بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی گشتی وەبەرهێنان ئاشکرایکرد: لەسەر فەرمانی #مەسرور بارزانی# و لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان پێداچوونەوە بە نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکرێت.
بەرگەشت ئاکرەیی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە دەستەی گشتی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# پێداچوونەوە بە نرخی ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەدا دەکرێت لەلایەن کەرتی وەبەرهێنانەوە درووست دەکرێن، پلانەکە بەو شێوەیە دەبێت، ئەو پڕۆژانەی درووست دەکرێن نرخەکەی بەشێوەیەک بێت خەڵک لە توانایدابێت لێی سوودمەندبێت.
بەرگەشت ئاکرەیی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: سەرۆکی حکوومەت جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە هاووڵاتی بکرێتە سەنتەر بۆ درووستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و پڕۆژەکان و نرخێکیان بۆ دیار بکرێت، هەم نرخێکی گونجاوبێت هەم قیستەکانی کەم و درێژخایەن بێت تا هەموو کەسێک ببێتە خاوەن یەکەی نیشتەجێبوون. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 155 mal angesehen