سووژنێک بۆ کەری وێستاو زۆرە.
سووژن: ئاسنێکی درێژی لووت تیژە، دەوار و هەندێک شتی پێ دەدوورنەوە (فەرهەنگی خاڵ) ، وێستاو: وەستاو، مەبەست لەوەیە کە کەسێکی زۆردار ئازاری کەسێکی داماو و لێقەوماو بدات، گەر ئازاردانەکەی کەمیش بێت بۆ ئەو زۆرە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە ئازار بدرێت. [1]