پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژەنەراڵ بارزانی، نووری سەعید (پاشا) شەرمەزار دەکات!
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاوە ئەمین

کاوە ئەمین
#کاوە ئەمین#
شۆڕشی یەکەمی بارزان لەنێوان ساڵانی (1931- 1933) لەلایەن شێخ ئەحمەد بارزانییەوە سەرکردایەتی کرا، بەڵام بەهۆی نابەرانبەری لە ژمارەی هێز و چەک و پشتیووانی ڕاستەوخۆی ئینگلیز، دەوڵەتی پاشایەتیی ئێراق توانی شۆڕشەکە کپ بکات و، شێخ ئەحمەد و مەلا مستەفا و بەشێک لە شۆڕشگێڕانی بارزانی ڕوویانکردە باکووری کوردستان، بەڵام ئەوە بەومانایە نەبوو کە بەتەواوی کوانووی شۆڕشەکە دابمرکێتەوە، ژمارەیەک لە شۆڕشگێڕان بە سەرکردایەتی خەلیل خۆشەوی لە ناوچەکەدا مانەوە، سەرەڕای ئەوەی بەردەوام هێزەکانی ئێراق و تورکیا و جاشەکان بەدوایانەوە بوون و گەمارۆیان دەدان، توانیان لە ناوچەکەدا بمێننەوە، بەڵام بەداخەوە لە کۆتاییدا زۆربەیان بە (خەلیل خۆشەوی) یشەوە، شەهید کران.

تورکیا نکۆڵی لە هەبوونی نەتەوەی کورد دەکرد، بۆیە شتێکی چاوەڕوانکراو بوو کە شێخ ئەحمەد و هەڤاڵەکانی ڕادەستی ئێراق بکاتەوە، لەگەڵ ئەوەی بە حیساب ئێراق لێبووردنی بۆ بارزانییەکان دەرکردبوو، بەڵام لەگەڵ بەڵێنەکەی خۆیاندا ڕاستگۆ نەبوون، شێخ ئەحمەد و مەلا مستەفا و بەشێکی زۆر لە کەسوکاریانی نەفیکرد بۆ خوارووی ئێراق بەتایبەتیی بۆ شاری ناسرییە.

ئێراق وایدەزانی ئیتر جادەکەی بۆ تەخت بووە، شۆڕشی بارزانییەکان بەتەواوی خامۆش بووە، بۆیە لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا لە ساڵی 1939دا بارزانییەکانی گواستەوە بۆ شاری سلێمانی، بە مەش دەرفەتێکی باش بۆ بارزانییەکان بەتایبەتیش مەلا مستەفا بارزانی ڕەخسا کە بتوانێت بەنهێنی پەیوەندی بە دەڤەری بارزانەوە بکات، هاوکات پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ خەڵکی سلێمانی، بەتایبەتیی کەسایەتییە دیارەکانی شار لە ڕۆشنبیران گرێبدات. پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەی شێخ مەحموودی حەفید، ئەندامانی حیزبی هیوا و سەرۆکی حیزبی هیوا مامۆستا ڕەفیق حیلمی بەست. هەر ئەوانیش توانیان لە ساڵی 1943 لە ڕێگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاوکاری مەلا مستەفا بکەن و یارمەتیی بدەن بۆ گەیشتنەوە دەڤەری بارزان.

بە گەیشتنەوەی مەلا مستەفا جارێکی دیکە خەڵکی دەڤەرەکە جۆش و خرۆشی کوردایەتی و شۆڕشیان تێدا ژیایەوە، ئەوەبوو شۆڕشی دووەمی بارزان دەستی پێ کرد.

کاتێک حکومەتی ئێراق ئەوەی زانی نەیتوانی بە هەڕەشە و بەکارهێنانی هێز و کوشتار بەسەر ناوچەکەدا زاڵ بێت، پەنایان بۆ گفتوگۆ برد. مەلا مستەفا لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییە باوەڕپێکراوەکانی لە ساڵی 1944چوو بۆ بەغدا بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ نووری سەعید بکات ، کە بە پاشا ناسراو بوو.

یەکەم جار بوو ژمارەیەک شۆڕشگێڕی کورد بە جلی کوردی و بە چەکەوە بچنە نێو بەغدا و سەرنجی خەڵکیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشا. ئێراقییەکان زۆریان هەوڵدا کە داخوازییەکانی کورد لە داخوازییەکانی ناوچەیەکی سنوورداری وەکوو بارزان قەتیس بکەن و شۆڕشەکە وەکوو شۆڕشێک یاخود کۆبوونەیەکی چەکداری ناوچەیی کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەستیان داوەتە چەک وێنا بکەن، بەڵام مەلا مستەفا خاوەن ئەزموونێکی قوڵ و دنیابینییەکی کوردستانیانە بوو، بۆیە بە تووندی داواکانی ئێراقی ڕەتکردەوە و پێیان دەڵێت: ناوچەی بارزان بەشێکە لە کوردستان نەک بە پێچەوانەوە بۆیە دەبێت هەموو داوا ڕەواکانی نەتەوەی کورد پەسەند بکەن .

