە و فێرکردنی تەنیا.ورئان و ئایینیان لە قوتابخانەکان دا.ەکرد و دەیانوت شەریعەتمان دەوێت.

...کەمێک دواتر ئەو ڕووداوە کە پارێزگاکانی ئامەد، بتلیس و مووشی گرتبووەوە، سرووشتی ئاژاوەگێڕی خۆی نیشاندا. ئاشکرای کرد کە بزووتنەوەیەکی دەرەکی بەڕێوەدەبرێت. ئەو بازرگانییە لە ئێران، ئێراق، سووریاوە بەڕێوەدەبرا. ڕەنگە شێخ سەعید و هاوڕێیەکانی هیچ بیرۆکەیەکیان نەبووبێت کە چ ڕوودەدات؛ بەڵام ئامانجی د. فوئادی لە سێدارە دراو و یوسف زیای لە سێدارە دراو کە پەڕڵەمانتاری پێشووی بتلیس بوو، خالید خەڵکی جبران و حەسەنان کە یەکێکیان لەسێدارە درا. ئەوی دیکەیان ڕایکردە ئێران. هەروەها.ەندێک هاوڕێ کوردپەروەرەکان جگە لە ئازادیی کورد هیچ ئامانجێکی دیکەیان نەبوو.

شرۆڤەی ڕاپۆرتەکە لەبارەی ئەو کەسانەی یەکەم جار بەشدارییان لە ڕاپەڕینەکەدا.رد، هاوتەریبە لەگەڵ ئەو هەڵسەنگاندنەی شێخ سەعید ئەفەندی لە دادگە کردوویەتی. ئەو دەڵێت؛ لەگەڵ تەشەنەسەندنی ڕووداوەکە سرووشتی بابەتەکە گۆڕانکاریی بەسەردا.اتووە، هەروەها.ێخ سەعید و هاوڕێیەکانی زۆر ئاگایان لەوە نەبووە کە چ ڕوودەدات. شێخ سەعید و هاوڕێیەکانی هەروەها.ە ڕوونی باس لەوەش دەکەن کە ئاگاداری پێشهاتەکان نەبوون. لەو بەشەی ڕاپۆرتەکەدا، خۆی لەوە ناپارێزێت کە بڵێت جگە لە کوردانی ڕاستەقینە کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە، کوردیش هەن کە هەڵوێستیان لەسەر پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکانی دوای ڕێککەوتننامەی موندرۆسە و ئامانجیان بەدەستهێنانی پێگە و دەستکەوتە..

لەبەر ڕۆشنایی سەرچاوە، تێڕوانین و هەڵسەنگاندنە جیاوازەکانەوە خاڵێکی گرنگ پەی پێ دەبرێت کە ئەویش ئەمەیە؛ ڕووداوەکەی پیران بۆ کورد ناوەخت بووە و لە دیدی دەوڵەتەوە وەکوو دەرفەت بینراوە. ئەحمەد سوورەییا.ۆرگەئێڤرەن، داواکاری گشتیی دادگەی ئیستقلالی ڕۆژهەڵات دەڵێت:ئەمە دەرفەتێک بوو. دواتریش ناچارییەک درووستبوو، چونکە؛ دادگەی جەنگیی بتلیس لە ئەزەلەوە لە بەشێکی زۆری پارێزگەکانی ڕۆژهەڵات دا.ردە وردە چاودێریی ئامادەکارییەکانی کوردپەروەران بووە و بۆ ئەو مەبەستە دەمێکە پەردەی دڕاندووە و بەنهێنی سەیری پێشهاتەکانی ئەودیوی کورد دەکات. بەڵام ئەگەر زیاتر لەوە دوابکەوتبا.وودی نەدەبوو، بگرە لەوانە بوو زیانیشی هەبووایە.

