تففففففففففففففففف
1
گوتم،
چاوم تژیە لە شتێک، دڵم نایە بیدەم بە کەس،
جگە لە تۆ.
-مەبەستم فرمێسک بوو
-ئەم قسەیەم بە شەهید گوت
2
گوتم،
دڵم پڕاوپڕە لە شتێک، دڵم نایە بیدەم بە کەس
جگە لە تۆ
-مەبەستم خۆشەویستی بوو
-ئەم قسەیەم لەگەڵ نیشتمان کرد.
3
گوتم؛
لەنێو کۆڵەپشتەکەمدا شتێک هەیە
پەنجەکانی ڕۆحت گەرم دەکاتەوە.
جگە لە تۆ
نایدەم بەکەس
-مەبەستم نامەی دایک بوو
ئەمەم بە پێشمەرگەیەکی ناو بەستەڵەک گوت
4
پێم گوت؛
شتێکم لەناو مشتایە
جگە لە تۆ
نایگرمە هیچ کەسێک
-مەبەستم نارنجۆک بوو
ئەمەم بە چەکدارێ گوت لەناو مۆڵگەیەکی دوژمندا.
5
گوتم دەمم لێوان لێوە لەشتێک
جگە لە تۆ نایبەخشم بەکەس
-مەبەستم چنگە تفێ بوو
بە تووڕەیی ئەمەم بە داگیرکەرێک گوت.
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]