ئەو کاتەی کە مەلا مستەفا لە بەغدا دەبێت، بەردەوام ڕۆشنبیران و سەربازە پلەدارەکانی کورد، ئەندامانی حیزبی هیوا و کەسایەتییە دیارەکانی کورد و دۆستانی کورد ڕۆژانە سەردانی دەکەن.

لە یەکێک لە هەڤپەیڤینەکانم دا بۆ بەرنامەی (پەنجەمۆر) ی تۆڕی میدیایی ڕووداو، کە لەگەڵ کەسایەتی دیاری دەڤەری ئاکرێ، شێخ تاهیری شووشی سازم کردووە و بەم زووانە بڵاودەبێتەوە، بەسەرهاتێکی خەندەدار، بەڵام پڕمانای گێڕایەوە، ئاخر باوکی یەکێک بووە لە شایەتەکان.

شێخ تاهیر شووشی بەم شێوەیە چیرۆکی چوونی مەلا مستەفا بۆ بەغدا دەگێڕێتەوە، لەسەر داوای حکومەتی ئێراق مەلا مستەفا بڕیار دەدات لەگەڵ 15 کەسایەتی و پاسەوانی خۆی بچێتە بەغدا. حاجی قادر ئاغای شووشی و محەمەد بەگی ڕواندزی، شێخ محەمەد خالید بارزانی لەنێو شاندەکەدا بوون، بەداخەوە من ناوی ئەوانەی دیکەم لەیاد نییە. ئەو کاتەی کە بارزانی لە بەغدا دەبێت، ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی حیزبی هیوا سەردانی دەکەن، هەروەها وەزیرەکانی کورد، پارێزگارەکان، پلەدارەکانی نێو سوپا، کارمەندانی نێو دەوڵەت، ئێواران دەچوون سەردانی جەنابی بارزانییان دەکرد. ڕۆژێک لە مەجلیسێکی 40 - 50 کەسی دا بارزانی بە ئامادەبووان دەڵێت: ڕەنگە سبەی - دوو سبەی لەگەڵ نووری سەعید و دەسەڵات بەدەستانی حکومەت دابنیشم و گفتوگۆیدان لەگەڵ بکەم، بۆیە داواتان لێ دەکەم هەر کەسێک زانیارییەکی هەیە لەسەر نووری سەعید پێمبڵێت. هەریەکەو قسەیەک دەکات، یەک دەڵێت: نووری سەعید تورکمانە، یەک دەڵێت: دایکی کوردە و باوکی تورکمانە، یەک دەڵێت پیاوی ئینگلیزە، هەریەکەو شتێک دەڵێت. لەنێو مەجلیسەکەدا کەسێک دانیشتبوو، جاربەجار دەستی بەرزدەکردەوە، بەڵام زوو پەشیمان دەبووەوە. بارزانی ڕووی تێدەکات و دەڵێت: ها شریک دەبینم دەتەوێت شتێک بڵێیت، بەڵام زوو پاشگەز دەبیتەوە. ئەویش دەڵێت قوربان، من شتێکی سەیرم هەیە لەسەر نووری سەعید، بەڵام لەڕووم نایێت لە بەردەم جەنابت دا بیگێڕمەوە!

مەلا مستەفا پێی دەڵێت: فەرموو قسە بکە، هەموومان خۆمانەین، شەرمی ناوێت!

ئەویش دەڵێت: قوربان، ژنێک هەیە ناوی ئوم ڕاجیحەیە، ژنێکی دەوڵەمەندە، ڤێلایەکی زۆر گەورەی هەیە، خواردنگەی تێدایە، باخچەیەکی گەورەی هەیە، مەلەوانگە و مەرقەسی تێدایە، زۆربەی وەزیر و کاربەدەستانی حکومەت بە نووری سەعیدیشەوە سەردانی ئەو شوێنە دەکەن، لێت ناشارمەوە منیش کونجێکی خۆمم هەیە و سەردانی ئەو شوێنە دەکەم، بەڵام ماوەی سێ مانگە نووری سەعید بەهۆی ئەوەی کە 500 دیناری لەم ئوم ڕاجیحەیە قەرزکردووە و ناتوانێت بیداتەوە، لەڕووی نایێت سەردانی ئەو شوێنە بکات! بارزانی لێی دووپات دەکاتەوە کە ئایا ئەو شتەی باسی دەکات ڕاستە؟ ئەویش دڵنیایی پێدەدات.

