ناو: فەیزوڵڵا
ناوی باوک: خورشید
ساڵی لەدایکبوون: 1934
ساڵی 1934 لە گوندی تۆماری سەربە شاری #کەرکووک# لە دایکببووە، لە تەمەنی 9 ساڵیدا لە شاری کەرکووک لە حوجرە خویندوویەتی دواتر قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە تەواو دەکات، .
ساڵی 1960 دەبێتە مامۆستا.
ساڵی 1965 ژیانی هاوسەری پێک دێنێت.
لە تەمەنی 19 ساڵیدا دەستی بە کاری ڕۆژنامەوانی و سیاسی کردووە لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار هەواڵ و وتاری نووسیووە، چەندین توێژینەوەی کردووە لە بوارەکانی بیرکاری و زانست، لە داڕێژتنەوەی ئەلفبێی ستانداردی کوردی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە، چەندین داهێنان و وشەسازی لە زمانەوانی کوردی کردووە چ لە ژیانی ڕۆژانە و چ بە نووسین چالاکوانێکی گەورەبووە لە بواری بەرگیری کردن لە چەمکی ئازادی و بیروباوەڕەکەی کاریگەریی لەسەر بیرمەندانی ئیسلامی و کریستیان هەبووە، بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان زیاتر لە سەردەمی (عەبدولکەریم قاسم و ئەحمەد حەسەن بەکر) بوون دواتر هەندێک بڵاوکردنەوەی بابەتی لە ڕۆژنامەکان لە سەردەمی (سەدام حسێن) ساڵانی هەشتاکان قەدەغە کراون، بابەتەکانی ئایینی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و مێژوویی بوون، زمانی عەرەبی و فارسی و تورکی و ئینگلیزی دەزانێت، لە پەرتووکخانەکەی هەندێک لە قورئان و ئینجیل و تەورات و چەندین پەرتووکی ماوە، مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ 150 ساڵ پێش ئێستا 2023.
41 ساڵ مامۆستا بووە لە قوتابخانەکان. [1]