وەک گای بنە، هەر لە غەنەیە.
گای بنە: ئەو گایەیە کە دەکەوێتە ناوڕاستی گێرەوە و لە ڕاستی خۆی دەسووڕێت، بۆیە زوو گێژ دەبێت. غەنە: گۆ لەمەیدان دەرکردن (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، غەنە واتە: ئەو کەسەی یاری کەلایەن دەکات و دەدۆڕێت، کەلاکەی لە یاریی دەردەکرێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە ململانێ زۆر بکات، دژی کەسانی تر بوەستێتەوە و لە کۆتاییدا زیان بکات و دەربکرێت. [1]