پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,047
وێنە 106,416
پەرتوک PDF 19,245
فایلێن پەیوەندیدار 96,891
ڤیدیۆ 1,378
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
وتووێژ لەگەڵ دکتۆر بورهان أ. یاسین
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بورهان یاسین

بورهان یاسین
لە هەڵکەوتی سەد ساڵەی پەیماننامەی (لۆزان)
پ1- با سەرەتا لەسەر #ڕێککەوتنامەی سیڤەر# پرسیار بکەین، لە سیڤەردا ڕێککەوتن هەبوو کە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا قەوارەیەکی سیاسی بۆ کورد دابمەزرێنرێ، بۆچی ئەو قەوارە کوردییە درووست نەبوو، پاڵنەر و فاکتەرەکانی سەرکەوتنی ڕیککەوتنامەی لۆزان چیبوون؟
:وەڵام
سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێین کە لە کاتێکدا لەم ڕۆژانەدا سەد ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزاندا تێپەڕ دەبێت.، ئێوە پرسیاری یەکەمتان دەربارەی پەیماننامەی سیڤەرە، بەمەش دەتانەوێ لە هەمان دەرفەت و گفتوگۆدا بە یەکەوە باس لە هەردوو پەیماننامەی سیڤەر و لۆزان بکەین. لە ڕووی مێتودییەوە ئەم بە یەکەوە گرێدانە نەک هەر گرنگە، بەڵکووو زۆریش پێویستە: 1) ساڵانی دوای کۆتایی جەنگی یەکەمی جیهانی (1918 تا 1923) یەکێکە لە چرکەساتە هەرە دینامیکی و یەکلاکەرەوەکان لە مێژووی مۆدێرنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا: ئەمە چرکەساتی لە قاڵبدانەوە و لە فۆڕمدانی ئەو ناوچەیە بوو. کورد لەم چرکەساتەدا “بەجێ ما، ” و نەبوو بە سەرنشینی شەمەندەفەری بەدەوڵەتبوون! ئیمڕۆش دوای سەد ساڵ، کورد لە هەمان ئەو قاڵب و فۆڕمەدا لەلایەن ژمارەیەک دەوڵەتەوە، بە گشتی سیستمی دەوڵەت-نەتەوە لە ناوچەکەدا “دەستبەسەرە و بە بارمتە گیراوە”؛ 2) هەردوو پەیماننامەکە بەشێکن لەوەی کە لە ڕووی مێژووییەوە پێی دەگوترێت “تەرتیباتی ئاشتی” (peace settlements) دوای جەنگی یەکەمی جیهانی کە لە ڕێککەوتنەکانی، ئاگربەست لە ساڵی 1918دا دەستپێدەکات، بە کۆنفرانسی پاریس و سیڤەر و سان ڕیمۆدا تێپەڕ دەبێت.و بە لۆزان کۆتایی دێت؛ 3) بۆ هەردوو پەیماننامەکە ڕێککەوتنی سایکس-پیکۆ (1916) وەک “منداڵدان” وایە. بەم مانایەش گرنگی سایکس-پیکۆ لەوەدایە کە سایکس-پیکۆ ڕێککەوتنێکی سادە نییە، بەڵکوو لەوە زۆر زیاتر: ئەم ڕێککەوتنە جیهانبینی، نەخشەڕێگا و فەلسەفەی سیاسیی هێزە کۆڵۆنیالیستەکانە، بۆ شێوازی ئیدارەدانی دونیای دوای جەنگی یەکەمی جیهانی، بە دیاریکراویش دونیای دوای هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی عوسمانی. ئەوە زۆر گرنگ نییە کە نەخشەی سایکس-پیکۆ کتومت، وەک خۆی، جێبەجێ ناکرێ، بەڵکوو گرنگ ئەو نەخشەڕێگا و جیهانبینییەی پشتی ڕێککەوتنەکەیە، کە وەک خۆی دەمێنێتەوە و لە کۆمەڵێک وێستەگەدا ئەزموون دەکرێت و لە دوا وێستگەشیدا، کە لۆزانە، کۆتایی بە دەوڵەتی عوسمانی دێت و سنوورەکانیش دیاری دەکرێن؛ 4) کەم جار لە لێکۆڵینەوەی مێژووییدا ڕوو دەدات کە کەم یا زۆر، هەمان وەڵاممان بۆ دوو دانە پرسیار هەبێت. دوو پرسیارمان هەن کە ئەوانیش هۆکارەکانی شکستی پەیماننامەی سیڤەر لە لایەک، وە لە لایەکی ترەوە ئەو پێدراو و فاکتەرانەی ڕێگایان خۆش کرد بۆ سەرکەوتنی لۆزان، یا ڕاستتر بڵێین سەرکەوتنی تورکە ناسیۆنالیستەکان، بە سەرکردایەتیی مستەفا کەماڵ ئەتاتورک، لە لۆزان. (لە ڕاستیدا، جووڵانەوەی ناسیۆنالیستە تورکەکان، کە لە ساڵی 1919دا لە ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ سەری هەڵدا و هەر زووش ئەنکەرەی دەستنیشان کرد وەک پایتەختی جێگرەوە، هەر زوو دژایەتی خۆی بۆ پەیماننامەی سیڤەر ڕاگەیاند و پووچەڵکردنەوەی ئەم پەیماننامەیەی کرد بە یەکێک لە ئامانجە هەرە سەرەکییەکانی خۆی) . بە واتایەکی تر ئەم دوو پرسیارە وەک دوو دیوی هەمان دراو وان، لە دیوێکەوە شکستی سیڤەر نووسراوە، بەڵام لە دیوەکەی تریان سەرکەوتنی لۆزان. دەکرێت وەڵامدانەوەی هەردوو پرسیارەکە لە یەک وەڵامدا کۆ بکرێتەوە، کە ئەویش تێگەیشتنێکی ورد و هەمەلایەن و فرەڕەهەندە بۆ کۆی ڕووداوەکانی دوای ڕاگەیاندنی سیڤەر (لە10-08 -1920) تا دەگاتە ڕۆژی ڕاگەیاندنی لۆزان، واتە 24-07 -1923 ) ئەگەر سیڤەر وەک ترۆپکێک و دەستکەوتێکی گەورەی ناسیۆنالیزمی کوردی (هەڵبەتە دوور لە هەموو ئەو سەرنجانەی کە لەسەر پەیماننامەی سیڤەر هەمانە) ، ئەوا بێگومان لۆزان کتومت دژەکەیەتی: لۆزان سەرکەوتنی ناسیۆنالیستە تورکەکانە، نەک هەر لە کۆتاییهێنان بە سیڤەر، بەڵکوو لە دامەزراندنی دەوڵەت-نەتەوەیەک (واتە تورکیا) کە لە سەد ساڵی ڕابردوودا دڵڕەقترین پڕۆژەی تواندنەوەی نەتەوەیی دژ بە کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا جێبەجێ کردووە. نەک هەر ئەوە، بەڵکوو ئەو دەوڵەتە یەکێک بووە لە گەورەترین ڕێگرەکانی گەیشتنی کورد بە مافەکانی، تەنانەت لە بەشەکانی تری کوردستانیش، بە تایبەتیی لە باشوور و ڕۆژاوای کوردستان.
لە پرسیارەکەتاندا دەڵێن “لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا قەوارەیەکی سیاسی بۆ کورد دابمەزرێنرێ.” لە ڕاستیدا، بە پێی ئەو نەخشەیەی کە لە کۆنفرانسی سیڤەردا بۆ ئەو “قەوارە” دیاری کرابوو، ئەو قەوارەیە تەنیا لەسەر بەشێک لەو خاکە پێک دەهات کە ئێستا پێی دەگوترێت باکووری کوردستان.
