ئەشکەوتی سێدەر یەکێکە لە ئەشکەوتە شوێنەوارییەکانی دەڤەری #بارزان# و سنووری شارۆچکەی #مێرگەسوور# کە مێژوویەکی زۆر کۆنی هەیە و بە گوتەی شوێنەوارناسان دەکرێت هاوسەردەم بێت لەگەڵ ئەشکەوتی #شانەدەر#.
ئەم ئەشکەوتە سێ دەرگای هەیە، کە یەکێکیان لە باکوورە و ڕووی لە ئەشکەوتی شانەدەرە، ئەوەی دیکەیان لە باشوورە و دەرگاکەی دیکەیشی ڕووی لە ڕۆژهەڵاتە، لەلای دەرگای باشوور ئەشکەوتێکی سەرانجڕاکیش هەیە، نزیکەی یەک کیلۆمەتر لە زێی گەورەوە دوورە، دیمەنەکانی سێدەر سەرنجڕاکێش و گرنگن، کە بەدرێژایی ژیانی مرۆڤایەتی وەک پەناگەیەک بۆ ژیان و بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات و ئاژەڵداری بەکار هێنراون. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 262