ناو: ئەحمەد
نازناو: مامۆستا ئەحمەد
ناوی باوک: محەمەد
ناوی دایک: حەبسە
ساڵی لەدایکبوون: #01-02-1953#
شوێنی لەدایکبوون: #ڕواندز#
$ژیاننامە$
خۆندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەییم لە شاری #سلێمانی# تەواوکردووە، ساڵی 1968 چوومەتە ڕیزی یەکێتی قوتابییان و لاوان، ساڵی 1974 پەیوەندیم کردووە بە شۆڕشەوە. تا بەهاری 1975 نسکۆی شۆڕش بە ناچاری گەڕاومەتەوە ڕادەستی بە ڕژیم بوومەوە، ساڵی 1980 پەیوەندیم کرد بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، ساڵی 1982 پەیوەندیم کرد بە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان سەرەتا لە کەرتی ڕێکخستنی #پێنجوێن# و پاشان تیپی 31ی سلێمانی، پاشان گۆازرامەوە بە ڕابەر سیاسی بۆ تیپی 29 ی کەلکە سماق، پاشان بۆ ڕەتلی پارتیزانی لە ساڵی 1990 لە پارتیزانیدا لە ناوچەی #شارباژێر# لوغم لەژێر قاچی چەپم دا تەقییەوە بوو بەهۆی لەدەستدانی پاژنەی قاچی چەپم، بەڵام ئاواش کۆڵم نەدا و درێژەم بە خەباتدا تا ساڵی 2006 خانەنشین کرام بە پلەی لیوای کەمئەندامی سەنگەر ، ساڵی 2014 کاتێک #داعش# هێرشیان هێنایە سەر خاکمان بێ گۆدانە تەمەنم چەکم هەڵگرتەوە و بەرەو بەرەکانی جەنگ ڕۆشتم. [1]