لەوەش ئەوڵاتر، گرنگە ئەوەش بزانرێت کە تەنانەت، بە پێی پەیماننامەی سیڤەر، بەشێک لەو خاکەی کە باکووری کوردستان بوو، وەبەر ئەو دەوڵەتە دەکەوت کە بڕیار بوو بۆ ئەرمەنەکانی ئەنادۆڵ دابمەزرێنرێ. بەم مانایەش پەیماننامەی سیڤەر، یا ڕاستتر بڵێین بەندەکانی 62، 63 و 64 لە بەشی سێیەمی ئەو پەیماننامەیە، کە بۆ کوردستان تەرخان کرابوو، کۆمەڵێک ئەگەر و گرێکوێرەی لەخۆ گرتبوو کە هەموویان دەهاتنە سەر ڕێگای جێبەجێکردنی ئەو بەشەی پەیماننامە کە تایبەت بوو بە کوردستان: لە قۆناغی یەکەمدا، لە ماوەی ساڵێکدا، قەوارەکە ئۆتۆنۆمی دەبێت.، دواتر، دوای زۆر ئەگەر و پەناوپێچ، دەکرا ئەو ئۆتۆنۆمییە ببێ بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەریی نیشتمانی خۆی… سەرەڕای ئەم سەرنجانە لەسەر سیڤەر، گرنگیی ئەو پەیماننامەیە لەوەدایە کە یەکەم و دوایین بەڵگەنامە و ڕێککەوتنی نێودەوڵەتییە کە دان بە قەوارەیەکی کوردیدا دەنێت و ڕەوایەتی پێ دەدات لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتییەوە. هەر لەبەر ئەوەش زۆربەی نووسەرانی بواری لێکۆڵینەوەی کوردۆلۆژی کۆکن لەسەر ئەوەی کە سیڤەر “خاڵێکی بۆ گەڕانەوەی” وا (point of reference) ێکی ئێجگار گرنگە بۆ ناسیۆنالیزمی کوردی. لە بەرانبەردا، زۆر کەم شت هەیە، ئەگەر ئەسڵەن شتێک هەبێ، بە ڕادەی پەیماننامەی سیڤەر، کە لە سەد ساڵی ڕابردوودا بەو ڕادەیە حزووری هەبووبێ لە ڕۆح و حاڵەتی دەروونیی ناسیۆنالیزمی تورکیدا. ئەم حزورە بووە بە “کۆدەرد” (syndrome) و گرێ لە قووڵایی دەروونیی ناسیۆنالیزمی تورکیدا. لە لۆژیکی ئەم کۆدەرد و گرێیەدا، لە هەر کات و جێگایەک باسی دۆزی کورد کرا یا ناوی کورد یا کوردستان هێنرا، بە تایبەتیی لەلایەن دەوڵەت و دامەزراوە ڕۆژاواییەکانەوە، ئەوا سیڤەر بەتوندی ئامادە دەبێت.و دەبێت.ە هۆی شڵەژانی دەروونی ناسیۆنالیستە تورکەکان، لە ئاستی فەرمی و نافەرمیدا.
بەڵام بۆ وەڵامی ئەوەی کە “ئایا بۆ کوردستانی سەربەخۆ” درووست نەبوو، وە بە واتایەکی دیکە ئەو گۆڕاو و پێدراوانە چی بوون وایانکرد کە پەیماننامەی سیڤەر شکست بهێنێ و لە بەرانبەریشدا لۆزان سەر بکەوێ، پێویستیمان بەوەیە لە هەموو ئاستەکانی سیاسەت و ئەو هاوکێشە ستراتیژیی ئیقلیمی و جیهانییانەی کە لە ماوەی سێ ساڵی نێوان سیڤەر و لۆزاندا هاتنە کایەوە، بخەینە بەر باس و لێکۆڵینەوە:
1-) ڕۆڵی جووڵانەوەی ناسیۆنالیستە تورکەکان بە سەرکردایەتی ئەتاتورک لە شکستپێهێنانی سیڤەردا:
هەر وەک گوترا، ئەم جووڵانەوەیە هەر لە سەرەتادا، کە پەیماننامەی سیڤەر ڕاگەیاندرا، سەرسەختانە دوژمنایەتیی خۆی بۆ ڕاگەیاند. . . بە تایبەتیی پێنج پێدراو و گۆڕاو پێگەی ئەم جووڵانەوەیەی بەهێزتر کرد، تا ڕادەی ئەوەی ئەم جووڵانەوەیە توانی ئاڕاستەی سیاسی و ستراتیجی هێزە کۆلۆنیالیستەکان بگۆڕێ، وە بەرهەمی ئەم گۆڕانکارییە لە کۆنفرانسی لۆزاندا بە لوتکە گەیشت و کۆتایی بە سیڤەر هات: أ- سەرکەوتنەکانی ئەم جووڵانەوەیە دژی ئەرمێنیا (دواتر ئەرمێنیای سۆڤیاتی) وە مۆرکردنی ڕێککەوتنی ئەلێکساندرۆپۆل لە 17-11-1920دا