کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,440
 شؤمارە عەسگەل  105,696
 کتاووەل 19,153
فایل های مرتبط 96,399
Video 1,307
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
شاری فێمینیستی
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شاری فێمینیستی

شاری فێمینیستی
ناونیشانی بابەت: شاری فێمینیستی
وەرگێڕانی: شادی حەسەن (#شادی ئاکۆیی#)

شار، پانتایی و پێگەیەکی بێ هاوتایە بۆ دەرفەتەکان و ڕەهایی. لەم ڕۆژگارەدا زۆرێک لە خەڵکان لە شارەکاندا لەدایک دەبن و گەورە دەبن. یاخود دواتر بۆ ژیان، گەشت، خوێندن و کار بۆ شارەکان دەڕۆن. شار شوێنی کۆبوونەوە و بەریەککەوتنی کولتوورەکانە، شوێنێکە کە تۆوی ئایدیا و بیرۆکەکان لەوێدا دەچێنرێت. شارەکان لەبەر ڕەخساندنی هەلومەرج و توانستی پیشە جۆراوجۆر و جیاوازەکان و، دەرفەت و ئیمکانی سوودمەند بوون لە ئەزموونە کولتوورییەکان و فێربوونی جۆراوجۆر، فەزا و پانتاییەکە بۆ دەرفەتەکان و ئازادییەکان.
بەڵام دۆخی ئێستای شارەکان لە زۆربەی ناوچەکانی دنیادا بە جۆرێکە کە تیایدا پێداویستییەکان، دەرفەتەکان و ئازادییەکان ناهاوسەنگ و نادادپەروەرانە دابەش کراوە و دەستپێڕاگەیشتنی یەکسان پێیان بوونی نییە. شار سەرچاوەی هاوشێوە و گونجاو لەگەڵ پێویستییەکانی تاک پێشکەشی هەمووان ناکات. ژنان، کەمینە سێکسواڵ و جێندرییەکان، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، چینی کەمدەرامەت و پەراوێزخراوەکان بە بەراورد لەگەڵ پیاوانی سێسجێندەر لە چینی ناوەند بەرەو سەرەوە و لەگەڵ جەستەیەکی ستاندارد و بەبێ پیویستی تایبەت، بە ئاشکرا خزمەتگوزارییەکی کەمتر و بە کواڵێتییەکی کەمتریان لەبەر دەستە.

=KTML_Bold=شاری فێمینیستی لە کوێیە و تایبەتمەندییەکانی چین؟=KTML_End=
شارێک کە لەنێویدا پێداویستی هەموو تاکەکان بەدەر لە دۆخی جەستەیی، نەتەوەیی، ڕەگەزیی، مەیلی سێکسی، باری دارایی، تەمەن و بەستێنی کولتووریی، لە دیزاین، پێکهاتە و بوونیاد و بەڕێوەبردنیدا ڕەچاو بکرێت، شارێکی فێمینیستییە.
شاری فێمینیستی کەس وەدەرنانێت و کەسیش پەڕاوێز ناخات. شاری فێمینیستی تایبەتمەندییەکی زیاتری لە ڕزگاربوون لە گێچەڵە سێکسییەکانی شەقامەکان هەیە. لە ڕاستیدا ئازادیی بنەڕەتی بۆ دەستپێڕاگەیشتنی دەرفەتەکان و سەرچاوە شارییەکان بە چاوپۆشین لە تایبەتمەندییە پارێزراوەکان وەک ڕەگەز، نەژاد، چین، توانای جەستەیی، ئاژۆکی سێکسی دابین دەکات.

=KTML_Bold=پشکی ژنان، کچان و کەمینە زایەند و جێندەرییەکان لە پێگەکانی شاردا:=KTML_End=
کچان و پەلکەزێڕینەکان بەزۆری زۆر زوو و لە تەمەنێکی کەمدا ئەوەیان بۆ دەردەکەوێت کە دەبێت لە فەزای شارەکاندا پارێزگاری لە خۆیان بکەن. ئەوان زۆر زوو لەوە تێدەگەن کە تەنیا ئامادەبوونیان لە شارەکاندا ڕووبەڕووی مەترسییان دەکاتەوە.

