وەک پێستی سەگە لە دەباخانەش پاکنابێتەوە.
پێستی سەگ: یەکێکە لەو پێستانەی لەهیچ پیشەیەکدا، هیچ کەڵکێک بۆ مرۆڤ ناگرێت، دەباخانە: جێگەیەکە پێستەی ئاژەڵی وەک مەڕ، بزن، مانگا و گای تێدا خۆشدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ)، بۆ ناکەسێکی خراپەکار بەکاردێت کە هێندەی خراپەکاریی کردبێت، کەڵکی بۆ هیچ کەسێک نەبێت.[1]