پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پایز و مەرگ لەلای محەمەد عومەری شاعیر
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پایز و مەرگ لەلای محەمەد عومەری شاعیر

پایز و مەرگ لەلای محەمەد عومەری شاعیر
پایز و مەرگ
لەلای محەمەد عومەری شاعیر
#نەجات نوری#
ئێوارەیە و
گڤەی (با) دێ...
هەور ئاسمانی گرتووە
ئێوارەیە و
داری پایز ئاهەنگی مردن ئەگێڕێ
گەڵا سەرچۆپی گرتووە.
***
دەزانی بۆ، دنیای هۆنراوەم... هەر پاییزە... هەر زریانە؟
من تەنیا پاییز شک ئەبەم... پایز بۆ من نیشتمانە.
بۆ دەبێت (#محەمەد عومەر عوسمان# ) وەک شاعیرێک لە پایز دوابێت و بەشێکی زۆری هۆنراوەەکانی بۆ زەردبوون و هەڵوەرینی گەڵاو بای سارد و هەورەکان و ئێوارانی ئەم وەرزە لەناو دێڕی دیوانەکەیدا جێ کردبێتەوە؟ ئەو نەک بە هۆنراوە و وشەکانی عاشقی ئەم وەرزە دەبێت بەڵکوو دێت هەر لە پایزیشدا خۆی دەکوژێت، وەفای ئەم شاعیرە بۆ ئەم وەرزە لەوەدا دەردەکەوێت کە دواجار ڕۆحی خۆی وەکوو دیاری پێ دەبەخشێت و تێیدا ماڵاوایی لە ژیان دەکات، خۆکوشتنیشی لە وەرزی پایزدا بۆ ئەو ناکاتە مردن و لەناو چوونی جەستەی بەڵکوو گەڕانەوەیەکی ئەبەدیە وەکوو پاڵەوانێکی ماندووی عاشق کە بە دولبەرەکەی ناگات، دێت دواجار بۆ ناو لانکەی ئەو عاشقەی کە بۆی دەژیا و هەمیشە لەگەڵیدا دەدوا دەگەڕێتەوە.
ئەم وەرزە زەردهەڵگەڕاو مات و ساردە چ پەیوەندییەکی بە غەمگینی و بێزاریەکان و بیرکردنەوەکانی تەمەنییەوە هەبووە لە ژیاندا؟ هەڵوەرینی گەڵاکان و زەردی سرووشت لەلای ئەم شاعیرە پەیوەندی قووڵی بە بیرکردنەوەکانییەوە هەبووە، لە ناونیشانی ئەم وەرزەوە ئەم شاعیرە گەڕاوەتەوە بۆ لای ژیان و تەمەنی هەزاران مرۆڤ، گەڕاوەتەوە بۆ ستەم و بەدبەختی و چارەڕەشی ئەو ئینسانانەی کە دەسەڵات و هێزە شوومەکان تەمەنیانی وەراندوو و خستوونییەتییە ناو گەمەی مردنەوە، خنکاندی خۆر لە تەمومژا و گریانی شاعیرێک بۆ مەرگی خۆر دەبێت نیشاندانی چ وێنەیەکی ستەمکارانەبێت دژ بەئازادیی خوازان لەلای ئەم شاعیرە؟
ئای چ ڕۆژێکی شووم و غەمناکە
کە خۆر خنکاوە لە تەمومژا
شاعیرێ بە دیار تەرمی خۆرەوە
ئەگری و زستانی هاتووە بە گژا
لەم وێنە هۆنراوەیەوە بیری ئەم شاعیرە زۆرباش دەخوێنینەوە، بیرێک کە دەزانێت تەمومژ چ مانایەکی هەیە و خنکاندنی خۆر و گریانی شاعیرێکیش چ نیشاندانێکی ئازاراویانەیە، ئەم وێنە هۆنراوەیە خوێندنەوەی شاعیرە بۆ ڕۆژگارە تاریکەکەی خۆی و نیشاندانی ئەو هەزاران خۆرەیە کە دەکەنە ڕۆحی هەزاران ئینسان کە بەرچاویەوە ستەمکاران خنکاندوونیان.