شۆکی یەکەمجار کاتێک کەسێک دەست لە جەستەیان دەدات، هەست کردن بە ترس، شەرمەزاری و تەریق بوونەوەیان لەوەی کە کەسێک بەدویان کەوتووە و، داوەری توندوتیژانەی ئەوانی دی کە بۆ هەموو ئەم ژانانە ئەوان بە خەتاکار دەزانن، هەمووان دەبنە هۆی ئەوەی کە کچان و پەلکەزێڕینەکان زوو لەگەڵ فەزای شارەکاندا هەست بە نامۆیی بکەن. ئەم کەسانە ئەگەر ئەندامی گرووپە وەدەرنراو و پەراوێزخراوەکانیش بن، زۆرتر و قوڵتر لەژێر مەترسی و جیاکردنەوەدان.

ئەو هەڕەشە بەردەوام و هەمەجۆرانەی کە بەرەوڕووی ژنانی گەنج و پەلکەزێڕینەکان دەبێتەوە، ئەم پەیامە بە ژنان دەگەیەنێت کە شار هیی ئەوان نییە. ڕێ تێچوونی دەستتێوەردانی ڕێبواران کاتێک دەبینن ژنێک یاخود کەسێکی پەلکەزێڕینە لە شەقامدا ڕووبەڕووی ئازاردانێک دەبنەوە، زۆرکەمە. زۆرجار پۆلیس لە ئاست کەیسی ئازار پێگەیاندنیان کەمتەرخەمە و بەدواداچوون دادوەریانە بۆ ئازاردەرەکان ناکات.
تەنیابوون لە گۆڕەپانەکانی شاردا بۆ ژنان و کچان دەبێتە هۆی ئەوەی کە سەرنجی و چاوتێبڕینی بە ئازار بەرەوڕوویان ببێتەوە و ئەم جۆرە “سەرنجە نەویستراو بەبێ ڕەزامەندییە” هەستی ڕەهایی و پیاسەکردن و گەڕان و نەناسراوبوونیان لێ دەسێنێتەوە.
بەڵام سێکسیزم بوونی فەزای شار ڕەهەندی فیزیکیی ژینگەی دەستکردیشی هەیە. بۆ نموونە شەقامە تاریکەکان لە شەودا دەبێتە هۆی هەست کردن بە نائاسوودەیی لەلایەن ژنان و پەلکەزێڕینەکان، یاخود قەڕەباڵغ بوونی هۆکانی گواستنەوە گشتییەکان دەبنە هۆی ئەوەی ئازاردانەکان نەبینرێن. نەبوونی شوێنی گشتی ئەمین و پارێزراو بۆ حەسانەوەی ژنان و کچان لە شارەکاندا، دەبێتە هۆی ئەوەی تەنیا ئامادەییە لە شوێنێکی دیاریکراو و بەهۆیەکی دیاریکراو بەدەرە لە سەرگەرمی و پیاسەکردنیان و گەڕان.

=KTML_Bold=کێن شارەکان بنیات دەنێن؟=KTML_End=
پسپۆڕان، بنیاتنەران و نەخشەداڕێژان، شارەکان درووست دەکەن. بەڵام ئەم گرووپانە بە زۆری لەبارەی کاریگەریی کۆمەڵایەتی دیزاین و نەخشەکێشانەکانیان و ڕەفتاری گرووپە کۆمەڵاتییەکان، هیچ فێر نەکراون. پیشەسازی بنیاتنان لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا لەژێر دەستی پیاوان لەگەڵ توانای جەستەیی و دارایی دایە. کێشەی سەرەکی ئەوەیە ئێمە بە شێوەیەکی سرووشتی لە داڕشتن و دیزاین بۆ ئەزموونەکانی خۆمان دەگەڕێینەوە و کاریگەرین بە ئەزموونی ژیانیی خۆمانین. بەم پێیە لە نەبوونی پەروەردە و فێرکارییەکی هەمەلایەندا، ئەگەر گرووپە جۆراوجۆرە کۆمەڵاتییەکان وەک ژنان و کچان و کەمینەکان نوێنەریان لە نەخشەدانان و بڕیارداندا نەبێت، ناتوانین دڵنیابین کە پێویستییەکانیان بۆ بەکارهێنان و دەست پێڕاگەیشتن بە مەیدان و گۆڕەپان و فەزاکانی شار لە بەڕەێوەبردن و دیزاینی فەزای شار لەبەر چاو گیرابێت.
لە لایەکی ترەوە سوودی ئابووری و بەهرەی ماددی بەڕێوەبەرانی شاری دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم کەسانە لە خەرجکردنی بودجە بۆ هەمەلایەنەکردنی شار بۆ کۆمەڵ و گرووپە جیاوازەکان خۆیان بدزنەوە.
باڵادەستی ئایدیۆلۆژی پیاوسالاری کە ژنان و کەمینەکان و پەلکەزێڕینەکان بەرەو فەزای تایبەتیی دەبات و پیاوانی جیاڕەگەزخواز و سیسجێندەر بۆ فەزا گەشتییەکان، ئەمەش بەربەستێکیشە بۆ هاتنەئارای شارێک بێ ڕەگەز، پێداویستییەکان بە یەکسانی بۆ هاووڵاتییەکانی بخاتە ڕوو. شارەکان بەزۆری لەسەر بنەمای ڕێوشوێن و ڕیسای پیاوسالاری بنیاد و دیزاین دەکرێن و بەم شێوەیە هەمیشە پێویستی و مافەکانی کۆمەڵ و گرووپگەلێک لە کۆمەڵگە لەبەر چاو ناگیرێت.

