بۆق
ڕۆژ بە ڕۆژ بچووکتر دەبێتەوە..
ئەم لەتێکی لێ دەدزێ
ئەو لەتێک و
ئەوانی دیکەش لەتێک.
دەم بە دەم چکۆڵەتر دەبێتەوە..
ئەو پارچەیەکی داگیر دەکات
ئەم پارچەیێ
خۆشمان پارچەیەکی لێ دەفرۆشین.!!
سات بە سات پتر وێک دێتەوە..
وەرزێ دێت هەر بەقەد ناولەپی قازێکی لێ دەمێنێتەوە.
مەبەستم بۆق نییە
مەنزوورم نیشتمانە!
ناوی نووسەر: #قوبادی جەلیزادە# [1]