لەگەڵ ئەو وڵاتە. بە پێی ئەم ڕێککەوتننامەیە، ئەرمێنیا دەستبەرداری بیرۆکەی ئەرمێنیای گەورە بوو، واتە بە یەکجاری دەستی لە “یەکگرتنەوە” لەگەڵ “ئەرمێنیای ئەنادۆڵ” هەڵگرت؛ ب- سەرکەوتنی جووڵانەوەکە بەسەر یۆنانییەکاندا لە پاییزی 1922دا. ئەم سەرکەوتنە لە زۆر ڕووەوە یەکلاکەرەوە بوو؛ ج- ڕێککەوتنی جووڵانەوەکە لەگەڵ حکوومەتی بەلشەفی لە بەهاری 1921دا. ئەم ڕێککەوتنە بووە هۆکارێکی گرنگ لە بەهێزکردنی پێگەی دیپلۆماسی جووڵانەوەکە و دواجار گۆڕینی هەڵوێستی بەریتانیا، فەڕەنسا و ئیتاڵیا بەرانبەر کۆی مەسەلە پەیوەندیدارەکان بە دواڕۆژی ئەنادۆڵ؛ د- ناسیۆنالیستە تورکەکان توانیان لە کۆنفرانسی لەندەن (لە شوباتی 1921) دا خۆیان وەک نوێنەری “تورکیا” بسەپێنن، لە بەرانبەردا نوێنەری دەوڵەتیی عوسمانی کۆنفرانسەکەی جێهێشت، بەمەش ناسیۆنالیستە تورکەکان پێگەی خۆیدا جێگیر کرد وەک جێگرەوەی حکوومەتی عوسمانی لە ئیستانبۆڵ؛ ح- پڕۆژەی ئەتاتۆرک لە دامەزراندنی دەوڵەتێک تەنیا لەسەر خاکی ئەنادۆڵ، وە دەست هەڵگرتن لە هەموو ئەو ناوچانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە پێشتر لەژێر ڕکێفی دەوڵەتی عوسمانیدا بوون (جگە لە ویلایەتی موسڵ) ، یەکانگیر بوو لەگەڵ دیزاین و ستراتیجی هێزە کۆڵۆنیالیستەکان، چونکە دەوڵەتێکی ئەوها زەمانەتێکی یەکلاکەرەوە بوو بۆ خواستی ئەو هێزانە بۆ لەگۆڕنانی یەکجارەکی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی. هەروەها ئەم دەوڵەتە (واتە تورکیا) جێگرەوەیەکی باش دەبوو وەک بەربەست لەنێوان سۆڤیەت لە لایەک و ناوچەی بەرژەوەندییەکانی ئەو هێزە کۆڵۆنیالیستانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛
2) دوودڵی و ناکۆکی لەنێوان هێزە سەرەکییەکاندا (بەریتانیا، فەڕەنسا و ئیتاڵیا) لە مەسەلە پەیوەندیدارەکان بە چارەنووسی دەوڵەتیی عوسمانییەوە.
لە ڕاستیدا، هەر لە کاتی گفتوگۆکانی کۆنفرانسی لەندەن (شوباتی 1921) فەڕەنسا و ئیتاڵیا ئامادەبوون أ- دەستبەرداری سیڤەر ببن؛ ب- دەستبەرداری “پشکەکانی خۆیان لە خاکی ئەنادۆڵ” ببن و ڕێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتەکەی تورکە ناسیۆنالیستەکان بکەن.
3) ڕاستییە مێژووییەکە ئەوەیە کە ئەو دیزاینەی لەناو پەیماننامەی سیڤەردا بۆ کوردستان کێشرابوو زیاتر دەربڕی ئەو یەکانگیرییە بوو کە لەو چرکەساتەدا لەنێوان خەونی بەدەوڵەتبوونی کورد لە لایەک و بەرژەوەندییەکانی زلهێزەکانی ئەو کاتە، بە کۆمەڵێک هۆکار، فەراهەم بوو. . . بەهەرحاڵ تەمەنی ئەم یەکانگیربوونە لەنێوان خەونی کوردان لە لایەک و بەرژەوەندییەکانی زلهێزە براوەکانی ئەو کاتە یەکجار کوورت بوو، تەنانەت ئەو یەکانگیربوونە بەشی ئەوەشی نەکرد هەنگاوێکیش لە ئاڕاستەی جێبەجێکردنی پەیماننامەی سیڤەر بهاوێژرێ. دواجار لە لۆزاندا نەک هەر ئەم یەکانگیربوونە نەما، بەڵکوو جێگرەوەکەی، یا ڕاستتر بڵێین دژەکەی، یەکانگیربوون بوو لەنێوان بەرژەوەندی وڵاتە کۆڵۆنیالیستەکان لە لایەک و خواست و بەرژەوەندییەکانی ناسیۆنالیستە تورکەکان لە لایەکی تر، بوو بە ئەمری واقیع.
