ناونیشانی پەرتووک: کۆبانێ بەرگریی نەتەوەیەک (چیرۆکی نەبەردی و یەکگرتوویی هێزەکوردییەکان)
ناوی نووسەر: د.ئیسماعیل حەساف -د.سەنگەر حاجی -عەدنان مەجید محەمەد -سەفەر ژاژۆکی
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: دانشفەڕ
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
$ناوەرۆک$
ئەم پەرتووکە لە دەروازە، سێ توێژینەوە، لیستی ناوی هەر چوار کاروانی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ، لیستی چاوپێکەوتنەکان و ئەلبۆمی وێنە پێکهاتووە.
توێژینەوە و دەروازەی بە شێوەی بەش و پاژە ڕێکخراوە، دەروازەی توێژینەوەکان لە بارەی بڕیاری نەتەوەییانەی سەرۆک #مەسعود بارزانی# یە، کە سێ پاژ لەخۆ دەگرێت و باس لە هزری بەهاناوەچوون لای کورد، خاڵەکانی پەیامەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەی هەرێمی کوردستان بۆ هەولێری کرد بۆ کۆبانێشی کرد، دەکات.
توێژینەوەی یەکەم لە سێ بەش پێکدێت و بەشی یەکەم باسی مێژووی کۆبانێ و دیرۆکی ڕزگارکردنی لە دەستی داعش دەکات و چوار پاژ لەخۆ دەگرێت کە لە بارەی کوورتە باسێکی مێژوویی، ڕۆڵی عەشیرەتەکانی بەرزایی لە کۆبانێ و حەما بەرانبەر ئینتیدابی فەڕەنسی، گرنگی ستراتیژی کۆبانێ و کاردانەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانە. بەشی دووەمی لە بارەی ڕۆڵ و بەرگرییەکانی پێشمەرگە لە کۆبانێیە و سێ پاژ لەخۆ دەگرێت کە باس لە گەیشتنی پێشمەرگە بە کۆبانێ لە ڕێگەی تورکیاوە، کۆنترۆڵکردنەوە و ڕزگارکردنی کۆبانێ، ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕزگارکردنی کۆبانێ دەکات. بەشێ سێیەمی لە بارەی تاوانەکانی داعش و ئاڵۆزی و ناڕەزایەتییەکانە و سێ پاژ لەخۆ دەگرێت کە باس لە ناڕەزایەتییە مرۆییەکان و ئاوەدانکردنەوە، ئاڵۆزییەکان لەسەر سنووری تورکیا، ئاوارەبوونی دانیشتووانی کۆبانێ، دەکات.
توێژینەوەی دووەم لە بارەی ڕەهەندە سیاسییەکانی پشت ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێیە و شەش پاژ لەخۆ دەگرێت کە باس لە دلسۆزی و ئینتیمای نەتەوەیی لەنێوان تاکەکان و پارچەکانی کوردستان، بارودۆخی سیاسی کورد لە سووریا لەنێوان ساڵانی (1963-2011) ، ڕۆڵی کورد لە شۆڕشی سووریادا لە ساڵی2011، ڕەهەندەکانی ناردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ کۆبانێ، ڕۆڵی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لە ناردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ کۆبانێ، چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتییەکان و ڕۆڵی دەوڵەتان، دەکات.
توێژینەوەی سێیەم لە بارەی قۆناغەکانی چوونی هێزی پێشمەرگە و چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات و سێ پاژ لەخۆ دەگرێت کە باس لە قۆناغەکانی چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ، ڕۆژمێری ئازادکردنی کۆبانێ لە بیرەوەری پێشمەرگەیەکدا، ڕۆڵی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە هاوکاریکردنی خەڵکی کۆبانێ دەکات.
[1]