ناو: خالید
نازناو: خالید عەزەم
ناوی باوک:عەزەم تۆفیق عەبدولقادر
ساڵی لەدایکبوون: 1960
ڕۆژی شەهیدبوون: #10-09-1982#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بەڕوێن# ی ناوچەی #بەمۆ# ی شاری #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #گورگە چیا# ی ناوچەی #تاوەگوێز#
$ژیاننامە$
خالید عەزەم تۆفیق، ساڵی 1960 لە گوندی بەڕوێنی سەربە ناوچەی بەمۆی پارێزگای هەڵەبجە لەدایکبووە، گوندنشین بووە و تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە.
ساڵی 1976 بووەتە پێشمەرگە لە لقی شەهید #عەزیز تۆفیق عەبدولقادر# کەسەربە بەتالیۆنی تاگۆزی بوون، (قادر حەمەساڵح) فەرماندەی بەتالیۆن بووە. ساڵی 1978 لەنێوان گوندی #سێڵە# و گوندی #پشتە# ی ناوچەی بەمۆ کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی ئێراق و خالید عەزەم تۆفیق بەسەختی بریندار بووە.
لە 10-09-1982 خالید عەزەم تۆفیق و مەفرەزەیەک هاوسەنگەری بە فەرماندەیی عەزیز تۆفیق عەبدولقادر دوای گەڕانەوەیان لە چالاکییەکی پارتیزانی ناوشاری هەڵەبجە، لە گوندی گورگەچیای دەڤەری تاگۆزی سەربە پارێزگای هەڵەبجە، هێزێکی زۆری جاش و سەربازی ڕژێمی بەعس چواردەوری گوندەکەیان گرتووە و شەڕ نێوانیان درووست بووە، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری و بەهۆی کەمی ژمارەی پێشمەرگەکان و زۆری سەرباز و جاشی ڕژێم خالید عەزەم تۆفیق و فەرماندەکەی بەناوی عەزیز تۆفیق عەبدولقادر کە مامی خۆی بووە بەبرینداری لەلایەن سەربازەکانەوە دەستگیر کراون، دواتر بە فەرمانی هەواڵگری گشتی ئێراق هەر لە شەوی 10-09-1982 لە دەروازەی گورگەچیا گوللەباران کراون و شەهید بوون.[1]