عەقڵی دەوڵەت وەک ڕووداوێکی 'خێردار' پێشوازیی لە پیران کرد کە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوان بوو و پێیوابوو دواکەوتنەکەی دەتوانێت زیانێکی زۆری پێ بگەیێنێت. پیران لەڕووی شوێن و کات و وتارەوە زۆر گونجاو بوو. ڕاپەڕینێک کە تەنیا.ە ڕێگەی وتەی ئایینییەوە سەرهەڵبدات، دەستی تورکیا.ەرامبەر ڕای گشتیی جیهان بەهێز دەکات و پشتیووانیش بۆ تورکیا.روست دەکات. لە کاتێکدا.ینگلیز و فەرەنسییەکان کە لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانەوە هاوبەشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بوون، پشتیووانیی خۆیان پێشکەشی کۆماری تورکیا.رد. مەرجیان دانا.ە خەلافەت هەڵبوەشێتەوە، سەرکردایەتی جیهانی موسڵمانان لەبەرچاو نەگرێت و ئەوانیش لە جیهانی ڕۆژاوادا.ەکوو بەشێک بمێننەوە.

ئینگلیزەکان لە ڕێی سێ بارەگای سەرەکی (قاهیرە، بەغدا، نیودەلهی) سەرکردەی نوێی جیهانی موسڵمانان بوون. لەلایەکی دیکەوە دوایین شت کە یەکێتی سۆڤیەت، دەسەڵاتی نوێی ڕۆژهەڵات، دەیانەوێت ئەوەیە کە ڕاپەڕینێکی شەریعەتی لەتەکیدا.ەربکەوێت. ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی هێزی نێودەوڵەتی، بە وتەی کۆماری تورکیا.ۆر گرنگە ئەگەری ڕاپەڕین لە شێوازێکی 'شەرعی'دا.ێت و 'سەرەتای' بێت. بەڵام خالید جبری لەو نامانەی کە ساڵی 1923 بۆ ئەفسەر قاسمی ناردووە، تێبینی و هۆشداریی جیدی لەسەر ئەم بابەتە (سرووشتی بزووتنەوەکە) هەیە. ئەو هۆشدارییانەی باسیان لێوە دەکرێت ئاڕاستەی لایەنی کورد کراون. لە نامەکەیدا.ە ڕۆژی 29-05 1923 ناردوویەتی دەڵێت: من بیانووی کەس سەبارەت بە ئایین و نەتەوە پەسەند ناکەم. ئێمە ئارەزووی ئەوەمان هەیە ، جا.ازانم ئایا.ێوە لەگەڵمن یان نا. ...سرووشتی من ڕێگەی ڕاستە نەوەک دووڕوویی و بەرژەوەندخوازی و شتی دیکە. سەرم لەپێناو ئایینەکەم و گەلەکەم دەکرێتە قوربانی. خالید جبری لەکاتی دەربڕینی هەستەکانی خۆی سەبارەت بە ئایین و نەتەوە، لە نامەکەیدا.ە ڕۆژی 7ی تەمموزی 1923 نووسیویەتی، بەڕوونی بۆچوونی خۆی لەسەر ئەو پرسە ئاشکرا.ەکات. خالید جبری دەڵێت: نموونەیی بوونی تورکی بۆ ئێمە مەحاڵە، بەڵام دەکرێت ئەوپەڕی و میانڕۆیی نموونەیی بوونی ئێمە (کوردیبوون) یەکبخەین. ئەوانەی دژایەتی نموونەیی بوونی نەتەوەییەکان دەکەن، لەلایەن خەڵکەوە ناحەز دەبینرێن. خالید جبری لەو نامەیەیدا.ە نیسانی (1923) نووسیویەتی، تێگەیشتنەکەی خۆی کە بە 'نموونەییبوونی ئێمە' پێناسە دەکات، ڕوون دەکاتەوە؛ “...ئەمە سەردەمی بزووتنەوەی کوردە. بۆ ئێمە باشترە”. لە کۆتایی نامەکەدا.ەڵێت، “تۆ بە ئاسوودەیی دانیشتوویت. خەواڵوویی درووست نییە. لە ڕاستی دا.ێویستە لە گۆڕەپان دا.ە شەرەفەوە بمرێت”. لە کۆتاییشدا.ەڵێت. هەروەها.ەو پرسانەی خالید جبری لە نامەکانیدا.ەختی لەسەر کردوونەتەوە، ئاماژەن بۆ مشتومڕە بەردەوامەکانی نێو بازنە ئایینییە کوردییەکان. خالید جبری بە پێداگیرییەوە دەڵێت نەتەوەیبوون دژی ئیسلام نییە و ئەوانەی گەلی خۆیان ناپارێزن، لە چاوی میللەت دا.اشیرینن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش نێوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوانەی خالید جبری لەگەڵ کەسایەتییەکانی وەک مەلا.ەعید (کوردی) ، شێح سەعید ئەفەندی، مەلا.ەبدولحەمید ئەفەندی، شێخ عەبدوڵڵا.ەفەندی لە ڕۆژی جیاجیادا.ە ساڵی 1924 ئەنجامی داوە، ئەو پرسانە دەگرێتەوە کە باسی لێوە دەکرێت و ئاماژە بۆ گرنگیی کردەوەیەک دەکرێت کە ڕێز لە بەها.یشتمانی و ڕۆحییەکانمان بگرێت. لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی کۆمەڵەی (ئازادی) (لەگەڵ بەلشەفییەکان و ئینگلیزەکان) ، دەڵێن، بوونی ئەو کەسایەتییە ئایینییانەی وەکوو ئەوان ڕەفتار دەکەن، دەگەڕێتەوە بۆ بوونی بزووتنەوەیەکی نیشتمانی، بەڵام دوای ئەوەی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی کۆمەڵەکە دەستیان لەکارلادا. چوونە ڕیزی ئەو بزووتنەوەیەی لەژێر سەرکردایەتیی شێخەکان دەستی پێکرابوو و وتارەکانی 'شەرعی' بوو، ئەمە دەستی دەوڵەتی بەشێوەیەکی بەرچاو بەهێزتر کرد . هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بوو کە قۆناخی دادگە بەو فۆرمە نەخشەکێشیی بۆ کرا.