=KTML_Bold=هەمەلایەنە کردنی فەزای شار لە بری جیاکردنەوە=KTML_End=
ئاساییش و ئاسوودەیی لە گواستنەوەدا زۆر گرنگە لەبەر ئەوەی کە دەستپێڕاگەیشتن بە دەرفەتەکانی کار، پەروەردەیی و سەرگەرمی زیاتر دەکات و ناوچە جیاوازەکانی شار بەیەک دەگەیەنێت. ژنان و کچان و کەمینەکان کاتێک هەست بە نائاسوودەیی دەکەن دوور دەکەونەوە لە ڕۆیشتن بۆ فەزا تایبەتەکان یان لە کاتە تایبەتەکان. ئەمەش لە کاتێکدایە کە نابێت کەس ناچار بێت لەنێوان مافی هاتوچۆ بە ئازادانە و مافی هەست کردن بە ئاسوودەیی یەکێکیان هەڵبژێرێت. کەواتە جیاکردنەوەی ناوچەکان کارێکی درووست نییە چونکە ئەم گرووپانە لە شوێنە گشتییەکان بە دوور دەگرێت. لە ڕاستیدا لە بری چارەسەرکردنی بابەتە توندوتیژی و ئازارپێگەیەنەرەکان بەرانبەر بە ژنان و کچان، کەمینە و پەلکەزێڕینەکان، ئەوان لە شوێنێکی داخراو دەهێڵێتەوە و پاساو بۆ توندوتیژی دەهێنێتەوە.

=KTML_Bold=هەر ئەمێستا کاتی گۆڕانکارییە!=KTML_End=
لەمڕۆدا زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان لە شارەکاندا دەژین و، تا کۆتایی ئەم سەدەیە نزیکەی لە سەدا 90ی دانیشتووان لە شارەکاندا نیشتەجێ دەبن. کەواتە ئەو بڕیارە نەخشەیی و دیزاینی و جێبەجێکاریانەی بۆ شارەکان دەدرێن، تا کۆتایی ئەم سەدەیە نزیکەی لەسەدا 90ی خەڵکی دەخاتە ژێر کاریگەریی. بۆ دادپەروەرانەتر کردنی هەلومەرجەکانی ژیان و دابەشکردنی سەرچاوەکان لە شارەکاندا لە ڕێڕەوەی گەشەسەندنی تۆکمە و پایەدار لە ساڵەکانی دادێت، کاتی گۆڕانکاری هەر ئا ئەمێستایە. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 437 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ژنەفتن - 13-07-2021
آیتم های مرتبط: 4
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
 مەقاڵەل گؤجەر
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 13-07-2021 (3 سال)
Original Language: فارسی
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: ترجمه
کتاب: زنان
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 04-11-2023 أڕا( شادی ئاکۆیی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( زریان سەرچناری ): أڕا09-11-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 437 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
واژا
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,440
 شؤمارە عەسگەل  105,696
 کتاووەل 19,153
فایل های مرتبط 96,399
Video 1,307
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
واژا
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.281 ثانیه(اێس)