پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,703
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,447
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شەهید ئارام و کارەساتی هەکاری
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەهید ئارام و کارەساتی هەکاری

شەهید ئارام و کارەساتی هەکاری
#شەهید ئارام# و #کارەساتی هەکاری# .
نووسینی: #ئیسماعیل حەمەئەمین#

حەفتاکان ساڵانی پڕ نشوستی و هەڵسانەوە بوو لە باشووری کوردستان. نشوستی شۆڕشی #مەلا مستەفا بارزانی# و لەدایکبوونی خەونی شۆڕشێکی نوێ کە پرسی خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد لە دەستی چینی فیوداڵەوە بچێتە دەستی بۆرژوازی بچوک و لە ڕێگەیەوە سۆسیالیزم وەک ئەڵتەرناتیفێک کاری بۆ دەکرا. شۆڕشی نوێ و ئەڵقە ڕۆشنبیرییە مارکسی و لینییەکان وەک (کار و کارگەران) لە ئەڵقەوە بوونە (#کۆمەڵەی مارکسی – لینینی کوردستان# ) و دوایی بە پیلان ناوەکەی گۆڕا بۆ (#کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان# ).
گرنگترین خاڵ لەم چیرۆکەدا لەدایکبوونی کۆمەڵە بوو لە هەناوی کوردستاندا، نەک لە دەرەوەی کوردستان. لەوەش سەرنجڕاکێشتر تەمەنی (شاسوار جەلال) ی سکرتێری کۆمەڵە بوو، کە تەمەنێک بوو نوێنەری خەونی گەنج بوو، لە زەمەنێکدا بوو کە بێ هیوایی و شکستی باڵی بەسەر کوردستاندا کێشا بوو. بەدیوێکی تردا ئەوانەی لەو دیوو سنووری کوردستانەوە بوون، هەم مەلاییەکان بوون و هەم جەلالییەکان، بەخودی جەلال تاڵەبانییەوە کە لە قاهیرە دەژیا. نەوشیروانیش بەناوی خوێندن لە ڕێگەی بەغداوە ڕەوانەی نەمسا کرابوو. پارادۆکسەکە لێرەدایە، بەوەی، هەر کە کۆمەڵە دەبێتە هێزێک ئایدۆلۆژیی و هیواکانی لەسەر بوونیاد دەنرێت و چاوەڕوانی گەشەکردنی لێ دەکرێت، گرووپی ئەوروپا و دەرەوەی وڵات یەکێتی لە نەمسا و پاشان لە سووریا دادەمەزرێنن و خۆیان دەکەن بە کورستاندا و لێرەوە زۆرانبازی دەستبەسەراگرتنی کۆمەڵە لە ڕێگەی پڕۆژەی یەکێتی و فرۆمکردنەوەی کۆمەڵە دەستپێدەکات. لێرەوە دوو مۆدێل لەناو کۆمەڵەدا لە ململانێدا بوون؛
$مۆدێلی یەکەم؛ مۆدێلی تاڵەبانی بوو کە هێڵی ماویی ( مۆدێلی چینی–ماو تسی تۆنگ) $ ئەو زەمەنە بوو. #جەلال تاڵەبانی# وەک ماوییەک خۆی نیشاندەدا، بەڵام لە جەوهەردا درێژکراوەی مێژوویی شەستەکانی خۆی بوو. ئەمەش خەونی مام بوو بە جێگرتنەوەی پێگەی مەلا مستەفا بارزانی. بەمانای مام درێژکراوەی ئەو قوتابخانە کوردایتییە نەریتخوازییە بوو ، کە لە هەناویدا هەمان مۆدێلی تەکییە و شێخ و موردید، سەرکردی یەکەم و ڕەدوکەوتووی کوێر و هێزی چەکداری گەورەی هەیە، بەبێ هیچ خەتێکی سیاسی و فیکری دیاریکراو.
دیارە مام بۆ جێبەجێکردنی ئەم مۆدێلە، هەنگاوبەهەنگاو کاری کردووە؛ بۆ ئەمە دەبوایە `کۆمەڵەی مارکسی لینینی` سەرەتا لەسەر شێوازی ماویی `لە ئایدۆلۆژیی ڕووکەشیدا، نەک ماویی ڕاستەقینە` فۆرمولە بکرێتەوە. هەروەها لە ڕێکخستنەوەی هێز و کەسە گوێڕایەڵەکان و ڕایەڵەکانی ڕێکخستنەوە، `نەوشیروان مستەفا` جێبەجێکەری ئەم مۆدێلە بوو. بۆ ئەمە نەوشیروان مستەفا بەتایبەت لە نەمسا وە ڕێگە بۆهاتنەوەی مام جەلال لە قاهیرەوە بۆ کوردستان، خۆش دەکات.
