وەک ئاگری بنەسۆڕە، هەر یەک گڕوفڕە.
گڕوفڕ: هەڵچوونی کتوپڕ. بنەسۆر: کڵپەی ئاگرێکی خێرا و زوو دامرکاندنەوەی. ئەو کەسانەی کە زوو توڕەدەبن و زوو هێواش دەبنەوە، پێیان دەوترێت دەڵێی شیری هەڵدەچیت و زوو خامۆش دەبیت. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەسەر بابەتێک زوو هەڵچێت و زوو خاوببێتەوە. [1]