4-) سیاسەتی بەریتانیا بەرانبەر بە کورد پڕ بوو لە دژایەتی و ناجێگیری: دواجار دەبووایە بەریتانیا لەنێوان پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی سیڤەر لە لایەک و بەدەستهێنانی ویلایەتی موسڵ لە لایەکی دیکەوە یەکێیان هەڵبژێرێ: بەریتانیا ویلایەتی موسڵی هەڵبژارد! کاتێک کە هەموو قسە و باسەکانی ناو کۆنفرانسی لۆزان دەخوێنینەوە دەبینین چەندە بەدەستهێنانی ویلایەتی موسڵ بۆ بەریتانیا گرنگ بوو. بەم واتایەش لەو باس و خواسانەدا بەوردی دەردەکەوێ کە چۆن چارەنووسی کوردانی ئەنادۆڵ دەبێت.ە شتێکی فەرامۆشکراو بۆ بەریتانییەکان، وە لە بەرانبەریشدا چۆن چارەنووسی کوردانی ویلایەتی موسڵ دەبێت.ە چەقی باس و پێداگری، نەک بەو مانایەی داوای بەدەوڵەتبوون بۆ کوردانی ویلایەتەکە بکات، بەڵکوو ئەو پێداگرییە تەنیا بەشی ئەوە بکات کە سۆزی ئەو کوردانە بۆ لای بەریتانییەکان ڕابکێشێ بۆ ئەوەی ئەگەر هاتوو لە داهاتوودا چارەنووسی ویلایەتەکە بە “ڕیفڕاندەم” یەکلا کرایەوە ئەوا لایەنگیری کوردەکانی ویلایەتەکە مسۆگەر بکرێ بۆ بوون بە بەشێک لە دەوڵەتە تازەدامەزراوەکەی ئێراق، کە هەڵبەتە ئەو کاتە مونتەدەبەیەکی بەریتانی بوو.
پ2 – بەڕێزتان ئەزانن لەم ڕۆژانەدا یادی سەد ساڵەی ڕێککەوتننامەی لۆزان دەکرێتەوە، ئەو ڕێککەوتنە چییە و پاڵنەر و هۆکاری ڕیککەوتنەکە چیبوو؟
وەڵام: ئەمساڵ، ڕێک لە 24-7-2023، سەد ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی پەیماننامەی مێژوویی لۆزاندا تێپەڕ دەبێت. ئەم پەیماننامەیە بەرهەمی یەکێک لە درێژترین کۆنفرانسەکان لە مێژووی مۆدێرن بووە: ئەم کۆنفرانسە لە پیایزی 1922دا دەستی بە کارەکانی کرد، بەڵام لە هاوینی 1923دا کۆتایی هات، هەڵبەتە بە ناوبڕێکەوە (لە زستانی 1922-1923) . کۆنفرانسی لۆزان لەنێوان براوەکانی جەنگی یەکەمی جیهانی (بە تایبەتیی بەریتانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و یۆنان) لە لایەک، وە نوێنەری دەسەڵاتی تورکە ناسیۆنالیستەکان لە لایەکی ترەوە. هەر لە سەرەتادا کۆنفرانسەکە بە جۆرێک لە هاوسەنگی، لەنێوان لایەنەکانی براوەی جەنگ لە لایەک و تورکە ناسیۆنالیستەکان لە لایەکی ترەوە، دەستی پێ کرد، چونکە کۆنفرانسەکە لەسەر خاکی هیچ یەکێک لە دەوڵەتە براوەکانی جەنگ نەبەسترا بەڵکوو لە لۆزان، لەسەر خاکی وڵاتێکی بێلایەن، واتە سوێسرا. (تەنانەت ناسیۆنالیستە تورکەکان لە سەرەتادا خوازیاری ئەوە بوون کە کۆنفرانسەکە لەسەر خاکی ئەنادۆڵ ببەسترێ) . ئەمەش بۆ خۆی هێمایەکی گرنگ بوو کە ئیتر دەوڵەتە براوەکانی جەنگ چیتر لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی (دۆڕاوی جەنگی یەکەمی جیهانی) دا دانانیشن بەڵکوو لەگەڵ لایەنێک دادەنیشن کە براوەی شەڕە لە بەرانبەر یۆنانییەکان و ئەرمەنەکان وە هەروەها ئەم لایەنە کۆمەڵێک دەستکەوتی دیپلۆماسی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە و هەوڵیش دەدات “وەک براوە” لە کۆنفرانسەکەدا مامەڵە بکات.