لێرەوە نەوشیروان لە یادوەرییەکانیدا خۆی وەک پاڵەوانێک نمایشدەکات، بەوەی، کە ئەو ڕێکەوتنامەی توندکردنی سنووری هەرسێ وڵاتەکە تورکیا، سووریا و ئێراقی دوای نشوستی شۆڕشی 1975، دەشکێنێت و سنوورە توندەکان دەبڕێت! بە جۆرێک ئەم سنوور دەبەزەنێت، کە هیچ یەکێک لە موخابەراتی ئێراقی و سووری میتی تورکی و ناتوانن کەشفی بکەن؟!… بە وتەی خۆی هەر سێ سنوورەکەی بڕیوە، و دەگاتە `دۆڵی فشە` و چاوەڕێی مام دەکەن و لەوێ پێشوازی لێ دەکەن…هتد.
بەمجۆرە مام لە هەندەرانەوە دێتەوە بۆ دەستبەسەراگرتن بەسەر کۆمەڵەی ناو کوردستاندا و پێشتر تەشکیلەی یەکێتیان پێکهێناوە کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی لە نەمسا موخابەراتی ئێراقی بووە (مونزیر نەقشبەندی) و لە جەولەی دووەمدا ناوی ئەو لابراوە!
$مۆدێلی دووەم؛ مۆدێلی ئارام بوو، بابڵین مۆدێلەلی لینینی جەماوەریی بوو$–بە مانای جەماوەریی و ئایدیۆلۆژیی بوو. پێشتر ساواکی حکومەتی شا و ئەمریکییەکان هەستیان بە بە مەترسی ئەم مۆدێلە کردبوو، تەنانەت ساواک پێشتر بە نامە ئەمریکی و حکومەتی ئێراقی بەکرد و سەدامی لە مەترسی کۆمەڵەی نێو کوردستانی، ئاگادارکردبووەوە.
ئەو مۆدێلە گەنجە لە کۆمەڵەی مارکسی لینینی ئارام و خودی شەهید ئارام دا بەرجەستە بوو، لەو زەمەنەدا ئەوەی دەیزانین ئەوەیە، کە شاسوار جەلال ( شەهید ئارام) دەیویست لە ڕێگەی گۆڤاری (ئاڵای شۆڕش) ەوە، بە ئاڕاستەی پێچەوانەی مۆدێلەکەی مام کاربکات. ئەویش خەباتی هۆشیاریی جەماوەریی بوو، خەباتی هۆشیاریی و ئیدۆلۆژی وەک خەباتی سەرەکی پەیڕەو بکات و خەباتی چەکداری وەک یارمەتیدەرەکی لاوەکی پارێزەری خەباتی جەماوەری بێت، نەک ئامانج و سەرەکی بێت. بۆ ئەمەش، بەهێزکردنی بنکەی ئایدۆلۆژی چەپ و پێداچوونەوەی تێوریی، و بڵاوبوونەوەی لەنێو جەماوەردا لە ئەدەبیاتی ئارامدا، بەو تەمەنە کوورتەیەوە، جێگیەکی بەرچاوی هەبوو. هەروەها وەڵامدانەوەی پرسی قۆناغەکە و فۆرمی چەپ لە خەباتی نەتەوەیی دا، جێگەی بیرکردنەوەی هزریی ئارام بوو.
بێگومان لەم نێوەندەدا گرێ مێژوویەکە دەستپێدەکات بەوەی؛ ڕۆیشتنی شەهید ئارام بەدڵشکاوی و زیزی لە شارباژێڕەوە بەرەو قەرداخ و بەیەک پێشمەرگەوە، جێگەی پرسیارە. خۆی بە یەکێک لە گوندنشینەکانی گوندی `تەنگیسەر بەڕێز ` ئەحمەد سەعید دەڵێت؛ “ من دەستبەسەرم“… لێرەوە کەس لەم دێڕە پڕ ڕەمزە تێناگات، بەتایبەت وەک گاڵتەش هەژمار ناکرێت، بەتایبەت ئەو کەسەی پرسیارەکەی لێ دەکات، یەکمجارە ئارام ببینێت و تەنانەت ناویشی نازانێت… ئەمەش جێگەی گفتوگۆی مێژوویی و پرسیارێکی کراوەی بێ وەڵامە.