هەرچەندە دەوڵەت بە پێداگیرییەوە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە پەیوەندییەک لەنێوانیاندا.ەیە، بەڵام سەرکردە سیاسییەکانی بزووتنەوەکە لە دادگەی جەنگیی بتلیس دادگەیی کران و ئەوانی دیکەش لە دادگەی ڕۆژهەڵات. ئەوان لە دوو کاتی جیاوازدا.ادگەیی کران. بۆ نموونە د. فوئاد لە ئامەد دەستبەسەر کرا، بەڵام ڕانەگیرا. بەپەلە درایە دادگە و ڕۆژی 14-04-1925 لەسێدارە درا. جگە لەوەش سەید عەبدولقادر و هاوڕێیەکانی بەبێ ئەوەی چاوەڕێی شێخ سەعید ئەفەندی بکەن لە مانگی ئایاری ساڵی 1925 لە سێدارەدران. تەنیا.یاوانی ئایینی (شێخ و مەلا) و هەندێک سەرکردەی هۆزەکانیان ئازادکردن کە ناچار بوو لە دوای پیران لەگەڵ شێخ سەعید ئەفەندی هەنگاو بنێن. پڕۆسەکانی دادگەیی لە ماوەیەکی کوورتی سێ مانگی دا.ە جیا.ەڕێوەدەچوون. عەقڵی دەوڵەت ئاگاداری ئەوەبوو کە پلانی بۆ داڕێژرابوو و ئەگەر پڕۆسەکە بە شێوەی هاوکات بەڕێوەبچووبووایە ئامانجەکەی نەدەپێکا. نەیاندەتوانێت بەرگرییەک لەسەر بنەمای داواکارییە سیاسییە نیشتمانییەکان بخەنە مەترسییەوە. نەدەبوو ئەو لێدوانانەی کە زیان بە مانەوەی دەوڵەت دەگەیێنن، بخرێنە نێو ئەو بەڵگەنامانەوە کە دەبوونە میراتێک بۆ مێژوو. دانیشتنەکان بەجیا.ەڕێوەچوون، کەشوهەوای هۆڵەکانی دادگە کە ببووە شوێنی نواندنی سیناریۆکان، ئەگەری درووستبوونی کاریگەریی بابەتەکە لەسەر کەسانی دیکە چاوەڕوانکراو نەبوو.

