#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
ئەمشەو نیشتمان لە خەوما
بووبوو بە یەک نانی گەورە
گەوره گەورە
منیش برسی.. برسی برسی.
وەختێ ویستم پارچەیەکی لێ کەمەوە
نان بووەوە بە هەویر و
هەویر بووەوە بە ئارد و
ڕێچکەڕێچکەیش
لە ئاردەوە کێچ و ئەسپێ هاتنە دەرێ!
#شێرکۆ بێکەس#. [1]
ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 158