ئەوەی کەرێکی نەبێ، کەرێکی ناهینێ.
لە کۆمەڵگەی سرووشتی کوردەواردا، کە کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵییە، کەر یەکێک بووە لە پێویستییەکانی ماڵ، چونکە هەم بۆ باربردن و هەم بۆ گواستەنەوەی مرۆڤ بەکاردهاتووە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە گرنگی بە پێداویستییەکانی ژیانی نەدات، خەڵکیش بەبێنرخ سەیری دەکات. [1]