وەکی پشیلەی حەوت هەناسەیە.
وەکی پشیلەی حەوت ڕۆح وایە.
پشیلە گیانلەبەرێکی وتووریایە، لە ئەفسانەی کوردەواردا وایە کە حەوت ڕۆحی هەیە، واتە: بە ئاسانی نامرێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە چیڕەی زۆر درێژبێت، ملی هەر کارێکی گرت بەرینەدات، یان لەسەر هەر بابەتێک لەگەڵ کەسیکدا ڕۆبچێت، نەیبریتەوە و کۆتایی پێ نەهێنێت.[1]