با.ەیری پڕۆسەی دادگەییەکە بکەین کە ئەندازیارییەکی ناوازەی شێخ سەعید ئەفەندی و هاوڕێیەکانی تێدایە. کاتێک دەڵێین دادگە باسی پڕۆسەی یاسایی ناکەین. بەڵکوو مەبەستمان ژینگەیەکە کە بڕیارەکان پێشوەختە دراون و ستافێکی تایبەت بە لەسێدارەدانی خەڵکی دیاریکراو هەیە و هەوڵدەدات بەر لە جێبەجێکردنی فەرمانی سێدارە، خەڵک تووڕە بکات و بیانکاتە دوو بەرەی دژ، بە جۆرێک بیانخاتە سەر ئەو شێوازەی کە دەیەوێت. پڕۆسەکە بە دوو قۆناخ بەڕێوەچوو. چاوپێکەوتنی زیندان و قۆناخەکانی دادگاییکردن. چاوپێکەوتنەکانی زیندان بە شێوەی یەک بە یەک لەلایەن عەلی سایپ (ئورساڤاش) ، ئەحمەد سوورەییا.ئۆرگەڤێرەن) و مەزهەر موفیت (کانسو) دەکرێن. ئێمە دەزانین دیداری زۆر بەڕێوەچوون. لەوانە تەنیا.ەحمەد سوورەیە (ئۆرگەڤێرەن) چەند دیدارێکی خۆی لە بیرەوەرییەکانیدا.اسکردووە. کۆبوونەوەکان بە مەبەستی دیاریکردنی نەخشەڕێگەی دانیشتنەکان بوو. ئەحمەد سوورەیە لە بیرەوەرییەکانیدا.ەم شێوەیە باس لە ئامانجی کۆبوونەوەکانی زیندان دەکات: زۆر گفتوگۆی نافەرمیمان لەگەڵ شێخ سەعید هەبوو -واتا.ەو دیدارانەدا.ن نازناو و دەسەڵاتی خۆمم وەک دادوەری دادگەی سەربەخۆی ڕۆژهەڵات، لەلایەک جێدەهێشت ئینجا.سەم لەگەڵ دەکرد. من، بە کەڵک وەرگرتن لەو گفتوگۆ زۆرانەی لەگەڵ تۆمەتبار شێخ سەعید کردم و ئەو متمانەیەی بەرانبەر کەسایەتی نافەرمی و هەستی مرۆڤایەتی و ڕاستگۆییم نیشانی دا، بە هەر هۆکارێک و ڕەچاوکردنێک بێت، هەندێک لەو ڕاستییانەی کە دەمتوانی فێری بم، خستمەڕوو و گەیاندم لە ئەوەوە بۆ میللەتەکەم و مێژووی شۆڕش و شۆڕشی نەتەوەییمان، “من بە مەبەست ئەو کارەم دەکرد.

داواکاری گشتی دەڵێت: مەبەست لە گفتوگۆکان سوودمەندبوونی خەڵکەکەم بوو، بە جۆرێک بابەتەکە بە سوودی گەلەکەمان تەواو بێت. ئەو سوودەی کە باسی لێوە دەکرێت جگە لە نەدانی دەرفەت بە وشە و بیرۆکەی وەها.ە لە داهاتوودا.ێشە و گرفت درووست دەکات و بەڕێوەچوونی دانیشتنەکان لەسەر بنەمایەکی ئایینیی وەها.ە خزمەت بە شۆڕشی نیشتمانی بکات. هەر ئەمە بوو و هیچی دیکەش نا! تەنیا.ەک نموونە لە وتارەکانی زیندان وەبیردەهێنمەوە کە قسەی لەسەر دەکرێت:

