تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی ئاکرێ# ئەمساڵ 2024 بەشدارە لە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان تیپەکە لەم وەرزە لە کۆی ئەنجامدانی 15 گەڕ لە خولەکە خاوەنی 27 خاڵە و هەشت بردنەوەی تۆمارکردووە لە دوای دەست لەکارکێشانەوەی ڕاهێنەری پێشووی یانەکەش، (هەژار سابیر) ی یاریدەدەری یانەکە تیپەکەی لە ئەستۆ گرتووە وەکوو ڕاهێنەر تیپەکەی بردۆتە قۆناغێکی باشتر و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و تیپەکەی کردۆتە یەکەمی کوردستان و سەرووی لیستی یانەکانی کوردستانی گرتووە، ئەم ڕاهێنەرە شەش یارییە تیپەکەی نەدۆڕاوە و سەرجەم یارییەکانی بردۆتەوە، ئەم ڕاهێنەرە هەفتە لە دوای هەفتە بە پاڵپشتی هاندەران و کارگێڕیی تیپەکە دەیەوێت ڕیکۆردی تازە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان تۆماربکات.لە کۆی ئەنجامدانی 13 یاری لە خولەکەش یانەکە تەنیا 3 یاری دۆڕاندووە ئەویش لەسەر دەستی ڕاهێنەری پێشوو بووە دوو یاریش یەکسان بوو، لە ئێستادا 2024 تیپەکە بە قۆناغێکی باش دەڕوات کارگێڕیی تیپەکە دەیەوێت ئەم ئاستە بەرزە بەردەوام بێت.
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 176 ganger