ڕۆژی دیدارەکە نووری سەعید زۆر بەگەرمی پێشوازی لە مەلا مستەفا دەکات و دەست بە قسەکردن و گفتوگۆ دەکەن. نووری سەعید جاربەجار ڕوو لە بارزانی دەکات و پێی دەڵێت: جەنابی بارزانی، با ئەو شەڕە بوەستێت، ئێمە بە کورد و عەرەب و تورکمانەوە هەموومان ئێراقین، شەڕ بە کەڵکی وڵاتەکەمان نایێت! مەلا مستەفاش هەموو جارێک لە وەڵام دا دەڵێت جەنابی پاشا، خۆ منیش زۆرم پێخۆشە شەڕ بوەستێت، بەڵام هەموو شتەکان لە دەستی ئێوەدان، فەرموو مافەکانی نەتەوەی کورد بدەن، خۆ ئێمە تەرفداری شەڕنین، ئێمەش ئاشتخوازین و دەمانەوێت ئاسوودە بژین، ئێوە شەڕمان پێدەفرۆشن!

پاش کەمێکی دیکە دیسان نووری سەعید دەڵێت: ئەگەر ئێوە درێژە بەشەڕ بدەن، دەڤەری بارزان بەر تۆپپاران دەکەوێت، کاول و وێران دەبێت. وەکوو جۆرە هەڕەشەیەک درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت: خۆ ئەوەش دەزانن کە ئینگلیز پشتیووانی ئێمە دەکات.

بارزانی لە وەڵام دا دەڵێت: ئەگەر ئینگلیز لە پشت ئێوەوەبێت، ئێمە تەنیا خوا شک دەبەین لە پشتمانەوە بێت.
نووری سەعید دەڵێت: جەنابی بارزانی خۆت دەزانیت ئەگەر هەموو سوپاکەمان هێرش بکاتە سەر کوردستان و بە تۆپ و فڕۆکە لێتان بدەین، بارزانییەکان ناچار دەبن ڕوو لە چیا بکەن، ئەو کاتە هەر هەموویان لە برسان دا دەمرن! مەلا مستەفا ڕوو لە نووری سەعید دەکات و دەڵێت: من بڕوام بە قسەکانی تۆ هەیە، ئەگەر واز لە کوردایەتی بێنم، بارزانییەکان دادەمەزرێنیت لەناو سوپا و پۆلیس، قوتابخانە بۆ ناوچەکە دابین دەکەیت، بڕوام بە قسەکانت هەیە، بەڵام من بەڵێنێکم بە نەتەوەی کورد داوە کە پشتیان تێنەکەم و خەبات بۆ مافەکانیان بکەم، جا جەنابی پاشا باش گوێم لێبگرە، ئەگەر ئەوەی تۆ دەیڵێیت بێتە دی و بارزانییەکان ڕەزیل و برسی ببن، بگاتە ئەوەی بچم 100 دینار لە ئوم ڕاجیحە قەرز بکەم و برسییەکانی پێی ڕزگار بکەم، دڵنیا بە نایکەم! وەختێک نووری سەعید گوێی لە ناوی ئوم ڕاجیحە دەبێت سەری دادەخات و تاوەکوو چەند دەقیقەیەک هیچ قسەیەک ناکات.

دواتر مەلا مستەفا دەگێڕێتەوە بیرم کردەوە چ ڕێگەیە هەڵبژێرم جگە لەوەی کە تاوەکوو دوا ساتەکانی ژیانم خەبات بۆ گەلەکەم بکەم و ڕادەستی هیچ دوژمنێک نەبم، جگە لە خەبات و شۆڕش ڕێگەیەکی دیکەم لە نەدۆزییەوە.

هەرچەندە ڕێککەوتنێک لەنێوان بارزانی و نووری سەعید دا کرا، بەڵام هەر زوو بە فیتی ئینگلیزەکان هەموو شتێک هەڵوەشایەوە و بارزانییەکان ناچاربوون دەست بدەنەوە چەک و بەرگری بکەن. دواتر ڕوویان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و بۆ پارێزگاری لە کۆماری کوردستان و چوونە پاڵ سوپای کۆماری کوردستان، لەپێناو پارێزگاری لە کۆماری کوردستان دەیان کەسیان لێ شەهید و بریندار بوو.[1]
ئەم بابەتە 108 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net26-01-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-01-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 26-01-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-01-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 26-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 108 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!