فاکتەرێکی تر ک دیار بوو ئەوەبوو کە “دانپێدانەنانی ئارام“ بوو بە تەشکیلەی یەکێتی و خودی نەخشەی مام جەلال و دابەشکردنی دەسەڵات و لێپسراوێتییەکان و شێوازی یەکێتی وەک بەرەیەک، جێگەی پرسیاری دووەمی مێژووییە.
ئایا چی ڕوویداوە کە وەها بکات ئارام بە زیزی و بە تەنێ بچێتە قەرەداغ ؟! چی وای کرد بڵێت؛ من دەست بەسەرم؟ چی وایکرد وەها ئۆدیسۆسیانە لەم گوند بۆ ئەو گوند بە تەنێ بێت و بڕوات و بەتەنێ جێهێڵدرابێت بۆ چارەنووسی خۆی؟ ئەمانە پرسێکی کراوەی مێژووین و مێژوونووسانی کورد دەبێت بە ویژدانەوە بەدووی وەڵامدا بگەڕێن…
ئەوەی ئاشکرایە بۆ وەڵامدانەوەی بەشێک لەم پرسیارانە، ئەوەیە کە ئارام `گۆشەگیرییەکی هزری` هەڵبژاردبوو. ناوچەی قەرەداغ شوێنی ئەو پێداچوونەوە هزرییەی مۆدێلە چاوەڕوانکراوەکەی بوو. ئارام دەیزانی شۆڕشی نوێ پێویستی بە هزر و تێۆرەی نوێیە، هەر بۆیە دەیویست نەخشە و بیرکردنەوەی لە پڕۆژەی گۆڤاری `ئاڵای شۆڕش` دا، گوزارش لەخۆی بکات.
سەرەکیترین ئایدیا، وەک چۆن لە ئەدەبیاتی ئارام خۆیدا دیاربوو، خەباتی جەماوەریی بوو لە پێش پێش چەکداری. بە مانای خەباتی چەکداریی سەرەکی نەبوو، چونکە بەڕای ئەو دووبارەبوونەوەی ئەزموونی فیوداڵی کوردی و بوونیادی خێڵەکیی بوو لە شۆڕشی نوێدا. چوونەوە سەر هەمان ڕێچکەی شۆڕشە تەقیلیدەیەکانی پێشوو دەبوو. ئارام لە هەڵسەنگاندنی نشووستی شۆڕشی بارزانی 1975 دا، ئەم بوونیادی خێڵ و تەشکیلە سیاسییە دێرینەی بە مەترسیەک تێدەگەیشت بۆ چارەسەری کێشەی نەتەوەیی کوردستان. ئەو وەک لە ئەدەبیاتی دا گوزارشی لێ کردووە، ڕای وابوو، هەر دەبێت چەپەکان پرسی ئاڵۆزی نەتەوەیی و دۆزی ڕزگاریخوازی میللەتی کورد بەڕێوەی بەرن، چونکە فیوداڵی کوردی لەوەدا فرسەتی خۆی وەرگرت و نشوستی هێنا. بەڵام چۆن ئەم نەخشە چەپە نەتەوەییە پابەند دەکرێتەوە بە خەباتی چینی هەژاران و کرێکاران لە شۆڕشی نوێدا؟! ئەمە پرسە هزرییە سیاسییەکە بوو کە دەبوایە کاری لەسەر بکات. بەداخەوە لەو کات هەستیارەدا، شەهید کرا ؟!
دیارە ئەم تێزەی ئارام تەواو بۆ ئەمڕۆی کوردستان درووستە، ئەوەتا ئەمڕۆ خێڵ و تەنانەت دەروێش و کۆیلایەتی تەکییەکان لەدایکبوونەتەوە. ئەوەتا تەکییە و هێزە خێڵەکییەکان ملیۆنەها دۆلاری سامانی ئەم میللەتە دەخۆن و پاڵپشتیان لەناو سیاسەتدا دەستە بەرکردوو. نەک هەر ئەوە، وا خەریکە بەهۆی بنەماڵچێتی نێو یەکیتییەوە، سەلەفیەت لە کوردستاندا و مەدخەلیەت باوەشی گەرمیان پێدا دەکرێت. تنانەت تەکییەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کە خۆی و باوکی تاوانباری لیستی ئەنفالن، لە دادگای ئەنفال، گەشانەوە و بوونەتە ڕەمزی شاری سلێمانی، شاری ڕۆشنبیری!
