خۆشەویستیی چییە؟
یەکێ دەڵێ: نوورە لە ژێر پێستدا.
یەکێ: باڵ و ئاسمان.
یەکێ: زنجیر.
یەکێ: ئۆقیانۆسی ئاشتی.
یەکێ: پردی جوانیی.
یەکێ: نەخۆشیی پاکەکان.
یەکێ: سیحر.
یەکێ: شای دەسەڵاتەکان.
یەکێ: تاجی متمانە.
یەکێ: لافاوی بەختەوەریی.
یەکێ دەڵێ: ڕووباری بەخشینە و
منیش دەڵێم: کێوی ئیشراقە لە دڵدا.
خۆری وجودە لە ناخدا.
هۆزانەوان: #زانا خەلیل# [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 69