شیاکەی لە قنگ هەڵسوو، ئەچیتە گاگەل.
شیاکە: پیسایی مانگا، گاگەل: مەبەست لە کۆمەڵێک گا و مانگایە کە بە یەکەوە بلەوەڕێن (فەرهەنگی خاڵ)، گایەل کاتێک لە شوێنێک مۆڵ دەبن و لەسەر زەوی دەکەون، جەستەیان پیس دەبێت و هەندێکیان شیاکەیان بەردەکەوێت، بە کەسی کەڕەواڵە و بەسەزمان دەوترێت کە بەکەڵکی هیچ شتێک نەیەت. [1]