وتەبێژی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت کە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە ڕێکەوتن لەگەڵ #بەغدا# کراوە بەو مەرجەی جێبەجێی بکەن. #پێشەوا هەورامانی# وتەبێژی حکومەتی هەرێم بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، سەبارەت بە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، توانیویانە بگەنە ڕێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بە مەرجەکانی بەغدا ڕازی بوون، بەو مەرجەی لە داهاتوودا ڕێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ دۆسیەی مووچەدا پرسی نەوتیشیان یەکلایی کردووەتەوە و تەواوی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم سەردانی بەغدایان کردووە بۆ تاوتوێکردنی گرێبەستەکان و پیشاندانی گرێبەستەکانیان کە چاوەڕوان دەکرێت چارەسەر بکرێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 155 جار هاتیە دیتن