جارێکت خواردم بە سندانت بێ، دوو جارت خواردم، بە زەهری مارم بێت.
سندان: جۆرێک نەخۆشییە تووشی ترۆزی و هەندێک میوە دەبێت، زەهری مار: ژەهری مار کوشندەترین جۆری ژەهرە، مەبەست لەوەیە ئەگەر لە کارێکدا بەنەزانی هەڵەم کرد، ئەگەری لێخۆشبوون هەیە، بەڵام ئەگەر دوو جار لە هەمان کاردا هەڵەم کرد، لێخۆشبوون نییە. باجی زیانەکە دەبێت بدەم. [1]