ناو: عەزیز
ناوی باوک: تۆفیق عەبدولقادر
ڕۆژی شەهیدبوون: #10-09-1982#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بەڕوێن# ی ناوچەی #بەمۆ# ی شاری #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #گورگە چیا# ی ناوچەی #تاوەگۆز#
$ژیاننامە$
لە گوندی بەڕوێنی ناوچەی بەمۆی شاری هەڵەبجە لە دایکبووە، لەگەڵ مەفرەزەیەک، لە بەتالیۆنی تاوەگۆز، دوای گەڕانەوەیان لە چالاکییەکی پارتیزانی ناوشاری هەڵەبجە، لە گوندی گورگەچیای دەڤەری تاگۆزی سەربە پارێزگای هەڵەبجە، هێزێکی زۆری جاش و سەربازی ڕژێمی بەعس چواردەوری گوندەکەیان گرتووە و شەڕ نێوانیان درووست بووە، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری و بەهۆی کەمی ژمارەی پێشمەرگەکان و زۆری سەرباز و جاشی ڕژێم لەگەڵ برازایەکی بەناوی شەهید #خالید عەزەم تۆفیق عەبدولقادر# بەبرینداری لەلایەن سەربازەکانەوە دەستگیر کراون، دواتر بە فەرمانی هەواڵگری گشتی ئێراق هەر لە شەوی 10-09-1982 لە دەروازەی گورگەچیا گوللەباران کراون و شەهید بوون.[1]