کێ مەرگی بینیوە؟
بە عەشق نەمری
بە جگەرە دەمری.
بە جگەرە نەمری
بە کحول دەمری.
بە کحول نەمری
بە وەستانی دڵ دەمری.
بە وەستانی دڵ نەمری
بە جەڵتەی مێشک دەمری.
بە جەڵتەی مێشک نەمری
بە مووشەک دەمری
بە مووشەک نەمری
لەبەر پیریی دەمری.
پیریی، خاڵ و سەری دێر.
ڕاستە ھەموومان
ژیانمان لە مەرگ لا خۆشترە
بەڵام کێ مەرگی بینیوە
تا بڵێ مەرگ لە ژیان ناخۆشترە؟
هۆزانەوان: #زانا خەلیل# [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 57