ڕق چییە؟
یەکێ دەڵێ: تاڤگەی دڕک.
یەکێ: زریانی تاریکیی.
یەکێ: بارانی ژەھر.
یەکێ: کارگەی ژەنگ.
یەکێ: زێراب لە مێشکدا.
یەکێ: برایەکانی یوسف.
یەکێ: خاچ لە خوێنی خاوەنی.
یەکێ: کانیی عەزاب و
منیش دەڵێم: سەحرای زبڵە
ڕقدار تێیدا مەلە دەکا.
منیش دەڵێم: دارستانی تابووت
ڕقدار ھەر ڕۆژ
لەناو یەکێکیاندا ڕادەکشێ و
لەبەر ئازار ھاوار دەکا.
هۆزانەوان: #زانا خەلیل# [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 67