پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,478
وێنە 106,122
پەرتووک PDF 19,169
فایلی پەیوەندیدار 96,503
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لەتیف هەڵمەت شۆڕشێکی شیعری و ئەدەبی
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەتیف هەڵمەت شۆڕشێکی شیعری و ئەدەبی

لەتیف هەڵمەت شۆڕشێکی شیعری و ئەدەبی
ناونیشان بابەت: $ لەتیف هەڵمەت... شۆڕشێکی شیعری و ئەدەبی$
ناوەرۆک: وتاری ئەدەبی
نووسینی: محەمەد فاتیح حامید

#لەتیف هەڵمەت# ، شاعیرێکی سۆفی، شاعیرێکی یاخی، ناوی تەواوی لەتیف کوڕی شێخ مەحمود کوڕی شێخ محەمەدی #کەسنەزان#ە، شاعیر و ئەدیبێکی کوردە و ساڵی 1947 لە شارۆچکەی #کفری# سەربە پارێزگای #سلێمانی# هەرێمی باشووری کوردستان لەدایکبووە.
لە خانەوادەیەکی ڕۆشنبیر و ئایین پەروەری سۆفییە و بنەچەی دەچێتەوە سەر ئیمامی حسێنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب و بەدەیان پەرتووکی ئەدەبی و چیرۆک و هۆنراوەی بەچاپ گەیاندوە و جەنگاوەرێکی هێزەکانی پێشمەرگەش بووە.
لەکارەکانی لەتیف هەڵمەت: (خوا و شارە بچکۆلەکەمان 1970، ئامادەبوون بۆ لەدایکبوونێکی تر 1973، پرچی ئەو کچە ڕەشماڵی #گەرمیان# و کوێستانمە 1976، ئەو نامانەی کە دایکم نایانخوێنێتەوە 1979، ئەو هۆنراوەیەی کە تەواو دەبێت و تەواو نابێ 1979، وشەی جوان گوڵە گوڵ 1979.)
لەتیف هەڵمەت زیاتر لە 79 بەرهەمی چاپ و بڵاو کردووەتەوە، لە بوارەکانی هۆنراوە بە کوردی و عەرەبی، لێکۆڵینەوەی عەرەبی و کوردی، هۆنراوە بۆ منداڵان، چیرۆک و شانۆنامە، وەرگێڕان لە عەرەبییەوە.
هۆنراوەەکانی لەتیف هەڵمەت بۆ زۆرێک لە زمانەکانی جیهان وەرگێڕاون و بڵاو کراونەتەوە، وەک عەرەبی، فارسی، تورکمانی، ئەڵمانی، ئینگلیزی، هۆڵەندی، سویدی و فەرەنسی، دەیان لێکۆڵینەوە بە کوردی و عەرەبی و فارسی لەسەر هۆنراوەکانی لەتیف هەڵمەت کراوە و چاپ و بڵاو کراونەتەوە، بەدەیان کەسیش ماستەر و دکتۆرایان لەسەر بەرهەمەکانی وەرگرتووە، ژمارەیەک خەڵاتی ناوخۆیی و جیهانیی پێ بەخشراوە لەوانە خەڵاتێکی سویدی لە بواری هۆنراوەی منداڵاندا، سەرەڕای ئەمانەش لەهەڕەتی لاوێتیدا لە ساڵانی حەفتاکاندا چووەتە نێو ڕیزەکانی هێزەکانی پێشمەرگەوە.
لەتیف هەڵمەت لەسەر ژیانی خۆی دەدوێت و دەڵێت:
(لە ماڵێکی ڕۆشنبیردا لە دایکبووم، هەر بە هەشت نۆ ساڵی لە مەجلیسەکانی باوکمدا عاشقی هۆنراوەی حافزی شیرازی، سەعدی شیرازی، فەریدەدینی عەتار، جەلالە دینی ڕۆمی، خەیام، بێ د، فیردەوسی و ابن عەرەبی بووم ، باوکم ئەو هۆنراوەانەی بۆ میوان و موریدەکانی دەخوێندەوە و دەیکردن بە کوردی و منیش گوێم لێدەگرت، دوای ئەوسا خۆم سەوداسەری هۆنراوەی نوێی عەرەبی و ئەورووپایی بووم، بەدر شاکر السیاب، عەبدولوەهاب البیاتی، بلند الحیدری، ادونیس، انسی الحاج، نزار قبانی، مەحمود درویش و سمیح القاسم، ت س الیوت، شللی، بایرون، کیتس، عەزرا پاوەند، مایکوفسکی، پۆشکین، ئێنا اخماتوفا، نازم حیکمەت، اراغون، بیکت، لورا، الوار، ڕامبوو و بودلیر و سەدان شاعیری دیکەی کۆن و نوێ بووم و زۆر جار ژەمێک یان دوو ژەم مانم لەخواردن دەگرت یان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕۆژوو دەبووم تاوەکوو خەرجییەکانم نەدەم بەخواردن و پەرتووکی پێبکڕم، زۆر جار هێندە قوڵدەبمەوە لەخوێندنەوە تا ئەو کاتەی گوێم لە بانگی بەیانی دەبێت دەخوێنمەوە، کاتی خۆی دەچوم لە دار الکتب القدیمە و شەقامی موتەنەبی لە بەغدا پەرتووکم دەکڕی، هێندە خوێندمەوە و پەرتووکم کڕی تاوەکوو ژوورە پڕ لەپەرتووککەم بوو بە خەڵوەتگا و شوێنی خەڵوەتم!.