دەرەنجام: دەسەڵاتی تورکە ناسیۆنالیستەکان، بە سەرۆکایەتی ئەتاتورک، براوەی بێ سێ و دووی کۆنفرانسی لۆزان بوون، چونکە توانیان “شکستی دەوڵەتی عوسمانی بگۆڕن بە سەرکەوتن و سەرکەوتنی کوردیش لە سیڤەر بکەن بە شکست، ” ئەمەش بۆ خۆی دەرەنجامێکی یەکجار سەرنجڕاکێش و گرنگە.
پ3- ئایا ڕێککەوتنامەکە چووە بواری پراکتیکەوە، دەرهاویشتەکانی بۆ کورد و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چییبوون، ئایا ئەوە ڕاستە کە ئەم ڕێککەوتنە دوای سەد ساڵ هەڵدەوەشێتەوە؟
:وەڵام
لە هەر سێ گۆشەبینینی کوردستانی، تورکی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، پەیماننامەی لۆزان ڕووداوێکی گرنگ و مێژووییە:
یەکەم، لە دیدی کوردستانییەوە: 1) ئەم ڕووداوە بە مانای یەکلابوونەوەی دابەشبوونی کوردستان، ناسراو بە کوردستانی عوسمانی بۆ سێ بەش (باکوور، باشوور، ڕۆژاوا) بوو، ئەگەرچی مەسەلەی ویلایەتی موسڵی عوسمانی، لەو کۆنفرانسەدا یەکلا نەکرایەوە، بەمەش دیاریکردنی سنوورەکانی نێوان ئێراق و تورکیا بۆ 1925-1926 دواخرا. بەڵام ئەم ویلایەتە، وەک ئەمری واقع، هەر زوو لە کۆتایی جەنگی یەکەمی جیهانی و دواتر درووستبوونی دەوڵەتی ئێراقەوە، کەوتبووە ژێر ڕکێفی ئێراق وەک مونتەدەبەی بەریتانی؛ 2) لۆزان کۆتاییهاتنی پەیماننامەی سیڤەر بوو، ئەو پەیماننامەیەی کە بڕیار بوو خەونی کورد لە دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستانی، بەڵام سنووردار، بەرجەستە بکات. ئەم ڕووداوە بوو بە سەرەتایەک بۆ ڕەوتی مێژوویی کوردایەتی لە سەد ساڵی ڕابردوودا، بە تایبەتیی لە شێوازی ململانێ لەنێوان دوو ئاڕاستەدا، ڕەوتی سەربەخۆیی لە لایەک و ڕەوتی “ئۆتۆنۆمی و فەرماڕەوایی خۆماڵی” لە لایەکی دیکەوە. ڕەوتی دووەمیان لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە بەڕوونی بوو بە ڕەوتێکی باڵادەست؛ 3) سەرکەوتنی ناسیۆنالیستە تورکەکان لە کۆنفرانسی لۆزاندا و دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیا، بووە سەرەتای ڕاستییەکی تاڵ لە مێژووی کورددا: هەر لە سەرەتای هاتنەکایەی ئەم دەوڵەتەوە دوو دانە ڕاستی تاڵ و گرنگ دەرکەوتن: أ- ئەم دەوڵەتە لەسەر پرەنسیپی یەک نەتەوە، یەک دەوڵەت، یەک سەروەری دابەش نەکراو، یەک کولتوور و یەک زمانی ڕەسمی (واتە تورکی) ، دڵڕەقترین و مەترسیدارترین بەرنامە و پڕۆژەی توانەوە و ئینکاری نەتەوەیی بەرانبەر بە کورد ڕاگەیاند؛ ب- ئەم دەوڵەتە هەر لە سەرەتاوە دوژمنایەتیی خۆی بۆ هەر ماف و پێشوەچوونێکی سیاسییانەی کورد لە دەرەوەی سنوورەکانی تورکیا ڕاگەیاند، وە لە سەد ساڵی ڕابردووشدا تا توانیویەتی ئەم مەبەستەی خۆی بە کردار سەلماندووە؛ ج- بوونی گەورەترین بەشی کوردستان (لە ڕووی خاک و دانیشتووانەوە) لەناو سنوورەکانی تورکیادا گاریگەریی فرەلایەنی لەسەر تەواوی دۆزی کورد جێهێشتووە، لە ئێستاشدا هەر وەهایە.
