شێلم بەترش یەکێکە لە خواردنە زستانە کوردەوارییەکان کە تامێکی خۆشی هەیە و خەڵکی ئامادەی دەکەن.
$پێداویستییەکان$:
دوو کیلۆ شێلم.
نیو کیلۆ چەوەندەر.
نیو کیلۆ گێزەر.
سرکە و خوێ.
=KTML_Bold=شێوازی ئامادەکردنەکەی=KTML_End=:
شێلم و گێزەرەکە جوان بشۆرەوە، وردیان بکە و تێکەڵیان بکە، بیانکەرە سەتڵێکەوە.
کیلۆیەک خوێی بێ یۆدی بۆ بکە بە خوێیاو و بیکە بەسەریدا تا دای بپۆشێت و سەری بنێرەوە دایبنێ تا ھەفتەیەک.
دوای ھەفتەکە لە خوێیاوەکە دەری بهێنە و لە ماوەی ڕۆژێکدا دوو سێ جار ئاوی بگۆڕە تا سوێریەکەی نەمێنێت.
پاشان لە سوزگیەکدا با ئاوە چۆڕ ببێت و چەوەندەرەکە ورد بکە، ئینجا شێلم، گێزەر و چەوەندەرەکە تێکەڵ بکە، بیانکەرە سەتڵێکەوە و سرکە و ئاو بەپێی پێویستی خوێ بکەرە ناو سەتڵی کەرەستەکانەوە بە جۆرێک کە کەرەستەکان دابپۆشێت.
چەوەندەرەکە سوێر ناکەین، چەند سرکەت بەکار ھێنا نیو ئەوەندە ئاوی تێکەڵ بکە.
ئەو ھەفتەیەی کە دەکرێتە خوێیاوەوە بۆ ئەوەیە تاڵی و تام خاوی و ڕەقی شێلمەکە نەمێنێت.
لە شوێنێکی فێنکدا دایبنێ و دوای دوو ڕۆژێک ئامادەیە بۆ خواردن.
[1]