-ئەحمەد سوورەییا: ماسلوپ یوسف زیا. خالید جبری داواکارییان ئاڕاستەی ئێوە کردووە بۆ ڕاپەڕین و باسیان لەوە کردووە کە دەست بەسەر کۆگای تەقەمەنیی سەربازانی بتلیس دا.ەگرن. یوسف زیا.اتووچۆی ئێوەی دەکرد. نوح خەڵکی مووش و ئەویش لایەنگری بزووتنەوەی لەم جۆرە بوون. ئێوە نکۆڵیشتان لەسەر ئەوە نەکردووە کە ئاگاداری بزووتنەوەکە بوون..
-شێخ سەعیدی پیران: بیر و دۆزی ئەوان شتێکی دیکە بوو.
-ئەحمەد سوورەییا: دۆزێکی چۆن چۆنی؟
-ئەحمەد سوورەییا: دۆزی کوردستان.. لە یوسف زیا.امەزراندنی حکومەتی کوردیم بیستووە.
-ئەحمەد سوورەییا: فراوانکردن و قووڵبوونەوە لەم باسە هیچ سوودێکی لێ چاوەڕێ نەدەکرا. شێخ ئەفەندی بە یەکجاری و بەتەواوی ڕەتیکردەوە، بزووتنەوە شۆڕشگێڕییە ئاشکراکانی پێش سەردانەکەی بۆ پیران ڕێکخرابووبێت و پلانیان بۆ دانرابێت. جا.ۆن بوێریی ئەوەی دەبێت پێم بڵێت لەسەر دۆزی کورد هاوئاهەنگ بووە و ڕێککەوتوون...

عەقڵی دەوڵەت یەکسەر دەستوەردان دەکات لە وتارە مەترسیدارەکان، تەنانەت لە گفتوگۆکانی زیندانیش دا. کەمتەرخەم نییە لە کێشانی سنوورەکان بە وتنی با.ەم بابەتە فراوان نەکەین یان قووڵتر نەکەینەوە. باشە سنووری ئەمە چییە؟ بۆ ئەوان پێویستە سەردەمی پێش پیران پشتگوێ بخرێت، نکۆڵی ئەوە بکرێت کە کارێکی ڕێکخراوەیی بووبێت، تەنانەت نابێ باسی داواکارییە نەتەوەییەکانی کورد بکرێت. لە ئیفادەی دادگەدا.یفادەی دوو کەس گرنگە. شێخ سەعید ئەفەندی و ئەفسەر قاسم. دەربڕینی کەسایەتییەکانی دیکە هاوشێوەی یەکدین و ڕوونە کە هەمان سەرچاوان. لە لێدوانەکەی شێخ سەعید ئەفەندی و وەڵامەکانی بۆ پرسیارەکاندا.یچ بەرگرییەک لە بزووتنەوەکە نییە. تەنیا.بووڵکردنی زۆر هەیە بۆ ئەو ڕاپەڕینە کە لە پیران دەستی پێ کرد. شێخ سەعید ئەفەندی دەڵێت: نەمتوانی ڕێگری لێبکەم و دەربڕینی نە لە دژی بووم و نە لە پشتی بووم بەکاردەهێنێت. پرسیارەکان سەبارەت بەوەی کە ئایا.الاکییەکی ڕێکخراوەییە یان نا، وەڵام نادرێنەوە. باسە گشتییەکە ئەوەیە کە ئەوان دەیانەوێت بڕگەکانی شەریعەت جێبەجێ بکرێن. تاکە لەڕیزدەرچووی ئەم ڕەوتە لێدوانەکەی ئەفسەر قاسمە. بە پێچەوانەی ئەوەی دەگوترێت، ئەفسەر قاسم؛ '..بەڵام هۆکاری ڕاستەقینەی سەربەخۆیی کوردستان بوو. کۆمەڵگەی کوردستان لە کۆتاییدا.اوی 'کۆمەڵگەی سەربەخۆیی و سەربەخۆیی کوردستان' بەکاردەهێنێت. ئەفسەر قاسم باس لەوە دەکات کە بەشداری لە چالاکییەکانی کۆمەڵەکەدا.ەکردووە، بەڵام لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ کردووە، ئەو چالاکییانەی ئەنجامدراون بە زارەکی و بە نووسراو بە دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی ڕاگەیاندووە و داوای کردووە ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگیرێتەبەر.