دووەم، لە دیدی دەوڵەتی تورکیاوە، ئەم پەیماننامەیە: 1) بوو بە سەرەتای دەوڵەتێکی نوێ، واتە کۆماری تورکیا، کە هەر زوو وەک دەوڵەتێکی “زلهێزی ئیقلیمی” دەرکەوت و بوو بەشێک لە هاوکێشەیەکی ئیقلیمی فراوان، وە دواتر جیهانیش؛ 2) بە دیدی دامەزرێنەری ئەم دەوڵەتە (واتە ئەتاتورک) ، پەیماننامەی لۆزان “ئەو بەڵگەنامەیەیە کە دەریدەخات هەموو ئەو هەوڵانەی سەدان ساڵە دەدرێن وە دەخوازرا لە ڕێگای سیڤەرەوە بگەن بە ئامانجی وردوخاشکردنی نەتەوەی تورک، بێواتا کۆتاییان هات. ئەمە سەرکەوتنێکی دیپلۆماسی بێوێنە بوو لە مێژووی دەوڵەتی عوسمانیدا؛ ” 3) پەیماننامەی لۆزان فاکتەرێکی زۆر گرنگ بوو لە کۆتاییهێنان بە ئیمپراتۆریی چەند سەد ساڵەی عوسمانی و لەگەڵیشیدا کۆتاییهێنان بە، ئەوەی لە مێژوودا بە “مەسەلەی ڕۆژهەڵات” (eastern question) ناسراوە. مەسەلەی ڕۆژهەڵاتیش کۆی ئەو ناجێگیرییە دیپلۆماسی و ئابوورییە بوو کە دەوڵەتی عوسمانی لە کۆتایی سەدەی هەژدەمەوە تا کۆتایی تەمەنی تیایدا دەژیا، وە ئەم ناجێگرییەوە ببووە هۆی کاردانەوە و دەستوەردانی جۆراوجۆری ئەو کاتەی زلهێزەکان لەو دەوڵەتەدا؛ 4) لە پەیماننامەی لۆزاندا شتێک ڕوویدا کە یەکەمجار لە مێژوودا ڕووی داوە: دەوڵەتی عوسمانی یەکێک بوو لە دۆڕاوە سەرەکییەکانی جەنگی یەکەمی جیهانی، بەڵام لە ڕێگای پەیماننامەی لۆزانەوە دۆڕاوی جەنگ گۆڕرا بە براوە. ئەگەر سیڤەر سیمبۆل و هێمای دۆڕاوی دەوڵەتی عوسمانی بووبێت، ئەوا بێگومان لۆزان وەک هێما و جەختکەرەوەی سەرکەوتن دەردەکەوێ.
سێیەم، لە گۆشەبینینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە: 1) لۆزان بوو بە وێستگەیەکی یەکجار گرنگ لە سەرهەڵدان و بەرجەستەبوونی سیستمێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەم ناوچەیە چیتر لە سیستمی “ئیمپراتۆری” کۆندا نەمایەوە، بەڵکوو پێی نایە قۆناغێکی نوێ لە سیستەمی سیاسی، واتە سیستمی دەوڵەت-نەتەوە، دەوڵەتی مۆدێرن؛ 2) ئەم پەیماننامەیە، لە ئاستی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بوو بە دەربڕی ئەو ڕاستییەی کە سیستمی نوێی جیهانی تەنیا بەرهەمی سیاسەت و جیهانبینی هێزە کۆڵۆنیالیستە ڕۆژاواییەکان نییە، بەڵکوو ناسیۆنالیزمی لۆکاڵیش دەورێکی گرنگ، تەنانەت یەکلاکەرەوەش، دەبینێ، هەڵبەتە مەبەستیش بە ڕادەی یەکەم ناسیۆنالیزمی تورکییە، کە ڕۆڵێکی گرنگی بینی، بە تایبەتیی لە ڕێگای لۆزانەوە، لە کۆتاییهێنان بە سیستمی ئیمپراتۆری و بەرجەستەکردنی سەرەتاکانی دەوڵەتی مۆدێرن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ 3) پەیماننامەی لۆزان هێڵی یەکلاکەرەوەیە لەنێوان دوو جۆر لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێگەی ئەو ناوچەیە لە هاوکێشەی جیهانیدا: پێشتر جیهانی ڕۆژاوا زیاتر لە ڕێگای ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییەوە مامەڵەی لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکرد، بەڵام دوای لۆزان ئیتر دەوڵەت-نەتەوە، بە تایبەتیش لە حاڵەتی ناوچەی کرۆکی دەوڵەتی عوسمانی، لە ڕێگای تورکیاوە ئەو مامەڵەیە کرا
ئەوەی کە لە ساڵانی دواییدا دەسەڵاتدارانی تورکیا، زۆر بە تایبەتیی سەرۆکی ئەو وڵاتە (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) جار دوای جار دووپاتیان کردووەتەوە کە ئیتر “دوای سەد ساڵ لۆزان کۆتایی دێت” و ویلایەتی موسلیش “دەگەڕێنینەوە” بۆ وڵاتی دایک، واتە تورکیا، جێگای سەرنج و تێڕامانە.
هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان، هەڵبەتە بە دیدی بەشێک لە دەسەڵاتدارانی تورکیا، بە مانای هەڵوەشاندنەوەی بنەماکانی ئەو واقیعە دێت کە لەو پەیماننامەیەدا کەوتەوە. ئەگەرچی دەکرێت بەشێک لەو بانگەشەیە وەک بەکاربردن (ئیستهلاک) ی سیاسی ناوخۆیی تورکیا تەماشا بکرێت، بۆ نموونە پڕۆپاگاندەی هەڵبژاردن، بەڵام دەشکرێت وەک خەونێکی ئیمپراتۆری و خواستی فراوانخوازیش تەماشا بکرێت. ئەوەش گرنگە بڵێین ئەم خەونی ئیمپراتۆرییە لە کاتێکدا دێت دوو زلهێزی ئیقلیمی و جیهانی دیکە (ڕووسیا و ئێران) بە کاریگەریی هەمان “خەونی ئیمپراتۆری: چاویان لە فراوانخوازییە”!
لە لایەکی ترەوە ئەگەرچی ستەمی هەرە گەورە لە دەرەنجامی لۆزان، لە ئاستی باکووری کوردستان و کوردستانی گەورەدا، بەر کورد کەوتووە، بەڵام بە هەمان ڕادە لایەنە کوردییەکان گوزارەشیان لە گۆشەبینینی کوردستانییانە نەکردووە ڕوو لە پەیماننامەی لۆزان و سەد ساڵەی ئەو پەیماننامەیە و چارەنووسی. بە تایبەتیی جێگای سەرنجە کە هێزە سیاسییەکان و دەسەڵاتی سیاسی لە باشووری کوردستاندا، لە بەرانبەر ئەو هەموو بانگەشە و ئاماژانەی تورکیا لە مەڕ “گەڕاندنەوەی ویلایەتی موسڵ بۆ تورکیا، ” بێدەنگییەکی سەرسووڕهێنەریان هەڵبژاردووە: ئەم بێدەنگییە جێگای نیشانەی گومان و نیشانەی پرسیاری جددین! ئەم بێدەنگییە لە کاتێکدایە کە هەر باسکردنێک لە چارەنووسی ئەو ناوچەیەی کە پێشتر ویلایەتی موسڵی عوسمانی بوو ڕێک باسکردنە لە چارەنووسی باشووری کوردستان.
ئەوەی ڕاستی بێت لە هیچ جێگایەکی هەر 143 بەندەکانی پەیماننامەی لۆزان، لە پڕۆتۆکۆڵە لکێندراوەکان بە پەیماننامەکەوە، تەنانەت لە ڕێکەوتنی نێوان تورکیا و ئێراق (ناسراو بە ڕێککەوتنی ئەنکەرە، بۆ دیارکردنی سنوور، لە ساڵی 1926) باسی کۆتاییهاتنی لۆزان یا “گەڕانەوەی” ویلایەتی موسڵ بۆ تورکیا نەکراوە.
سوپاستان دەکەم، سوپاس بۆ ئەم دەرفەت و بەسەرکردنەوەیەتان؛ سەرکەوتوو بن.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 122 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | azadbun.com 05-08-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 05-08-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 26-01-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 29-01-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 29-01-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 122 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,047
وێنە 106,416
پەرتوک PDF 19,245
فایلێن پەیوەندیدار 96,891
ڤیدیۆ 1,378
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.328 چرکە!