هەڵمەت دەڵێت: ئەگەر نیوەی سامانی جیهانم هەبوایە لەسەدا 90% یم دەدا بەکڕینی پەرتووک و خۆشترین ڕۆژم ئەو ڕۆژانەن کە پارە دەدەم بە پەرتووک کڕین یان چاپکردنی و هاوڕێی هەمیشەیشم هەر پەرتووکە، زۆر جار لەکفری و #کەرکووک# ەوە سەفەرم کردووە بۆ #بەغدا# تەنیا لەپێناو کڕینی چەند پەرتووکێک و هەندێک جار زیاتر لەجارێک سەفەرم دەکرد تاوەکوو ئەو پەرتووکانەم دەستبکەوێت کە مەبەستمە، پەرتووک بووە بە خواردن و خواردنەوەم و پەیوەندییەکی زۆر خۆشم لەگەڵ هەموو پەرتووکەکان هەیە بەتایبەتیی لەگەڵ هۆنراوەدا، ساڵی 1969 یەکەم هۆنراوەم لە گۆڤاری ڕزگاری لە سلێمانی بڵاوکردەوە، یەکەم دیوانە هۆنراوەیشم ساڵی 1970 لەژێر ناونیشانی خوا و شارە بچکۆلەکەمان بڵاوکردەوە، یەکەم پەرتووکی هۆنراوەیشم بۆ منداڵان ساڵی 1979 لەژێر ناونیشانی جوانترین گوندەکان بڵاوکردەوە و ساڵی 1970 بوم بە ئەندامی لەیەکێتی نووسەران.
لەتیف هەڵمەت سەرەڕای ئەوانەی باسمان کرد ، مرۆڤێکی زۆر بەخشندەیە و زۆر جار پارە بەسەر کەسوکارەکەیدا یان بەسەر کەسانی کەمدەرامەت و دەست کوورتەکان و هەژاراندا دەبەخشێتەوە و بگرە چۆن حەزی لەکڕینی پەرتووکە ئەوەندەش ئارەزوی خێرخوازی و بەخشین دەکات و شانبەشانی پەرتووک کڕین، دەبەخشێت!، بەهەمان شێوە زۆر بەبەزەیی و میهرەبانە لەگەڵ ئاژەڵ و باڵندەکان و داڵدەیان دەدات و خواردن و خواردنەوەیان بۆ دابین دەکات.
هەڵمەت لەباسی خۆیدا دەڵێت:
من لەتیف شێخ مەحمود شێخ محەمەد کەسنەزانیم ناسراوم بە لەتیف هەڵمەت، باپیرم لە گوندی کەسنەزان ی سەربە پارێزگای سلێمانی لەدایکبووە.و ڕویکردووەتە گەرمیان بۆ بڵاوکردنەوەی تەریقەتی قادری کە تەریقەتێکی ئایینییە، و ساڵی 1947 لە شاری کفری لەماڵێکی پڕ لەپەرتووک لەدایک بومە و باوکیشم شاعیر بووە.و شێخی ناوچەکە بوو ، ساڵانە بەهەزاران کەس دەهاتن بۆ لای تاوەکوو نزایان بۆ بکات، ڕۆڵی پزیشکێکی ئەو سەردەمەی دەبینی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێتی و شێرپەنجە و ئەو ژنانەی منداڵیان نەدەبوو یان لەباریان دەچوو.
من لەماڵێکی پڕ لە پەرتووک و ئەفسانە و ئایین پەروەر لەدایک بومە، هەر بۆیە وەکوو منداڵێکی ئاسایی نەبووم و لە ناخمدا یاخی بوون هەبوو، یاخیبووم لە زۆربەی شتەکان و حەزم بە تازەگەری هەبوو، هەر بۆیە لەو بازنەیەی بۆم کێشرابوو دەرچووم و یاخیبووم و هەر بەم هۆیەوە نازناوی هەڵمەتیان لێنام، هەڵمەت بۆ سەر شتە کۆنەکان بۆ سەر شتە باوەکان و دژ بەهەمووی وەستامەوە.
