دەڵێی جووە و خوومی لێشێواوە.
خووم: مەبەست لە ڕەنگکردنی جلوبەرگە، کاری خومگەریی یەکێکە لەو کارانەی کە جووەکان وەک پیشەیەکی نوێ هێناویانەتە شار، جلوبەرگی خام یان کلافە دەزووی تەون چنەکانیان لەسەر خواستی خەڵکی ڕەنگ کردووە، گەر هەڵەیەک لە ڕەنگکردندا ڕوویدابێت، ڕووزەردی بۆ خوومچییەکە بووە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە کارێکدا هەڵە بکات و شپرزە ببێت، پێی دەوترێت: دەڵێی جووە و خوومی لێشێواوە. [1]