ڕۆژی هەینی #08-12-2023#، بە ئامادەبوونی (ڕێبەر ئەحمەد) وەزیری ناوخۆ و بە نوێنەرایەتی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مامۆستا (لوقمان سەعید سدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر (د.ئەحمەد ئەنوەر) سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کورستان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری پەروەردەی شارۆچکەکان لە پارێزگای #هەولێر# و ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابییان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، دەستەی دەستپاکی، بەهامەنگی ڕێکخراوی (UNDP) و نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزارەتی پەروەردە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی ڕوو بەڕووبوونەوەی گەندەڵی ماراسۆنی پەروەردە و دەستپاکی بەهەڵمەتی پەیامەکەت بگەیەنە لەنێو پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر بەڕێوەچوو، دواتر براوەی یەکەم تاوەکوو دەیەم لەلایەن ئامادەبووان خەڵاتکران، لەم ماڕاسۆنە قوتابیە یاریزانەکان پێشبڕکێی بەهێزیان ئەنجامدا.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 143 جار هاتیە دیتن