لەتیف هەڵمەت بەیەکەم شاعیر هەژمار دەکرێت لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و ئێراق و بگرە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کە پلەوپایەی حکومی و حزبی پێشکەشکراوە و ڕەتیکردووەتەوە، بەپلەی وەزیریشەوە!، بەهەمان شێوە ڕەتیکردووەتەوە بچێتە نێو حزب و سیاسەتەوە و دژ بەهەموو ئەو دەسەڵات و ڕژێمانە وەستاوەتەوە کە تێوەگلاون لەگەندەڵی و ستەم و زۆرداری لەهەر شوێنێکی سەر گۆی زەوی بوونیان هەبووبێت، بە تایبەتیی لە ئێراق و هەرێمی کوردستان!.
کاتێک تەمەنی لەنێو 12 بۆ 13 ساڵاندا دەبێت گوێی لەدەنگەدەنگێک دەبێت، کە دەچێتە دەرەوە تەماشا دەکات هێزەکانی (حەرەس قەومی) تەرمی چەند چەنگاوەرێکی پێشمەرگە بەشەقامەکانی کفریدا ڕادەکێشن، ئەم ڕووداوە وایلێکرد بەبێ‌ ویستی خۆی دەست بدات قەڵەم و بۆ یەکەم جار هۆنراوە بنووسێت!.
لە ساڵی 1970 لە کۆنگرەی دووەمی #یەکێتی نووسەرانی کورد# لەگەڵ #فەرهاد شاکەلی# هاوڕێی بەیاننامەی گرووپی کفریان خوێندەوە ئەو گرووپەی بانگەشەی بۆ تازەگەرێتی دەکرد لەهۆنراوەی کوردیدا و دژی هەموو بیرۆکە باوە کۆنەکانی هۆنراوە نووسینەوە بوون.
لەتیف هەڵمەت بەڕوونی یاخیبوونی پێوە دیارە و توانیوێتی چەندین گۆڕانکاری سەردەمیانە لەچۆنێتی نووسین و بابەتە هۆنراوەیەکاندا بکات، کە پێش ئەو بوونیان نەبووە. یاخیبوونی لەتیف هەڵمەت تەنیا لەنووسیندا بەدی ناکرێت بەڵکوو هەموو لایەنەکانی ژیانی گرتووەتەوە، جارێگیان بەڕۆژی ڕووناک فانۆسێک دەگرێت بەدەستییەوە و بەشەقامەکانی کفریدا گوزەر دەکات، جارێکی دیکەش قژی بەشێوازێکی نوێ‌ دەبڕێ‌ و پەرتووکێک دەگرێت بەدەستییەوە و لە یەکێک لە چایخانەکانی کفری لەنێو هاژەهاژی دەنگی تاوڵە و دۆمینەدا دەخوێنێتەوە.
لەیەکەم ڤیستیڤاڵی هۆنراوەیش لە کەرکووک کاتێک کە ڕێگریان لەگەنجەکان دەکرد هۆنراوە بخوێننەوە هەرایەکی گەورەی نایەوە و پۆلیسی کەرکووک دەستگیریان کرد، هەڵمەت دەڵێت: بەهۆی سیاسەتەوە دەستگیرنەکراوم بەڵکوو بەهۆی داکۆکیکردنم لەهۆنراوەی نوێ‌.
ئەستەمە بتوانیت ڕەوتەکانی لەتیف هەڵمەت دەستنیشان بکەیت، دەمێک وەکوو سۆفیەک دەردەکەوێت و دەمێکیش وەکوو سیریالی، بۆ ئافرەت و خۆشەویستی دەنووسێت و دەمێکیش بۆ نیشتمان و داکۆکی لێدەکات، بەڵام تازەگەری و یاخیبوون هەمیشە بە نووسینەکانییەوە دیارە، خۆیشی زۆر جار بە شاعیرێکی سۆفیگەری یان یاخیبوو ناوەزەند دەکات، بەڵام ژیانی ئاسایی خۆی بەدەر نییە لە سۆفیگەرێتی بەڵکوو لەحاڵەتێکی سۆفیگەرێتی بەردەوامدا دەژی!
لەتیف هەڵمەت، شاعیرێکی یاخی، شاعیرێکی سۆفی، منداڵێکی هاروهاج، جەنگاوەر، عاشق، دڵدار، شۆڕشگێر، بڵندی، ئیعجازێکی هۆنراوەی، حاڵەتێکی بێ‌ وێنە، ئەفسانەیەکی مێژوویی، تازەگەریەکی تازە، پێنووسێکە لەسەر پێیەکانی دەڕوات و بۆ هەتاهەتایە لە مێژوودا نووسینەکانی قوڵپ دەدەن و وشک ناکەن! [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 199 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وەکالەی ئەنبای ئێراقی- 25-01-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-01-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 28-12-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 31-12-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 31-12-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 199 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,478
وێنە 106,122
پەرتووک PDF 19,169
فایلی پەیوەندیدار 96,503
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.515 چرکە!