پایز بۆ ئەم شاعیرە لەلایەک نیشاندانی ستەمە، لەلایەکی تریشەوە عاشقبوونە بە ماتی و زەردی جیهانێک کە بۆ ئەو داخزان و کەوتنی نەیارەکانییەتی، پایز لەلای ئەم شۆڕشێکە کە تەمەنی نەیارەکانی تێیدا بەرەو کۆتایی دەچێت، کەس بەقەدەر ئەم شاعیرە لە هۆنراوەەکانیدا پایزی بە مانای جۆراوجۆر بەکارنەهێناوە، پایزی کردووە بە وێنەی جۆراوجۆری پڕ لە مانا بۆ نەگەیشتن بە عەشق لە دونیایی خۆشەویستیدا، کردوویەتی بە هیوایەک بۆ داڕمانی ستەمکاران کە نیشتمانەکەیان وێرانکردووە، ئەم شاعیرە وەرزی پایزی کردووە بە کانگای بیرکردنەوەکانی خۆی، پایز بۆ ئەم شاعیرە گومان کردن لە وەرزەکانی تر بە دەیان وێنەی جۆراوجۆر، هۆگری بۆ یەک وەرز لەلای ئەم شاعیرە دەمانخاتە ناو گەلێک پرسیاری قووڵەوە بۆ تێڕامانەکانی و بۆ ئەدەبیاتی ئەو، ئاخر خۆ هۆنراوە بۆ حەمە بە تەنیا وشە نەبووە بۆ خستنەڕووی پایز و هیچی تر، وەکوو هەموو شاعیرەکانی تری ئێمە هۆنراوەیش بۆ ئەم شاعیرە دابڕاونەبووە لە سەرخستنی ئایدۆلۆژیایەک و کارکردن بۆی بەڵام بە جیاوازی جووڵانەوەیەکی تر لە ژیانیدا، هیچ ئەدیبێک نییە لە دونیادا بەبێ بیرکردنەوە و خستنەڕووی ئامانجێک پەنای بۆ ئەدەبیات بردبێت، هیچ گومانێک نییە هۆگری بۆ یەک وەرز لەلای ئەم شاعیرە گەڕانەوەیە بۆ خۆشەویستی یەک باوەڕ و یەک ڕێگا، گەڕانەوەی بۆ لای وەرزێکی زەردهەڵگەڕاو و عاشقبوونی بە کەوتنی گەڵاکان خۆی لە خۆیدا دەستپێکی ئەو باوەڕەیە کە بە هۆنراوە دەیویست بیرکردنەوەکانی خۆی بخاتە ڕوو بۆ ڕووداوەکانی دەوروبەری، ئەم شاعیرە ڕەخنەگرێکی جدی بوو بۆ گومان کردن لە بوونی مرۆڤ و جووڵانەوەکان و نەیارەکانی تر، هاتبوو پایزی کردبووە پانتاییەکی فراوان و ڕەخنەکانی لە وێنەی هەڵوەرینی گەڵاکان و بای ساردی و زەردبوون و هاتنی هەوردا دەخستە ڕوو، زیرەکانە لەناو دێڕەکانیدا گەمەی بە وشەکان دەکرد، بیری خۆی دەخستە ڕوو، بە شوێن بوونی مرۆڤ دەگەڕا، گومانی لە باوەڕ و ئەخلاق و تەمەنی مرۆڤ هەبووە، مرۆڤی بە پایزێکی زەردهەڵگەڕاو دەزانی و لای وانەبوو مرۆڤ بتوانێت لەژێر ناونیشانی هیچ ئایین و باوەڕێکدا بە خواستەکانی خۆی بگات چونکە ژیان خۆی لەلای ئەو سفرە نەک شتێکی تر، بە دیوەکەی تریشدا پایز بۆ ئەو کەوتنی ئەو باوەڕانەبوو کە هەمیشە ستەمکارانە خۆر لەناو تەمومژی خۆیان دەخنکێن، دەیزانی چۆن چۆنی ئەم وەرزە بکاتە نیشاندانی شوومێتی وەکوو نەیارەکانی نیشتمانی و دەیشیزانی کە چۆن چۆنی باوەڕی خۆی بۆ خوێنەرەکانی ڕابگەیەنێت، نیشاندانی تەمێکی سوور و گرتنە باوەشی دەشتەکان بەو ڕەنگە سوورە دەبێت چ خوێندنەوەیەک هەڵبگرێت بۆ باوەڕی ئەم شاعیرە؟
(تەمێکی سووری کاتی زەردەپەڕ
ئەو دەشتە چۆڵەی گرتۆتە باوەش
ڕێبوارێکی ناو کزەبا و زوقمم
گوێم کەیل بووە لە گڤەی باڕەش)
باشە ڕەنگی سوور و زوقم و ڕەشەباو ڕێبوارێک پێکەوە لەم وێنە هۆنراوەیەدا باوەڕی ئەم شاعیرەنیە بە باوەڕێک و جووڵانەوەیەک لە ڕۆژگاری خۆیدا؟ هەر ئەمە نیشانی دەدات کە ئەم شاعیرە لە خۆڕا گەمەی بە وشەکانی ناو دێڕی هۆنراوەەکانی نەکردووە.