لێرەدا ئەم تێزەی ئارام جێگەی سەرنج و دووربینی ئارامی گەنج بوو، لە دژی مۆدێلی تەقیلدی مام جەلال، کە ئێستا هاوتەریبی بەتاڵیی هزریی سیاسی و نەبوونی ئایدۆلۆژیی و سەرلێشواندنێکی سیاسییە.
بەڕای من لەو ساتەی بیرکردنەوەی ئارام کە چ تەشکیلەیەکی چەپ و مارکسی–لینینی بۆ خەباتی ڕزگاریی نەتەوەیی گونجاوە؟ چ مۆدێلێکی دیکە ئەڵتەرناتیفە؟ پرسی جەمسەرەکانی دونیای سۆسیالستی کورد و زۆریتر وەڵامی پێویست بوو. لەو گۆشەگیریە هزرییەی ئارامدا، ئارام بەتەنێ جێهێلدرا و شەهیدکرا!
دوا سەرنجم لەم نووسینە کوورتەدا ئەوەیە؛ کە ئەز لە ڕۆمانی (گەندەڵی–پەرتووکی یەکەم) گریمانەیەکی مێژوویم لە خەیاڵی گێڕانەوەدا تانوپۆ کردووە، بەتایبەت لە بەشی `لۆردە پیدۆفایلەکان` هاتووم و ڕووداوەکانم لەبەرچاو بووە و لە بەردەم ئەم نەخشە زەمەنیەدا خۆم بینییەوە، بەوەی؛ شەهیدبوونی ئارام لە مانگی کانونی دووەم 1978 بوو، شەهیدبوونی سەرکردە دێرین و تەقلیدییەکانی نێو شۆڕشی بارزانی، کە هاتبوونە شوۆڕشی نوێی وە، لە مانگی حوزەیران 1978 دا بوو، ئارام و عەلی سەربازی و دکتۆر خالید و حسێن بابەشێخی یەزیدی لە پێنج مانگدا لەناودچن؟! وەک دەزانن سەرکردەکانی وەک عەلی سەربازی و دکتۆر خالید سەعید و حسێن بابە شێخ کە شکستی شۆڕشی بارزانی ساڵی 1975 دەهرییان دەکات، بەشدار دەبن لە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ، ئەمانە ڕێک چوار مانگ دوای شەهیدبوونی شەهید ئارام، ئەوانیش لەگەڵ سەدان پێشمەرگەی یەکێتی لە دۆڵی هەکاری شەهید دەبن!
بەمجۆرەیە هاوکێشەکە؛ هەم سەری گەورەی بزواتە چەپەکە کە شاسوار جەلالە لەناودەچێت. هەم بە دەستێکی تر، ئەو سەکردانەی کە ئەگەری ئەوەیان هەبوو لە داهاتوودا ڕکابەری مۆدێلەکەی مام جەلال و نەوشیروان بن و تەشکیلەی خۆیان هەبێت، بەتایبەت عەلی سەربازی، ئەوانیش لەم ماوە زەمەنیدا، لەناودەچن. ئاوەها هەردووکیان، ئارام و سەرکردە تەقیلیدییەکان لەنێوان پێنج مانگدا لەناودەچن. بەئەمەش نەوشیروان دەچێتە جێگەی ئارام و دەبێتە سکرتێری کۆمەڵە و کۆمەڵە کۆنترۆڵ دەکات. هەروەها لە دوای شەهیدبوونی عەلی سەربازی و دکتۆر خالید مام جەلال تەشکیلەکەی خۆی بێ ڕکابەر دادەمەزرێنێتەوە، کە `هێڵی گشتی` و `بزووتنەوە` بوو. بەمجۆرە دووبارە لە دایکدەبێتەوە.
[1]
ئەم بابەتە 151 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://cultureproject.org.uk/ 04-02-2024
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
شەهیدان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-02-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
شار و شارۆچکەکان: قەرەداغ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 04-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 05-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 04-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 151 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,703
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,447
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!