لە ئەنجامدا؛

-کارەکتەری بزووتنەوەی 1925 ڕێکخراو و نیشتمانییە.

-بوونی کەسایەتییە ئایینییەکان لەگەڵ ئامانجی بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی دەگونجێت و سیما.شتییەکەی ناگۆڕێت.
-ئەوەی لە پیران ڕوویدا، ڕووداوێکی پلان بۆ داڕێژراو و بڕیار لەسەر دراو نییە. ڕووداوی پیران بڕیاری ئازادی نەبوو و سەرەڕای هۆشدارییەکان لەبارەی ئازادی ڕوویدا. هەروەها.ەوە بڕیاری شێخ سەعید ئەفەندی نییە. لەسەر بنەمای ئەمەش گوتەکانی عەبدوڵڵا.اوکات نییە لەگەڵ ڕاستییەکان. ئیحسان نووری، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی سەربەخۆیی کوردستان کە لە سەردەمێکدا.ە بەغدا.وو کە بزووتنەوەکە بەردەوام بوو. ئەو هەڵوەستە لەسەر ئەو هەڵسەنگاندنە نادرووستانە دەکات کە سەبارەت بە بزووتنەوەی 1925 کراوە و دەڵێت:

بە نموونەیی بوونی کورد لەسەر بنەمای ژیانی سەربەخۆ و ئازادانە لە وڵاتەکەی خۆی و ڕزگاربوونی لە کۆیلایەتی و دوورکەوتنەوە لێی، تێدەگەین کە دۆزێکی مانادار و جوانە، بەڵام بە هەڵە لێکدراوەتەوە. لەو چوارچێوەیەشدا.استکردنەوەی ئەو هەڵانەم لە ئەستۆ گرتووە کە بەرانبەر شەهیدان کراون.

ئەرکی هاوبەشی ئێمەیە لە مێژووی فەرمیدا.ەربەخۆ بین ، دووربینیمان هەبێت بۆ ئەوەی بە ڕەخنەوە سەیری مێژووی ئەم دواییە بکەین، ڕووبەڕووی هەڵەکانمان ببینەوە و دژایەتی هەوڵەکانی شێواندنی مێژووی کورد و درووستکردنی تێڕوانینێکی پاشگەزبوونەوە بکەین. هاوکات ڕێز لە شەهیدەکانمان بگرین. جگە لەوەش، بەو پێیەی مێژوو بوارێکی هاوبەشی نیشتمانییە، ئەوە ڕوونە کە پێویستی بە کاری هاوبەشی پارتە سیاسییەکان، دامەزراوە ناحکومییەکان و ئەو ڕۆشنبیرانەیە کە کار لەسەر مێژوو دەکەن، بۆ ئەوەی لانی کەم مێژووی نوێ لە هەڵە پاکبکەنەوە.

سەرچاوەکان:

1-Şalon Nakdimon. Irak ve Ortadoğu’da Mossad، Elips Yayınları، 1.Baskı Temmuz 2004، s: Arka kapaktan
2-Karakurt Muhsin، Reisicumhur Gazi Mustafa Kemal ve Sarıkamış، Eğitimedair.net
3-Xalid Bey Hakkında Bir Değerlendirme ve Bir Belge (10) ، Çev. Aris Arda، http: www.newroz.com
4-TBMM Zabit Ceridesi XII. İkinci Dönem، s:134.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 153 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudawarabia.net 04-02-2024
بابەتێن پەیوەستکری: 10
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 04-02-2024 (0 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 97%
97%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 04-02-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 06-02-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هەژار کامەلا )ڤە: 05-02-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 153 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.117 KB 04-02-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کاروانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
کۆچەری

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 516,086
وێنە 105,178
پەرتوک PDF 19,084
فایلێن پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کاروانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
کۆچەری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.828 چرکە!