ئارەزو و باوەڕیش کە لە ڕۆحی ئەم شاعیرەدا جێگەی گومان بووە و پێوەی تلاوەتەوە:
لەلام بووبوونە پۆلێ قەلەڕەش
گشت کلووە بەفری ئێوارە کۆچی
لە دنیایەکا پڕ لە چەتری ڕەش
من بەفر نەکەم بە چەتر بۆچی؟
شاعیر ناتوانێت سپێتی ڕۆحی خۆی بەڕەشی چەتەرەکان ببەخشێت، ژیان بۆ ئەو ئەو چەترە ڕەشەیە کە جوانی کولۆ بەفەرەکانی لەلا ون دەکات، دێت جەنگی ڕەشایی دەکات بەڵام تەمەنی ڕێگەی نادات کۆتایی ئەم چەترە ڕەشانە ببینێت، هەمیشە تەمەنی خۆی بە وەرزێکی زەردەهەڵگەڕاو زانیوە و ڕۆژەکانی تەمەنیشی بە گەڵاهەڵوەریوەکان وێنەکردووە، بۆ دەبێتە ئەوکەسەی دەیەوێت لەگەڵ ئەم وەرزەدا بژی و لێی دانەبڕێت؟ گەڕانەوە بۆ لای ئەو وەرزانەی دەبنە ناوێک بۆ تێڕامان لەلای بەشێک لە ئەدیبان دواجار دوزینەوەی ئەو جیهانەیە کە ئەوان دەتوانن تێیدا بنووسن، نووسین پێویستی بە دۆزینەوەی ئەو ڕەهەندانەیە کە دەبێت نووسەران لێوەی بتوانن بە ماناکانی دەق بگەن، ئەم شاعیرەش لەناو پایزدا خۆی لە زۆرشت دادەماڵێت و دەیکاتە هەوارێکی نوێ بۆ تێدا ژیان، لەژێر کاریگەریی ئەم وەرزەدا وشەکانی دەخاتە ڕوو بۆ ئەو مەبەستانەی کە خۆی پێوە سەرقاڵە. ئەمە بۆ ژەنڕاڵی پایز وەکوو شاعیر گەیشتنە بە ڕۆحی وەزێک کە لە خۆی دەچێت، کە لە تەمەنی ئازاراوی دەچێت، پایز کەوتنی جوانی وەرزەکانی ترە کە ئەم شاعیرە هیچ بایەخیان پێنادات و هۆگری ڕەنگزەردییە نەک ڕەنگەکانی تر، کەوتنێک کە تێیدا هەم خۆی دادەخزێتە ناو کەلێنەکانی ونبوونەوە، هەم سرووشت نائومێدی دەبەخشێت، بەڵام ئەم نائومێدیە بۆ ئەم گرنگی خۆی هەیە کە تێیدا بە شوێن خۆی و شتە ونبووەکانی تردا دەگەڕێت و دەیەوێت لە نائومێدی پایزەوە بۆ خۆ دۆزینەوەیەکی گەورەتر بگەڕێتەوە، پایز بۆ ئەم شاعیرە دەبێتە هەوارگەی حوزن و داماڵینی بەهای شتەکان، لەم وەرزەدا مانایەک لەلای ئەم شاعیرە بە سرووشت دەدرێت کە خۆی لە هەڵدێرانی ئەو خەونانەدا دەبینێتەوە کە ئینسانەکان دەیانەوێت هەمیشە جوانی ببین یان هەر بەجوانی بمێننەوە، شاعیر دێت کۆتای هەموو جوانییەکان دەبەخشێت بە زەردبوونێک کە دەکاتە گومان و خاڵی سفر، حەمەعومەریش ئەمە لە تەمەنی خۆیدا وەکوو پایز بۆ کەوتنی شتەکان دەدۆزێتەوە، دەزانێت خەون و ئومێدەکانی ئەو لە جیهانێکی ناشیرین و گولبوودا هەر بەرەو کەوتن دەچێت، ڕۆحی خۆی وەکوو پایزێکی پڕە لە حوزن و کەوتن وێنا دەکات، دەزانێت ئەو وەکوو مرۆڤێک ناتوانێت بە ئەو جوانیە بگات و تێیدا بژی، بۆیە دەرگای ڕۆح و تەمەنی خۆی بۆ وەرزی پایز دەکاتەوە و دەیکاتە خەڵوەتگای تەمەنی، ئەو نایەوێت خۆی بخەڵەتێنێت بە شوێن وەهمێکی نەزانراودا ڕابکات کە پێی دەڵێن ئومێد و ئارامی، بۆیە دێت وەکوو پایز شپرزە و ناومێدانە هۆنراوە بۆ تەمەنی داکەوتووی خۆی کە پڕە لە تاریکی دەنووسێت، کە خۆیشی لەم وەرزەدا دەکوژێت دەیەوێت لێرەوە بە خوێنەران بڵێت منیش وەکوو گەڵاکانی پایز دەکەوم و دەبمە تەمەنی کەسێک کە تێیدا پڕە لە وەرینی خەون و جوانییەکانم، ئیتر وەکوو دۆستێکی ئازیزی پایز بەبێ هیچ گومانێک ئارامگایەک لە دڵی پایزدا لەو پەڕی جوانی تەمەنیدا بۆ خۆی دیاری دەکات و گەڵای وەریووی ژیانی بۆ هەمیشە تێدا ڕادەخات.[1]
ئەم بابەتە 261 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-10-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 22-10-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-10-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 261 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.156 KB 22-10-2023 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!